هەروەکو بڕیارمان دابوو کە هەموو ئایەتەکانی قورئان بخەینە ژێر کاریگەری ئەقڵەوە

بابەتی (١١)هەروەکو بڕیارمان دابوو کە هەموو ئایەتەکانی قورئان، بخەینە ژێر کاریگەری ئەقڵەوه.
سوورەتی مانگا
وَإِذْ نَجَّيْنَاكُم مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَاءٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ ﴿٤٩﴾ وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ الْبَحْرَ فَأَنجَيْنَاكُمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿٥٠﴾ وَإِذْ وَاعَدْنَا مُوسَىٰ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِن بَعْدِهِ وَأَنتُمْ ظَالِمُونَ ﴿٥١﴾ ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُم مِّن بَعْدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٥٢﴾ وَإِذْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَالْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿٥٣﴾ وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِاتِّخَاذِكُمُ الْعِجْلَ فَتُوبُوا إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿٥٤﴾ وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى اللَّـهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿٥٥﴾ ثُمَّ بَعَثْنَاكُم مِّن بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٥٦﴾ وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَـٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٥٧﴾

بیری نیعمه‌تی ڕزگاربونیشتان بكه‌نه‌وه كاتێك ڕزگارمان كردن و له‌ده‌ست دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون كه خراپترین سزاو ئازاریان ده‌دان، كوڕه‌كانتانیان سه‌رده‌بڕین و ئافره‌ته‌كانتانیان ده‌هێشتنه‌وه ئه‌وه‌ش بۆ ئێوه توشهات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه ﴿٤٩﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه له‌به‌ر خاتری ئێوه ده‌ریاكه‌مان له‌ت كرد، ئینجا ڕزگارمان كردن، دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ونمان نغرۆ كرد، له‌كاتێكدا ئێوه به‌چاوی خۆتان بینیتان و ته‌ماشاتان ده‌كردن ﴿٥٠﴾
یادی ئه‌و (نیعمه‌ته‌) بكه‌نه‌وه كاتێك چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ موسا (بۆ پاڕانه‌وه‌و نزا) پاشان گوێره‌كه‌كه‌تان كرده خواتان، بێگومان ئێوه سته‌مكار بوون﴿٥١﴾
پاشان (له‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌تان) خۆشبووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن ﴿٥٢﴾
یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (ره‌واو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به موسا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر ﴿٥٣﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌كه‌م به‌ڕاستی ئێوه به‌و گوێره‌كه په‌رستی یه سته‌متان له خۆتان كردووه‌، ده‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و ئینجا خۆتان بكوژن، ئه‌وه باشتره بۆتان، پاشان ئه‌ویش، تۆبه‌ی وه‌رگرت، له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌و زاته هێجگار ته‌وبه وه‌رگرو به ڕه‌حم و دلۆڤانه ﴿٥٤﴾
‌یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه وتتان: ئه‌ی موسا هه‌رگیز باوه‌ڕت پێناهێنین تاوه‌كو به ئاشكراو به چاوی خۆمان خوا نه‌بینین، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌وره‌بروسكه‌كه لێی دان، له كاتێكدا كه ته‌ماشاتان ده‌كرد و به‌ده‌ورو به‌ری خۆتاندا ده‌تانڕوانی ﴿٥٥﴾ 
‌پاشان زیندوومان كردنه‌وه‌و ژیانمان پێبه‌خشینه‌وه له‌دوای ئه‌و مه‌رگه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن ﴿٥٦﴾
له نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا بۆتان ئه‌وه‌یه‌: ئێمه هه‌ورمان بۆ كردن به سێبه‌رو گه‌زۆمان بۆ باراندن و په‌له‌وه‌ری شه‌لاقه‌مان بۆ ناردن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه چاكانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون (به‌ڵام له‌به‌ر بێ دینی و سته‌میان تۆڵه‌مان لێسه‌ندن)، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه كرد بێت به‌ڵكو هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌كرد ﴿٥٧﴾
لە ئایەتی ٤٩ خوا منەت ئەکات بەسەر ئیسرائیلەکانا کە لە دەستی فیرعەونیەکان ڕزگاری کردوون ئەوان کوڕەکانیان سەر ئەبڕین و ژنەکانیان ئەبردن!!!! دەی باشە تۆ ئەگەر خوایەکی ئەوەنە بەدەسەڵات بوویت بۆ پێش ئەوەی کوڕەکانیان سەربڕن فریایان نەکەوتی؟ بۆ پێش ڕوداوەکە ئەم کارەت نەکرد؟
لێرە خوا داوەی پاداشت ئەکات بۆ ئەو نازوو نیعمەتەی کە داویەتی پێیان و ڕزگاری کردوون. من ئەگەر کەسێک چاکەم لەگەڵ بکات و هەمو ڕۆژێک بیداتەوە بە چاوما، نەک هەر بە چاکەی نازانم بەڵکو خاوەن چاکەکەم هەر لەبەر چاو ئەکەوێت، باشە خوا بۆ منەت ئەکات بەسەریانا لە کاتێکا ئەوان بە ستەمێکی زۆرا تێپەڕ بوون پێشتر؟

لە ئایەتی ٥١ خوا وەکو پیرەژنە دۆڕژاوەکە بۆڵە بۆڵ ئەکات و ئەڵێت، لەکاتێکا من لەگەڵ موسا خەریکی تاوتوێ کردنی مەسەلەیەک بووم، ئێوە گوێرەکەتان پەرست، دەی دیارە کە نە بەحر شەق کراوەو نە یارمەتیشت داون بۆیە ئەوان گوێرەکە ئەپەرستن. ئەگەر ئەوانە ڕوی بدایە دڵنیابن کەسێک نەبوو گوێرەکە بپەرستێت، خۆ ئەو گوێرەکەیەش کە خوا باسی ئەکات بت بووە لە شێوەی گوێرەکە.

لە ئایەتی ٥٢ ئەڵێت دەی قەیناکە لێتان خۆش بووم بۆ ئەو هەموو هەڵەیەش کە کردتان
وەرنە ئایەتی دواتر

هەم دیسانەوە منەتی نازوو نیعمەتەکەی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە تەوراتی داونەتێ بۆ بینینی چاکەو خراپەو پەرستنی ئەو.
ئەگەر ئەو نیعمەتەی خوا بوایەو موسا ڕاستگۆ بوایە هەم دیسان باسی نازو نیعمەتەکەی نەدەکردو گوێرەکەیان نەدەپەرست. موسا بە قەومەکەی ئەڵێت ئێوە بەو گوێرەکە پەرستیە ستەمتان لە خۆتان کردوەو بگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارتان و !!خۆتان بکوژن چونکە ئەوە باشە بۆتان

توشەرەفتان مناڵیش قسەی وا بێمانا ئەکات؟؟؟؟ دەی بۆ خۆیان بکوژن؟ لەبەر ئەوەی کە گوێرەکەیان پەرستوە؟ یان لەبەر ئەو نیعمەتەی کە خوا دابوی پێیان و کڕنوشیان بۆ نەبردوون؟

لەکۆتاییا کەسێکی کە ئەبێت بە قسەکەری خواو ئەڵێت بەڕاستی ئەو زاتە بە بەزیو بە ڕەحمە!! خۆ ئەگەر خوا بێت ئەم قسە بکات وەکو پیاوی غاباتەکەی لێ دێت کە ئەیەوێت هەر قسەیەک بکات ئەڵێت جۆرج وا ئەڵێت کە جۆرج خۆیەتی. وەکو جۆرج ئەڕوات ئاو دێنێت، بڵێ ئەچم ئاو دێنم. جۆرجەکەی ناو قورئان بەڕاستی مەخسەرەیە.
لە ئایەتی دوا ترا کوشتنیان بە هەورە برەسکە بە نازو نیعمەت حیساب ئەکات


ئەگەر باسی درۆو دەلەسەی قورئان بکەین هەرگیز ناگەینە کۆتای لەبەر ئەوەی هەر ئایەتێک هەڵگری لە درۆیەک زیاترە بۆیە من بەکورتی باسی درۆکانی ئەکەم. ئەوان داوەیان لە موسا کردوە ئەگەر ڕاست ئەکەیت خواکەتمان پیشان بدە؟ بەم پرسیارە خوا توڕە ئەبێت و میهرەبانی لەدەست ئەدات و بە هەورە بروسکە لەناویان ئەبات.
لەکۆتا ئایەتا درۆیەکی زۆر زەقی قورئان باسی ئەوە ئەکات کە دوای مردنیان زیندوی کردونەتەوە، لە ڕاستیا ئەوەی بیەوێت کە ڕاستی قورئان بزانێت زۆر بە ئاسانی ئەگاتە ئەو ڕاستیە کە قورئان لە قسەی قۆڕ بەولاوە هیچی تر نیە و دڵنیام

ئێوەش کۆمێنتی خۆتان ئەبێت لەسەر ئەم هەمو چەواشەکاریەی دینەکان نەک تەنها قورئان بەڵکو هەرسێ دینە خۆیان واتەنی ئاسمانیەکان.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-09 20:06:44
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووسینی ئیسلام ناسی کورد، به‌ڕیز کاک فاتیح مه‌حمود )



هەروەکو, بڕیارمان, دابوو, کە, هەموو, ئایەتەکانی, قورئان, بخەینە, ژێر, کاریگەری, ئەقڵەوهنووسینی, ئیسلام, ناسی, کورد, به‌ڕیز, کاک, فاتیح, مه‌حمودهەروەکو, بڕیارمان, دابوو, کە, هەموو, ئایەتەکانی, قورئان, بخەینە, ژێر, کاریگەری, ئەقڵەوە Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا