بابەتی (١٠) هەر وەکو بڕیارمان دابوو کە ئایەت بە ئایەتی قورئان بخەینە ژێر کاریگەری.

له درێژه‌ی په‌خشی زیندووی ئیسلام ناسی کورد، ڕێزدار فاتیح مه‌حمود احمد، ئه‌م شه‌و کاتژمیر ١٠ به‌ کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا گوێ بیستی چیرۆکێکی نوێی ژیانی موحه‌مه‌د بن!


ئەم شەو کاتژمێر ١٠ بەکاتی ناوەندی ئەوروپا فاتیح محمود احمدتان لەگەڵە بۆ چیرۆکی نۆ لە چیرۆکەکانی محمد.
بابەتی (١٠) هەر وەکو بڕیارمان دابوو کە ئایەت بە ئایەتی قورئان بخەینە ژێر کاریگەری ئەقڵەوە.


سورەتی مانگا

قُلْنَا اهْبِطُوا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ
وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٣٨﴾ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٣٩﴾ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ ﴿٤٠﴾ وَآمِنُوا بِمَا أَنزَلْتُ مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ ﴿٤١﴾ وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٤٢﴾ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ ﴿٤٣﴾ أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٤٤﴾ وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ ﴿٤٥﴾ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَاقُو رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ﴿٤٦﴾ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٤٧﴾ وَاتَّقُوا يَوْمًا لَّا تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٤٨﴾

وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك له لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات، هه‌ركه‌س شوێن ڕێنوومایی من بكه‌وێت، ئه‌وه نه ترس و بیمیان له‌سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن ﴿٣٨﴾
ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون و باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه نه‌بوو، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه ﴿٣٩﴾
‌ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی نازو نیعمه‌تی من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندومه‌و به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت ﴿٤٠﴾
هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خواره كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی و ئایه‌ته‌كانم به نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن ﴿٤١﴾
نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به‌یه‌كه‌وه بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه‌، درۆ دامه‌پۆشن به‌ڕاست له‌كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه ﴿٤٢﴾
‌نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن به دروشمه‌كانیه‌وه‌و زه‌كاتیش بده‌ن، له‌گه‌ڵ كڕنووش به‌راندا كڕنووش ببه‌ن ﴿٤٣﴾
نەکەن فه‌رمانی چاكه به‌خه‌ڵكی بده‌ن و خۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن؟! له‌كاتێكدا ئێوه كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ ده‌خوێننه‌وه‌، جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته ناشرینه‌؟ ﴿٤٤﴾
پشت ببه‌ستن به‌ئارامگرتن و نوێژكردن ئه‌ركێكی گه‌وره‌و گرانه‌، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ﴿٤٥﴾
‌ئه‌وانه‌ی ده‌زانن بێگومان به دیداری په‌روه‌ردگاریان شاد ده‌بن و باوه‌ڕی پته‌ویان هه‌یه و كه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ﴿٤٦﴾
‌ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل: یادی نازو نیعمه‌ته‌كانم بكه‌نه‌وه كه ڕشتومه به‌سه‌رتاندا بێگومان من گرنگی زۆرم پێداون و نازونیعمه‌تی زۆرم پێبه‌خشیوون من زیاده ڕێزی ئێوه‌م داوه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیدا ﴿٤٧﴾
خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت و كه‌س هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت و تكاكاری كه‌سیش وه‌رناگیرێت و بارمته‌و گۆڕانكاری تیادا ئه‌نجام نادرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی خوانه‌ناسن یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن ﴿٤٨﴾

لە ئایەتەکانی ٣٨-٣٩ خوا ئەڵێت هەموتان دابەزن بۆ سەر زەوی!!! هەموتان مەبەستی کێیە؟ خۆ تەنها ئادەم و حەوایە، کە فڕێ ئەدرێنە خوارەوە، ئەی بەچی هاتنە خوارەوە؟ ئەی چۆن ئۆکسجینیان وەرگرت؟ ئەی ئەی ئەی........زۆرن. کە ڕینوییتان بۆ هات لای منەوە هەرکەس وشوێن ڕێنمای من بکەون، بۆ چەند کەسن تا شوێن ڕێنوێی ئەو بکەون کاتێک باسی هەمویان ئەکات، خۆ ئەوان تەنها دوو کەسن. کاتێک ئەوان شوێن ڕێنمای ئەو کەوتن ترس و بیم بۆ ئەخاتە دڵیانەوە؟ ئەوانەش بێباوەڕ بون و باوەڕیان بە ئایەتەکانی ئێمە نەبوو ئەوانە نیشتە جێ دۆزەخن و بۆ هەتا ئەتایە لەوێ ئەمێننەوە!!!!!


هەڵەی ئەم ئایەتە ئەوەیە کە قسە لەگەڵ ئادەم ئەکات و باسی داهاتو ناکات کە کافرەکان والێ ئەکات، بەڵکو ئایەتەکە ڕونەو باسی ئەو سەردەمەی ئادەم یان ڕابوردوو ئەکات. هەر لەدوای قسە کردن لەگەڵ ئادەم بزانە دێت بۆ کوێ!!! بۆ باسی بەنو ئیسرائیل،،،، لێرەیا کاتی سەردەمی پێشمەرگایەتیم بیر دێتەوە، کۆمەڵێ پێشمەرگە دانیشتون و باسی چۆنیەتی گرتنی ڕەبایەیەک ئەکەن هەرکەس قسەی خۆی ئەکات یەکێکیان نەبێت بێدەنگە، پێی ئەڵێن ئەوە تۆ بۆ قسەیەک ناکەیت؟ ئەویش ئەڵێت جا بڵێم چی، ئەڵێن تۆش قسەیەکی تیا بکە برا، ئەویش لە وەڵامدا ئەڵێت بەخوا ئێستە شفتی خۆشە. جا ئەم قورئانەش بەهەمان مەسەلەی شفتیەکەیە، بزانە لە کوێوە باز ئەدات بۆ کوێ، مەسەلە ئادەمە کەچی باز ئەدات بۆ باسی بەنو ئیسرائیل. سەیر بکەن خوا منەتی نازو نیعمەت بەسەر ئیسرائیلیەکانا ئەکاو ئەڵێت ئێوە لەمن بترسن و منیش بەڵێنی خۆم ئەبەمە سەر واتە بەردەوام ئەبێت لە نازو نیعمەتەکەی، دەی خۆ ئەوان بەردەوام نەبوم خوا بۆ نازوو نیعمەتەکەی نەبڕی؟ لێرە ئەگەر بڵێین خوا بەڕەحمە، ئەوا ئەتوانیت بڵێین خوا لەم ئایەتەیا درۆی کردوە.
لێرە لە ئیسرائیلیەکان ئەپاڕێتەوە کە باوەڕ بە قورئان بکەن، دەی ئەگەر ئەوانیش کتێبیان هەیەو لەلای تۆوە بۆیان هاتوە کەواتە قورئانت بۆ نارد؟ ئەگەر ئەوان دەستکاری تەوراتیان کرد بۆ ڕێگر نەبوی وەکو لە قورئانا ئەڵێی کەس ناتوانێت وشەیەکی بگۆڕێت؟ ئەگەر هەردوکیان کەلامی خۆتە، بۆ یەکێکیان پشتگوێ ئەخەیت و ئەوی تر ئەپارێزیت؟ دەی هەمومان ئەزانین قورئان لە هەمو کتێبە بەناو ئاسمانەیەکان زیاتر شێوێنراوەو ١٤٠٠ ساڵە بە بەردەوام ئەیانەوێت بەرگێکی جوانی بکەن بە بەرا بەڵام لە هەر لایەکەوە چاکی ئەکەنەوە لە دوڵای ترەوە خراپ ئەبێت. ئایەتەکان ئەوەنە کەمو کوڕی تیایە ناتوانرێت ببێتە جێگەی باوەڕ.
تێبینی: هاوڕێیان من وەکو زمانی خوا قسە ئەکەم بۆیە لەوانەیە کەسێک بێت و بڵێت کەتۆ باوەڕت بەخوا نیە چۆن ئەم گلەییانەی لێ ئەکەیت، من باوەرم بە هیچ کتێبێک نیە کە لای خواوە هاتبێت، تەنها بۆ خەڵکی عەوام با بزانن چی ئەگوزەرێت لەم کتێبە خوارافیاتانەیا.
لە ئایەتی دواترا باسی حەق و ناحەق ئەکات کە ئیسرائیلیەکان نەیشارنەوە بەڵام بێ ئاگا لەوەی هەرسێ کتێبەکەی بەناو ئاسمانی لێوان لێوە لە درۆو ناهەقی و سوکایەتی. 
دیارە لێرە باسی نوێژەکانیان ئەکات کە بە چاکی بیکەن، نوێژی کام لایان هی جولەکە یان مەسیحی یان ئیسلامی؟ دەی دیارە کە باسی نوێژی ئیسلامی ئەکات و ئایەتێک هەیە ئەڵێت بێجگە لە ئیسلام کەس هیچ دینێکی کەی لێ قبوڵ ناکرێت. ئەگەر وایە بۆ ڕاستەو ڕاست نەت وت هەمو دینەکانی کە بە فلسێک تەنها موسوڵمان لێی وەر ئەگیرێت. ئەوەتا باسی ئەوە ئەکەیت کە جولەکەو مەسیحی لەگەڵ ئیسلام کرنوش بەرن واتە بە دەستوری ئیسلامی.
هەم دیسان باسی تەوراتی هێنایەوەو ئەڵێت نەکەن فەرمانی چاکە بە خەڵک بکەنو خۆتان فەرامۆش بکەن لەکاتێکا ئێوە کتێبی تەوراتتان هەیە.



ئەوەی لێرە ئەیبینین کە جولەکەکان فەرمانی چاکەیان بە خەڵک کردوەو خۆیان خراپەیان کردوە، فەرمانە چاکەکە لە تەوراتەوە وەرگیراوە، ئەی خێرە ئێستا تەورات دەستکاری کراوە.
نامەوێت لەوە زیاتر درێژەی بدەمێ بەڕاستی ئەم قورئانە دەست نوسی کەسێکی هەڵپەرستەو خواکەشی ڕەنگ دانەوەی هیزری کەسەکەیە.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-08 21:30:55
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( ده‌نگه‌کان، ناوه‌ندی ده‌نگی ئازاد )



هه‌مووتان, ده‌بێ, دابه‌زن, جا, ئه‌گه‌ر, هه‌ركاتێك, له, لایه‌ن, منه‌وه, ڕێنوماییتان, بۆهات, هه‌ركه‌س, شوێن, ڕێنوومایی, من, بكه‌وێت, ئه‌وه, نه, ترس, و, بیمیان, له‌سه‌ر, ده‌بێتده‌نگه‌کان, ناوه‌ندی, ده‌نگی, ئازادبابەتی, ١٠, هەر, وەکو, بڕیارمان, دابوو, کە, ئایەت, بە, ئایەتی, قورئان, بخەینە, ژێر, کاریگەری Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا