سوره‌تی فیل قورئانه‌که‌ی محمد ده‌خاته‌ بن گومان. تکایه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م معجزه‌یه‌‌ بڕوانه‌ بابه‌تی وابه‌سته‌ به‌ قرمطیه‌کان!
ئه‌م ڕووداوه‌ مێژووییه‌ به‌ ساڵی فيل ناسراوه‌، مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 40 ساڵ پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام، له‌و کاته‌دا‌ ‌محمد هێشتا له‌ زگی ئامینه‌دابووه‌, فه‌رموون بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته سه‌رنجتان بۆ هه‌ندێ ڕاستی ڕاده‌کێشین!!

أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ اٱلْفِيلِ } * { أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ } * { وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْراً أَبَابِيلَ } * { تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ } * { فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ

ئه‌م ڕووداوه‌ مێژووییه‌ به‌ ساڵی فيل ناسراوه‌، مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 40 ساڵ پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام، له‌و کاته‌دا‌ ‌محمد هێشتا له‌ زگی ئامینه‌دابووه‌، باسی ئیسلام له‌ کووله‌که‌ی ته‌ڕدا نه‌بوه‌. له‌مساله‌دا که‌ به‌ساڵی فيل ناسراوه‌، گوایا خودا ته‌یره‌ن أبابیل "طيرآ أبابيل" ناردوه‌ته‌ سه‌ر کافران، هه‌موویانیان له‌ناو بردوه‌! ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا قوتده‌بێته‌وه‌: "ئایا طيرآ أبابیله‌کان له‌ کوێبوون، کاتێک قرمطیه‌کان که‌عبه‌یان وێرانکرد وه‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌که‌یان فراند، ٢٢ سال لایخۆیان هێشتیانه‌وه‌، له‌ دواتردا. واتا له‌ ساڵی ٩٥١ زاینی به‌ پاره‌یه‌کی زۆر فرؤشتیانه‌وه‌ به‌ عه‌ره‌به‌کان. وادیاره‌ ئه‌م ته‌یره‌ ئه‌بابيلانه‌ له‌و کاته‌دا له‌ ئیجازه‌بوون. 

كه‌عبه‌ پێش ئیسلام بریتی‌بوو له‌ بتخانه‌یه‌ك. ئه‌م بتخانه‌یه‌ ناوه‌ندی ستایش (مرکزی عیباده‌ت) ی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب بوو، 360 بت واتا خوداوه‌ندی (صنم) ی تێدابوو‌ که‌ له‌به‌ردوودار دروستکرابوون. هه‌ر یه‌ک له‌و خودایانه‌‌ ناوی ڕۆژێکی ساڵي قه‌مه‌ری لێنرابوو که‌ بریتیه‌ له‌ 360 ڕۆژ. سه‌رۆکی بته‌کانیان ناویان اللات (الله) والعزی بوه‌. عه‌ره‌به‌که‌نی پێش ئیسلام هه‌رساڵ جارێك وه‌ک ڕۆژانی ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می ئیسلام حه‌جیان بۆ ئه‌و بتخانه‌یه‌ ‌کردوه‌،  قوربانیان پێشکه‌ش به‌ بته‌کان کردوه‌‌. 

نووسه‌ری كتابی (أدیان الانسان) جون نوس به‌م جۆره‌ باس له‌ که‌عبه‌و سه‌رانی ئاینی پريميتيڤی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ده‌کات: کۆمه‌ڵگای نێودوورگه‌ی عه‌ره‌بي، واتا عه‌ره‌بستانی سعودی له‌بتپه‌رستیدا نقومبووبوون، خاوه‌نی سه‌دان خودای جۆراوجۆر بوون، ئاینه‌که‌یان پڕبوه‌ له‌ خرافیاتی سه‌رسوورهێنه‌ر. بۆنموونه‌ باوه‌ر به‌ جێگیربوونی رۆح له‌ناو داروودره‌خت وشوێنی دیکه‌دا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: " گه‌نده‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی، واتا (فسادی) سه‌رتاپای سه‌رانی ئاینه‌که‌ی گرتوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موویان ساده‌ی قوڕه‌يشبوون... سه‌رخۆشی، ڕابواردن قومار داوێنپيسی به‌شێکی ته‌واوگه‌وره‌ ‌بوه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یان.

 

ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته‌ پريميتيڤه‌ بوه‌ته‌ جێی ناره‌زایی که‌سایه‌تیه‌ ئاینیه‌کانی مه‌سيحی، به‌تایبه‌تی نجاشي‌، فه‌رمانره‌واکانی حه‌به‌شه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ميری یه‌مه‌ن "ئه‌بڕه‌هه‌ ". ئه‌بره‌هه‌ نیردراوێکی خۆی ناده‌ لای سه‌رانی ئه‌م ئاینه‌‌، داوای لێکردن ده‌ست له‌بتپه‌رستیو جه‌هاله‌ت هه‌ڵبگرن. حه‌جکردنیان له‌مه‌ودوا ده‌بێت له‌و که‌نيسه‌ گه‌وره‌و به‌ناوبانگه‌بێت که‌ له‌ صنعاء بنیاتنرابوو‌، واتا ئه‌و که‌نيسه‌یه‌ بکه‌نه‌ په‌رستگایان نه‌ک که‌عبه ی بتپه‌رستان‌!  عبد المطلب (باپيری محمد) و که‌سوکاره‌که‌ی به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌بڕه‌هه‌ زۆر ناڕه‌حه‌تبوون، هه‌ستیانکردوه‌ ئه‌م کاره‌ نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاینیان وه‌ک ساده‌ی قوڕه‌یش، به‌لکو  ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تيشیان وه‌ک سه‌رۆک خێل ده‌خاته‌ مه‌ترسی. بۆیه‌ ناچاربوو له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک له‌  ناودارانی قوڕه‌يش ده‌خاله‌ت ببه‌ن بۆ ئه‌بڕه‌هه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌ هه‌ڵوێسته‌که‌‌ی په‌شيمان ببێته‌وه‌، نه‌بێته‌ باعیسی له‌ناوچوونی کولتوره‌ ئاینیه‌که‌یان. ئه‌بره‌هه‌ زور به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازی له‌ عبد المطلب کردوه‌ له‌ته‌ختی پادشایه‌تیه‌که‌ی دابه‌زیوه‌ته‌ خوار، له‌سه‌ر ڕایه‌خێک له‌ته‌نيشت عبد المطلب دانيشتوه‌. هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا وه‌ به‌ ته‌رجومانه‌که‌ی که‌ سه‌رجه‌م داخوازیه‌کانی عبدالمطلب ڕوونبکاته‌وه‌.
داخوازیه‌کان بریتیبوون له‌ تکای ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌په‌لاماردانی که‌عبه‌ وه‌ گێڕانه‌وه‌ی حوشتره‌ داگیرکراوه‌کانی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌نذێک پاره‌وپوولیان خسته‌ به‌رده‌م ئه‌بڕه‌هه‌.. ئه‌بره‌هه‌ ئه‌م به‌رتيله‌ی ره‌دکرد‌وه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانی گه‌رانه‌وه‌ی حوشتره‌کانی داوه‌ که‌ ژماره‌یان 200 حوشتربووه‌... به‌ڵام وا به‌سته‌ به‌ داخوازی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ په‌لاماردانی بتخانه‌که‌ی عبدالمطلب - که‌عبه‌ - هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕيوه‌. ئه‌وه‌ش وه‌ک ڕوونمانکردوه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌خودی ئه‌بره‌هه‌ نه‌بوه‌، به‌لکو په‌یوه‌ندی به‌ ئاینه‌که‌ی هه‌بوه‌ که‌ دژ به‌ جه‌هاله‌تی بتپه‌رستی بوه‌... کاتێک عبد المطلب گه‌یشته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ که‌ ئه‌بره‌هه‌ له‌ هه‌ڵوێستی خۆی په‌شيمان نابێته‌وه‌، ناچاربوو بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای که‌عبه‌ که‌ی وه‌ ئه‌ڵقه‌ی ده‌رگاکه‌ی بگرێت ، پڕ به‌ده‌م هاواری سه‌رۆکی بته‌کان بکات:- “ ئه‌ی الله تۆ خاوه‌نی ئه‌م ماڵه‌ی، پاراستنی که‌عبه‌ له‌ئه‌ستۆی تۆیه‌، داوامان له‌تۆ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر صلیبیه‌کانی (صَليبُهُمْ) دوژمنی ئاینه‌که‌ماندا.  بێگومان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ " الله" ی ئێستایان نه‌ناسیوه‌ . ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ شيعره‌ به‌شێکبوون له‌و پارانه‌وه‌ و  عبد المطلب له خوداکه‌ی:-  
لا هُمَّ إِنَّ المَرْءَ يَمْـ     - ـنَعُ رَحْلَهُ فامْنَعْ حَلالَكْ 

لا يَغْلِبَنَّ صَليبُهُمْ   -  ومِحالُهُمْ أبداً مِحالَكْ

أَيْنَ المَفَرُّ والإلٰهُ الطالِبُ  -  والأشرمُ المَغْلوبُ ليسَ الغالِبُ
  دوابه‌دوای ئه‌و دوحاو پارانه‌وه‌یه‌ فه‌رمانی دا، (فه‌رمانی عبدالمطلب) به‌ کردنه‌وه‌ی ئاگرێکی گه‌وره‌ له‌ ده‌وری که‌عبه‌. سووته‌مه‌نی ئه‌م ئاگره‌ بریتی بوو له‌ هه‌ندێکی زۆر داروو چيلکه‌. بۆ خۆشکردن و به‌رده‌وامی ئه‌م ئاگره‌ هه‌ندێکی زۆر به‌زوو دووگی ئاژه‌ڵیان به‌کارهێناوه‌... ئاگره‌که‌ ماوه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک درێژی خایاند. ‌ترسی ئه‌م ئاگره‌ ڕێگربوو له‌وه‌ی که‌ فیله‌که‌ی ئه‌بڕه‌هه‌ ( محمود ) بگاته‌ جێگه‌ی مه‌به‌ست بۆ‌ وێرانکردنی بتخانه‌که‌ (کعبة).
تينی: ئه‌و ئاگره‌، هه‌ڵکردنی ڕه‌شه‌بای گه‌رمی بیابان – صحراء- شانبه‌شانی بێئاوی سوپاکه‌ی ئه‌بره‌هه‌ی به‌ گه‌رانه‌وه‌ ناچارکردوه‌... بيره‌کان ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ئاوبوه‌‌ که ‌دانيشتوانی مه‌که‌ بۆخواردنه‌وه‌و ئاژه‌له‌کانیان پشتیان پێبه‌ستوه‌.
ئه‌بڕه‌هه‌ نه‌یوی‌ستوه‌ زیانی ماڵی و گیانی به‌ عه‌ره‌به‌کان بگه‌یه‌نێ، بۆ یه‌ به‌ره‌و ووڵاته‌که‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌‌. ( گێڕانه‌وه‌ی حوشتره‌کان بۆ عبد المطلب راستی بێ ته‌ماعی ئه‌بره‌هه‌‌ ده‌سه‌لمێنێ).
سه‌رسوورهێنه‌رترله‌وه‌دایه که‌ قورئانه‌که‌ی محمد 41 ساڵ دوای هێرشه‌که‌ی ئه‌بره‌هه‌ له‌ ساڵی فیل -‌ عام الفیل – ئیدانه‌ی ‌ئه‌م هێرشه‌ ده‌کات، وه‌ که‌عبه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ماڵي خودا داده‌نێ، وه‌ به‌ شانازیه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ گوایا خودای ئیسلام که‌عبه‌ی له‌په‌لاماردانی ئه‌بره‌هه‌ ڕزگارکردوه‌. به‌لگه‌ی قورئانه‌که‌ی محمد بۆ ئه‌م قودسیه‌ته‌‌ گوایا که‌عبه‌ له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی ئاده‌م بنیات نراوه‌،  حه‌زره‌تی ئیبراهیميش دوای لافاوه‌که‌ی نووح دووباره‌ دروستی کردوه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌کانی ئیسلام ده‌ڵێن: (هذا بيت الله الحرام وبيت خليله إبراهيم، فإن يمنعه منه فهو بيته وحرمه).
 تێبينی: ئه‌م بۆچوونه‌، گوایا خودای ئیسلام که‌عبه‌ی سه‌رده‌می بتپه‌رستی به‌ماڵی خودا داناوه‌، ئه‌و ڕاستیه‌نيشانده‌دات که‌ ئیبراهیم بتپه‌رستبوه‌. چونکه‌ له‌م بتخانه‌یه‌دا هیچ شوێنه‌وارێکی دیکه‌ی عیباده‌تی خودایه‌کی کردگار به‌دیناکرێ. به‌واتایه‌کی دیکه‌: ئه‌گه‌ر ئیبراهیم ئه‌م په‌رستگایه‌ی بۆالله دروست بکردایه‌، ده‌بووشوێنه‌واری ئاینه‌که‌ی ئیبراهیم – أبڕاهام - له‌م شوێنه‌دا هه‌بوایه‌ نه‌ک شوێنه‌واری بتپه‌رستی! جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌م باسووخواسانه‌ی وابه‌سته‌ به‌ بنیاتنانی که‌عبه‌‌، هه‌روه‌ها وێرانبوونی و بنیاتنانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ابراهیمه‌وه‌‌ له‌ هیچکام له‌ په‌رتووکه‌ ئاینیه‌کانی جووله‌که‌و مه‌سیحدا نه‌هاتوه‌!!

ئه‌م باسوو لێکۆلينه‌وه‌یه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواره‌وه‌ که‌ ئیسلام سه‌رچاوه‌ی له‌ کلتوری ئاینی بتپه‌رستیه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ نه‌ک خودایی‌:

١- قودسیه‌تی که‌عبه‌ی پێش ئیسلام وه‌ک ناوه‌ندی په‌رستن. 
٢- الله ی قوره‌یشیه‌کانی سه‌رده‌می جاهلی گۆردراوه‌ به‌ الله ی سه‌رده‌می ئیسلام. 
٣- حه‌جکردن له‌ که‌عبه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌رده‌می جاهلی. 
٤- زاراوه‌ی سیدوساده‌ی قوڕه‌یش پيرۆزیان به‌هه‌مان شیوه‌ خه‌لاتی سه‌رده‌می جاهلیه‌. پاله‌وا‌نی ئه‌م باسه‌ (عبدالمطلب)،‌ واتا باپیری محمد یه‌کێک بوه‌ له‌م سادانه‌ی قوره‌يش، وه‌ خاوه‌نی ئاینی بتپه‌رستی. 
وأرسل أبرهة يقول للنجاشي: إني سأبني لك كنيسة بأرض اليمن لم يبن قبلها مثلها، فشرع في بناء كنيسة هائلة بصنعاء، رفيعة البناء، عالية الفناء، مزخرفة الأرجاء، سمتها العرب: القليس؛ لارتفاعها؛ لأن الناظر إليها تكاد تسقط قلنسوته عن رأسه من ارتفاع بنائها، وعزم أبرهة الأشرم على أن يصرف حج العرب إليها كما يحج إلى الكعبة بمكة، ونادى بذلك في مملكته، فكرهت العرب العدنانية والقحطانية ذلك، وغضبت قريش لذلك غضباً شديداً، حتى قصدها بعضهم، وتوصل إلى أن دخلها ليلاً، فأحدث فيها، وكرَّ راجعاً، فلما رأى السدنة ذلك الحدث، رفعوا أمره إلى ملكهم أبرهة، وقالوا له: إنما صنع هذا بعض قريش غضباً لبيتهم الذي ضاهيت هذا به، فأقسم أبرهة ليسيرن إلى بيت مكة، وليخربنه حجراً حجراً.

 بۆ زانستی زیاتر وابه‌سته‌ به‌م ئایه‌ت و حدیسانه‌ بڕوانه‌ خوارووتری ئه‌‌م به‌ڵگانه‌ی له‌ خودی سه‌رچاوه‌کانی ئیسلامه‌وه‌ وه‌رگيراوه‌:- 

به‌ڕێوبه‌ری دواڕۆژ: ئه‌و بابه‌ته‌ له نووسینی به‌ڕێز نوری عومه‌ر، پێشتر به‌ناوی که‌سێکی تره‌وه‌ بۆ دواڕۆژ هاتبوو، داوای لێبوردن له نووسه‌ری به‌ڕیز ده‌که‌ین که وتاره‌که‌ی به ناوی که‌سێکی دیکه‌وه‌ هاتبوو بۆ دواڕۆژ و دانرابوو.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2015-11-07 15:59:02
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووری عومه‌ر )



ئه‌م, ڕووداوه‌, مێژووییه‌, به‌, ساڵی, فيل, ناسراوه‌, مێژووی, ده‌گه‌ڕێته‌وه‌, بۆ, 40, ساڵ, پێش, سه‌رهه‌ڵدانی, ئیسلام, له‌و, کاته‌دا‌, ‌محمد, هێشتا, له‌, زگی, ئامینه‌دابووه‌, نووری, عومه‌رسوره‌تی, فیل, قورئانه‌که‌ی, محمد, ده‌خاته‌, بن, گومان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا