موسڵمان و ڕاستگۆیی، خوداو نوێنه‌رانی ، ئیسلام و موجاهیدانی


ماوه‌یه‌کی زۆر زۆره‌ موسڵمانه‌کان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و ڕه‌خنه‌و پرسیارو به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه‌، وه‌ڵامیان پێ نییه‌، هه‌ست به‌ كه‌می و جۆرێک له‌ پاشه‌کشه‌ی فکری و زانستیان ده‌که‌ن و به‌م شێوه‌ه‌یه‌ش هه‌ست به‌ له‌که‌دارکردنی باوه‌ڕی دینیان ده‌که‌ن، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان، که‌ دیارده‌یه‌کی نۆرماڵه‌و ئه‌وان به‌ نه‌کسه‌ی ده‌زانن، په‌نا بۆ هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ ده‌به‌ن که‌پڕ پڕه‌ له‌درۆ بوختانکردن و سوکایه‌تی و زمانی زبری بازاڕی. من هه‌رچه‌نده‌ به‌بینینی ئه‌و سوکایه‌تی و ده‌سته‌واژه‌ بازاڕیانه‌، که‌هه‌ندێک که‌سانی بێ بنه‌ما له‌ ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی دروستی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر من و هاوڕێکانم ده‌یکه‌ن، زیاتر دڵنیاده‌بینه‌وه‌ که‌ ڕه‌خنه‌کانمان جێی خۆیان گرتووه‌، به‌ڵام له‌نێوان ئه‌و وه‌ڵامانه‌دا دوانیان سه‌رنجی منی ڕاکێشاوه‌و زووزوو ده‌گوترێته‌وه‌و ده‌ڵێن:
یه‌که‌م:
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ تاراوگه‌وه‌ قسه‌ ده‌کات و ئه‌وه‌نده‌ زانیاری پێ نییه‌ که‌ ڕوبه‌ڕووی شاره‌زایانی ئیسلام ببێته‌وه‌، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌سیمینارێک یان له‌ مێزگردێکی کراوه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی گفتوگۆ بکات.
دووهه‌م:
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نه‌خوێنده‌واره‌، کوێره‌و چاوی هیچ نابینێت، بۆ ئیقامه‌ وه‌رگرت سوکایه‌تی به‌ ئیسلام کردووه‌ ده‌نا که‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌کردووه‌، که‌س فتوای کوشتنی نه‌داوه‌، که‌سیش له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌کان سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌کردووه‌و ماڵوموڵکی زه‌وت نه‌کراوه‌.
وه‌ک پێشتر باسم کرد قسه‌و باسی زۆری تریان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م دوو خاڵه‌یان سه‌رکیترینیانه‌. هه‌رگیزیش حه‌زم نه‌کردووه‌ وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌ بازاڕیانه‌ بده‌مه‌وه‌، به‌ڵام دووباره‌ بوونه‌وه‌و سه‌دباره‌ بوونه‌وه‌ی وای لێ کردم به‌کورتی ئه‌م وه‌ڵامه‌م هه‌بێت که‌بۆ هه‌ردوو خاڵه‌که‌ شیاوه‌.
من، چ وه‌ک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و چ وه‌ک نماینده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئاته‌یستی کورد (K.A.K) ئاماده‌یی خۆم نیشان ده‌ده‌م بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ ناوو وێنه‌ی (هه‌ندێکیانم) دیاری کردووه‌، هه‌ر که‌سێکیان بێت، یه‌ک یه‌ک یان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ، بۆ من جیاوازی نییه‌، وه‌ هه‌ر که‌سێکیش وه‌ک ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ناوو ده‌نگی له‌ڕوقعه‌ی فکری ئیسلامیدا هه‌بوو له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بمه‌وه‌. هه‌رچی مه‌رجێکیشیان هه‌بێت، دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌و له‌بیر که‌سیان نه‌چێته‌وه‌ هه‌ر مه‌رجێک بێت، ته‌نها له‌سه‌ر که‌رامه‌تم نه‌که‌وێت، پێی ڕازی ده‌بم. تاکه‌ شتێکیش که‌ شایانی باس بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت به‌ کوردی بابه‌ته‌کان پێشکه‌ش بکه‌ین و ڕێگه‌ناده‌م بۆ سه‌رلێشێواندن وشه‌ی نه‌ناسراو یان عه‌ره‌بی به‌کار بهێنرێت، کورد واته‌نی قسه‌ هه‌زارو ئه‌مه‌ی ئێمه‌ش به‌کار.
ناوی ئه‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی که‌ هیوادارم بوێر بن و ئاماده‌یی خۆیان نیشان بده‌ن تا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن:
١- نوێنه‌ری یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان.
٢- نوێنه‌ری لیژنه‌ی باڵای فتوادان له‌ کوردستان.
٣- نوێنه‌ری زانکۆی ئه‌زهه‌ر
٤- وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئیسلامی.
٥- ته‌واوی ئه‌و مه‌لاو مامۆستایانه‌ی له‌ مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ وتار ده‌خوێننه‌وه‌.
٦- ته‌واوی ئه‌و دکتۆرو مامۆستا ئیسلامگه‌رایانه‌ی له‌ زانکۆکانی کوردستان وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌
٧- ڕابه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
٨- ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو.
٩- ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش که‌ هه‌میشه‌ شاشه‌کانی تیڤیان داگیرکردووه‌، له‌وانه‌
١٠- دکتۆرو مامۆستای زانکۆ عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د.
١١- دکتۆرو بانگه‌وازخوازی ئیسلامی موسه‌نا ئه‌مین.
١٢- مه‌لاو شاره‌زایانی ئیسلامی (مه‌لا مه‌زهه‌ر، مه‌لا شێرزاد، مه‌لا عه‌بدولصه‌مه‌د، مه‌لا فاتح).
١٣- بانگه‌وازخوازی ئیسلامی مامۆستا هاوڕێ.
١٤- بانگه‌وازخوازی ئیسلامی حاجی کاروان.
جگه‌ له‌م که‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ره‌وه‌، هه‌ر ژنه‌ موسڵمانێکیش ئاماده‌یی هه‌بێت هیچ مه‌رجێکم له‌سه‌ری ننییه‌ ته‌نانه‌ت که‌مێک له‌و کاته‌ی خۆشمی پێ ده‌به‌خشم که‌ بۆم ته‌رخان ده‌کرێت. هه‌روه‌ها هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کیش ناسراو نه‌بوو، به‌و مه‌رجه‌ی بتوانێت واژوی پێنج هه‌زار که‌س به‌ناوو ئیمایل و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ئاماده‌ بکات، وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی فکریی ناو ڕوقعه‌ی ئیسلامی ده‌یبینم و به‌ڕێزه‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م.
شوێنی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌:
هه‌ر یه‌ک له‌و به‌ڕێزانه‌ی ناوم بردوون، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن بێنه‌ ئه‌وروپا، له‌هه‌ر وڵاتێکی ئه‌وروپی و له‌هه‌ر شارێکی ئه‌وروپی و له‌هه‌ر هۆڵێکی ئه‌وروپی ئه‌وان پێیان خۆش بێت له‌گه‌ڵیان گفتوگۆ ده‌که‌م، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کیش ئاماده‌م تا ئه‌وپه‌ڕی سنوور ڕێزو سه‌لامه‌تیان بپارێزم، جگه‌ له‌ عه‌لی باپیر که‌ کێشه‌ی یاسایی له‌ ئه‌وروپادا هه‌یه‌، ئه‌وانی دی ئه‌گه‌ر توشی هه‌ر ڕوداوێکی یاسایی و گیانی و ماڵی بوون خۆم به‌ به‌رپرس ده‌زانم، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌م په‌یماننامه‌یه‌ک بنوسم که‌ ڕه‌زامه‌ندی پۆلیسی له‌گه‌ڵ بێت و بڵاویشی بکه‌مه‌وه‌ تا هه‌موو که‌س بیبینێت.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان حه‌ز ده‌که‌ن له‌کوردستان ئه‌و مێزگرده‌ به‌ڕێوه‌بچێت، منیش ئاماده‌م، ئه‌وانیش وه‌ک کاره‌که‌ی من، ده‌بێت ڕێزو سه‌لامه‌تی من بپارێزن نوسینێک بڵاوبکه‌نه‌وه‌ که‌ ڕه‌زامه‌ندی پۆلیسی له‌گه‌ڵ بێت و له‌سه‌ری نوسرابێت چوونم بۆ کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌م هیچ زیانێکی یاسایی و مادی و مه‌عنه‌ویم لێ ناکه‌وێت.
پێشترو له‌وڵاتی نه‌رویج داوایه‌کی له‌م شێوه‌یه‌م له‌ مه‌لا کرێکار کردبوو، به‌هۆی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌، ڕادیۆ، ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت، ڕۆژنامه‌کانی نه‌رویجی، پێمڕاگه‌یاند ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌م به‌ڵام ئه‌و ڕازی نه‌بوو. ته‌نانه‌ت جارێکیشیان له‌به‌رده‌م هه‌ردوو پارێزه‌ره‌که‌ی و به‌ شاهێدی دادوه‌ری باڵای نه‌رویج داوام له‌خودی خۆی کرده‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌، له‌به‌رده‌م هه‌موواندا په‌یمانم دایه‌ که‌ سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و ده‌پارێزم به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ڕازی نه‌بوو. که‌ له‌ ڕاستیدا ده‌بوو ئه‌و په‌یمانی سه‌لامه‌تی گیانی منی بدایه‌ نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

ئه‌وان ئازاد ده‌که‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:
هه‌ڵه‌ی زانستی له‌ قورئاندا
هه‌ڵه‌ی مێژوویی له‌ قورئاندا
هه‌ڵه‌ی ژماره‌یی له‌ قورئاندا
ته‌حریف له‌ قورئاندا
زمانی پیس و بازاڕی له‌ قورئاندا
موعجیزه‌ له‌ قورئاندا
کۆیله‌و کۆیلایه‌تی له‌ قورئاندا
ژن له‌ قورئاندا
مافه‌کانی مرۆڤ له‌ قورئاندا
په‌ندی چیرۆک له‌ قورئاندا
ده‌ستکه‌وت و تاڵانی له‌ قورئاندا
لێبورده‌یی و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ قورئاندا
لۆژیک له‌ قورئاندا
ئازادی بیروڕا له‌ قورئاندا
ئازادی بیروباوه‌ڕ له‌ قورئاندا
ئایه‌ته‌ هیچ و پوچه‌کان له‌ قورئاندا
ئیسلام و ئه‌خلاق
ئه‌خلاق له‌ نێوان ئه‌ڵڵاو موحه‌ممه‌ددا
موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی سێکس
موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی شه‌ڕ
موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی تیرۆرکردن
موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی درۆکردن

لێره‌ به‌دواوه‌ هه‌رکه‌سێک، داوای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌م لێ بکات و ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا نه‌بێت یان ئه‌وه‌یه‌ که‌ پڕه‌ له‌ ئه‌ده‌بی نادروستی کۆمه‌ڵایه‌تی و بێئاگایه‌ له‌ گۆڕانکاریه‌کانی سه‌رده‌م، ده‌یه‌وێت مزایه‌ده‌ به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌ بکات و لافوگه‌زافی که‌سایه‌تی و زیره‌کی لێبدات به‌و هیوایه‌ی له‌ڕێی ئێمه‌وه‌ ناوو که‌سایه‌تیه‌ک بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات، یاخود کاسه‌لێسی ئه‌و ئیسلامگه‌رایانه‌یه‌ که‌له‌سه‌ره‌وه‌ ناویانم دیاری کردووه‌و بۆ سوکایه‌تی به‌ من به‌کار هێنراون.

هیوادارم ئه‌م نوسینه‌، که‌یه‌که‌مینجار نییه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌می تێدا ڕاده‌گه‌یه‌نم، ببێته‌ وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و دوو پرسیارو ڕه‌خنانه‌ی کۆمه‌ڵێک موسڵمان هه‌یانه‌، هیوادارم کۆتایی به‌و هه‌وڵه‌ بازاڕییه‌و ئه‌و گوته‌ سواوانه‌ بهێنن که‌ زوو زوو ده‌ینوسن و ده‌یڵێنه‌وه‌ گوایه‌ من ئاماده‌نیم ڕوبه‌ڕوو ببمه‌وه‌، باشتره‌ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانم بخوێننه‌وه‌و وه‌ڵامی لۆژیکیم بده‌نه‌وه‌و خۆیان ته‌سلیم به‌ گۆڕانکاریه‌ جیهانیه‌کان بکه‌ن، خۆیان له‌ خورافات و توندوتیژی خوێناوی ئیسلام دوور بخه‌نه‌وه‌و ڕێز له‌ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، ڕێز له‌فکرو مه‌عریفه‌و به‌رهه‌مه‌ زانستیه‌کان بگرن.
18.1.2014
 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2014-01-24 08:18:00
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی )



ماوه‌یه‌کی, زۆر, زۆره‌, موسڵمانه‌کان, له‌به‌رامبه‌ر, ئه‌و, لێکۆڵینه‌وه‌و, ڕه‌خنه‌و, پرسیارو, به‌ڵگه‌نامانه‌ی, بڵاویان, ده‌که‌ینه‌وه‌مه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌ییموسڵمان, و, ڕاستگۆیی, خوداو, نوێنه‌رانی, , ئیسلام, و, موجاهیدانی Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا