سێبەری شمشێرەكان (سێكس و پەڕینی زۆر) بەشی پێنجه‌م

چێنەر: سێبەری شمشێرەكان (سێكس و پەڕینی زۆر) بەشی پێنجه‌م

بونی پێغەمبەرایەتی:
بۆ ئەوەی دەركەوێ زیاتر پەیامبەر پێغەمبەرە یان نا؟ ئەبێ زیاتر باسی كەسایەتی بكەین، ئەگەر پێغەمبەر بوبێت و هەڵبژاردەی ئەڵلا بو بێت دەبێ بۆمان دەركەوێ پەیامبەر ڕەوشتی پێغەمبەرانی هەبوه و دووربوە لەو ڕەوشتانەی كە كەسێكی ئاسای هەیبوە یان هەیەتی. ئەبوایە كەسێكی نمونەیی بایە و لەژێر فەرمانی ئەڵلا بوایە نەوەك كەسێكی هەوسباز بوایە و ڕۆژانە بە ئارەزوی خۆی هەڵسوكەوتی كردبا، ئەگەر هەڵەشی كردبا ئەبوایە هەڵەكانی لە ئاستێكی زۆرنزم بوایە. ئەگەر مێژوی پەیامبەر دەریبخات بە پێچەوانەی ئەو ڕەوشتانە بوە و كەسێك بوە زۆر بەدوای سێكس عەودال بوە و زۆر ڕامیاریزانێكی توندڕەویش بوە ئەوا هەرگیز پێغەمبەر نەبووە و نە پەیامی ئاسمانی و ئاینی هەبووە.
لێردا دوو ڕەوشتی پەیامبەر باس ئەكەین كه ‌یەكیان لەسەر سێكسە و ئەوی تر لەسەر توند و تیژییە ڕامیاریەكەیەتی:
پەیامبەر و سێكس:
لە یەكێك لە دیاردەكانی سێكسی پەیامبەر بریتی بو لە فرە ژنی و زۆرپەڕینی سێكس لەگەل ژنان و هەمەچەشنی ژنان تاقی بكاتەوە وەك كچۆلەی نۆ ساڵی، دەستنیشانی كورپەلەی ناوبێشكە، بێوەژنی پیرو گەنج، ژنی مردو، خزمی خۆی، كچی هاورێیانی، ژنە شەهید، كەنیزك، ژنە دیاری، ژنانی خۆبەخش، سەبایە، ژنی كوری خۆی.
پەیامبەری ئیسلام خۆی بێبەری نەكرد لە سێكس بەلكو لە مرۆڤی ئاسایی زیاتر سێكسی كرد. لە ژیانی پەیامبەر ئەگێرنەوە موسلمانێك هاتبو بۆ لای وتبوی من سێكس و گۆشتم لە خۆم حەرام كردوە ئەویش ئەڵێت ئەوەی لەسەر سونەتی من بروات ئەبێ سێكس بكات و گۆشت بخوات. بەڵام ئەوەی پەیامبەر لە ژیانی سێكسیدا كردی زۆر زەحمەتە مرۆڤی موسلمان بتوانێ لەسەر ئەم سونەتە بڕوات و ئەو هەمەچەشنە سێكسیە بكات. لێرەدا زۆر بە كورتی باسی هەندێك لەم چەشنانە ئەكەین:
هاوسەركردن لە گەل عائیشه(عائشە)‌:
سەبارەت بە هێنانی عائیشە، مێژوناسانی ئیسلام ئەلێن: موحەمەد عائیشەی دەستنیشان كرد لە تەمەنی شەش ساڵی و پاش كۆچی كردنی بۆ مەدینە عائیشەی گوازتەوە كە ئەو كاتە عائیشە تەمەنی تەنها نۆ ساڵ بو.
عائیشە لە زاری خۆی گوازتنەوەكەی خۆی ئەگێرێتەوە كە بەم شێوەیە بووە: لە كاتێكدا لەسەر جۆلانەیەكدا یاری كردوە لەگەڵ هاورێكانی، دایكی- ام رۆمان- بانگی كردوە و دەموچاوی تەڕكردووە، ئینجا بردویەتی ماڵێك‌ هەندێك ژنانی ئەنساری لێ بوە و بەخێرهاتنیان كردوە، پاشان ماڵەكەیان بۆ عائیشە و پەیامبەر چۆڵ كردوە و ئیتر هەر ئەم ڕۆژە چۆتە شەوی پەردەوە.
ئەو هاوسەریە نیشانەیەكی سێكسی دەرئەخات پەیامبەر لە تەمەنی 54 ساڵیدا لەگەڵ منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵدا جوت بوە. لەمە زیاتر هیچ لێكدانەوەیەكی تری نییە ئەگەر عائیشە بالغ بوبێ یان نەبوبێ. بەهەرحاڵ بابزانین موسلمانان پاساوی چی ئەهێنەوە؟
موسلمانەكان بەڵگەی ئەوە ئەهێنەوە ئەلێن منداڵ لە دوڕگەی عەرەبی زۆر زوو بالغ ئەبێ (پێئەگا)، ئەگەر ئەمە دروستی هەبێ ئەبێ ئێستاش منداڵ لە دورگەی عەرەبی لە 9 ساڵیەوە بالغ ببێت. هەتا ئێستا بەڵگەیەكەی زانستی نییە مرۆڤ لەو تەمەنە بالغ بێت یاخود مناڵ لەو تەمەنە بالغ بوە. ئەگەر ئەم هاوكێشەیە ڕاست بێت كەواتە خەدیجە لە 40 ساڵی زۆر پیر تربوە لەوەی كە ئێستا ژن لە دورگەی عەرەبی لە 40 ساڵی بالغ ئەبێت. هەروەها موحەمەدیش زۆر پیر تربوە لە تەمەنی خۆی. ئەگەر خدیجە هێندە پیر بێت چۆن موحەمەد هێنای ئەگەر بەرژەوەندی نەبووبێت!! بێگومان لەسەر بنچنەی بەرژەوەندی بوە چونكە موحەمەد هەژار بوە و خەدیجەش دوڵەمەند بوە. ئەمەش تاكە ڕون كردنەوەیەكە بۆ ئەم فرەژن هێنانە، تاوەكو ئێستا هیچ مێژوناسێكی ئیسلامی بەلگەیەك یان نوسراوێكیان نییە كە بڵێت عائیشە بەهەرەیەكی خودای هەبوە تاوەكو بشێت بۆ پێغەمبەرێك، عائیشە بە جەستە زۆر منداڵ بووە هەروەك لە بەڵگەیەكی مێژوی باس ئەكرێ،‌ كاتێك پەیامبەر بۆ غەزو ئەچێت عائیشە لەگەڵ خویدا ئەبات، لە ڕێگادا‌ لائەدەن عائیشە ئەچێت دەست بە ئاوبگەیەنێ، لەو كاتە كەژاوەكەی هەڵ ئەگرن نازانن عائیشەی لە ناوە یان نا. كەوابو عائیشە قورسایی لەشی نەبوە تاوەكو هەستی پێ بكەن. هەر لەسەر ئەم بابەتەش فیتنەیەكی زۆر ڕوی دا كە لەبەشەی داهاتو باسی ئەكەین. هەروەها ئەلێن كاتێك عائیشە لەگەل هاورێ منداڵەكانی یاری ئەكات،‌ موحەمەد دێت هەمویان دەرۆن پاشان پەیامبەر بانگی منداڵەكان ئەكات تاوەكو‌ یاری لەگەڵ عائیشە بكەن.
هاوسەركردنەكەی عائیشە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆی لۆجیكانە دروست ئەكات بە هاوسەركردنەكەی خەدیجه ‌و موحەمەد چونكە جیاوازی تەمەنی عائیشە و خەدیجە دوو دژە ئارەستەی یەكن بە هۆی جیاوازی تەمەنیان. هەربۆیە بابەتی عائیشە زۆرجار تێكەڵ ئەبێتەوە بە خەدیجە هەر بۆیە ئێستا ئەبێ هەندێك بدوێنەوە لەسەر خەدیجە ئەویش توێژینەوەیەكی زانستیانەیە كە ئەڵێین:
زانست ئەلێت بە گشتی ژن لە ژیانیدا 400 هێلكە دروست ئەكات واتە بۆماوەی 33 ساڵ و دوو مانگ لەتوانایدا هەیە كە هێلكە درووست بكات. ئەگەر منداڵ زوو بالغ بێت واتە لە نۆ سالی ئەوەمان بۆ دەردەكەوێ ژنی ئەوكاته لە تەمەنی 42 ساڵیدا هێلكەی لێبراوە. كەوابو چۆن خدیجە حەفت مندالی ئەبێت لە موحەمەد كە خۆی لەتەمەنی چڵەكان مێردی پێكردبێ!
بەڵام ئەمە شتێكی نالۆجیكە كە كچ لە پێش تەمەنی عائیشە درەنگ بالغ بوبێت، بەڵام پاش 40 ساڵ واتە لە پاش لە دایك بونی خەدیجە كچ بكەوێتە قۆناغێك كە زوو بالغ ببێت( واتە عائیشە كە لەو سەردەمە لە دایك بو)،‌ پاشان كچ درەنگ بالغ ببێتەوە( واتە بە چەند سالێك كە عائیشە لە دایك بو كچان دیسان درەنگ بالغ ببێت). هیچ یاسایەكی سروشتی نییە لەماوەی چڵ ساڵدا بارودۆخی دوورەگەی عەرەبی بە سێ قۆناغ بگۆردرێت بە شێوەیەك منداڵ دڕەنگ بالغ ببێت(لەسەردەمی خەدیجە)، پاشان كچ زوو بالغ ببێت(لەسەردەمی عائیشە)، دیسان كچ درەنگ بالغ ببێتەوە (لەسەردەمی پاش عائیشە.)
با ئێمە بابەتێكی تر بەو بابەتەی خۆمانەوە بەبستینەوە: موسلمانان هەر جەخت ئەكەنەوە لەسەر چەند وتەیەكی پەیامبەر كە ژن ڕێزی لێگیراوە باشترین مافی دراوەتێ، بە تایبەتی پەیامبەر لە هەمو كەس زیاتر ڕێزی لە ژن و ژنەكانی گرتوە، هەربۆیە موحەمەد قوگب لە كتێبەكەیەدا ( شبهات حول الاسلام) لەبەشی- ئیسلام و ژن- باس لە مافی ژن ئەكات كە چۆن ڕێزی لێگیراوە هەروەها وتەیەكی پەیامبەر ئەگێرێتەوە لە سەر زاری (الشیخان-واتە مسلم و بخاری-) ئەلێت(هاوسەری مەكەن لەگەڵ كچ تا ڕوخسەتی لێوەرنەگرن، لەگەڵ بێوەژن تا ڕاوێژی نەكەن- واتە هەتا نەزانن دووگیانیە یان نا-، گوتیان ئەی پەیامبەر چۆن ڕوخسەتەكەی بزانین، وتی: بێدەنگیەكەی ئەوا ڕوخسەتەكەیەتی. ‏لا تنكح البكر حتى تستأذن ولا الثيب حتى تستأمر فقيل يا رسول الله كيف إذنها قال إذا سكتت) لە درێژەی نوسینەكەی ئەلێت ژنهێنانەكە نادروست ئەبێ ئەگەر ناقایلبونی خۆی دەڕببرێت.
لێرەدا دوو پرسیار دروست ئەبێ:
یەك: ئایا پەیامبەر پرسیاری بە كچێكی نۆ ساڵی كرد بۆ ئەوەی بزانێت ڕازیە یان نا؟ ئەگەر پرسیاری كردبێ و عائیشەش ڕازی بوبێ، ئەبێ وەڵامەكەی دروست بوبێ؟! ئایا عائیشە مێشكێكی تەواوی هەبوە لەو كاتەدا؟
دوو: پەیامبەر ئەیزانی كاتێك ئەو پیر ئەبێ و توانای سێكسی نامینێت،‌ عائیشەش لەو پەری گەنجیەتی دەبێ، مافی ئەوەیدا بە عائیشە وازی لێ بێنێت. كە خۆشی باش ئەیزانی كە لە كتێبی پیرۆزیدا ئەلێ كەس بۆی نییە ژنی پێغەمبەر مارە بكاتەوە(ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! لە ماڵەكانی پێغەمبەر مەچنە ژورێ، مەگەر بۆ جەمێكی خواردن بانكران، ئەگەر چووشن، نابێ وەختێكی وا بچن كە ئەوجەمە خۆراكە ئامادە نەبوە. هەر كە ژەمەنانەكەو خوارد. بڵاوەكەن و خۆ بەقسەوە خەریك مەكەن. ئەم كارەتان پێغەمبەری ئازار دەدا و لەبەر ئێوە شەرم دەكا دەنگووبدا. ئەڵلا لە قسەی ڕاست گوتن شەرم ناكا. هەر كاتێكیش داوای شتێك لە ژنەكانی ناوماڵ دەكەن، لە پشت پەردەوە بخوازن، ئەم كارە لە دڵپاكی ئێوە و ئەوانیش نزیكترە، نابێ پێغەمبەری ئەڵلا لە ئێوە ئازارببینێ، ناشبێ دوای ئەو – تاهەتایە- ژنەكانی مارەبكەن. كە ئەم كارە لەلای ئەڵلادا گوناهێكی زۆر گەورەیه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلَّا أَنْ يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَى طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ وَلَكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانْتَشِرُوا وَلَا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنْكُمْ وَاللَّهُ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَنْ تَنْكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِنْ بَعْدِهِ أَبَدًا إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمًا. الاحزاب 53) لەراستی ئەم ئایەتش بە پێی هەندێ سەرچاوە تەنها بۆ ئەوە هاتوە كە یەكێك لە گەورە پیاوانی قوریش وتی ئەگەر موحەمەد بمرێت ئەوا ئێمە عائیشە مارە ئەكەینەوە هەر بۆیە ئەم ئایەتە دروست بو.
بەڵێ كاتێك پەیامبەر كۆچی دوایی كرد عائیشە تەنها تەمەنی ١٨ ساڵ بو،‌ لەژیانی سێكس بێبەری بو، ئەگەرچی لەوانەشە لەكاتی هاوسەریش ئەوەندە خۆش نەژیابێت چونكە كاتێك هاوسەرگیریەكە دروست بوو پەیامبەر تەمەنی ٥٤ سال بو. هەر بۆیە لە كاتی سەرمەرگیدا، وتی لەگەڵ خوشك و براكانم بمنێژن لە بقیع و لەلای پەیامبەر نەنێژرا.
موحەمەد ئارەزوی كچێكی منداڵی ئەكرد، هەربۆیە عائیشە لەسەر زاری خۆی ئەگێرێتەوە و ئەلێت من لە پەیامبەرم پرسیوە، ئەگەر تۆ لە دۆلێكدا دابەزی و دوو داری لێ بێت یەكێان لێی خورابێت و ئەوی تر لێی نەخورابێ، تۆ حوشترەكەت لەلای كامیان دەیلەڕەوێنی. ئەویش وتویەتی ئەوەی لێی نەخوراوە. قلت: یا رسول الله، أرأیت لو نزلت وادیا، و فیه شجرە قد أكل منها، و وجدت شجرا لم یۆكل منها، فی أیها كنت ترتـِع بعیرك؟ قال: فی التی لم یرتع منها ).
لەو فەرمودەدا ئەومان بۆ دەردەكەوێت خدیجە ‌ وەك دارە بەرهەم خوراوەكەیە، عائیشە ‌ش داره بەرهەم ‌نەخوراوەكەیە. بەڵام بۆچ موحەمەد لەگەڵ داری بەرهەم خوراوەكەدا هاوسەری كرد لە كاتێك كە خۆی حەزی لە داری كچێنی بێت. بەڵام هەمووی بەرژەوەندی موحەمەدمان بۆ دەردەكەوێت یەكەمیان لەگەڵ خەدیجە تاوەكو سەروەت و سامانی بكەوێتە دەست، لەگەڵ عائشە ش بۆ ئەوەی ئەبوبكر زیاتر بەخۆی ببەستێتەوە.
ئەگەر سەیری عمری كوری خطاب بكەین كە لە مێژوەكەی خۆی نوسراوەتەوە ئەلێت كاتێك شەو بە ناو شار هاتوچۆ ئەكات گوێی لە ژنێك ئەبێت بە تەنیایە و شیعرێك ئەلێت كە زیاتر لەسەر ئەوەیە ئارەزوی سێكس ئەكات، عمر ئەچێتەوە ماڵەوە بە حەفصەی كچی ئەلێت كچم، ژن چەند ئەتوانێت بە بێ مێرد بەرگە بگرێت ئەویش ئەلێت شەش مانگ یان چوار مانگ. هەر بۆیە عمر بڕیار ئەدات سەربازەكانی خۆیان لە چوار مانگ زیاتر نەهێلێتەوە‌ كە دووربن لە ژنەكانیان.
ئەمەش لێرەدا ڕادەی سێكسی ژنی ئەو كاتە بەدەرئەخات كە چۆن ئەوانیش مافی ژیان و پراكتیزی سێكسیان ویستوە هەروەك پیاو، بەڵام چۆن ئەو هەمو ژنانە بە بێ پەیامبەر مانەوە و بێ ئەوەی مێرد بكەن لە پاش خۆی.
لێرەدا تەنها خۆپەرستن لە پەیامبەر ئەبینرێت و بیری تەنها لە خۆی ئەكردەوە و بێ ئەوەی بیر لە مافی كەسی تر بكاتەوە بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە ژنانی پاش خۆی ژیانیان چی بەسەر دێت. ئەمە هیچ نیشانەی پێغەبمەرایەتی پێوە دیار نییه!‌ دانیشتوانی مەككە و مەدینە هەزار و چوارسەد ساڵ بەر لە ئێستا زۆر كەم بوە، بۆ پیاوێك كە بتوانێت زیاتر له 60 ژن بێنێت و ئەم ژنانەش پاش خۆیان بە بێ مێرد مانەوە!
لەوانەیە موسلمان هێشتا كەلەڕەق بێت و بڵێت عائیشە بالغ بوە و هاوسەرگیریەكە دروست بوە، بۆیە ئێمەش ئایەتێك و نمونەیەك باس ئەكەین و قسەیان پێ ئەبڕین و كۆتای پێ ئەهێنین:
یەك: ئایەتی 4ی سورەتی الطلاق دەڵێ (ئەو ژنانەی لە قۆناغی بێ نوێژی دەرچون و ئەوانەی نەگەیشتونەتە بێ نوێژی ئەشێ سێ مانگ چاوە نۆڕبن. ئەوانەش كە سكیان هەیە، ماوەی چاوە نۆڕیەكەیان دانانی سكەكەیانە. هەركێش لە ئەڵلادا بترسێ، ئەڵلا كاری هاسان ئەكات. وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا)
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ئەو ژنانەی نەكوتونەتە قۆناغی بێنوێژی واتە منداڵن. كەوابوو بە شەرعی ئەڵلا منداڵ شیاوە بچێتە ژیانی هاوسەری.
دوو: ئەگێرنەوە لە پەیامبەر أم حبیب كچی عباس ئەبینێت كە ئەوكاتە كۆرپەیەك ئەبێت ئەڵێت" ئەگەر كچی عباس پێبگات و منیش لەسەر ژیان بم ئەیخۆازم. ان رسول الله صلى الله عليه و سلم رأى أم حبيب بنت عباس وهي فوق الفطيم قالت فقال لئن بلغت بنية العباس هذه وأنا حي لأتزوجنها"
لەوانەیە برای موسلمان هێشتا كەمبڕوا بێت و بڵێت خۆ ئەم هاوسەرگیریە نە ڕویدا و نە نیشانەیەكی سێكسی دەرخست و نە سێكسی لەگەڵ كرد. بەڵكو تەنها خۆشەویستی بۆ منداڵەكە دەربریوە هەروەك مندالەكانی خۆی چونكە ئەگێرنەوە موحەمەد منداڵی زۆر خۆشویستوە بە تایبەتی مندالەكانی خۆی، بۆ نمونە موحەمەد فاگمەی كچی لە باوەش ئەكرد و سنگی بە نێوان مەمكۆلانی ئەكرد و ماچی ئەكرد و زمانی مندالەكانی فاتمەی ئەمژی واتە حسن و حسێن. ئەمە تەنها خۆشەویستی دەڕبرینە بۆ منداڵ و نەهیچی تر!
بۆئەوەی خوێنەر چەواشە نەكرێت لەلایەن من و موسلمانان من تەنها ئەم دووسێ ڕوداوە لەسەرچاوە ئاینەكان وەرئەگێرم بۆ زمانی كوردی و هیچ شیكاریەكی لەسەر نادەم ئیتر خوێنەر خۆی بڕیار ئەدات:
هشام كوری قاسم گێرایەوە، حریز گێرایەوە، عبدالرحمن بن أبی عوف الجرشلی گێرایەوە كە معاویه ‌ وتی" پەیامبەری ئەڵلام بینی درودی ئەڵلای لەسەر بێت زمانی كەسێكی ئەمژی"، یان وتی لێوەكانی مەبەستی حسن كوری علی ە سەلەواتی لەسەر بێت، ئازاری زمانی یان لێوە مژیوەكانی نەئەدا درودی ئەڵلای لەسەر بێت. حدثنا ‏ ‏هاشم بن القاسم ‏ ‏حدثنا ‏ ‏حريز ‏ ‏عن ‏ ‏عبد الرحمن بن أبي عوف الجرشي ‏ ‏عن ‏معاوية ‏قال: رأيت رسول الله ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏يمص لسانه ‏ ‏أو قال شفته ‏ ‏يعني‏ الحسن بن علي ‏ ‏صلوات الله عليه ‏ ‏وإنه ‏ ‏لن يعذب لسان أو شفتان مصهما رسول الله ‏ ‏صلى الله عليه وسلم"
لە أبی هریرە ئەگێرنەوە ئەڵێ" پەیامبەری ئەڵلام دیت درودی ئەڵلای لەسەر بێت زمانی حسین كوری علی ئەمژی، وەك منداڵ خورما بمژێ. عن أبي هريرة قال رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يمص لسان الحسين بن علي كما يمص الصبي التمرة"
زمانی ئەمژی واتە زمانی حەلالەكانی ئەمژی وە هەروەها زمانی كچەكەی ئەمژی، ئەگێرنەوە زمانی فاطمەی ئەمژی. كان يمص اللسان أي يمص لسان حلائله وكذا ابنته فقد جاء في حديث أنه كان يمص لسان فاطمة"
خوێنەر ئەگەر لەم ساتە ئەم بینی من پێنوسەكەم لەسەر مێزەكەم داناوە و هەردوو دەستم هەڵبریوە و عەپەساوم، چاوەڕوانم تۆ قسە بكەی!
من هیچ ناڵێم تەنها یەك قسە ئەكەم با خوێنەریش بە لۆجیكانە بیربكاتەوە، ئەگەر سەیری خێزانە موسلمانە توندڕوەكان بكەین، دەبینین كچانیان هەر لە تەمەنی چوارساڵیەوە بە زۆرەملەیی لەچكدارن. چونكە باش لە پەیامبەر و ڕێچكەكەی تێگەیشتون، ئەترسن یەكێكی وەك پەیامبەرەكەیان هەڵكەوێ و شەهەوتی بچێتە سەر كچە بچكۆلانەكەیان و دەستدرێژی بكاتە سەریان. ئەگەروانەبێ منداڵ لەچكدار بێت یان نەبێ ئەبێ چ بگۆرێت لە بابەتەكە. لەو بڕوایە دام، ئەگەر پەیامبەر عائیشەی زەوت نەكردبا ئەوا هەرگیز كچەبچكۆلانەكان نە ئەبون بە لەچكدار!
ژنەكانی تری پەیامبەر و نیشانەی ڕادەی سێكس:
پەیامبەر هەر بە عائیشە نەوەستا ئەگەرچی یەكەمین و دووەمین ژنی نەبو، ئیتر فرە ژنهێنان بو بە حەڵالكردنێكی شەرعی لەلایەن ئەڵلاوە،‌ عائیشەی ژنەبچكۆلیشی بەم شەرعە ڕازی بو. ئەم فرەژنیە حەلال بو بۆ موحەمەد بە پێی ئایەتی 50ی سورەتی الاحزاب كە ئەلێت(ئەی پێغەمبەر! ئێمە ئەو ژنانەتمان بۆ ڕەوادیوی، كە مارەییت پێگەیاندون، ئەوانەش كە لە تاڵانێ دەست كەوتوون و ئەڵلا كردوونیە پشكی تۆ. هەروەها كچە مامەكانت و كچە پلكەكانت و كچە خاڵانت و كیژەكانی خوشكی خاڵت، ئەوانەش كە لەگەڵ تۆ ئاوەربوون، بە تۆ دەشێن. هەر ژنێكی باوەرداریش – بەو مەرجە خۆی ببەخشێ بە پێغەمبەر و پێغەمبەریش گەرەكی بێ مارەی بكا- ئەمەش هەر تایبت بە تۆیە، نەك بۆ باوەڕدارانی تر. ئێمە خۆمان زانیومانە كە دەربارەی ئەو ژنانەی بەوان ڕەوان و ئەوانەی دەبنە كەنیزیان، چلۆن بڕیارێكمان داوە، تا هیچ گیروگرفتێك بۆ تۆ روونەدا. ئەڵلا لە گونا دەبوورێ و دلۆڤانە. يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّاتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَالَاتِكَ اللَّاتِي هَاجَرْنَ مَعَكَ وَامْرَأَةً مُؤْمِنَةً إِنْ وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَنْ يَسْتَنْكِحَهَا خَالِصَةً لَكَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِي أَزْوَاجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا. الاحزاب 50)
كەوابوو فرە ژنی بۆ موحەمەد حەلال كرا لەگەل ئەو ژنانەی كە لەشەر ئەگیران و مێردیان ئەكوژرا. لەوانەی لەشەر بەردەستكەوتن و بون بە دیل(صفیە، جویرە، میمونە، ریحانە)، ئەو دوو ژنەی كە بە دیاری ناردران بۆ پەیامبەر (ریحانە و ماریە) بون.
موحە‌مەد ئەوەی حەزی لێ بوو هێنای و ئەوەی حەزیش لێ نەكرد یان ئارەزوی لێ نەما بە جێی دەهێشت. ئەگێرنەوە پەیامبەر بە دوای سودە بن زمعە ئەنێرێت تاوەكو تەلاقی بدات چونكە پیر بوبو و كەلكی نەمابو، كاتێك سودە بەڕێوە ئەبێت لە رێگادا عائیشە ئەبینێت، ئەویش بە پەیامبەر ئەلێت من ڕۆژی خوم دا بە عائیشە بەس تەلاقم مەدە تاوەكو عائیشە و پەیامبەر لێی رازی بن، بەم خواستەش پەیامبەر رازی بو كە سودە تەلاق نەدات،‌ لێكدانەوەرانی ئیسلام وەكو(ابن عباس، ابیە عروە، ابی بزە و چەندینی تر) ئەلێن ئایەتی 128ی سورەتی النسا‌و لەسەر سودە بن زمعە دابەزیوە كە ئەلێت( ئەگەر ژنێك هەستی بەوە كرد مێردەكەی ئارەزو و ڕووی ناداتێ. قەیدێ ناكا هەوڵی پێكهاتن بدەن، ئاشبوونەوە لە دوودڵی باشترە. خۆشەویستی ماڵی دنیاش لەلای هەمووكەسێ هەیە. جا ئەگەر چاكەی بكەی و خۆ لە هەڵە بپارێزن، ئەڵلا لە هەركارێ دەیكەن ئاگادارە. وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا وَالصُّلْحُ خَيْرٌ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا.)
بەلێ ئەوەی حەزی لێ نەبو یان پیر بو ئەیوست تەلاقی بدات، هەروەكو ئەو ژنەی كە ناوی أسما‌و بنت النعمان ئەبێ لە رۆژی گوازتنەوە ئەبینێت توكە بەری سپی بوە دەستبەجێ تەلاقی دەدات پێش ئەوەی سێكسی لەگەڵ بكات. لێرەدا ئەبینین پەیامبەر مافیدا بە خۆی‌ هەركەسێك هەلبژێرێت و ئەوەی لەگەل ویستی خۆی نەگونجێت تەلاقی بدات.
هەر لە ئایەتەكەی 50ی سورەتی الاحزاب ئەو كەسانەش حەلال بون كە خۆیان بۆ موحەمەد پێشكەش كرد. یەك لەوانەی خۆی بە موحەمەد پێشكەش كرد ناوی میمونە بنت الحارپ بوو بەجۆرێك عائیشه ‌ی هەناسەكێش(ئیرەیی) كرد و بلێت( ئەڵلا لە ئارەزوی تۆ زۆر بە پەلەیە تا جێبەجێ بكات) یاخود ئەیوت "ئەوە شەرم نیە ژنێك خۆی پێشكەش بكات بەبێ بڕی پارە(سەدەقە)، واتە بێ ئەوەی پارەی بدرێتێ؟! .
ئەو ژنانەی پەیامبەر خواستنی پاش ژنی یەكەم بریتی بون لە (سودة بن زمعة، عائيشة بنت ابي بكر الصديق، ام سلمة، حفصة بنت عمر بن خطاب، زينب بنت جحش، ام حبيبة، فاطمة بنت شريح، زينب بنت خذيمة، هند بنت يزيد، خولة بنت الحكيم، ميمونة بنت الحارث، صفية بنت حيي، جويرة بنت الحارث، ريحانة بنت عمر، مارية القبطية،ريحانة بنت زيد، جميلة، نفيسة.) هەروها‌ چەندین ژنی تر موحەمەد هێنای بەڵام نەچونە خۆشاوی پەردە ئەمەش چەند نمونەیەكە: أم هانی بەرەلای كرد چونكە كوری هەبو. چباعە بنت عامر ئەلێن تەمەنی گەورە بو‌، صفیە بنت بشامە بە دیلی بۆ موحەمەدیان هێنا، ئەویش دڵی نەرم بو وتی منت ئەوێ یان مێردت ئەویش وتی مێردم. أم حبیب بنت العباس نەچو بۆ خۆشاوی پەردە چونكە زانیان كە عباس و پەیامبەر برای شیرین لەلایەن پویبە مەمكیان دراوەتێ ( ئا ئەو ژنە بوو كە حەزی لێكرابوو لەلایەن موحەمەد كاتێك‌ منداڵ بوو). هەروەها وازی لە جمرە بنت الحارپ هێنا چونكە باوكی وتوبوی عەیبێكی هەیە بەڵام هیچ عەیبێكی نەبو بەڵام هەر وازی لێهێنا!(ئەبێ خوێنەر بپرسێ باوك هەیە كچی خۆی عەیبدار بكات! بەڵام دیارە ئەو پیاوە زۆر حەكیم بوە كچی خۆی عەیبدار كردوە تەنها بۆ ئەوەی كچەكەی نەبێتە ژنی پەیامبەر!!!!)
ئێمە بە كورتی باسی هاوسەرگیریەكەی خەدیجە و عائیشەمان كرد كە هۆكارەكەی چی بو، هەرەوها ئەگەر سەیری ژنی دووەمی موحەمەدیش بكەین، پێش عائیشە‌ سەودەیە ئەویش ژنێكی پیر بو، موحەمەد پێش ئەوەی بچێت بۆ مەدینە پێوستی بە هێز هەبو هەربۆیە ژنی دووەمیشی وەك خەدیجە پیر بو و هیچ گوێی نەدا بە ئارەزوی سێكسی. پاشان هەر لەمەككە عائیشەی خواست كە تەمەنی 6 ساڵێك بو،‌ پاشان كە كۆچی مەدینەی كرد ئارەزوی سێكسی وای لە موحەمەد كرد كە ڕانەوستێ تا عائیشە بالغ ببێت بەلكو هەر زوو خۆی خالیكردەوە لەو‌ منداڵە، دیارە ئارەزوە سێكسیەكەی موحەمەد بو بە نەخۆشی چونكە هەمو تەمەنی گەنجی لەگەل دووژنی پیر بردە سەر هەربۆیە ئەم كەپكردن و خەفەكردنی سێكسیە بو بە داوێك بۆ عائیشەی منداڵكار. لە كاتێك عائیشە بو بە نێچیر، لەش و كچیە‌تی بو بە پڕكردنەوەی ئارەزوی سێكسی موحەمەد. هەروەك باسمان كرد بە عائیشەی منداڵكار هەندێ لە منداڵی و گەنجینەی بۆ موحەمەد گەراندەوە هەر بۆیە ویستی سودە تەلاق بدات و ئیتر ئیشی پێ نەمابو. بەڵام سودەش ئەیزانی موحەمەد بەچی ئەگیرێ هەر بۆیە ئەویش ئەو شەوەی خۆی دا بە عائیشە تاوەكو تەڵاق نەدرێ و ئەویش هەر نەبێ لە میژودا بڵێن ژنی پێغەمبەرێك بوە هەتا مردن.
زۆر بەڵگە هەیە سەبارەت بە نیشانە و دیاردەی ڕادەبەدەری سێكسی پەیامبەر، لەوانە ئارەزوی ئەچووە ژنی ئەو كەسانەی كە موسلمانی ڕاستەقینە بون و ئەمردن. بۆ نمونە ام سەلمە و ام حبیبەی مارە كردەوە پاش ئەوەی مێردەكانیان موسلمانێكی ڕاستەقینە و وەفاداری بون. لەپاش مردنی ئەو موسلمانانە ژنانیان ئەبون بە هاوسەری پەیامبەر.
لە ڕاستیدا سێكس و ڕامیاری زۆرجار لەلایەن پەیامبەر یەكی ئەگرتەوە، بۆ نمونە خواستنی أم حبیبە لەوانەیە ویستویەتی ابوسفیانی باوكی دڵی نەرم بێت چونكە زۆر مەبەستی ئەو بو كە ببێت بە موسلمان تەنانەت لە پاش گرتنی مەككە پارەی ئەدایە بۆ ئەوەی دڵی نەرم بێت و ببێت بە موسلمان، لەوانەشە بە هۆی ئەو هاوسەریە ڕقی كردبێتەوە هەر بۆیە ئەو هەواڵە گەیشتە ئەبوسوفیان كە كچەكەی مێردی بە پەیامبەر كرد گوتی" ئەوە ئەوەشی كرد ابن كبشه" "
سێكس لە ژیانی موحەمەد بو بە فاكتەرێكی سەرەكی و هەمو بیروهۆشی كەوتە خانەی سێكسەوە، ئەگێرنەوە كاتێك موحەمەد لە غەزوی ذات الرقاع دەگەرێتەوە بە جابر ئەڵێ" ژنت هێناوه؟" ئەویش ئەڵێ" بەڵێ" موحەمەد ئەڵێ" بێوەژن یان كچ" ئەویش ئەڵێ " بێوەژن" موحەمەد ئەڵێ " ئەی كەنیزكێك یاری لەگەڵ بكەی و یاریت لەگەڵ بكات" ئەویش ئەڵێ" ئەی پەیامبەری ئەڵلا، باوكم لەشەڕی أحد كوژرا و حەوت كچی لە دوای خۆی بەجێهێشت، من یەكێكم هێناوە كە چاودێری خوشكەكانم بكات." بەڵێ ئەو پەیامبەرە تەنها بیری لە ژن و كاری سێكسی ئەكردەوە تەنانەت هانی موسلمانانیشی ئەدا بەم شێوەیە ڕەفتار بكەن لەگەڵ كەنیزكەكان. ئایا یاری كردن لەگەڵ كەنیزك كارێكی خرۆشی سێكس نییە، ئەی پەیامبەری ئیسلام؟ بەڵام قسەكەی كاك جابر وا دەریخست كە خۆی بە خاوەن لێپرسراوی ماڵەكەی خۆی ئەزانی، هەرچەندە لە قسەكانی دەردەكەوێ بێوەژنەكەشی بۆ بەرژەوەندی هێناوە!
هاوسەركردن لەگەل ژنانی سەبا:
نیشانەیەكی تری پەیامبەر كە سێكسێكی ڕادەبەدەری هەبوە، ئەویش هێنانی ژنی كۆستدار-كۆست لێكەوتوان-، نەك كۆستدار بەلكو ئەو ژنانەی مێرد و برایان ئەكوژران بەدەستی پەیامبەر و هەر ئەو شەوەش ئەبون بە هاوسەری. لەوانەیە لەلایەن زۆربەی كۆمەلگای ئەم دونیایەدا سەرزەنشتەی پیاوێك بكرێ ئەگەر هاوسەرەكەی بمرێت لە ماوەیەكی كەمدا ژیانی هاوسەری دروست بكاتەوە، یاخود سەرزەنشتەی ئەو ژنە‌ بكرێ كە هاوسەرەكەی بمرێ پیاوێكی تر بخاتەوە سەرجێگای مێردی تازە مردو. مرۆڤی بەم چەشنە زۆر كەمن مەگەر هەر زۆردەگمەن بن. وابزانم مرۆڤیش زۆر زەحمەتە كە زەوقی لە ژنێكی كۆستدار بكەوێ كە تازە دڵی سوتابێ بە مردنی پیاوەكەی مەگەر ئەو كەسە هەر زۆر سێكسی بێت یان نەخۆش بێت. بەڵام حالەتەكەی موحەمەد زۆر لەوە سەیر تر و سەرسورهێنەرتر بو. موحەمەد چەند غەزایەكی كرد پیاوەكانیان كوشت و ژنەكانیان برد بۆ خۆیان كە پەیان ئەوترا (سەبا). موحەمەد سێ ژنی سەبای جولەكەی هەبو. بەراستی جێگای سەرسورهێنەرە كەسێك خۆی بە نێردراوی ئەڵلایەك دابنێت كە ئەم ئەڵلایە دانەری زەوی و ئاسمان بێت بەو گەورەیەی خۆیەوە كە ئەوی هەڵبژاردبێ ئا‌وا ڕەفتار بكات، ئایا ئەمە چ ویژدانێكە كە بتوانێ لەگەڵ ژنێك جوت بێت لەو ڕۆژە كەسوكاری بكوژێ. ئەمەش نیشانەیەكی نەخۆشی سێكسیە، لەوە زیاتر هیچ پێناسەیەكی نییە.
ئەوەی سەیرە پەیامبەر ئەلێت هەر ژنێك مێردەكەی مرد ئەبێ چوار مانگ و دە ڕۆژ چاوەرێ بێت تاوەكو مێردێكی تر ئەكات وەك لە ئایەتی 234 سورەتی بەقەرە دا هاتوە و ئەڵێ( ئەوانەی لێتان دەمرن و ژنیان لێ بەجێ دەمینێ، ژنەكانیان هەتا چوار مانگ و دە ڕۆژان چاوەنۆڕین، لەوە بەو لا خۆیان هەر كارێكی دەیكەن – هەر هێندە نا ڕوەا نەبێ – بێڵن بیكەن، ئێوە گوناحتان ناگاتێ، خوداش لە هاركارێ دەیكەن ئاگادارە.  وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِي أَنْفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ.) لە ڕاستیدا ئەم‌ ئایەتە بۆ ڕێزگرتن نییە بەلكو بۆ ئەوەیە بزانن ئەو ژنە‌ دووگیانیە یان نا، نەك بۆ ڕێزگرتنی خاوەن مردوەكە. بەڵام پەیامبەر و ئیسلام بێ ئەوەی رێز لە ژنانی سەبا بگرن كە بەدەستی خۆیان مێردەكانیان ئەكوشت و هەر ئەو شەوە ئەیان بردن بۆ ناو پەردەی هاوسەركردنێكی نوێ. ئایا ئەبێ چ رێزێك لەو ژنانە گیراوە كە لەو ڕۆژەدا پیاویان كوژران و بە شەوەكەشی دەستدرێژی سێكیسیان لێكراوە. لە بیرمان نەچێ ئەو ژنانەش خاوەن كتێبی خودایی بون!
ئایا ئەبێ چ بەزەیەكیان هاتبێتە سەر میللەتانی ناموسلمان و‌ خاوەن كتێبەكانی نائاسمانی؟؟؟!!!
ناوی ژنە سەبایەكان بریتی بو لە( صفیە بنت حیی، جویرە بنت الحارث، ریحانە بنت عمر).
جویرە لە هێرشەكەی بنی المصطلق پیاوەكەی كوژراو خۆشی بو بە سەبایە، یەكەمین جار جویرە‌ كەوتە بەشەكەی ثابت بن قیس پاشان موحەمەد بۆ خۆی بردی، بە هۆی ئەمە 100 كەس ئازاد كرا و نەكوژران.
هەروەها صفیە بنت حیی لە غەزای خەیبر دەستی كەوت،‌ مێرد و باوكی كوژرا و بو بە دەستەكەوتی موسلمانان، ئیتر موسلمانان بە باڵوشانی ئەو ژنەیان هەڵئەدا كە چەند جوانە، پەیامبەریش وتی بۆ منی بهێنن، كاتێك بۆیان هێنا ئەویش دای بە ام سلیم تاوەكو بۆی رێكبخات و بیڕازێنێتەوە.
هەروەها ریحانە‌ كچی عمر ی دەست كەوت لە غەزوی بنی القریض، داوای لێكرد هەڵبژێرێ لە نێوان كەنیزك و هاوسەرایەتی. بەڵام ریحانه بە شێوەیەك جەرگی بڕابو وتی با بە كەنیزكەكی لەلاتدا بمینێمەوه، بەمەش موحەمەد دڵی بۆ داواكاریەكەی نەرم بو.
بەڵێ ئەبێ بپرسین چۆن ئەڵلایەك ژنانی كۆستدار ئەكاتە حەڵالی موسلمانان و نرخی مرۆڤایەتیان لێ ئەستێنێتەوە و پەیامبەری خۆشی لە ڕێگای سێكسەوە لەكەدار ئەكات و ئەیخاتە گۆشەی ڕەخنەگرتنی بیرمەندانەوە!
لەڕاستیدا، زۆر جار لە موسلمان ئەبیستین ئەڵێن ئەوسەردەمە سەردەمێكی جاهیلی بوە و ناتوانین پێوانەی دووسەردەم بكەین بە یەك پێوانه ئەویش پێوانەی سەردەمی نوێیە كە باسی مافی یاسای نێو دەولەتی و تاكی سەردەم ئەكات. بەڵام خۆیان لە بیرئەچێتەوە ئەم شەریعەتەی خۆیان لەسەری ئەرۆن شەرعی ئەڵلایە و شەرعێكی نەگۆرە و ئەبێ بۆ هەمو سەردەمێك بشێت. واتە شەرعی جەنگەڵ لە ڕوانگەی یاسای ئیمرۆدا ئیسلام ئەكات بە دوو بەش یەكێان ئەڵیت ئەمە تەنها بۆ سەردەمێكە و نابێ پەیرەو بكرێت ئەوی تریش ئەڵێت ئەبێ جێبەجێ بكرێت و لەسەر سونەتی موحەمەد بڕۆین نەوەك لەسەر سونەتی یاسای ئیمڕۆ چونكە ئەگەر وابێت ئەبێ سەبا لە شەرعی ئیسلام نەمینێ و بێنە سەر شەرعی كافران. هەربۆیە ئەم ڕەوتە هەمو كردەوەكانی موحەمەدیان پێ ڕاستە نەك سێكسكردن لەگەڵ ژنی سەبا كە تازە مێردیان كوژرا بو،‌ بەلكو لەگەڵ ژنی مردوش كە سێكسی كرد پێیان ڕەوا بو.
لە دیاردێكی تری سەرسورهێنەری موحەمەددا لەكاتی بەخاك سپاردنی ژنێك خۆی پێناگیرێ و سێكسی لەگەڵ ئەكات. چیرۆكەكە‌ پێمان ئەڵێ" پەیامبەری ئەڵلا كراسەكەی لەبەر خۆ داكەندو لەبەر أم علی كرد، لەگەڵی خەوت لەناو گۆرەكەی، كاتێك خۆلیان بەسەرداكرد، وتیان ئەی پەیامبەری ئەڵلا لەكەسی تر ئەوشتەمان نەدیت كەتۆ لەگەڵت كرد، وتی: كراسەكەی خۆمم لەبەریدا كرد تاوەكو جلی بەهەشت لەبەركات، لەگەڵی خەوتم تاوەكو فشاری گۆری لەسەر كەمبێتەوە.  لما ماتت فاطمة أم علي خلع رسول الله صلى الله عليه و سلم قميصه وألبسها إياه واضطجع في قبرها فلما سوى عليها التراب قال بعضهم : يا رسول الله رأيناك صنعت شيئا لم تصنعه بأحد ؟ قال : إني ألبستها قميصي لتلبس من ثياب الجنة واضطجعت معها في قبرها لأخفف عنها من ضغطة القبر إنها كانت أحسن خلق الله صنيعا إلى بعد أبي طالب""
ئایا خەوتن لەناو گۆر چ مانایەك ئەگەیەنێ، ئایا گۆرەكە تەسك بوە بۆیە لەگەڵی خەوتوە لەژێر سەری دانەنیشتوە؟ ئایا كراسەكەی لەسەر كفنەكەی لەبەركردوە یان لە ژێر كفنەكەی؟ لە ڕاستیدا ئەسحابەكانی دیارە شتێكیان دیوە بۆیە پێیان وتوە ئەی پەیامبەر شتێكت لەگەڵ كەسێك كرد لەگەڵ كەسی تر نەت كردوە. یان چالاكیەكەی ماوەیەكی‌ زۆری پێ چوە بۆیە وایان وتوە؟ ئەگەر ئەم چەند دێرە بدەین بە تیمی پشكنینی تاوانەكانی سێكس لە وڵاتێكی پێشكەوتو ئەوا ئەبێ چیمان بۆ هەڵبهێنجن. نا خوێنەری بەرێز پێوستت بەم تیمە نیە بەلكو خۆت بیری لێبكەوە یان ئەگەر ئەتوانی لە مەلایەك بپرسی بزانە وەڵامەكەی چییە؟ بەڵام وریابە زەبری شمشێرەكەی لە ئەستۆی خۆتە.
بەراستی دەبێ ئەوەش بزانین ئەوەی ئێمە دەیڵێن ئەوەیە كە نوسراوە لەلایەن مێژوناسانی ئیسلام، پرسیارێكی زۆر سەرسورهێنەر ئەوەیە ئەبێ چەند روداوی شەرمەزارتر هەبێ كە مێژوناسان نەیانتوانیووە بینوسن، ئەبێ هاتبنە ناو ولاتی ئێمە چەند كارەساتیان خولقاندبێ كە مێژوناسان سەری خۆیان شۆركردبێ و قەلەمەكانیان شكاندبێ؟؟
هاوسەركردن لەگەڵ ژن كوری خۆی:
نیشانەیەكی تریش هەیە لەسەر ڕەت بونی ڕادەی سێكسی پەیامبەر، ئەویش مارەكردنی ژنی كورەكەی خۆی بو. هەرچەند موحەمەد هیچ كورێكی نەژیا لە ئاوی ئەو لە دایك بوبێ هەر سێ كورەكەی لە تەمەنێكی منداڵیدا مردن بەڵام زید وەك كورێكی بو چونكە لە منداڵیەوە بە خێوی كردبو. تەنانەت زید بە ناوی كوری حارس بانگ نەئەكرا بەلكو بە زید كوری موحەمەد بانگ ئەكرا.
تەنانەت هێندە خۆشی ئەویست كە كچە پوری خۆی بۆ خواست كە ناوی زینب كچی جحش بو. چیرۆكی ئەم بەسەرهاتە زۆر لێدوان و گێرانەوەی هەیە بە كورتیەكەی بەم شێوەیە:
موحەمەد حەز ئەكات زینب ببێتە هاوسەری زید كاتێك موحەمەد ئەچێت داوای ئەكات زەینەب ڕازی نابێت چونكە ئەو ژنە‌ خۆی بە زڵتر ئەزانی لە زەید و ئەیوت من باشترم لە ئەو. ئەمەش وای كرد فەرمانی موحەمەد بەرپێچبدرێتەوە و جێ بەجێ نەكرێ. پاشان ئایەتێك بۆ زەینەب دائەبەزێ لەسەر ڕەفتارەكەی و ئەلێت(ئەگەر ئەڵلا و پێغەمبەرەكەی فەرمانیان بە هەركارێك دا، هیچ پیاوێك و هیچ ژنێكی خاوەن باوەڕ ناتوانن پەسندی نەكەن. هەر كەسێكیش لە فەرمانی ئەڵلا و پێغەمبەرەی دەرچێ، ڕێگەی زۆر هەڵەكردوە. وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا. الاحزاب 36) ئەم ئایەتە وا لە زەینەب ئەكات بە زەید ڕازی بێت و ببێتە هاوسەری. بەڵام دیارە ئەو هاوسەرگیریە‌ تەمەنێكی زۆری نەبو و كێشە كەوتە نێوانیان. موحەمەد ئامۆژگاری كرد كە پەیوەستی یەكتربن، بەڵام ڕۆژێكیان زەینەب هەویری ئەشێلا و لەشی بەدەر ئەكەوێ موحەمەدیش ئەلێت (سبحانە مقلوب قلوب-پاكی (بۆ ئەڵلا) كە دڵان هەڵئەگەرێنێتەوە). بەپێی تەفسیری طبری دەڵێ بایەك دێت و جلی هەڵئەدرێتەوە، وا دەردەكەوێ ئەڵلا لەبەر خاتری موحەمەد ئەو بایە ئەنێرێ! زەینەب ئەو ڕوداوە بۆ زەید ئەگێرێتەوە و ئەویش پێی ئەلێت با جیابینەوە تا بۆ تۆ بێت. چێرۆكی زۆر هەیە بۆ ئەم جیابوونەوەیە‌ بەهەر شێوەیەك بێت ئەوا موحەمەد حەز ئەكات بیهێنێت بەڵام ئەبێ رێگایەك هەبێ تا بتوانێت كۆنە ژنی كورەكەی مارە بكاتەوە. ئەڵلا بە دڵی موحەمەد ئەزانێ و ئایەتێكی بۆ دائەبەزێنێ و ئەلێت(ئەوسا ئەوی ئەڵلا چاكەی دەگەڵ كرد و تۆش چاكەت دەگەڵ كردوە، تۆ پێت وت: دەس لە ژنێ خۆ بەرمەدە و دەبێ لە ئاڵا بترسی. شتێكیشت لە دڵی خۆدا دەشاردەوە، كە ئەڵلا شیاو تر بو لێ بترسی. جا كاتێ زەید لە هاوجوتەكەی خۆی تێگەییشت، ئەومان كردە هاوجوتێ تۆ، هەتا خاوەن باوەڕەكان لە خواستنی ژنی زڕكوڕانی خۆیان- لەداوی ئەوە تەڵاقیان دان- لۆمە نەكرێن، هەر فەرمانێ ئەڵلا بیداو دەبێ پێكبێ. وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَاهُ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا. الاحزاب 37)
-سبحانە الله-، بەپێ ئەم ئایەتەی سەرەوە وا دەردەكەوێ موحەمەد حەز ناكات ئەم هاوسەریە پێكبهێنێت و حەزەكەی خۆی دەرببرێت نەوەك بلێن ئەوا ژنی كورەكەی خۆی مارەكردەوە هەر بۆیە ئەڵلا زۆری لێ ئەكات و ئەم ئایەتەی سەرەوەی بۆ دائەبەزێنێ . بەهەر شێوەیەك بێت ئەگەر ‌ئەڵلا پەیامبەری خۆی خۆش بوێت قەت ئەو ژنهێنانەی بۆ ڕەوا نە ئەدی چونكە ئەمە زیاتر لە 1400 ساڵە بەسەر ئەو ڕوداوە رۆیشتووە هێشتا خەلك ڕەخنەی لێ ئەگرێ، ئیتر ئەڵلا چۆن هێشتی پەیامبەری خۆی بخاتە ژێر ڕ‌ەخنەی خەڵك، خۆ ژنانی تر زۆر هەبو، بەدەردی عەلی كوری طالب وتی ژن زۆرە كە ئەڵلا بەربەست نەبێ بۆ تۆ!
وەرگرتنی كەنیزك:
سێكس ئۆقرەی لە موحەمەد هەڵگرتبو زۆرجار پلەوپایەی خۆی لەبیر ئەكرد تەنانەت لە بیرئەچۆوە كە ئەڵلا هەیە و دانەری زەوی و ئاسمانە. بەڵێ پەیامبەر حسابی بۆ ئەڵلا نەكرد ئەو ئەڵلایە بەو هەمو گەردونە سەرقاڵ بو و ئاگاداری ئەو پەیامبەرە بو ئەویش ئەوەندە بێگا بو لەخۆی. ئاخر پەیامبەر چۆن ئەبێ دیاری وەربگرێت دیاریش دیاری نەبێ بەلكو ژن بێت، ژنیش ژن نەبێ بەلكو كەنیزك بێت. كەچی پێغەمبەرێك ئەوەندە خۆی لەبیربكات كەنیزكێك بە دیاری وەربگرێت و سێكسی لەگەڵ بكات. مارییەی قبگی ئەو دیارەیە بو كە بۆ پەیامبەر ناردرا. دیارە كەرامەت و شەرەف و نرخی ژنێكی كەنیزك پرۆتۆكۆلی ئاشتیانەیە لە نێوان دوو ئاینی ئاسمانی‌. دیارە نرخ و بەهای ژنێك هێندە سوكە بەدیاری بۆی بێت و بیكات بە هاوسەری خۆی. ئەگەر پەیامبەر پەیامبەر با ئەبوایە ئەو دیارییە بۆ مەقوقسی مەیسر(پاشای میسر)ی گەراندبایەوە یان بیدابا بە كەسێكی ئازاد و ئازادی بكردبا، هەروەك دانەكەی تری دا بە هاورێی. بەڵام دیارە زۆرجار سێكس خەلك لە خشت ئەبا ئەگەر پێغەمبەریش بێت، ئەگینا لەوانەیە پاشایەك بۆ سیخوری ئەو ژنەی ناردوە بۆ ئەم پێغەمبەرە. یاخود پەیوەندیەكی نەهێنی هەبوە لە نێوان مقوسی میسر و پەیامبەر؟ چونكە نە ئەو بۆتە مەسیحی و نەئەویش بۆتە موسلمان! كەس لەكەسیش نەترساوە و هیچیشیان لەیەك نەتەوە نیین. هۆشمەند ئەو كەسەیە ئەو مەتەڵە شیكاتەوه!
ناوی چوار كەنیزكەكەی پەیامبەر بریتی بون لە( ماریە القبطیە، ریحانە بنت زید، جمیلە-لە دەستكەوەتی شەر-، -نفیسە- لە لایەن زینب بن جحش پێشكەشكرا به ڕەچەلەك فارس بوە-‌)
خۆبەخشینی ژنان بۆ موحەمەد:
جۆرێكی تری هاوسەرگیری پەیامبەر، بریتی بوو لەو ژنانەی‌ كە خۆیان پێشكەش بە پەیامبەر ئەكرد. سەیر لەوەیە پەیامبەر لە جێاتی سەری خۆی قاڵبكات بە ئیش و كاری پەیامبەرایەتی هەروەك لە ژیانی مەككەیدا كەچی بیری زیاتر لای ژن بو. پێغەمبەر نە ئەبوایە ئەو ژنانەی خواستبا خۆ ئەگەر موحەمەد بە قەد پێغەمبەر یوسف جوان و قۆزبا و ژنانی مەككە و مەدینە حەزیان لێكردبا ئەبوایە ژنی مەككە و مەدینەی بكردبا بە خێزانی خۆی. بەڵام كورد ئەڵێ" خوا تا كێوێك نەبینێ بەفری تێناكا".
ئایا پەیامبەر بیری لەوە نەئەكردەوە چۆن ئەو هەمو ژنانە بەخێو بكات، نا بەرێز ئەی چۆن بیری لێ نەكردۆتەوە، ئەویش ماڵی تاڵانی خۆش بێت، ژن هەر ئەژیەت، لە پاشان ئەوەی بە دڵی نەبو نەیئەویست و ئەیدا بە هاوبیرانی خۆی.
عائیشە ڕقی لەو كەسانە بو كە خۆیان پێشكەش بە پەیامبەر ئەكرد، ئەی وت ئەوە شەرم نییە كەسێك بێ بڕی سەدەقە و مارەی خۆی بدات بە كەسێك؟ لەو ژنانەی كە خۆیان بەخشی ناویان (خولە بنت الحكیم، میمونە بنت الحارث، ام شریك، زینب) بو.
ئاژاوەی خێزانی:
ئارەزوی سێكسی پەیامبەر زاڵ بو بەسەر كەسایەتیەكەی تەنانەت گوێی نەئەدا بەهڵگیرساندنی ئاژاوەی ناوماڵ. سروشتی ژن وەك پیاوە حەزناكات هاوبەشی بۆ دروست ببێ. هەر بۆیە ژنەكانی پەیامبەر خەریكی قسەو قسەلۆك بون لەناو یەكتری و هەوڵیان ئەدا لە كەسایەتی یەكتر بدەن. بۆ نمونە عائیشە خۆی فەزل ئەكرد بەسەر ژنەكانی تر ئەی وت" پەیامبەر لە من زیاتر هیچ كچێكی تر
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2014-01-15 06:23:00
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( چێنەر )



بۆ, ئەوەی, دەركەوێ, زیاتر, پەیامبەر, پێغەمبەرە, یان, نا, ئەبێ, زیاتر, باسی, كەسایەتی, بكەین, ئەگەر, پێغەمبەر, بوبێت, و, هەڵبژاردەی, ئەڵلا, بو, بێت, دەبێ, بۆماچێنەرسێبەری, شمشێرەكان, سێكس, و, پەڕینی, زۆر, بەشی, پێنجه‌م Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا