چێنەر: سێبەری شمشێرەکان (تێگەیشتن لەئیسلام) به‌شی یه‌که‌م

نوسینی: چێنەر

ئەگەر ئیسلام نەبون ئەی كێ بون و كێن؟

سود و به رژه وه ندیان چییه و هانده رانیان كێن و هانده ریان چییه ؟

 


من دان به وه دائه نێم ئیسلام هه ندێ یاسا و رێسای بۆ عه ره بی ئه و سه رده مه و ئه م سەرە مه هێنا وه ك هه مو ئاینێكی ناوچه یی، به ڵام ئه بێ پرسیارێك بکه ین، ئایا ئه م یاسا نوێیانه له ئیسلامه وه هاتوه یاخود له ئاینی تر بۆی ماوه تەو؟ یان ئه و یاسایانه سود و ڕزگاری بۆ عه ره ب بو یان بۆ هەموو نەتەوەیەك؟ ئایا ته نها ئیسلام له م جیهانه چاكه و خراپه لێك جیاده كاته وه؟

ئه گه ر من خۆم چاك و خراپ لێك جیابكه مه وه ، من ئه بێ هه ر به دوای ئیسلام بكه وه م تاوه كو پاداشتی به هه شتم پێ بدرێت و دور بكه ومه وه له ئازاری دۆزه خ؟

موسلمانان بۆ هه ر چاك و خراپه یه ك سه رچاوه ی كتێبی قورئان ئه كه نه وه وه ك بلێی تەنها چاكه و خراپه له قورئاندا جیا کراوه ته وه . مرۆڤه سه رتایه كان پێش سه رهه ڵدانی ئاینه ئاسمانیه كان خودایه كیان دروست ئه كرد و ئه یان په رست، خۆیان چاكه و خراپه یان بۆ خۆیان دائه نا.

بۆ نمونه بابلیه كان له سه ردیواره كانی خۆیان یاساكانیان نوسی بۆوه ، نوسرا بو چاو به چاو ددان به ددان !كه وابو ئه م یاسایه پێش ئیسلام هه بوه ، یان ئه بێ حامورابی پێغه مبه ر بوبێ یان ئه بێ قورئان پاشماوه ی ئه قله كانی پێش خۆی بێ! هه ر له سه ر ڕۆشنایی ئه و ئایه تەی حامورابی و ئیسلام، ئه بێ گه ڵانی دونیا هان بده ین كه تۆڵەی خۆیان به دووقات له موسلمانان و عه ره ب بكه نه وه چونكه ئه وان هاتن وڵاتانیان داگیر كرد و خه لكیان سه ربڕی، هه ر ئیسلام هات هێرشی كرد بۆ خاكی میدیه كان، فارسه كان، رۆمه كان، ئیسپانیه کان، له گه ڵ داگیرکردنیخاکێکی زۆری ئه وروپای ڕۆژهه ڵات و ناوچه ی به لقان !

نمونه یه كی ساده ده هێنمه وه كاتێك هێرشیان كرده ناوچه كانی میدیا، شارێكی وه ك گه له ولا -جه له ولا- و شاره زور و هه لبه جه و هه ولێر و كۆیه و هه رمۆته سه دان هه زار مه تر له عه ره بستان دووره ئه بێ تاوانیان چی بوبێ كه زمانی عه ره بیان نه زانیوه و به زۆر ئیسلامیان له سه ر چەسپی.

زمانی عه ره بی هێنده زمانێكی قورسه وا چوارده سه ده یه ئێمه ئاشنای ئه م زمانەنابین ئه بێ كاتی خۆی كێ وشه یه كی عه ره بی زانی بێ تا بزانێ ئاینی ئیسلام ئاینێكی ئاسمانیه و موعجیزه كه ی له وێژه وانی دایه . ئایا ئه مانه ی هاتنه سه ر خاكی ناعه ره بی تیرۆریست بون یان موسلمانی ڕاسته قینه بون؟ موسلمانی ڕاسته قینه کێیە؟

به لێ چاوێك به م په رتوکه بخشێنه و خۆت بڕیار بده ! هه مو سه رچاوه كان له سه رچاوه ی عه ره بی ڕه سن وه رگیراوه ، ئه گه ر موسلمانان به ڕێبه رایه تی موحه مه دی كوری عبداللا و له ژێر سایه ی ئه ڵلا خه لكیان كوشتوه ئه وا خۆت ناوی تیرۆریستیان بۆ دانێ یاخود خۆت ناوێكی تریان بۆ دابنێ. ئه گه ر موحه مه دی كوری عبداللاش بێ به ریه له و هێرش و ڕه فتارانه ئه وا سه ری خۆت نه وی بكه بۆ ئه ڵلا و داوای لێبوردن بكه ئه گه ر چركه یه ك ئەڵلات نه په رستوه، بڕوایه کیش به من بهێنه تاوه کو به یه که وه عمامه یه ک له سه ر بکه ین و سوژده بۆ ئه ڵلای ئیسلام ببه ین !

ئه بێ وه ڵامی عه ره ب و ئیسلام چی بێت؟

له كاتی داگیركردنی وڵاتان، ده ستیانگرت به سه ر سه روه ت و سامانیان كه سێكی وه ك "عثمانی كوری عفان" كه مرد 32 ملیۆن ده رهه می به جێ هێشت ئه بێ ئه م پاره ی له كۆێ بوبێ !

موسلمانانی عه ره بی که "بیت مال"یان هه بو واته خه زێنه ی ئیسلام له کوێیان بو، جیهانیان ڕوتانده وه سه روه تو سامانه كانیان خسته ناو ئه و خه زێنه وه !

ئایا ئه مه دزی و تاڵان كردن نییه به ناوی خوایه ك كه خودی خوا ئه گه ر هه بێ ئاگای لێ نییه ؟

پرسیارێكی تر له ئیسلام ده كه م. خودا گه وره تره یان ئیسلام یاخود پێغه به ره كه ی؟ ئایا ئیسلام ده بێ به رگری له خوا بكات یان له پێغه مبه ر؟ سه یر ئه وه یه له سه دی رابوردودا و ئێستاشی له گه ڵ بێت، هه زاران كتێب له سه ر نه بونی خوا چاپ كراوه و چاپده کرێ ، موسلمانان هیچ هه لوێستێكیان نییه ! ئه گه ر كتێبه كان بونی خوا ڕه ت بكه نه وه واته پێغه مبه ریش په ڵه هه ورێكی ناو له په ! به ڵام كاتێك كتێبێك له سه ر په یامبه ری ئیسلام چاپ

ئه كرێ هه زاران فه توا له سه ر نوسه ره كه ده رده چێت؟ ئایا ئه مه لۆجیكه !!!

به لێ!! وه ڵام دانه وه ی ته نها یه ك بۆچون هه یه ئه ویش سود و به رژه وه ندی هه یه بۆ چه ند كۆمه لێك تا ئه م ئاینه به هێز بێت به رژه وه ندی بۆ چه ند كۆمه ڵێك زیاد ده بێ؟

كێن ئه مانه ؟ بۆچی ئه یانه وێ ئه م ئاینه بهێڵنه وه ؟

له م كتێبه ڕون كردنه وه و به ڵگه هه یه كه كێ له پشت كتێبی پیرۆزی قورئانه .

ئه وه ی من ئه مه وێ خوێنه ر دڵنیا بكه م كه ئه م په رتوکه پشتی به سه رچاوه باوه ڕپێکراوه کانی ئیسلام به ستوه ، هیچ سه رچاوه یه كم به كارنه هێناوه كه دژی ئیسلام بوبێ، ئه مه ش بۆ ئه وه ی به ڵگه كانم زیاتر به هێز بكه م. من ته نها شیكردنه وه ی لۆجیكیم هه یه بۆ ئه وه ی ده موچاوی ئیسلام ئاشكرا بكه م .

موسلمانانی ناعارەب!

ئه زانم كه ئه م په رتوکه ئه خوێنیته وه بۆ ساتی یه كه م ڕق و قینت لێمه ، دڵت ته نگه ، بەڵام بڕۆ وه ك من سه رچاوه كان بخوێنه وه كه به زمانی قورئان نوسراوه، به بیروهۆشی لۆجیك بیربكه وه ! بۆ ساتێك واز له ترس و سۆزی ئه ڵلا بێنه و به وردی بیخوێنه وه . بڕۆ به دوای سه رچاوه كان بگه رێ ئه گه ر هه ڵه بوم، ڕێگای ئه ڵلام نیشان بده تاوه كو خوای خۆم بكه م به ئه ڵلا .

ئه م په رتوکه م له كوێوه سه ریهه ڵدا ئه و کاته ی من منداڵێک بوم، پێش ئه وه ی مێشكم بكرێته وه و خوای ئێستام بناسم و ئاشنای بم، خه یاڵاتی سه یر به مێشكم دائه هات، وام ئه زانی ئه م خوایه ی منداڵیم بۆ هه مو ساته كانی ژیانم له گه ڵمدا ئه ژیه ت و چاودێری منه .

بیرم دێ یه كێ له خوشكه كانم وتی ئه بێ خوا چۆن بێت؟ براگه وره كه م بێ ئه وه ی هیچ له خوا بزانێ و هیچ له هیچ بزانێ وتی ریشێكی سپی هه یه و له سه ر كورسیه ك دانیشتوه و گۆچانێكی پێیه ! خانه كانی مێشكم ده ستبه جێ كه وتنه كارو وێنه یه كیان له زێنی من كێشاو ئه م وێنه یه ش تاوه كو ئێستا زۆربه ی ساته کان که بیر له ئاین ئه که مه وه له به رچاوه مه . دیاره كه سێكیش هه بووه ئه و وێنه یه ی بۆ براكه م كێشابێ و یان بۆخۆی كێشابی. به لێ بۆ

خۆم ده موچاوی خودام وێنه كێش كرد و خۆمكرد به به نده یه كی ئه و ڕیش سپیه و به گۆچانه كه ی ڕێنمایم لێ وه رده گرت .

منیش وه ك هه ر كه سێكی ناو بنه ماڵه یه كی ئاینی ئه بێ هه ر زوو فێری تۆبه كاری و ترس ببم كه ئه م خوایه نابێ دڵی بێشێ؟ سه یر له وه یه ئێمه ی منداڵ له جێتی دڵمان ڕاگرن و ژیانمان خۆش كه ن كه چی به و منداڵیه ی خۆمانه وه ئه بێ ئێمه دڵی خوایه ك ڕابگرین و دڵی نه شكێنین!!

هاوكێشه كان زۆر پێچه وانه یه ئاخر ئێمه ی منداڵ ته مه نمان چوار ساڵێكه نه به ئاره زوی خۆمان هاتین و نه هیچ ئه زانین، ئه بێ كه سێكی نه دیتراومان بۆ دروست بكه ن و له ئێمه ش داوا بكرێ كه تۆبه بكه ین و له ژێرفه رمانی ئه و دابین، بێ ئه وه ی هیچمان كردبێ !

پێش ئه وه ی بچم بۆ قوتابخانه ی سه ره تایی من له خوشك و براكانم هه ندێ له سوره تی )الاخلاص(م له ئه زبه ر بو، بێئه وه ی بزانم یه ك وشه مانای چیه ؟ كاتێك چومه قوتابخانه هه ر زوو ئه م سوره ته م به ته واوی له ئه زبه ر كرد و بێ ئه وه ی بزانم باسی چی ئه كات. پاش تەمەنی ده ساڵیم له هه ندێ واتای ئه م سوره ته تێگه یشتم و چه ند سوره تێكی بچوكی ترم له به ر كرد. به ڵام تێگه یشتنم زۆر كه م بو به ڵام گوێگرتنم له وتاری ئاینی و نۆێژی به كۆمه ڵ و

ڕۆژوگرتنم له ئاستی كه سێكی گه وره بو. له و كاتانه دا خوا زیاتر گه وره ببو دیاره به یه كه وه گه وره ئه بوین و زیاتر بیرم له و ئه ستێرانه ی شه وان ئه كرده وه كه كێ دروستی كردووه ! شه وانی هاوینان كه سه یری ئاسمانێكی بێگه ردی خاكی میدیام ئه كرد كه پڕ بو له هه ساره ی دڕه وشاوه ، زۆر جار موچرك به گیانم دائه هات و زیاتر له گه ڵ ڕوحی خودا ئاوێته ئه بوم و زیاتر ئه م په رست. من مایه ی شانازی دایكم بوم كاتێك ته ختی ناوچه وانم به ر به ڕماڵی نوێژكردن ئه كه وت. له وكاتانه دا ئه م زانی به هه شت و دۆزه خ چیه و من بۆكامیان ئه چم؟ من خۆم دانا بو بچم بۆ به هه شت به هۆی ڕۆژوگرتن و نوێژی به كۆمه ڵ وئاماده بونی خوتبه ی هه ینی و گوێگرتنی مه لای مزگه وته كان.

كاتێك من چوم بۆ قۆناغی ناوه ندی من كه سێكی زۆر باوه ڕداری ئیسلامی بوم، رۆژ به ڕۆژ خوای ئیسلامم ئه پەرست .تا گه یشتمه قۆناغی چواری ئاماده یی هیچ كاتێك توشم به توشی كه سێكی

ناموسلمان نه بوبو كه بڕوای به ئیسلام نه بێ به لكو هه ر ئه م بیست كه شوعی هه ن و كافرن. له و قۆناغه دا هاوڕێیه تیم له گه ڵ كه سێك په یداكرد، بۆ ماوه یه ك هاوڕێیه تیمان خۆش بو، تا ڕۆژێكیان بۆ یەکەمینجار ده ستیكرد به كفر كردن و جنێوی ناشیرن به خوا و به پێغه مبه ری ئیسلام. منیش هه روه ك كه سێكی موسلمان به گژی داچومه تا گه یشته ئه و قۆناغه له

هاوڕێیه تی دابڕاین .

ئه و هاوڕێیه له ژێر كاریگه ری كۆمه ڵه ی ڕه نجده ران بو، قۆناغی شه شی ئاماده ی ته واوكردبو ، نمره یه كی باشی به ده ستهێنابو خۆی بۆ كۆلێژی ئه ندازیاری ئاماده كردبو. به ڵام له ڕاستیدا چه ند قسه یه كی وه رگرتبو ئه ویش به س كفركردن بو و منیش زۆر پێی سه غله ت بوم. له ڕاستیدا منیش هیچم له ئاین نه ئه زانی هه ر ده مگوت خوا ئێمه ی دروست كردوه و ئێمه موسلمانین و نابێ كفربكه ی ده نا ئه چی بۆ دۆزه خ. ئه وه نده م له بیردێ وتی" تۆ ناته وێ بیربكه یه وه "، منیش پێم وت" خوا مۆری له دڵی تۆ داوه" له ڕاستیدا من كه سێكی خۆشه ویستم له ده ست چو كه ئێستا نازانم ماوه یان نا وابزانم ئه ویش كه سێكی له ده ست چو كه له هه وڵی ئه وه دابو كه بم كات به یه كێك له ئه ندامه كانی خۆی.

ئه و ڕۆژه زۆر ترسام و زۆر نیگه ران بوم. من زۆرجار به خۆمم ئه وت ئه و كفری كرد! بۆ من بترسم، به خۆمم ئه وت " جا خۆ من باشم جواب داوه ". بۆ ماوه ی دوومانگێك كفره كانی ئه و هه ڤاڵه له ناو مێشكم ئه زرینگایه وه . بۆ دایكم گێرایه وه كه له گه ڵ كه سێك ئه و ده مه قاڵه یه ڕویداوه ، دایكیشم پێش ئه وه ی كفره كان بگێرمه وه وتی" نه ی لێی كوڕه م با كوێر نه بی، ڕه بی خوا بیباته وه و به گوڵه ی گه رمه وه بناڵێنێ". له ڕاستیدا كه ئێستا له بیرم دێته وه وا ئه زانم دایكم دوعا له من كردووه كه به گوڵه ی گه رمه وه بنالێنم .

ئه توانم بڵێم ئه م ده مه قاڵیه یه كه مین خانه ی گفتوگۆی له ناو مێشكم کرده وه ، به ڵام گه ردێك له باوه ڕی پته وی خواپه رستی نه له رزاند له من .

هه ر له وكاتانه ی كه من هاتووچۆی مزگه وتم ئه کرد له گه ڵ كوڕه خاڵه كه م، كه شه ش ساڵێك له من گه وره تر بو. ئه توانم بلێم نزیكه ی چوارمانگێك بو له سه ر یه كه مین گفتوگۆیه كی توندڕه وانه ، ڕۆژێكیان براده رێك وتی "كێ ئێمه ی دروست كردوه ؟ "

كوڕه خاڵه كه م وتی "خوا "

پاشان من له خۆمه وه كه وتمه پرسیار! یه كه م پرسیار كه ئازابم و بوێر بم كه به كوڕه خاڵه كه م بڵێم "نا دایك و باوكمان ئێمه یان دروست كردوه "

ئه ویش وتی "ئه دی كێ ئه وانی دروست كردوه ؟"

وتم" باب و پیرانم "

وتی" ئه دی كێ ئه وانی دروست كردووه، ئه وانیش یه كێكی تر تا ده گه یه نه وه به ئاده م و حه وا، ئاده م و حه واش خوا دروستی كردوه ، كه واته خوا مرۆڤی دروست كردوه ، هه ر خوایه ، ئێمه ی دروست كردوه ".

منیش وتم" كه واته چه ند خوایه ك هه یه ، دایك و باوكمان خوای ئێمه ن و ئه وانیش له دوو خودای تر دروست بون، كه واته یه ك خوا نیه به لكو به ملیونه ها خوا هه یه ".

كوڕه خاڵه كه م وتی" كفره و كفرت كرد ".

به لێ هه ر ئه م ڕۆژه خاوبومه وه له نوێژ كردن و بۆ ماوه یه كه ی زۆر كورت وازم له نوێژكردن هێنا.

بیرم كرده وه گوتم ئه گه ر وابێ ئه وا فڕه خوا هه یه !!

له و ڕۆژه ی كه وازم له نوێژهێنان هێنا بڕیارم دا نه كتێبی ئاینی بخوێنمه وه نه گوێ له قسه ی كه س بگرم ئه بێ من خۆم به دوای ڕاستیه كاندا بگه رێم. تا گه یشتمه زانكۆ من بڕوام به بونی خوا نه ما و ڕۆژانه زیاتر له ده كاتژمێر بیرم له بونی خوا و گه ردون ئه كرده وه و لێكم ئه دایه وه له گه ڵ لۆجیكی مێشكم .

له قۆناغی زانكۆدا بیرم زیاتر فروان بو به هۆی چه ند هۆكارێك، یه كێك له و هۆكارانه له كێشمەکێشی خوێندنی شه شی ئاماده یی ڕزگارم ببو هه روه ها گه یشتبومه قۆناغێك كه خوێندنه كه م یه كلای ببۆوه . هۆكاری دووه م، بابه تی زانستی زیاتر مێشكی كردمه وه و زیاتر بیرم له گه ردون و خوا ئه كرده وه .

له و قۆناغه دا گه یشتمه ئه و ئه نجامه كه بلێم هێزێك هه یه گه ردونی دروست كردوه كه مێشكی ئێمه ناتوانێ مه زه نده ی قه باره و هێزی ئه م دروستكه ره بكات. به ڵام بیركردنه وه ی دووه مم كه ده ستی پێكرد ئایا ئه م هێزه هیچ په یوه ندی له گه ڵ مرۆڤ هه یه ؟ ئه گه ر ئەم هێزه په یوه ندی نییه له گه ڵ مرۆڤ پێی ئه لێن سروشت ئه گه ر په یوه ندیش هه بێ له گه ڵ مرۆڤ پێی ئه لێن خوا! ئه گه ر خواش ئه م په یوه ندیه دروست بكات ئایا له ڕێگای فریشته وه یه یان په یوه ندیه كی ڕوحیه . ئه م هه نگاوه دووه میه كه بڕیاریش بو دیسان له ڕێگای هیچ كتێبێك و هیچ كه سێك نه بێ، ئه بێ خۆم بگه مه ئه و باوه ڕه تاوه كو نه كه ومه ژێر فه لسه فه ی هیچ كه سێك. له ئه نجامی بیركردنه وه یه كی قوڵدا كه بۆماوه یی چه ند ساڵێکی خایه ند گه یشتمه ئه و ڕوناكایه كه خوا هیچ په یوه ندیه كی له گه ڵ ئێمه نییه وه ک ئه و شێوازه ی که باسئه کرێ ؟ به لكو خوا هه ستێكه ئێمه له كاتی ته نگانه هانای بۆ ئه به ین و دڵی خۆمانی پێ خۆش ئه كه ین، مرۆڤ زۆر ترسنۆكه هه روه كو ئاژه له كانی تری سه ر ئه م ئه رزه هه ر بۆیه په نا بۆ هێزیكی تر ئه بات كه بیپارێزێ و ئاسوده ی بكات . من گه یشتمه ئه و ڕوناکیه که خۆم له خودادا بدۆزمه وه و بڵێم ئێمه ی مرۆڤ به شێکین له سروشت و سروشتیش هه ر خوایه هه ر هه مومان به یه که وه به ندین. بۆ هه ر مرۆڤێکیش به شێک له و سروشته پیرۆزه و ئه پرسترێ.

له ڕاستیدا من ڕه خنه له هیچ كه سێكی خواپه رست ناگرم كه بڕوای به هێزێك هه یه كه بونی نییه ، چونكه خۆی پێ ئه سپێرێ و خۆی پێ ئاسوده و ئارام ئه كات، جا ئه گه ر ئه و خواپه رسته بتێك یان مانگایه ك یان خۆرێك یان مانگێك یان ئه ستێره یه ك بپه رستێ. ئاین پێویسته بۆ ئه م جۆره كه سانه ، هه روه ك چۆن منداڵ پێویستی به دایك و باوكه كه هانای بۆ ئه بات به لێ ئه م خواپه رستانەش پێویستیان به و خوایه هه یه .

خۆم به راورد ناكه م و ڕه خنه له و خواپه رستانه ناگرم، چونكه من زیاتر له بیست ساڵێكه له بیر كردنه وه م بۆیه گه یشتومه ته ئه م بڕوایه ، ئه وان بواری ئه م بیركردنه وه یان نیه بۆیه نه گه یشتونه ته ئه م باوه ڕه یان خۆیان نایانه وێ بیربکه نه وه . به ڵام ڕه خنه م له وكه سانه یه كه گه یشتوونه ته ئه م باوه ڕه ی كه من هه مه به ڵام خۆیان له نه زانین لا ئه ده ن بۆ به رژه وه ندی خۆیان .

پاش ئه وه ی كه بڕوام هێنا كه خوا بریتیه له سروشتێكی فیزیا و كیمیا و بیركاری كه هیچ په یوه ندیه كی زاڵمانه ی نیه له گه ڵ ئێمه ، بڕیارمدا بخوێنمه وه له سه ر ئاینی ئیسلام چونكه ئیسلام بۆته ئاینی سه ركی نه ته وه كه ی من ، ئه بوایه بزانم چ جیاوازیه كی هه یه له نێوان ئاینه كانی تر .

هه روه ك باسم كرد فڕه خوا هه یه به ڵام هه ریه كێ ناوێكی لێ ناوه له زمانی کوردزمان خوا خوایه ، له ئاینه ی دێرینه كه شی ناوی ئاهور امه زدایه ، له عه ره بی خوا ڕه به -رب- و له ئاینه كه ی ناوه ی ئه ڵا)الله(یه ، له ئاینی جوله كه ناوی یه هوایا. له زمانی ئینگلیزی خوا گاده و ناوی لۆرده . به هه ر شێوه یه ك بێت له زۆربه ی ئاینه كان خواكان له خالێك یه ك ئه گرنه وه كه ئه لێن دروستكه ری هه مو ده ستکرده کانه . به ڵام له هه ندێك ئاین خوا هه م زۆرداره و هه م ئاشتی خوازه ، خوای تر هه یه كه شه ڕ خوازه ، له هه ندێكی تر خوا ته نها ئاشتی خوازه و شه ڕی به دخوی ئه كات. من به ش به حالی خۆم خوایه كم هه یه و زۆر پێی ئاسوده ده بم كه ناویم گوێ لێ ئه بێ ئه ویش سروشتی خاکه که مه که کۆرپه ی دایکی سروشته ، هه ر بۆیه بۆی ئه جه نگم، خوای من هه مو ڕۆژێ له لایه ن خواكانی تر به دكاری له گه ل ده كرێ و هه مو ڕۆژێك له خاچی ئه ده ن. خوای من پێغه مبه ره كه ی كه تاكی ڕۆله ی میدیایه

ڕۆژ نییه سوكایه تی پێ نه كه ن ڕۆژی له لایه ن ئه ڵلاوه ڕۆژێك له لایه ن داگیركه رانه وه . كاتێك کۆرپه ی خواکه ی منیان به دیل گرت، به زنجیری چوار خوا به سترایه وه ، هه زاره هان شمشێریان له سنگی چه قاند، به گازنی ئایه ته كانی قورئان مێشكی تاكی ڕۆله ی میدیایان كێلا و بیرو هۆشیان كرد به كۆیله ی نه خوێنده واری .

هه ندێک له ڕۆله ی میدیه کان و هه مو ئه و نه ته وانه ی كه زمانی عه ره بی نازانن قورئان ئه بێ به هێزی ئاشتی بۆ موسلمانان و هێزی ترس بۆ كافران. ئێمه و نه ته وه ناع اره به كان نازانین ئایه ته كانی قورئان بۆچ مه به ستێك دروست بوه!

ئێمه نازانین هۆی سه رهه ڵدانی ئاینی ئیسلام له ژێر چ سێبه رێك هه لقولاوه بۆیه به م شێوه یه چه واشه كراوین و خاكمان قوری سوری به سه رداكراوه !

من هه روه ك باسم كرد كه ئه بێ بجه نگم بۆ خوای خۆم كه ئه بێ پێغه مبه ره كه ی وشیار بكه مه وه له ئه ڵلا و پێغه مبه ره كه ی. كاتێك كه وتمه خوێندنه وه ی مێژوی ئیسلام به ڕاستی به زه یم به كورد و هه مو نه ته وه مو سلمانه كانی ناع اره ب هات كه چۆن بێ ئه وه ی له م ئاینه تێبگه ن ئاوا به كوێرانه دوای كه وتون. به ڵام دیاره ئه ڵلا و عه ره ب به ناهه ق نازانم چونكه پیاوه ئاینه كانی ئێمه كه بون به مه لا و پێشینه ی میلله تمان ئه مان ڕاستیه كان نادركێنن، یا ئه وه تا ئه ترسن یان ئه وتا به رژه وندیه كی ماڵیان هه یه . ئه گینا ئه وه ی كتێبه كه ی )ابن كثیر و طبري و قرطبي و جلالین، بخاري و مسلم، ابن هشام( بخوێنێته وه ئه زانێت ئه م ئایه تانه بۆچ دروست بون. داواكاری من له مه لاكان وه رگه راندنی هیچ كه سێك نیه له باوه ڕی ئیسلام به لكو داوائه كه م ئه وه ی من نوسیومه حاشای لێ نه كه ن و بلێن ڕاسته و دانی پێدابهێنن که له سه رچاوه باوه رپێکراوه کان وه رمگرتووه .

ده بزانن خه ڵكینه چۆن ئه م شمشێرانه له سنگی میلله ته که مان ده رناچێت و چۆن بیرو هۆشی له كۆیلایه تی ده رباز نابێ، چۆن نابێته میلله تێكی خاوه ن به های نێو میلله تانی سه ر ئه رز، هه رچه نده ئه م میلله ته جێگای ڕێز و شانازیه به و هه مو شه ڕ و داگیركردنه وه هه ر ماوه و هه ر ئه شمینێ .

ئامانجی من له م كتێبه ته نها ڕۆشن كردنه وه ی كورد و فروان كردنی خانه كانی مێشكیه تی بۆ بیركردنه وه یه كی ئازادیانه و سه رده میانه كه دور بێ له هه مو ترسێكی ئه فسوناوی دور له ڕاستی . زۆر که س وا ئه زانێ ئه گه ر بڕوات به ئیسلام نه مینێ ئه بیته کافر و بێباوه ڕ. له راستیدا ئه بێ ئه وه بزانێ کاتێک بڕوات به ئیسلام نامینێ تۆ ده بیته که سێکی خاوه ن باوه ڕ و مرۆڤ دۆست نه وه ک مرۆڤێکی خۆویست و بکوژ! ئامانجی من گه یاندنی په یامێکی مرۆڤ دۆستانه یه بۆ سه رجه م مرۆڤایه تی، بۆ ئه و موسلمانانه ی که وا ئه زانن ئیسلام سه رچاوه ی جێکه ره وه ی ڕاستی و چه وتییه ! هیوادارم خوێنەر له مه به ستی ئه و په رتوکه تێبگات و به چاوێکی سه رده میانه بیخوێنێته وه .__

تێبینی: چاوەڕوانی بەشەکانی تر بن
 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-12-16 10:38:00
به‌شی ( . ) ئاماده‌کرد ( نوسینی: چێنەر )



موسلمانان, بۆ, هه, ر, چاك, و, خراپه, یه, ك, سه, رچاوه, ی, كتێبی, قورئان, ئه, كه, نه, وه, وه, ك, بلێی, تەنها, چاكه, و, خراپه, له, قورئاندا, جیا, کراوه, ته, وه, , مرۆڤه, سه, رتایه, نوسینی, چێنەرچێنەر, سێبەری, شمشێرەکان, تێگەیشتن, لەئیسلام, به‌شی, یه‌که‌م Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا