پێنچ خراپترین وڵاتی عەرەبی بۆ ژنان

گێچەڵی سێكسی و رێژەی خەتەنەكردنی مێیینە و زیادبوونی توندوتیژی بەزۆر بەشوودان و باڵادەستبوونی رەوتە ئایینییەكان لەداوی بەهاری عەرەبی، هۆكاری سەرەكین بۆ خراپبوونی رەوش و گوزەرانی ژنان لە وڵاتانی عەرەب.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ كە دامەزراوەی تۆمسۆن رۆیتەرز بە هاوكاریی كەسانی پسپۆڕ ئەنجامیداوە، دەركەوتووە كە بۆ ساڵی 2013 ژنانی هەریەك لە میسر و عیراق و عەرەبستانی سعودی و یەمەن، لە ریزبەندی پێشەوەی خراپترین وڵاتانی عەرەبین بۆ گوزەرانی ژیان.
1- میسر لە پلەی یەكەمی خراپترین وڵاتی عەرەبیدایە بۆ ژنان، ئەوەش بەهۆی گێچەڵی سێكسی و زۆربوونی خەتەنەی مێینە و توندوتیژی و بازرگانیكردن بە مێیینەوە.
2- عیراق، لە پلەی دووەمی خراپترین وڵاتی عەرەبیدایە، بەوپێیەی بەدرێژایی دەیەی رابردووی دوای داگیركردنی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە، توندوتیژیی ناو خێزان زیادیكردووەو كێشەی لەشفرۆشی و نەخوێندەواریش كەڵەكە بوون، دەریشكەوتووە كە لە 10%ی ژنان، واتە یەك ملیۆن و 600 هەزار ژنی عیراقی بێوەژنن و ژیانیان فەوتاوە.
3- عەرەبستانی سعودی، سەرەڕای هەندێك بەرەوپێشچوون، تائێستا سعودیە تاكە وڵاتە كە رێگە بە ژنان نادات ئۆتۆمبیل لێ بخوڕن، ئەمەش وایكردووە كە ئەو وڵاتە لەپلەی سێیەم خراپترین وڵاتی عەرەبیدا بێت بۆ ژنان.
4- سوریا، جەنگی ناوخۆ، وێرانكەرترین كاریگەریی بۆسەر ژنانی ئەو وڵاتە هەیە، جا ئەوانەی كە هێشتا لەناو جەنگەكەدا بن، یان لە چادرگە و كامپەكانی ئاوارەیی، كە بوونەتە كاڵایەك بۆ بازرگانی و بەزۆر بەشوودان و توندوتیژیی سێكسی.
5- لە پلەی پێنجەمیشدا، یەمەن وەك خراپترین وڵاتی عەرەبی دیاریكراوە، ئەمە وێڕای بەشداریكردنی ژنان لە شۆڕشی ساڵی 2011ی ئەو وڵاتەدا.

خه‌ندان
  

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-11-18 12:05:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( خه‌ندان )



لە, پلەی, پێنجەمیشدا, یەمەن, وەك, خراپترین, وڵاتی, عەرەبی, دیاریكراوە, ئەمە, وێڕای, بەشداریكردنی, ژنان, لە, شۆڕشی, ساڵی, 2011ی, ئەو, وڵاتەداخه‌ندانپێنچ, خراپترین, وڵاتی, عەرەبی, بۆ, ژنان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا