ژنى مسوڵمان له‌ ديدى ئيسلامدا

ژن له ئاينى ئيسلامدا خراوه‌ته‌ ريزى سه‌گى ره‌ش و گوێ درێژ، په‌يامبه‌رى ئيسلام ئه‌ڵێ سێ شت نوێژ ئه‌برن ( ژن، سه‌گى ره‌ش، گوێ درێژ )، به‌ كه‌م عه‌قڵ و كه‌م دين شوبهێنراوه‌، زه‌عيفه‌يه‌ و نابێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گينا تووشى گوناه ئه‌بێت و ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ گورگه‌كان سه‌يرى بكه‌ن.

نابێ شوفێرى بكات! چونكه‌ عه‌قڵ و جه‌سته‌ى ته‌واو نيه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ ژن شوفێرى بكات، نابێت خۆى جوان بكات و ئارايشت بكات يا ئه‌و جله‌ بپۆشێ كه‌ خۆى حه‌زى لێ ئه‌كات چونكه‌ سه‌رنجى پياو را ئه‌كێشێ و تووشى گوناهيان ئه‌كات، مايه‌ى ئاشوب و فيتنه‌يه‌ و په‌يامبه‌رى ئيسلام ئه‌ڵێ له‌ دواى خۆم هيچ فيتنه‌يه‌كم جێ نه‌هێشتوه‌ له‌ فيتنه‌ى ژن گه‌وره‌تربێت.

نابێت ووڵاتيش به‌رێوه‌به‌رێت! چونكه‌ كاولى ئه‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌رى ئيسلام ئه‌ڵێ؟ گه‌ر دكتۆراى هه‌بێت و 12 زمان بزانێت و ته‌واوى دونياى بينيبێت ئه‌وا به‌ نيو شايه‌د ئه‌ژمار ئه‌كرێت. باشتريش وايه‌ ژن له‌ژێر فه‌رمانى پياوه‌كه‌يدا بێت ئه‌گينا خودا ئه‌يخاته‌ دۆزه‌خ هه‌روه‌ك چۆن په‌يامبه‌ر ئه‌ڵێ زۆرينه‌ى دۆزه‌خيه‌كان ژنن.

نابێ بۆنى خۆش له‌ خۆى بدات و برۆى بكات ئه‌گينا گورگه‌گان به‌ بۆنه‌كه‌ى مه‌ست ئه‌بن و ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ سه‌رخۆش بن و په‌لامارى بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر چوو بۆ ده‌ره‌وه‌ش نابێ بێ فه‌رمانى پياوه‌كه‌ى، براكه‌ى، باوكى بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ خاوه‌نى خۆى نيه‌، قه‌ولى ئه‌وان ئه‌ڵێن خۆ به‌ره‌لا نيه، بۆيه‌ گه‌ر ويستى بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌بێت به‌ فه‌رمانى يه‌كێك له‌ نێرينه‌كان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌‌، به‌ڵام بۆ پياو ئاساييه‌ گه‌ر هه‌ر هه‌فته‌ى له‌ شارێك و هه‌ر مانگه‌ى له‌ ووڵاتێك و هه‌ر ساڵه‌ى له‌ قاره‌يه‌ك بێت، كاتێكيش ژن ئه‌چێته‌ ناو پياوان نابێت قسه‌ بكات و باشتر وايه‌ بێ ده‌نگ بێ ئه‌گينا به‌ سوك سه‌ير ئه‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و قسه‌شى كرد ئه‌بێت ده‌نگى كه‌مێك گر بكات چونكه‌ ده‌نگى ژن شه‌هوه‌تى پياو ئه‌جولێنێ و سه‌رنجى پياو را ئه‌كێشێت، خێرێكى زۆر گه‌وره‌شى بۆ ئه‌نوسرێت گه‌ر ئه‌و نيوه‌ ميراته‌ى وه‌رى ئه‌گرێت بيدات به‌ پياوه‌كه‌ى، يا مێرد و باوكى چونكه‌ ژن عه‌قڵى ته‌واو نيه‌ و ره‌نگه‌ ميراته‌كه‌ى خۆى ته‌خشان و په‌خشان بكات، نابێت به‌ هيچ شێوه‌يه‌كيش له‌ شه‌ودا دڵى پياوه‌كه‌ى بڕه‌نجێنێ ئه‌گينا تا به‌ره‌ به‌يان مه‌لايه‌كه‌ته‌كان نه‌فره‌تى لێ ئه‌كه‌ن و جنێوى پێ ئه‌ده‌ن؟

بۆيه‌ زۆر باشتر و شه‌رعى تره‌ ژن وه‌ك كۆيله‌يه‌كى ده‌سته‌مۆ له‌ چوار ديوارى ماڵه‌كه‌يدا بمێنێته‌وه‌ و چاوه‌رێ ى فه‌رمانه‌كانى باوك برا مێرد بكات نه‌بادا نێرينه‌كانى ماڵ يا پياوه‌كه‌ى لێ ى توره‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌مرى خودا لێ ى بدات يا سه‌رجێ ى له‌گه‌ڵ نه‌كات چونكه‌ پياو پله‌يه‌ك له‌ سه‌روى ژنه‌وه‌يه‌.

 

ژن كه‌م عه‌قڵه‌ و كه‌م دينه‌ و مايه‌ى ئاشوبه‌ به‌ڵام پياو مرۆڤێكى كامڵه‌، گه‌وره‌تره‌ و ده‌سه‌ڵاتى زياتره‌ ئه‌مه‌ش به‌ فه‌زڵى خودا به‌خشراوه‌ به‌ پياو? بۆيه‌ له‌ يه‌هه‌شيتيشدا پياو 72 ژنى پێ ئه‌درێ و ژن له‌وێش وه‌ك كاڵايه‌ك خراوه‌ته‌ خزمه‌تى پياو، له‌سه‌روى هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ ئه‌بێت ژن هيچ شوێنێكى ديار نه‌بێت و خۆى وون بكات چونكه‌ گورگى برسى له‌ ده‌ره‌وه‌ زۆره‌ زۆر زۆر. گورگه‌كان ئه‌وانه‌ى به‌ بينينى په‌نجه‌ى ژن، نينۆكى ژن، تاڵه‌ موێكى ژن زه‌وقيان ئه‌فرێت و وه‌ك بڵێ و 6 ده‌سته‌ ڤياگرايان خواردوه‌؟ خۆ ئه‌گه‌ر هات و پياو به‌ ژنێك تێر نه‌بوو ئه‌بێت ژنى دووه‌م،،، سێيه‌م،،، چواره‌م بێنێت چونكه‌ ژنى مسوڵمان ته‌واوكه‌رى پياو نيه‌ به‌ڵكو ئامرازێكه‌ به‌كار دێت بۆ پركردنه‌وه‌ى هه‌وه‌سه‌كانى پياو، بۆ خۆشيه‌كانى پياو .

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-11-13 07:27:00
به‌شی ( شــنۆ موحەممەد ) ئاماده‌کرد ( شنۆ موحه‌مه‌د )



نابێ, شوفێرى, بكات, چونكه‌, عه‌قڵ, و, جه‌سته‌ى, ته‌واو, نيه‌, له‌به‌ر, ئه‌وه‌, حه‌رامه‌, ژن, شوفێرى, بكاتشنۆ, موحه‌مه‌د, ژنى, مسوڵمان, له‌, ديدى, ئيسلامدا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا