ئیسلامی سیاسی و
ئیسلامی سیاسی و"جیهادی نیکاح"، ژنان دەکاتە دیاری بۆ مجاهیدەکانی سوریا!







 شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی وهەڵکشانی بزووتنەوە وحیزبە ئیسلامیەکان وگرتنی دەسەڵات لەو ووڵاتانەدا. زۆرێک دیاردە، ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلامی سیاسی دەرخست وسەلماند.

لەمیسر نەیانتوانی پتر لە١ساڵ ووڵات وکۆمەڵگا بەڕێوەبەرێت، وکەوتە بەرنەعلەت وناڕەزایەتی ملیۆنی جەماوەری خۆیان ودەرەوەی خۆیان. لەتونس بەهەمان شێوە لەساڵێکدا بەهۆی دەست بردنیان بۆتیرۆر و نەگونجانیان لەگەڵ کۆمەڵگەی شارستانی تونس ماوەی پتر لەساڵێکە حکومەتە ئیسلامیەکەیان لەقەیراندایە وڕووی سەربەرەولێژیە. لەدرێژەی ئەو شۆڕشانەدا کە بەشێوەی جۆراوجۆر بەلاڕێدا بردروان. لەوانە بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری سوریا لەسەرەتا دژبە ڕژێمی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد دەستی پێکرد، ولەدواییدا ڕەوڕەوەکەی گۆڕا بۆ بەرامبەرکێ وساغکردنەوەی حیساباتی دوو زلهێزی دنیا (ڕوسیا وئەمەریکا) هەریەکەیان بە هاوپەیمانەکانیانەوە. بۆ ئەوەی هەرچی زیاتر بتوانن ئاگری ئەو جەنگە خۆشکەن. هەردوولای کۆنەپەرستی سوپای سوریا وسوپای بەناوئازادی ئۆپۆزسیۆن دەستدەبەن بەدواکەوتووترین ونائینسانی ترین ئامراز بۆ درێژەدان بەو جەنگە کۆنەپەرستە لەبەرژەوەندی سەرمایە وسەرمایەداری جیهانی.







یەکێک لەوئامرازانەی کەئیسلامی سیاسی کەزۆرتر خۆی لەسوپای ئازادی ئۆپۆزسیۆندا دەبینێتەوە بەکارهێنانی دیاردەی(جیهادی نیکاح یان جیهادی سێکس)ە. کەئەو دیاردەیە لەسەرتای قەیرانی سوریا ودەستپێکردنی جەنگ بەدیار کەوت بۆ هەرچی زیاتر هاندان و هەڵخەڵەتاندنی لاوانی ووڵاتانی جیا جیای دنیا بۆچوون بەرەو بەرەکانی جەنگ لەسوریا.







(جیهادی سێکس) جۆرێکی تری جیهادە تایبەت بەئافرەتان. کەداوای دەکرد لەئافرەتان تابەرەو سوریا بەڕێکەون. ئەمەش بەهاوسەرگیری کردن بۆ ماوەیەکی کورت کەهەندێک جار لەچەند سەعاتێک تێپەڕناکات. ناوەڕۆکی ئەم دیاردەیە لەفتوای(د.محمد العریفی) کەلە بەهاری ٢٠١٣دا دەری کرد، لەسەر لاپەڕەی تویتەری خۆی. (هەرچەند لەدواییدا ئەوفتوایەی بەدرۆخستەوە. بەڵام بۆ مەرامە سیاسیەکە، کاری پێکرا و کچان وژنانێکی زۆر بەتایبەت لەتونس بوونە قوربانی).







بەپێی ئەوفتوایە" ژنەکە تەمەنی لە١٤ساڵ کەمتر نەبێت، یان تەڵاق درابێ. نقاب یاجلی شەرعی بپۆشێت. ئەمەش بەجیهاد ئەژمار دەکرێت لەپێناو خواد، وبەپێی شەرع ئەوانەی بەو کارە هەڵدەستن لەژن وپیاو دەچنە بەهەشت. ئەو ژنەی لەگەڵ زۆرترین پیاودا نیکاح( سێکس) بکات، ئامادەیە بۆ چوونە بەهەشت. بەهۆی جیهاد کردنیەوە لەسەر جێگا. چونکە ماندووبوونێک وئازارێکی زۆر دەکێشێت، هەروەها شەهوە ولەزەتێکی زۆریش دەبەخشێ بەمجاهیدەکە. ئەمەش دەبێتە شەفاعەت بۆی، لای خوای پەروەردگار".







 







ووردەکاری ناخۆش وترسناک:







ئەو دیاردەیە هەراو هۆریایەکی زۆری نایەوە لەمیدیاکانی تونسدا. بڵاوکراوەی(شروقی تونسی) ووردەکاری سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە لەسەر ئەو ئافرەتانەی بۆ جیهادی سێکس چووبوونە سوریا، وبەدوو گیانی گەڕانەوە. وەک ئەو ئافرەتانە خۆیان دەڵێن" ئەو جیهادە دۆزەخێکی تازەی بۆ ئەوان دروست کردوە". برا موجاهیدەکانیان تێربوون لەلەزەت وشەهوەی سێکسی خۆیان، و لەپێناو"سێکس" جیهادیان کردوە. کەچی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدیش هەرنەڕوخاوە.







لەتونس سەدان لەو ئافرەتانە وەک سەرباز بۆ جیهادی سێکس بۆسوریا ئامادە دەکران. ئەوەش لە مزگەوتەکان ودوکانی بازرگانی جل فرۆشی تایبەت وگەرماوەکان وزانکۆکان جێبەجێدەکران. 







بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکان، قوربانیەکانی(جیهادی سێکس) چاویان بەکۆمەڵێک ژن دەکەوت، کە تەمەنیان لە٣٠ساڵه‌وه‌ بۆ-٥٠ ساڵ دەبوو لەمزگەوتی کۆڵانەکان. ئەو ژنانە کاریان ئامادەکردنی ئەو کچ وژنە تەڵاق دراوانەبوو لەڕووی دەروونی وئایینیەوە، لەپێش سەفەر دوای سەفەرکردنیان بۆسوریا.







 







لەخشتەبردنیان:







بەپێی قسەکانی یەکێک لەقوربانیەکان بەناوی(س.ع). لەچەند دوکانێکی بازرگانی تایبەت بەجل فرۆشتن. هەندێک لەوژنانە توانیان هەندێک کچ وژن بڕواپێبێنن لەپێویستی سەفەر کردن بەرەو سوریا، بۆ پاڵپشتی کردنی مجاهیدەکان لەجەنگ دژ بەوکافر وخوێنڕێژانە. بەوشێوەیە دەتوانن بەهەشت مسۆگەر بکەن وخواش لێیان ڕازی بێت. هەروەها هاندەری گرنگی تریش هەبوو، کەبریتی بوو لە پارەی زۆر ودەسکەوتنی ئیمتیازاتی تری وەک کاردۆزینەوە بۆ خێزانەکانیان بەبێئەوەی ئەوان ئاگادار بن. هەروەک یەکێکیان گوتی" یەکێ لەوژنانە کارێکی باشی بۆ براکەم پەیدا کرد، کەماوەی ٢ساڵ بوو لەزانکۆ دەرچوو بوو بەڵام کاری دەست نەدەکەوت. لەوکاتەدا لە پرمەی گریانیداو گوتی" من خۆم فرۆشت، وئیستاش کەسێک نەلەخێزان ونە لەکۆمەڵگا پشتیوانیم لێناده‌کات وبەخۆیم ناگرێت وبەزەییان پێمدا نایەتەوە".







 







قۆناغەکانی ئامادەکاری:







ئەو قسەکەرە گوتی" قۆناغی یەکەم بانگیان دەکردین بۆخوێندنی وانەی ئایینی لەژووری داخراو لەگەڵ ٣ژنی بەنقاب پێچراوە. کەڕوخساریان داپۆشراوبوو، لەبەرئەوەی هێزە ئەمنیەکان بەدوایانەوەن. ئەو کچە گوتی سەرکەوتوو بووم لەهێنانی ٣کچی هاوڕێم بۆ وانە ئایینیەکان، بۆ فێربوونی ڕێوشوێنی ئایینی. کۆمەڵەکەمان گەیشتە١٥کچ وژن. بەشێوەیەکی ڕێک وپێک وبێدواکەوتن ئامادە دەبوین. پاش ٢مانگ قۆناغی یەکلایی کەرەوە دەستی پێکرد. پێیان ڕاگەیاندین دەبێ سەفەری سوریا بکەن لەڕێگەی لیبیا وە، بۆ پەیوەندی کردن بەموجاهیدەکانی سوریا.







 







قۆناغی یەکلاییکەرەوە: 







لە٢٠ی سپتامبەری ٢٠١٢ ئەو ١٥قوربانیە پێیان ڕاگەیەندرا کە لە٢٧ی مانگ سەفەری سوریا دەکەن بەرەو لیبیا ولەوێش بەرەو تورکیا وسوریا. بەڵام لەو١٥کچە تەنها ٩یان ئامادەبوون.







 







قۆناغی سێکس:







پاش ئەوەی گەیشتینە سوریا لە خانوویەکدا بۆچەند ڕۆژێک ماینەوە، و موجاهیدی جۆراوجۆری زوربەی ووڵات ونەتەوەکانمان دەبینی وە(تونسی، شیشان، جەزائیر، مەغریب، ئەفغانی، هیندی، پاکستانی، عیراقی،...). یەکەم کەس لاوێکی میسری بوو هاتە لام  ووەرەقەیەکمان ئیمزا کرد. منیش زۆر خۆشحاڵ بووم کەلەگەڵی دەمێنمەوە. بەڵام دوای٢ هەفتە بەزارەکی تەڵاقی دام، ووەرەقەکەش کە ئیمزامان کردبوو بۆ نەگەڕاندمەوە. دوایی برادەرێکی کەی بۆ هێنام بەناوی(ابویزن) هەمان تاقیکردنەوەی لەگەڵم کرد. بەڵام ئەمجارەیان بەبێ وەرەقە وئیمزاکردن.







 







قۆناغی غەم وپەژارەیی:







پاش ئەوەی ١٠٠ لەوکچ وژنانە بە دووگیانی گەڕانەوە بۆ تونس. لە هەلومەرجێکی زۆرناخۆش ژیانیان بەسەردەبرد. زۆرێکیان لەماڵ دەرکراون.تەنانەت ٣یان هەوڵی خۆکوژیان داوە. لەبەرناخۆشی هەلومەرجی ژیانی کۆمەڵایەتی و دەروونی وماددی. زۆرێک لەوکچانەی کە خوێندکاری زانکۆ بوون، توشی دووگیانی نەبوون لەبەر بەکارهێنانی ئامرازەکانی دژ بەدووگیان بوون. هەروەها هەندێکیان هەرلەسوریا منداڵەکانیان لەباربردوە.







ئێستا ئەو١٠٠ ئافرەتە دوگیانانە، چاوەڕێن ١٠٠منداڵیان ببێت، کەباوکیان نادیارە. گرانترین مەسەلەش بۆ کۆمەڵگای تونسی ئەوەیە ئەو ١٠٠ ژنە لەلیستی دایکانی بێ مێرد؟ یا بێوەژن؟ یا تەڵاقدراو؟ دادەنرێن. هەروەها چارەنوسی ئەو منداڵانەی بەتایبەت دایکیان قاسرە، واتە لە١٨ساڵ کەمترە!! کێ بەخێوکردنی ئەومنداڵە دەگرێتە خۆی؟ خێزان یا کۆمەڵگا قبوڵی دەکەن؟ ئەمانە کۆمەڵێک پرسیارن کەئێستا شەقامی تونسی هەژاندوە. بۆیە جگە لەکۆمەڵگای مەدەنی، حکومەت ودەزگا پەیوەندیدارەکانی وەک وەزارەتی ژنان و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پێویستە بەرپرسیاریەتی لەئەستۆ بگرن.







زۆرێک لەڕێکخراوەکانی ژنان وکۆمەڵگای مەدەنی وبزووتنەوە عیلمانیەکان لەهەوڵی فشاری جدین بۆ سەر حکومەتی ئیسلامی، بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی حکومەت لە قەدەغە کردنی ئەوباند وکۆمەڵە ئیسلامیانەی کەلەپشتی ئەو مەسەلەیەوه‌ن. ئەم دیاردەیەش ئەوەندەی تر، حکومەتی بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی خستۆتە ژێر نەفرەت وناڕەزایەتیەکانی خەڵکه‌وه‌ وه‌تادێت ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ڕوو لەزیادبوونە.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-11-03 07:33:00
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( ئا/ ئاراس ڕەشید )



لەمیسر, نەیانتوانی, پتر, لە١ساڵ, ووڵات, وکۆمەڵگا, بەڕێوەبەرێت, وکەوتە, بەرنەعلەت, وناڕەزایەتی, ملیۆنی, جەماوەری, خۆیان, ودەرەوەی, خۆیان, لەتونس, بەهەمئا, ئاراس, ڕەشیدئیسلامی, سیاسی, و Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا