بۆ ئيڤار ابراهيم، ئه‌گه‌ر چويته‌ په‌رله‌مان

- خاتونه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر چوويته‌ په‌رله‌مان نابێت به‌ ته‌نيا بچيت چونكه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى سه‌وابته‌كانى ئاينى ئيسلامه‌، بۆيه‌ ئه‌بێت كه‌سێك له‌گه‌ڵ خۆت به‌ريت به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌گه‌ڵت يه‌ت نابێت نا مه‌حره‌مت بێ، به‌ڵكو ئه‌بێ برات، باوكت، مێردت، يا يه‌كێك له‌ مێينه‌كانى خێزانه‌كه‌ت له‌گه‌ڵت بێ.

- خاتونه‌كه‌م، گه‌ر چوويته‌ په‌رله‌مان نابێت له‌ ريزى پێشه‌وه‌ دابنيشيت و پياوه‌كانيش له‌ پشتته‌وه‌ بن، چونكه‌ به‌مه‌ سه‌رنجى پياو را ئه‌كێشى و تووشى گوناهيان ئه‌كه‌يت، هه‌ربۆيه‌ ئه‌بێت وه‌ك كۆڕى بانگ خوازه‌ ئيسلاميه‌كان له‌ پشتى پشته‌وه‌ دابنيشيت، كه‌ دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانيش كۆتايى هات ئه‌بێت وه‌ك به‌رزه‌كى باران بۆى ده‌ربچيت و به‌ خێرايى بچيته‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌بادا پياوه‌كان بتبينن و گوناهبار بن .

- خاتونه‌كه‌م، بيرت نه‌چێت گه‌ر چوويته‌ په‌رله‌مان ئه‌بێت به‌ حيجابه‌وه‌ بچيت و حيجاب بپۆشيت، چونكه‌ حيجاب يه‌كێكه‌ له‌ سه‌وابته‌كانى ئاينى ئيسلام و له‌سه‌ر هه‌موو ژنێكى مسوڵمان وه‌ك ده‌ست نوێژ و نوێژ فه‌رز و واجبه‌، بۆيه‌ گه‌ر چوويته‌ په‌رله‌مان حيجابه‌كه‌ت له‌بير نه‌چێت .

- خاتونه‌كه‌م، گه‌ر چوويته‌ په‌رله‌مان نابێت ميكياج بكه‌يت، برۆت بكه‌يت و بۆنى خۆش له‌ خۆت بده‌يت، يا لێوت سور بكه‌يت و خۆت برازێنيته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى پێچه‌وانه‌ى سه‌وابته‌كانى ئاينى ئيسلامه‌ به‌و پێيه‌ى تۆش هه‌وڵت داوه‌ سه‌وابته‌كانى ئيسلام له‌ په‌رله‌مان جێ به‌ جێ بكه‌يت، ئه‌بێت دوور بيت له‌و حه‌رامه‌ گه‌ورانه‌، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ جلى نا حيجابه‌وه‌ و به‌ بۆنى خۆشه‌وه‌ و به‌ ميكياجه‌وه‌ بچيته‌ په‌رله‌مان ئه‌وا تۆ ناراستگۆ ده‌ر ئه‌چيت له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌يمانه‌ى داوته‌ به‌ خه‌ڵكى .

- خاتونه‌كه‌م بيستوته‌ ئاسمان چه‌ند دووره‌ ده‌نگ ده‌ره‌ عه‌لمانيه‌كان و ژنه‌ فيمينسته‌كان بار ته‌قاى دوورى ئاسمان له‌ تۆ توره‌ بوونه‌ و ئه‌ڵێن بۆ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن بۆ يه‌ك چركه‌ له‌ هيچ شوێنێكدا باسى سه‌وابته‌كانى ئيسلامى نه‌ ئه‌كرد? ئه‌وان ئه‌ڵێن سه‌وابته‌كانى ئيسلام و مافه‌كانى ژنان به‌قه‌د پياوێكى سه‌له‌فى و ئيمۆيه‌كى ژن جياوازيان هه‌يه‌ .

- خاتونه‌كه‌م، گه‌ر چوويته‌ په‌رله‌مان ئه‌بێت قسه‌و كردارت وه‌ك و يه‌ك بێ، ئه‌گينا لاى خه‌ڵك به‌ دوو رو ئه‌شوبهێنرێ ى بۆيه‌ گه‌ر ده‌نگت به‌ درێژ كردنه‌وه‌ى ياساى فره‌ژنى دا ئه‌بێت به‌ر له‌ هه‌موو كه‌سێك خۆت بايى ئه‌وه‌نده‌ ئاماده‌يى و ره‌زامه‌نديت تيا بێت كه‌ قه‌بولى بكه‌يت پياوه‌كه‌ت ژنى دووه‌م و سێيه‌مت به‌سه‌ر بێنێت .

- خاتونه‌كه‌م، گه‌ر چوويته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى چاودێرى كردنى گه‌نده‌ڵكاران ئه‌بێت ژنێك له‌گه‌ڵ خۆت به‌ريت، چونكه‌ تۆى ژن به‌ نيو شايه‌د ئه‌ژمار ئه‌كرێ ى بۆيه‌ گه‌ر چوويته‌ هه‌ر شوێنێك ئه‌بێت ژنێك يا پياوێكت له‌گه‌ڵ بێ بۆ ئه‌وه‌ى شايه‌ديه‌كه‌ت ته‌واو بێ و وه‌ك يه‌ك پياو له‌به‌رده‌م دادگادا حيسابت بۆ بكرێ .

- خاتونه‌كه‌م، بيرت نه‌چێ هيچ كاتێك بۆت نيه‌ به‌ بێ پرسى يه‌كێك له‌ نێرينه‌كانى خانه‌واده‌كه‌ت بچيته‌ په‌رله‌مان، چونكه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى سه‌وابته‌كانى ئاينى ئيسلامه‌ تۆش به‌لێنت به‌ خه‌ڵك داوه‌ دژ بيت به‌هه‌ر بريارێك كه‌ پێچه‌وانه‌ بێت له‌گه‌ڵ سه‌وابته‌كانى ئاينى ئيسلام له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر كاتێك ويستت بچيته‌ په‌رله‌مان ئه‌بێت مۆڵه‌ت له‌ يه‌كێك له‌ نێرينه‌كانى خانه‌واده‌كه‌ت وه‌ربگريت، خۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تيشيان پێت نه‌دا ئه‌بێت له‌ ماڵه‌وه‌ دابنيشيت و بێ ئه‌مري ئه‌وان نه‌كه‌يت ئه‌گينا گوناهبار ئه‌بيت .
 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-10-27 10:16:00
به‌شی ( شــنۆ موحەممەد ) ئاماده‌کرد ( شنۆ موحه‌مه‌د )



خاتونه‌كه‌م, گه‌ر, چوويته‌, ده‌ره‌وه‌, به‌, مه‌به‌ستى, چاودێرى, كردنى, گه‌نده‌ڵكاران, ئه‌بێت, ژنێك, له‌گه‌ڵ, خۆت, به‌ريت, چونكه‌, تۆى, ژن, به‌شنۆ, موحه‌مه‌دبۆ, ئيڤار, ابراهيم, ئه‌گه‌ر, چويته‌, په‌رله‌مان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا