ئايا خودا عاديله‌؟ - هه‌موو رۆژێك سه‌دان كه‌سى بێ تاوان له‌برسا ئه‌مرن، له‌به‌رامبه‌ريشدا سه‌دان كه‌سى تاوانبار و خاين وه‌ك پادشا ئه‌ژين

- هه‌موو رۆژێك مليۆنان مناڵ له‌ ئه‌فريقيا و ووڵاته‌ هه‌ژاره‌كان له‌ دايك ئه‌بن كه‌ هيچ تاوانێكيان نيه‌ كه‌چى تاڵترين ژيان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن چونكه‌ له‌ شوێنێكى هه‌ڵه‌ له‌ دايك بون، له‌به‌رامبه‌ريشدا مليۆنان مناڵ له‌ ووڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان له‌ دايك ئه‌بن بێ ئه‌وه‌ى كه‌مترين خزمه‌ت يا چاكه‌يان هه‌بێ خۆشترين ژيان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن چونكه‌ له‌ ووڵاتێكى پێشكه‌وتوودا له‌ دايك بووت

- هه‌موو رۆژێك ئاهو ناڵه‌ى دايكێكى جه‌رگ سوتاو ئه‌چێته‌ ئاسمان چونكه‌ مناڵه‌كه‌ى به‌ بێ هۆ كوژراوه‌، له‌به‌رامبه‌ريشدا خۆشى و قاقاى كه‌سانێك ئه‌چێته‌ ئاسمان كه‌ مناڵى ئه‌و دايكه‌يان كوشتووه‌

- هه‌موو رۆژێك مليۆنان كه‌سى بێ تاوان و پاك نغرۆ ئه‌بێ له‌ خه‌م و ئازار و ناخۆشى، له‌به‌رامبه‌ريشدا قاقاو خۆشى مليۆنان كه‌سى تاوانبار مێشكى بێ تاوانه‌كان كاس ئه‌كات

- هه‌موو رۆژێك هه‌زاران كه‌س له‌ برسا ئه‌مرێ، له‌به‌رامبه‌ريشدا مليۆنان كه‌س گه‌ده‌يان ئه‌ته‌قێ به‌ هۆى زۆر خواردن

- هه‌موو رۆژێك هه‌زاران كه‌سى بێ تاوان ئه‌چێته‌ زيندان به‌ده‌ستى تاوانباره‌كان

ئێستا ئێوه‌ بيلێن تۆ بلێ ى شوێنێك مابێته‌وه‌ بۆ عه‌داله‌تى خودا، تۆ بلێ ى عه‌داله‌تى خودا له‌ كوێدا بێ و چۆن بێ....!!!
 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-10-25 10:54:00
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووسینی شنۆ )



هه‌موو, رۆژێك, سه‌دان, كه‌سى, بێ, تاوان, له‌برسا, ئه‌مرن, له‌به‌رامبه‌ريشدا, سه‌دان, كه‌سى, تاوانبار, و, خاين, وه‌ك, پادشا, ئه‌ژيننووسینی, شنۆئايا, خودا, عاديله‌ Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا