نامه‌یه‌کی نهێنی بێ دینه‌کان دژ به‌ ئیسلام و موسڵمانانی جیهان ئاشکرا بوو

ماوه‌یه‌که‌ نامه‌یه‌کی نهێنی له‌نێوان ئاته‌یسته‌کانی فه‌یسبووکه‌وه‌ ده‌ستاوده‌ست ده‌کرێت و مشتومڕی له‌ فه‌یسبووکدا ناوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و نامه‌یه‌ ئاشکرا بوو که‌ تێیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددی له‌ ئیسلام و موسڵمانانی جیهان ده‌کات. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌که‌یه‌ که‌ له‌ شێوه‌ی ئاگادارنامه‌دایه‌

ئاگاداریه‌کی زۆر تایبه‌ت بۆ ته‌واوی موسڵمانان به‌گشتی و

مه‌لاو کادرو گروپ و پارته‌ ئیسلامگه‌راکان به‌ تایبه‌تی.

ئێمه‌، بریتین له‌ کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر و نوسه‌رو خه‌ڵکانی ساده‌ی کورد، که‌ له‌چه‌ندین ده‌روازه‌ی جیاجیاوه‌، له‌بواری ئاییندا ده‌نوسین و ڕه‌خنه‌ له‌ دینه‌کان به‌ گشتی و ئیسلام به‌ تایبه‌تی ده‌گرین، هه‌وڵمانداوه‌ به‌شێوازێکی هاوچه‌رخانه‌ ڕه‌خنه‌ بگرین و تێزو بیرو ئایدیامان بخه‌ینه‌ڕوو، هه‌میشه‌ هیواداربووین به‌زمانێکی دوور له‌ موهاته‌رات و سوکایه‌تی و جوێندان و هه‌ڕه‌شه‌و فتوای لێدان و کوشتن وه‌ڵامی زانستی و لۆژیکیمان بدرێته‌وه‌و دیالۆگێکی جددی له‌ نێوان ئێمه‌و ته‌واوی موسڵماناندا هه‌بێت.

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌م ئامانجه‌مان نه‌هاتۆته‌دی، هه‌رچیه‌کمان نوسیبێت، له‌هه‌ر بوارێکدا بابه‌تێکمان بڵاوکردبێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ زانستیترین و به‌ئه‌ده‌بیترین شێوازیش دامانڕشتبێت، موسڵمانان هه‌ر به‌ سوکایه‌تیان زانیوه‌، زۆربه‌ی جاره‌کانیش بابه‌ته‌کانیان نه‌خوێندوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوێستی توندی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. به‌م هۆیه‌وه‌ له‌هه‌ر شوێنێک بۆیان هه‌ڵکه‌وتبێت ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانایاندا هه‌بووبێت له‌ دژمان کاری ناشایسته‌یان ئه‌نجامداوه‌، ئیتر له‌ سوکایه‌تی و زمانی زبره‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌و به‌هاککردنی ماڵپه‌ڕو په‌یجه‌کانی فه‌یسبووکیش نه‌گیرساوه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌ڕه‌شه‌و لێدانی هه‌ندێکمان و به‌ کوشتنی هه‌ندێکی تریشمان تا ئێستا کۆتایی نه‌هاتووه‌، هه‌ڕه‌شه‌که‌ به‌رده‌وام هه‌یه‌و خوێنه‌که‌ش هه‌ر نه‌گیرساوه‌ته‌وه‌.

له‌وه‌ته‌ی ئێمه‌ هه‌ین له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ یه‌ک موسڵمانمان له‌سه‌ر دینی ئیسلام و له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی پۆشین نه‌کوژراوه‌ یان سوکایه‌تی به‌که‌س نه‌کراوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕشتنی خوێنی ئێمه‌ پێوانه‌ ناکرێت و ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ ترسناکه‌ش خوێناوییه‌ وای لێکردین که‌چیتر بێده‌نگ نه‌بین و ئه‌م کاره‌ساتانه‌ قبوڵ نه‌که‌ین، بۆیه‌ بڕیارمان دا به‌شێوازێکی مه‌ده‌نی به‌رگری له‌خۆمان بکه‌ین و هه‌ڵوێست بنوێنین.

 ئیتر بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر موسڵمانێک یان هه‌ر مه‌لاو پیاوانێکی ئایینی یاخود هه‌ر کادرێکی ئیسلامگه‌ر، تاک بن یان گروپی ئیسلامی،هه‌ر یه‌کێک له‌م کارانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ هه‌ر یه‌که‌و قورئانێک ده‌سوتێنین و به‌ وێنه‌و به‌ ڤیدیۆ بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌:

 ١- له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌ هه‌ر که‌سێک، (به‌بێ جیاوازی ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز، چینایه‌تی، ئاستی ڕۆشنبیری، کورد یا هه‌ر نه‌ژادو جیاوازیه‌کانی تر) به‌هۆی ئازادی پۆشین، ئازادی بیروڕا، ئازادی باوه‌ڕ، سوکایه‌تی پێ بکرێت، ئه‌شکه‌نجه‌ بدرێت، ئه‌تک بکرێت، بکوژرێت، جا ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک و به‌هه‌ر ناوێکه‌وه‌ بێت.

٢- هانی خه‌ڵکی بده‌ن بۆ توندوتیژی و ببنه‌ هۆی ترس و تۆقین یان هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی که‌سێک یان کۆمه‌ڵێک.

٣- هه‌ر ماڵپه‌ڕێک یان لاپه‌ڕه‌و په‌یجێکی فه‌یسبووک هاک بکرێت. ٤- ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌ر چات و کۆمێنتێکدا سوکایه‌تی و زمانی زبر به‌رامبه‌رمان به‌کار بهێنن ئێمه‌ش ‌هه‌مان سوکایه‌تی و زمانه‌ زبره‌که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ڵڵاو قورئان و موحه‌ممه‌د به‌کار ده‌هێنینه‌وه‌و هیچ جۆره‌ وه‌ڵامێکی تریان ناده‌ینه‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر موسڵمانه‌کان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان پێناخۆشه‌ با واز له‌ سوکایه‌تی و زمانی زبرو هه‌ڕه‌شه‌و تۆقین و کوشتن بهێنن و خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا بگونجێنن، ده‌نا لێره‌ به‌دواوه‌ ئێمه‌ به‌رپرسیار نین له‌هه‌ر ده‌رئه‌نجامێکی نه‌خوازراو.‌

 

له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ڕیان به‌ دیالۆگ و پێکه‌وه‌ ژیان هه‌یه‌.



  

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-08-14 12:21:00
به‌شی ( عه‌لمانیه‌ت و دین ) ئاماده‌کرد ( خوداکان )



ماوه‌یه‌که‌, نامه‌یه‌کی, نهێنی, له‌نێوان, ئاته‌یسته‌کانی, فه‌یسبووکه‌وه‌, ده‌ستاوده‌ست, ده‌کرێت, و, مشتومڕیخوداکاننامه‌یه‌کی, نهێنی, بێ, دینه‌کان, دژ, به‌, ئیسلام, و, موسڵمانانی, جیهان, ئاشکرا, بوو Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا