ئەگەر ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادن سەرکەوتوو بان!

بێننەپێش چاوی خۆتان ،ئەگەر ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و بزوتنەوەکەی لە ئەفغانستان سەرکەوتنیان بەدەست بهێنایە ، دواتر سەرکەوتنەکەیان پاکساتانیشی بگرتایەتەوە گەورەتر بوایە، دواتر گورجستان و داغستان و ئێران و چیچان و ئاسیای بچوکی کۆنترۆڵ بکردایە، ئەوکات جیهانی عەرەب و ئەفریقاش وەک ئاوخواردنەوە دەبوون و تورکیاش هیچی نەدەویست بێ گومان. ئەوکات لە دیوی ئەفغانستانەوە چین دەبووە جەبهەو لە تورکیاوە ڕووبەڕووی ئەوروپا دەبوونەوە. ئەوکات ئیسلامیەکان دەبوونە خاوەن هێزێکی گەورە و خاوەن چەکی ئۆتۆمی تەواو.
ئەوکات ئوسامە بن لادن دەبووە کەسی یەکەم ڕێبەری گشتی ئیسلامیەکان و جێگای پەیامبەری ئیسلامی دەگرتەوە.
ئەوکات زەواهیری زەرقاوی و عەولەقی و زیندانی دەبوونە ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی.
ئەو کات لە ئیمارە ئیسلامیەکاندا هەروەک و چۆن هەر چی تەلەفیزیون و ڤیدۆ هەیە لە ئەفغانستان سوتاندیان هەموو تەلەفیزیۆن و ڤیدۆو سەتەلایت و کۆمپیوتەرەکانیان دەسوتانین.
ئەو کات هەروەک و چۆن پەیکەرەکەی بوزایان ڕوخاند لە ئەفغانستان هەرچی پەیکەر و شۆێن هەوار هەیە هەموویان دەسوتان بە بابل و ئەهرامەکانی میسریشەوە.
ئەگەر ئیسلامیەکان و ئەلقاعیدە سەرکەوتوو بوونایە، ئەوکات هەرچی باڕ و سینەما و شوێنی گەشتیاری هەیە دایان دادەخست و یاریگاکانی تۆپی پێیان دەکردە جێگای لە سێدارەدانی خەڵک ، هەروەک و چۆن لە ئەفغانستان کردیان.
ئەگەر ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادن سەرکەوتنایە میژوویان بەدڵی خۆیان دەنووسیەوە، بۆ نموونە ئاوای خێڵی حەمەیان ناو دەنا خێڵی کافران و شوێنی کوشتنەکەی مەلا ڕەمەزانی لای کەرکوکیان ناو دەنا ئەسحابە سەوزەکە.
خۆ ئەگەر وا بوایە ئەوە بڕێک ئایەت و حەدیسیان دا دەتاشی بۆ ڕووداوەکانی ١١ی سیپتێمبەر و دەیان وت مەلائیکە تەیارەی ناردووەتە سەر کافران.
ئەگەر ئەوان(ئیسلامیەکان) سەرکەوتنایە ئەو شەڕەی نێوان بەرەی نوصرە و کوردەکانی کوردستانی سوریایان دەنا شەڕی بەدری تازە.
ئەو کات مێژوویەکی وەک ئەوەی ئێستای مێژووی عەرەب و ئیسلامیان دەنووسی و دەبوو هەزار جیلی دوای ئێمەش ئەو هەموو ساختەکاریەیان ئەزبەر بکردایە و لە خوێندنگاکاندا بخوێنایەوە بە فیلم و دۆکۆمێنتی ساختە پیشان خەڵک بدرایەن.
ڕەنگە جیلی دوای ئێمە خۆشبەخت بن کە لە سەردەمێکدا دەژین خۆڵ لە چاوکردن زۆر ئاسان نیە، بە پشتیوانی زانست و تەکنۆلۆجیا و خەڵکی پێشکەوتوو ناتوانرێ خەڵک لە خشتە ببەن و ناهێڵن خەڵک بەوە بڕوا بێنێ کە کەرێکی باڵدار مرۆڤ بباتە دەرەوەی زەوی و باڵندەیەکی وەک تەیرە ئەبابیل بە بەرد فیل پانکاتەوە.
مارکس دەڵێ مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، بەڵام دەبێتە گاڵتەجاڕی.
دروست ئەو قسەیەی مارکس وایە، ئەوەتا ئیسلامیەکان نە بە سەربڕینەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی تاڵیبان و قاعیدە توانیان بێنە دەسەڵات، نە بە سازشکردن و خۆڵ لە چاو خەڵکردنی یەکگرتوی ئیسلامی و ئیخوانەکانی میسر.
ئێستا بەو هەموو ملێونەها مەلائیکە وە کە لە شەڕەکانی ئوحد و بەدردا فریای ئەسحابەکانی ئیسلام دەکەوتن و کافرانیان ڕاو دەنا، ئێستا توانای یەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایان نیە و بە ملیارێ ئیسلامەوە خۆیان وەتەنی ئیسرائیلێکی داگیرکەری حەوت ملێون کە سییان لێ بووە بە قولەی قاف.
سیروان
  

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-08-13 10:40:00
به‌شی ( سیروان له‌تیف ) ئاماده‌کرد ( سیروان له‌تیف )



بێننەپێش, چاوی, خۆتان, ئەگەر, ڕێکخراوی, ئەلقاعیدە, و, بزوتنەوەکەی, لە, ئەفغانستان, سەرکەوتنیان, بەدەست, بهێنایە, , دواتر, سەرکەوتنەکەیان, پاکساتانیشی, سیروان, له‌تیفئەگەر, ڕێکخراوی, ئەلقاعیدە, و, ئوسامە, بن, لادن, سەرکەوتوو, بان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا