کوردســــتان و ئاینی ئیسلام

به‌شی سێهه‌م
کوردستان وئایینی ئیسلام
واقدی وائه‌م مێژووه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌
پاش ڕۆژێکی پڕله‌شه‌ڕو خوێن ڕشتن و سه‌رکه‌وتن شکست هێنان فروخ پاشا فه‌رمانی کرد به‌ سوپاکه‌ی که‌ پاشه‌ کشه‌ بکه‌ن بۆ ناو قه‌ڵاکه‌یان ئه گه‌ر زیره‌کی و لێ هاتوی ئازایه‌تی فروخ پاشا نه‌ بوایه‌ ئه‌واهیچ که‌سێکی تر نه‌ی ده‌توانی به‌ سوپایه‌کی که‌مه‌وه‌ به‌گژ سوپایه‌کی زه‌به‌لاحی دڕنده‌ی وه‌ک سوپاکه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی بچێته‌وه‌ سوپاکه‌ی فروخ پاشا توانیا ن به‌رگریه‌کی بێ وێنه‌ بکه‌ن زیانێکی گه‌وره‌ بده‌ن له‌ سوپاکه‌ی خالید مه‌یدانی شه ڕه‌که‌ پڕکه‌ن له‌لاشه‌ی سه‌ربازی کوژراو بریندار. فروخ پاشا که‌‌هه‌ستی کرد سوپاکه‌ی له‌توانایدا نه‌ماوه‌ به‌رگری بکات له‌ناو میدانی جه‌نگدا فه‌رمانی کرد به‌کشانه‌وه‌ درکی به‌وه‌ کردبوو ئه‌گه‌ر وابڕوات دابڕان دروست ده‌بێت له‌ به‌ینی سه‌رله‌شکره‌کان و سه‌ربازه‌کانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربازێکی زۆری عه‌ره‌بی ئیسلام له هه‌موولایه‌که‌وه‌ هێرشیان ده‌هێنا خه‌ریک‌ بووسه‌ربازه‌کورده‌کان وون ده‌بوون له‌ناو سه‌ربازه‌ عه‌ره‌به‌کاندا ئه‌م جۆره‌ شه‌ڕکردنه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سوپاکه‌ی فروخ پاشا نه‌بوو ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیرهاوێژه‌کان نه‌یان ده‌توانی ئامانجه‌کانیان بپێکن،سوپا که‌گوێیان له‌ ده‌نگی شه‌یپوربووکه‌وته‌ پاشه‌کشه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ناوقه‌ڵاکه‌ خێرا هه‌موو ده‌روازه‌کان داخران تیر هاوێژه‌کان که‌وتنه‌ تیر هاوییشتن بۆ دۆرخستنه‌وه‌ی سوپای دوژمن ئه‌وانیش ‌پاشه‌کشه‌یان کرد بۆسه‌ربازگه‌که‌یان فروخ پاش ده‌مو چاوی توڕه‌یه‌کی زۆری پێوه‌ دیاربوو که‌س نه‌ی ده‌وێرا قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات زرێ پۆشه‌که‌ی هه‌ر له‌به‌ردابو که‌سواخ درابوو به‌خوێن ده‌هاتو ده‌چوبه‌سه‌ر شورای قه‌لاکه‌ که‌ده‌ی ڕوانی به‌سه‌رمه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌دا که‌پڕ بو له‌لاشه‌ی کوژراوه‌کان هاواری ‌کرد هه‌روه‌ک به‌ردێک هه ڵ ‌ده‌یته‌ ناو گۆمێکی مه‌نگه‌وه‌ هه‌موو شاخو دۆڵه‌کان ده‌نگی دایه‌وه‌ ئاهورامه‌زدا پێم بڵێ ئه‌مه‌ چۆن خوایه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ تینوی خوێنه‌. ئاهورامزدا‌ تۆله‌کوێی ئه‌هریمه‌ن له‌لای عه‌ره‌ب ناوی اڵله‌ وێران کاری ده‌وێت ئه‌و هه‌موو لاشه‌ بێ گیانه‌ خوێناویه‌ی ده‌وێت ئاهورامه‌زدا لێت ده‌پرسم خۆ تۆ سه‌رچاوه‌ی پاکی جوانی ڕاستی چاکه‌یت شه‌ڕله‌لای تۆ جێگه‌ی نیه‌ ئه‌ی ئه‌م اڵله‌ عه‌ره‌به‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ پێچه‌وانه‌ی تۆیه‌ دڵ خۆشه‌ که‌له‌پێناویدا شه‌ڕده‌کرێ تاڵانی ده‌کرێت ماڵ وێران ده‌کرێت، اڵڵه‌ که‌یان هێنده‌ بود‌ه‌ڵه‌یه‌ ئه‌م مرۆڤ کوژانه‌ پارێزگاری لێده‌که‌ن .هاواربۆتۆ ده‌به‌م مه‌زدا ئاهوره‌ ڕێگه‌ی چاکه‌م پیشان به‌ خۆمن ده‌زانم به‌ پێی ئامۆژگاریه‌کانت بۆڕشتنی خوێنی ته‌نیا مرۆڤێک ئه و‌جێگه‌یه‌ حه‌وساڵی گه‌ره‌ک بۆ پاک بوونه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا به‌ خوێنی هه‌زاره‌ها مرۆڤی بێ تاوان به‌فه‌رمانی اڵله‌ی عه‌ره‌ب خاکی ووڵاته‌که‌م سوور بوه‌ بۆئه‌م هه‌مووخوێن ڕشتنه‌و پاک بونه‌وه‌ی خاک پێم ناڵیی چه‌ند ساڵی ئه‌وێ ؟ ‌ئای خوایه‌ بۆنی خوێن و تاوان کوشتمی . له‌م قسانه‌دا بوو له‌پڕ هاوارو ڕۆڕۆی دایکان وباوکانی جگه‌رسوتاو که‌ بێ ئومێد ببون له‌ هاتنه‌وه‌ی کوڕه‌کانیان به‌رز بۆوه‌ فروخ پاشای ڕاچڵه‌کان فه‌رمانی کردهه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوابوندا ‌چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری کوژراوه‌کاندا بڕۆن لاشه‌ی خۆشه‌ویستانیان بێنه‌وه‌ بۆ ڕۆژی دوایی فه‌رمانی کرد هه‌موو وه‌زیره‌کان کۆبنه‌وه‌ وه‌زیره‌کان هاتن فروخ پاشا ووتی خۆتان ده‌زانن سه‌ربازانی عه‌ره‌ب چه‌ند به‌رابه‌ری ئێمه‌ن له‌توانای ئێمه‌دا نه‌ماوه‌ به‌رگری بکه‌ین من وای به‌ باش ده‌زانم بکشێنه‌وه‌ قه‌ڵاکه‌ چۆل بکه‌ین هه‌ندێک له‌وه‌زیره‌کان ووتیان ئێمه‌ش هاو ڕاین له‌ گه‌ڵ تۆ فروخ پاشا تۆزێک تێیان ڕاما ئینجا ووتی من ویستم تاقیتان بکه‌مه‌وه‌ من ده‌ جه‌نگم هه‌تا ده‌کوژرێم یه‌کێک له‌وه‌زیره‌کانی ووتی گه‌وره‌م جه‌نگاوه‌ری ته‌واومان له‌به‌رده‌ست دانیه‌ بۆبه‌نگاربوونه‌وه‌ ئه‌و نامانه‌ش که‌ناردمان بۆ میره‌کان تاهاوکاریمان بکه‌ن بێ ئه‌نجام بوو فروخ پاشا ته‌واو بێتاقه‌ت بوو.له‌م قسانه‌دا بوون یه‌کێ به‌ناوی (هورمز)وه‌ هاته‌لای فرخ پاشا پێ ووت میرم دوێنێ (پیرۆتی کوڕی به‌هرام )به‌من وده‌که‌سی خزمی خۆی ووت بچین بۆلای سوپا سالاری عه‌ره‌ب بزانین مه‌رجیان چیه‌ ئه‌وه‌بو ڕۆشتین له‌وێ خالید سێ مه‌رجی دانا بۆمان یان موسڵمان بوون یان جزیه‌ یان شه‌ڕکوشتارودۆڕاندنی ئازادی (به‌ کۆیله‌ کردن) پیرۆت ووتی پاره‌ی جزیه‌مان نیه‌ توانای شه‌ڕیشمان نیه‌ موسڵمان ده‌بین خالید ووتی که‌واته‌ ده‌بێت له‌ ڕیزه‌کانی ئێمه‌دابن له‌پێشه‌وه‌ له‌ دژی فروخ بجه‌نگن ،هورمز ووتی گه‌وره‌م من نه‌م توانی ئه‌و تاوانه‌ په‌سه‌ند که‌م دژی نه‌ ته‌وه‌که‌ی خۆم شه‌ڕکه‌م بۆیه‌ ئێستا هاتووم بۆلات فرۆخ پاشا له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ووتی به‌خوا دیاره‌ گڵۆله‌م که‌وتۆته‌ لێژی بۆیه‌ ئه‌مانه‌ له‌ پشته‌وه‌ خه‌نجه‌رم لێده‌ده‌ن ته‌واو بێتاقه‌ت بو فه‌رمانی کرد ووتی هه‌ر ئه‌م شه‌و به‌یکه‌کی سه‌ربازیه‌ ده‌چمه‌ سه‌ره‌ر پیرۆت و ته‌مێی ده‌که‌م بۆ حه‌وت پشتی ، شه‌و داهات فرخ پاشا به‌یه‌که‌ سه‌ربازیه‌که‌یه‌وه‌ هێرشی کرده‌ سه‌رپیرۆت که‌سوکاره‌که‌ی له‌ ئاوایی مه‌رگه‌ پیرۆت توانی هه‌ڵ بێت بچێته‌ لای سوپاکه‌ی خالید . ئیتر له‌ ناو ئاوایی مه‌رگه‌ شه‌ڕرووی دا له‌ نێوان فرخ پاشاو که‌سوکاره‌که‌ی پیرۆت و هێزێکی سه‌ربازی که‌ پێک هاتبووله‌ ۱۰۰۰ سه‌رباز به‌ سه‌رکردایه‌ت مقداد کوری ئه‌سوه‌د که‌ هاتبوو ناو دێکه‌وه‌ به‌نیازی تاڵان کردنی ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ تا به‌ره‌به‌یان شه‌ڕبوو هه‌ر که‌ ڕۆژبۆوه‌ له‌شکره‌که‌ی فرخ کشایه‌وه‌ بۆقه‌ڵاکه‌ به‌یانی مقداد سه‌یری کرد پێج که‌س کوژراوه‌ له‌ گه‌وره‌ی کورد ده ‌که‌سیش کوژرابووله‌ خه‌ڵکی ئاوایه‌که‌ به‌ڵام له‌ سوپای عه‌ره‌بی موسڵمان ژماره‌یه‌کی زۆر کوژرابووبه‌ڵام ته‌نها دوو برینداریان هه‌بو ئه‌ویش به‌ناوه‌کانی(حارس،عباده‌ که‌ له‌ یایه‌فی ته‌ها بو) فروخ پاشا کاتێ گه‌ڕایه‌وه‌ ناو قه‌ڵاکه‌ی ڕاوێژکاری سه‌ربازی ئاگاداری کرده‌وه‌ که‌ توانای سه‌ربازیان به‌ره‌ولاوازی ده‌چێت ناتوانێت به‌ره‌نگاری ئه‌وسوپا له‌بن نه‌هاتوه‌ی عه‌ره‌ب بێته‌وه‌ باشتر وایه‌ پاشه‌کشه‌ بکه‌ین بڕۆین بۆ دوگۆمان بۆلای مامت مالکی ئه‌ژده‌ر له‌وێ هێزه‌کانمان یه‌ک خه‌ین هێرش بکه‌ینه‌وه‌ سه‌ر سوپای عه‌ره‌بی مووسڵمان به‌ڵام فروخ پاشا ڕازی نه‌بوو هه‌ستا به‌ نوسینی نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌زمه‌ڕه‌ی خوشکی فه‌رمانی پێکرد هه‌چی هه‌یه‌ له‌ گه‌نجینه‌کان دایه‌ کۆی بکاته‌وه‌و بڕوان بۆلای مامی له‌ دوگۆمان مامی ئاگادار بکاته‌وه‌ له‌ مه‌ترسیه‌کان ،ئه‌زمه‌ڕه‌ش (له‌وه‌ ده‌چێت شاخی ئه‌زمه‌ڕ به‌ناوی ئه‌م ژنه‌وه‌ ناو نرابێت) هه‌رچی هه‌بوو له‌ گه‌نجینه‌که‌دا کۆی کرده‌وه‌ ڕۆشت بۆلای مامی له‌ مه‌ترسی ڕوداوه‌کان ئاگاداری کرده‌وه‌ مالکی ئه‌ژده‌ر نامه‌ی نووسی بۆ هه‌موو میره‌ کورده‌کان و داوای کۆمه‌کی به‌په‌له‌ی لێکردن بۆهاوکاری فروخ پاشا..

واقیدی وائه‌م مێژووه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌
خالیدی کوڕی وه‌لید سه‌رله‌شکره‌کانی کۆکرده‌وه‌ ووتی ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م کوردانه‌ شه‌ڕ ده‌که‌ین من هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌ به‌هێزو ئازام نه‌ بینیوه‌ من زۆرشه‌ڕم کردوه ‌له‌گه‌ڵ سوپای رۆمو فارس که‌خاوه‌نی سه‌ربازێکی زۆر‌بوون به‌ڵام نه‌یان توانیوه‌ له‌ میدانی جه‌نگدا له‌ نیوه‌ ڕۆژێک زیاتر خۆیان ڕاگرن به‌ڵام کورده‌کان به‌ سوپایه‌کی که‌مه‌وه‌ له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا به‌ڕاستی شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌رگری ده‌که‌ ن سڵ ناکه‌‌نه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بینن جه‌نگاوه‌ره‌کانیان به‌ره‌و ڕووی ڕمه کانمان ده‌بنه‌وه سوور‌ده‌زانن ده‌کوژرێن به‌ڵام هه‌ڵنایه‌ن و پشتمان تێناکه‌ن من زۆر ده‌ترسم به‌ده‌ست کورد توشی زه‌ره‌و زیان بین ،سه‌رله‌شکره‌کان بۆ‌چونیان وابو داوای یارمه‌تی بکه‌ن له‌ ئه‌میر(اباعبید) تا سه‌ربازی زیاتریان بۆ بنێرێت به‌ڵام خالید ڕازی نه‌بوو ووتی من به‌پشتی اڵله‌ ئه‌جه‌نگم ئه‌گه‌ر پێویستم به‌ یارمه‌تی بو قعقاعی کوڕی عمربه‌ هێزێکی زۆره‌وه‌ له‌ شاره‌زووره‌ نزیکه‌ داوا له‌و ده‌که‌م بۆ یارمه‌تی (وه‌ک دوایی له‌ چیرۆکه‌که‌دا ده‌ر ده‌که‌وێت یارمه‌تیه‌کی زۆری بۆ هاتوه‌ )خالید درێژه‌ی دابه‌قسه‌کانی ووتی نامه‌وێ له‌م شه‌ڕه‌دا شکست بێنم شکست هێنانمان واتا چاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو میره‌ کورده‌کان دڵنیابن هێنده‌ داخ له‌ دڵن به‌رامبه‌رمان نایه‌ڵن یه‌ک سه‌ربازمان به‌ بێ وه‌ی رزگاری بێت بۆیه‌ دواتان لێده‌که‌م به‌ هه‌موو هێزکتان لێیان به‌ ‌هیچ جۆرێ به‌زه‌ی مه‌نوێنن هه‌مویان له‌ خوێندا بگه‌وزێنن ده‌مه‌وێت سه‌ر نه‌ بینم به‌لاشه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م شه‌ڕه‌ یه‌ک لا بکه‌ینه‌وه‌ نابێ له‌مه‌زیا‌تر درێژه‌ بکێشێ هه‌رچی ئاوای ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌یه‌ تاڵانمان کردوه‌ هیچیان تیا نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌روابروات ناتوانین خواردن و ئالیک دابین که‌ین بۆخۆمان وئه‌سپه‌کانمان ،من بیستومه‌ فروخ پاشا نامه‌ی ناردوه‌ بۆ مامی ئه‌گه‌ر بێتو یارمه‌تی مامی پێبگات ئه‌وا سه‌رکه‌وتنمان ئه‌سته‌م ئه‌بێت بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم ده‌بێ به‌ زووترین کات هێرشێکی به‌ربڵاویان بکه‌ین سه‌ریان ، سه‌ریان بۆمن ماڵو ژنوومناڵیان بۆ ئێوه‌ . مقداد ئه‌سوه‌د له‌سوچێکی خێمه‌که‌دا دانیشتبو کابرایه‌کی شه‌ڕه‌نگێز بووهه‌میشه‌ یه‌که‌م که‌س بوو بۆشه‌ڕکردن تینویی خوێن ڕشتن بوهاواری لێ به‌رزبۆوه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دا به‌ گوێی دانیشتوانا{إِنَّ اڵّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اڵّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اڵّهِ فَاسْتَبْشِرُواْ بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} سورة التوبة: ۱۱۱واته‌ به‌ڕاستی اڵله‌ گیان و‌ماڵی بڕوادارانی کڕیوه‌ که‌ به‌هه‌شتیان بداتێ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕێگای اڵله‌ جه‌نگ ده‌که‌ن،جا ده‌کوژن وده‌کوژرێن،ئه‌مه‌ به‌ڵێنی هه‌قه‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌ له‌ته‌ورات وئینجیل وقورئاندا باسی کردووه‌،وه‌چ که‌سێ له‌ اڵله‌وبه‌ڵێنی خۆی وه‌فادارتره‌،مزگێنیان بێ بۆئه‌و کڕین وفرۆشتنه‌ی له‌گه‌ڵ اڵله ‌کردوتانه‌وهه‌رئه‌مه‌شه‌ ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌یه‌.خالید ووتی خۆتان ئاماده‌بکه‌ن به‌زووتری کات ده‌که‌وینه‌ ڕێ .به‌ره‌به‌یان بوو تاریکو ڕوون شاخه‌کان هێشتا له‌ ژێر سێبه‌ری شه‌ودابوون لێره‌و له‌وێ گوێت له‌ ده‌نگی مه‌لێک ده‌بوله‌سه‌ر لقی دار به‌ڕوه‌کان دا خۆیان شاردبۆوه‌ کزه‌بای به‌ یانی که‌له‌ڕێی دووره‌وه‌ ده‌هاتو ده‌شت وده‌ری ته‌ی ده‌کرد هه‌واڵی سام ناکی شه‌وی به‌گوێ به‌یاندا ده‌دا خوره‌ی ئاوی چه‌مه‌کان که‌له‌گه‌ڵ هه‌مووشه‌پۆلێ کیاندا زیاتر له‌ سه‌رچاوه‌که‌یان دور ده‌که‌وتنه‌وه‌ شه‌پۆلیان ده‌داو ده‌ڕۆشتن بۆ ژیان بۆ ئاوه‌دانی ئای ئه‌مانه‌ چه‌ند جوان بوو له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌مبوره‌که‌ ده‌ستی پیری زه‌رده‌شتی که‌هه‌مووبه‌یه‌که‌وه ‌وێرده‌کانی بیری چاک و ووته‌ی چاک کرداری چاک ئاوێستایان ده‌وته‌وه‌ جوانی شادی و خۆشه‌ویستی پاکی ئاشتی ئاوه‌دانی خوای کوردبوو ڕه‌نگاوڕه‌نگی جلو به‌رگه‌کان له‌ سروشته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ئه‌مه‌ سروشتمان بووئه‌مه‌ کلتورمان بوو ته‌واو له‌ناو یه‌کدا توابوینه‌وه .‌وورده‌ورده‌ له‌ ده‌م که‌لی شاخه‌که‌وه‌ خۆری به‌ره‌به‌یان سه‌ری ده‌رده‌هێنا بۆتێشکاندنی تاریکی ده‌رکه‌وتنی ڕۆژێکی نوێ به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ مرۆڤه به‌د ڕه‌فتاره‌کا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یان به‌ پێچه‌وانه‌ی سروشتی ناوچه‌که‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد که‌ نامۆبوون به‌ هه‌مو جوانیه‌کانی ئامانجیان شێواندنی ئه‌و جوانیه‌ بووله‌ناوبردنی ئه‌و ئاوه‌دانیه‌ بووبیرکردنه‌وه‌یان له‌ تاریکیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبووڕه‌شکردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کانیان پێ بو بڕینی ده‌ستو کوشتنی هه‌ڵوێستو زینده‌به‌چاڵ کردنی خانمانیان پێ بوو به‌ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ هاتبوون ڕقو تۆڵه‌ی اڵله‌ عه‌ره‌به‌که‌یان پێبوو،له‌ناکاو ده‌نگێکی نه‌شاز به‌ گوێی کورده‌واری هاواری کرد قاتلوهم هه‌رچی جوانی بو شێواندی . شه‌ڕ ده‌ستی پێکرد خالید کوڕی وه‌لید بۆئه‌وشه‌ڕه‌ مێزه‌رێک سوره‌ ی له‌سه‌ر نابو ئه‌مه‌ ئاماژه‌ی ده‌کرد به‌ دوو نیشانه‌ یه‌که‌میان ڕه‌نگی سور نیشانه‌ی هۆزه‌که‌ی بوو دوه‌میا ن نیشانه‌ بوو بۆ شه‌ڕێکی خوێناوی ڕوو به‌ ڕووی سوپای کورد وه‌ستان هه‌ردوولا ده‌ستان کرد به‌ هێرش بردن پیرۆتی کوڕی به‌هرام له‌ ڕیزی سوپای عه‌ره‌بی موسڵمان شه‌ڕی ده‌کرد دژی که‌سوکاره‌که‌ی خۆی هه‌روه‌ها فزلی کوڕی عباس وزبیری عه‌وام باقی سه‌رله‌شکره‌کانی ترله‌ میدانی جه‌نگه‌که‌دا جێگه‌ی خۆیان گرت هێرشکردن له‌ هه‌ردولاوه‌ ده‌ستی پێ کرد شه‌ڕی مانو نه‌مان بوو ده‌نگی شمشێر له‌یه‌کدان وحیله‌ وده‌نگی پێی ئه‌سپه‌کان خره‌خڕی زرێ پۆشه‌کان و هاوارو ناڵه‌ی برینداره‌کان ئه‌مانه‌ هه‌موویا ن تێکه‌ڵ ببون پێی ده‌وترا جیهاد بۆ ‌اڵله‌ مه‌رگیان ده‌‌باراند مه‌یدانی جه‌نگ داپۆشرابو به‌ لاشه‌ی کوژراوه‌کان سواره‌کان نه‌یان ده‌توانی ڕێ بکه‌ن خالید سه یری کر له‌ به‌ رخۆیه‌وه‌ ووتی ئه‌مانه‌ چین بۆ ئه‌وه‌نده‌ که‌له‌ ڕه‌قن له‌مردن سڵ ناکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کوردانه‌ سه‌ربازی من بونایه‌ هه‌موو جیهانم پێ داگیر ده‌کردن .له‌هه‌موولایه‌ شه‌ڕو پێکدادان بوهێرشه ‌یه‌ک له‌سه‌ر یه‌که‌کانی خالید کورده‌کانی ناچار کرد پاشه‌کشه‌ بکه‌ن برۆنه‌وه‌ ناوقه‌ڵاکه‌ تیر هاوێژه‌کانی سه‌ر قه‌ڵاکه‌ کاریان پارێزگاری ئه‌وسوپایه‌ بوو که‌له‌ شه‌ڕه‌که‌ پاشه‌کشه‌یان ئه‌کرد تاڕێگه‌ له‌ سوپای دوژمن بگرن نه ‌گه‌نه‌ شورای قه‌ڵاکه‌ ئه‌و ئێواره‌یه‌ هه‌ردووڵا پاشه‌کشه‌یان کرد فروخ پاشا به‌په‌له‌ هه‌موو به‌رپرسه‌کانی کۆکرده‌وه‌ ووتی هه‌ر که‌ تاریک داهات ده‌بێت ‌قه‌ڵا له‌ ژنو مناڵ چۆڵ بکرێت تانه‌ کرێنه‌ نیزوکۆیله‌ ی عه‌ره‌ب،ئێمه‌ به‌ هیچ جۆرێک توانای ڕوبه‌روبونه‌وه‌ما نه‌ماوه‌ به‌رگری کردنیش له‌ پشتی دواری قه‌ڵاکه‌وه‌ هیچ سودێکی نیه‌ باشتر وایه‌ ئه‌وا له‌ پێشدا بڕۆن هه‌رچی خواردنو که‌لوپه‌لێک که‌ هه‌یانه‌ ببه‌ن له‌ گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌وانیش هه‌روایان کرد به‌ڕێیان کردن ،فرۆخ پاشا زۆر به‌ بێزاریه‌وه‌ له‌ دارو به‌ری قه‌ڵاکه‌ی ده‌ڕوانی چاوه‌کانی هه‌زاره‌ها پرسیاری بێ وه‌ڵامی تیابووله‌دینیان له‌کلتوروله‌ ده‌نگیان له‌کرداریان هه‌روه‌کو بیه‌وێت شتێک بدا به‌گوێی نه‌وه‌ی دوارۆژدا هاواری کرد ئه‌وه‌ی من بینیم لێیان له‌ مه‌یدانی جه‌نگا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ دڕنده‌ بون مرۆڤ نه‌بون درۆزن بوون دز بوون ڕێگربوون داوێن پیس بوون پاسه‌وانی اڵله‌خوێن ڕێژه‌که ‌یان بوون ،سه‌رێکی به‌رز کردوه‌ تێربه‌ باڵای کێوه‌کاندا ڕوانی چاوی بڕیه‌ ئه‌ولوتکه‌یه‌ی که‌ ئاگره‌که‌ی زه‌رده‌شتی لێ پیرۆز ده‌کرا ووتی ئای ئاگره‌که‌ له‌ناخما بڵێسه ‌ده‌ سێنی ئاهوره‌مه‌زدا ده‌ی ویست به‌ڕوناکی تۆ هه‌رچی تاریکی دنیایه‌ له‌بن بێنێت به‌ڵام ئێستا ڕوناکی پیرۆزخه‌ریکه‌ خۆت تاریک ده‌که‌ن به‌ دڵێکی پڕ له‌ ئازاره‌‌وه‌ به‌قوڕگێکی پڕ له‌ گریانه‌وه‌ پر به‌باڵای کێوه‌کان هاواری کرد ده‌ک پیرۆز نه‌بێت ...ده‌ک پیرۆز نه‌بێت لێتان نه‌وه‌ی کورد ‌ئاینی‌ نه زانی ودۆزه‌خ په‌رستی .یه‌کێک له‌ ڕاوێژکاره‌کانی هات بۆلای پێی ڕاگه‌یان کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ بڕۆین بۆلای مامت هه‌مووشتێک ئاماده‌یه‌ فرۆخ پاشا به‌ناچاری ملی ڕێگه‌ی گرته‌ به‌ر یه‌کێک له‌دانیشتوانی قه‌ڵاکه‌ که‌ ئامۆزای فستوربو(فستورئه‌وپیاوه‌ی که‌فروخ پاشا ناردبوی بۆلای خالید دوای ووتیان فروخ کوشتویه‌تی)هه‌ستاو به‌ دزیه‌ چو بۆلای خالید هه‌واڵی هه‌ڵ هاتنی فروخ پاشای پێ ڕاگه‌یاند خالید ووتی چۆن بروات پێ بکه‌م ووتی من ئامۆزای فستورم ده‌مه‌وێت تۆڵه‌ی لێ بکه‌مه‌وه‌ خالید هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ که‌وته‌ اڵله‌ اکبر ووتی ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسام بوو به‌ ڕابردو داوای کرد له‌مقدادئه‌سوه‌د عبداڵله‌ی عمری ختاب زراری ئه‌زور عبداڵله‌ی ئه‌یوب سوپا به‌رن وبڕن پیرۆتی کوڕی به‌هرام وه‌ک ڕێگه‌ نیشانده‌رو شه‌ڕکه‌رێکی باش پێ شیان که‌وت پێ ووتن من ده‌زانم بۆ کوێ ده‌چێت له‌ ڕۆژ ئاوای قه‌ڵای گه‌وره‌وه‌ ده‌ربه‌نێک هه‌یه‌ که‌ له‌ به‌ینی ئه‌ودو شاخه‌دایه‌ من دڵ نیا له‌وێوه‌ ده‌ڕوات بۆ لای مامی ده‌ بێت خێراکه‌ین تا ده‌رباز نه‌بوه‌ له‌ ده‌ستمان سوپاکه‌ی مقدادو عبداڵڵه ‌خێرا پێش فروخ پاشا چونه‌ ده‌ربه‌نه‌که‌و له‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری ده‌ربه‌نه‌که‌ بۆسه‌یان دانا خۆیان مت کرد تاده‌نگی پێی ئه‌سپه‌کانی فروخ پاشا گوێ لێ بووده‌نگیان نه‌کرد هه‌تا ته‌واو که‌وتنه‌ بۆسه‌که‌یانه‌وه‌ ئینجا هه‌ڵمه‌تیان بۆ بردن ئه‌و شه‌وه‌ هه‌تا به‌یانی شه‌ڕ بووپیرۆتی کوڕی به‌هرام وه‌ک که‌وڵ سوری به‌ر له‌شکر هێرشی ده‌بردو ملی ده‌په‌ڕاند کاتێ به‌ خۆی زانی گه‌مارۆی درابووبه‌ چه‌ند جه‌نگاوه‌رێ شمشێرێکیان لێداو له‌ ئه‌سپه‌که‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌ ڕمێکیان له‌سه‌ر سنگ چه‌قان کوشتیان له‌ گه‌وره‌قه‌ڵاوه‌ هه‌تا ئه‌زمه‌ره‌ شه‌ڕ بوته‌پو تۆزی پێی ئه‌سپه‌کان ده‌چو به‌ئاسماندا ئه‌م شه‌ره‌ داده ‌نرێ به‌ یه‌کێک له‌ شه‌ڕه‌گه‌وره‌کان که‌له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا کوژراوێکی زۆر هه‌بوو سوپای ئیسلام هه‌وڵی دا سوپاکه‌ی فروخ پاش بکات به‌ دوو به‌شه‌وه‌ سه‌رکوتوو بون له‌ هه‌وڵه‌که‌یان به‌م جۆره‌ توانیان زڵ بن به‌شێک له‌ سوپاکه‌ی فروخ پاش دور بخه‌نه‌وه‌ مقدادی ئه‌سوه‌د هێرشی کرده‌سه‌ر فروخ پاشا دوای شه‌ڕێک ده‌سته‌و یه‌خه‌ به‌یارمه‌تی هاوه‌ڵه‌کانی توانی رمێک بکات به‌ سنگی فروخ پاشا فروخ پاشا که‌وت هه‌تا گیانی سپاردو تا چاوی ڵێک نا.به‌باڵای کێوه‌کاندا ده‌یڕوانی وتی پیرۆز نه‌بێت لێتان نه‌وه‌ی کورد ‌ئاینی‌ نه زانی ودۆزه‌خ په‌رستی پیرۆز نه‌بێت نه‌وه‌ی کورد .

کاتێک فروخ شا له‌ شه‌ڕه‌که‌دا گیانی له‌ده‌ست دا موسڵمانه‌ عه‌ره‌به‌کان سه‌ریان بڕی کردیان به‌سه‌ر نوکی ڕمێکه‌وه‌ تا وره‌ی سوپای کوردی پێ بڕوخێنن که‌وتنه‌ اڵله‌ اکبرکورده‌کان که‌ به‌م جۆره‌ سه‌ری فروخ شایان بینی وره‌یان به‌ردا سوپا زۆره‌که‌ی عه‌ره‌ب توانیا سوپای کورد له‌یه‌ک داببڕن بیان که‌ن به‌ چه‌ند به‌شێکه‌وه‌ له‌مانه‌ هه‌ندێکیان هه‌ڵ هاتن به‌ره‌و شاخی کورکور‌ هه‌ندێکی تریان هه‌ڵهاتن ڕویان کرده‌ گرده‌کان ڕوه‌و ئه‌زمه‌ڕکه ‌ئه‌که‌وێته‌ نزیک بناری برده‌شان به‌شێکی تریان ڕوویان کرده‌ دۆڵه‌ قوڵه‌کان له‌وێ شوێنی نهێنیان هه‌ بوو بۆ خۆ حه‌شاردان کۆمه‌ڵێکی تریان ڕویان کرده‌ کولان تاگه‌شتنه‌ کانی بێ دڵان له‌وێوه‌ ڕویان کرده‌ ئه‌شکه‌وتێ که‌ ئێستا ناسراوه‌به‌ ئه‌شکه‌وتی(کویخا شوانه‌) که‌وتۆته‌ ئه‌ودیو قه‌ڵای کولاره‌ هه‌تا نه‌چیته‌ نزیکی نای بینی.ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕه‌که‌شدا گیران دوایان لێکردن موسڵمان بن ئه‌وانیش ڕازی نه‌بوون که‌ دینی باو باپیریان بگۆرنه‌وه‌ بۆ دینێک که‌ لێی تێناگه‌ن ئه‌وانیش هه‌رله‌وێدا هه‌مویانیان سه‌ر بڕی. عبداڵله‌ی کوری عمری خه‌تاب دوای ئه‌وانه‌ که‌وت که‌ ڕویان له‌ ده‌شته‌کان کردبووزۆبه‌یانی کوشت له‌وێ ڕێی که‌وته‌ ده‌شتێکی پانو به‌رین چۆڵ توشی سه‌رچاوه‌ی ئاوێک بوو که‌له‌به‌ینی دووگردا ده‌هاته‌خوارێ له‌وێ چه‌ند ئه‌شکه‌وتێکی لێبوو خه‌ڵکی دێکان خۆیانو ماڵومناڵیان تیا حه‌شاردابو عبداڵله‌ی کوڕی عمر توانی بیان دۆزێته‌وه‌ هه‌مویان بکوژێت وژن مناڵه‌کانیان و ۱٥۰۰ سه‌رمه‌ڕ به‌غه‌نیمه‌ به‌رێت عبدڵله‌ کوڕی عمر هه‌رچی لادێی ناوچه‌که‌بو به‌شه‌ڕهه‌موویانی تاڵانکرد ئه‌وی موسڵمان نه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ جزیه‌ بدات ئه‌گه‌ر نا ده‌که‌وته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی شمشێره‌که‌ی ژنو کوڕوکچی تازه‌ پێگه‌شتوو دیل کران وه‌ک ده‌ست که‌وتی شه‌ڕ کران به‌ که‌نیزو غوڵام له‌ گه‌ڵ خۆیدا بردنیوگه‌ڕایه‌وه‌ بۆلای خالید، هه‌روه‌ها مقدادی ئه‌سوه‌د دوای ئه‌و کوردانه‌ که‌وت که‌ ڕوه‌وشاخه‌کان هه‌ڵهاتن تا گه‌شتنه‌ پشتی مه‌رگه‌ به‌دوایانه‌وه‌بون تا گه‌شتنه‌ جێگایه‌ک دارستان ئاوێکی زۆری لێبوو پڕبو له‌ باخی میوه‌ ده‌ ڵێن ئه‌وجێگه‌یه‌ وه‌ک به‌ هه‌شت وابوه‌ سه‌ربازه‌ عه‌ره‌به‌کان ووتویان ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ که‌ باس ده‌کرێت له‌ وێ شه‌ڕ ڕووی داله‌ به‌ به‌ینی ئه‌وان و سه‌ربازه‌ هه‌ڵهاتوه‌کانی فروخ شا جه‌نگاوه‌ره‌ کورده‌کان توا نیان ٥۰۰عه‌ره‌بی موسڵمان بکوژن له‌وانه‌عمری حاتم تایی وعبدول قاهر وسالم عمری ته‌میمی وسعدی ساعدی قریشی وجنده‌لی کوری عبداڵڵه علی مکی، پاڵه‌وانێکی کوردبه‌ناوی باربه‌ک که‌ تیرهاوێژێکی بێ وێنه‌ بوو توانی به‌ تیرێک عمرو کوڕی عده‌یه‌ بکوژێت مقدا چاوی لێبو دوای باربه‌ک که‌وت ئه‌م به‌ سواری باربه‌ک به‌ ڕاکردن سه‌رکه‌وت به‌سه‌رشاخه‌که‌دا له‌ وێ باربه‌ک خۆی خسته‌ پشتی به‌ردێکی گه‌وره‌وه‌ مقداد دابه‌زی له‌ ئه‌سپه‌کی دوای که‌وت به‌دوری گاده‌رده‌که‌دا ده‌سوڕانه‌وه‌ نه‌ی توانی باربه‌ک بگرێت به‌هیلاک چو بۆیه‌ مقداد سوێندی شمشێره‌که‌ی دا ووتی به‌ اڵله‌ سوێندت ده‌ده‌م له‌و به‌رده‌ت ئه‌‌ده‌م ده‌ بێت به‌رده‌که‌ له‌ت بکه‌یت ئه‌گه‌ر نه‌ی که‌یت شکاتت لێ ده‌که‌ له‌لای اڵله‌ ئه‌وه‌ بو شمشێره‌که‌ی له‌ گابه‌رد دا له‌ گه‌ڵ باربه‌ک له‌ت بون به‌یه‌که‌وه‌ ! ‌باربه‌ک به‌و جۆره‌ کوژرا مقداد گه‌ڕایه‌وه‌له‌ گه‌ڵ سوپاکه‌یداڕوی کرده ‌دۆڵه‌ قوڵه‌کان سه‌یری کر له‌وێ شوێنی حه‌شارگه‌ی پیر و مناڵه‌ که‌ خۆیان شاردبۆوه‌ له‌ترسی سوپای عه‌ره‌ب مقداد هه‌مویانی دیل کرد مناڵه‌ تازه‌ پێگشتوه‌کانی کرد به‌غه‌نیمه‌ی شه ڕوپیره‌کانیش مقداد داوای لێ کردن موسڵمان بن ئه‌وانی رازی نه‌بون فه‌رمانی کردله‌ سه‌ریان به‌ن ئه‌م دۆڵه ‌به‌ دۆلی سه‌رئاو به‌ ناوبانگ بوو ئێستا پێی ده‌ڵێن دۆڵی کورکور ئه‌م ناوچانه‌ هه‌ مووی سه‌ر به‌ شانشینه‌که‌ی فروخ شا بووهه‌ر له‌ کۆسره‌ته‌وه‌ تا شین کایه‌تی له‌ پشتده‌ره‌وه‌ تا شاره‌زوور له‌ژێر قه‌ڵه‌م ڕه‌وی ئه‌ودا بوون. دوایی مقداد ڕوی کرده‌ شاخی کورکور له‌ وێ باخێکی گه‌وره‌ی لێ بو پیاوێکی پیر باخه‌وانی ده‌کرد ‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌ جێگه‌یه‌کی زۆر دڵ گیر بوو مقداد چوه‌لای ووتی ناوت چیه‌ وتی ناوم کورکوره‌ ووتی ئیش بۆ کێ ده‌که‌ی ووتی من زۆرده‌مێکه‌ باخه‌وانی فروخ شام مقدا به‌ پێکه‌ نینێکه‌وه‌ ووتی من فروخ شام کوشت سه‌ربازه‌کانیشیان هه‌ر به‌ ده‌ست ئێمه‌ کوژران کابرای پیره‌مێرد ووتی ئه‌گه‌ر توانای شه‌ڕم ده‌ما ئێستاهه‌مووتانم به‌ به‌رد ده‌کوشت له‌ تۆڵه‌ی فروخ شا مقدا د پێ ووت ئه‌ی پیره‌ مێرد موسڵمان به ‌که‌س نه‌ماوه ‌تا پارێزگاریت لێبکات له‌وه‌ڵاما هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی هه‌ڵ کێشا ووتی سوێند به‌ ئاگری پیرۆز به‌ ئاهورامه‌زدا وازله‌ دینی باو باپیرانم ناهێنم نایگۆڕمه‌وه‌ بۆدینی مرۆڤ کوشتن خاک و ووڵاتم ناده‌م به‌ ده‌سته‌وه‌،مقداد ته‌واو توڕه‌ بوو ووتی ئێمه ‌ئه‌م ووڵاته‌ داگیر ده‌که‌ین به‌زۆردینه‌که‌تان پێ ده‌گۆڕین واش له‌ نه‌وه‌کانتان ده‌که‌ین تف و نه‌عله‌ت بۆ هه‌زار پشتی خۆیان بنێرن مقداد شمشێرێکی یا له‌ ملی سه‌ری په‌ڕاند له‌وکاته‌وه ‌خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و پیاوه‌ ئه‌وشاخه‌یان به‌ناوی ئه‌وه‌ ناوناوه‌ کورکور‌.مقداد ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی و زاری فروخ شا له‌ ژێر ناوی(سوافی) ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلام ده‌بوه‌ خاوه‌نی وپاره‌که‌ی ده‌چوه‌ گیرفانی عه‌ره‌به‌کانی مه‌که‌و مه‌دینه‌وه‌خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی لێ بێبه‌ری ده‌کرا.مقداد به‌ ده‌ست که‌وتێکی زۆره‌وه‌ گه‌ڕیه‌وه‌ بۆلای خالید که‌ ئێستا له‌ قه‌ڵاکه‌ی فروخ شا نیشته‌ جێ بووه‌ زۆر دڵخۆش بوو به‌ ده‌ست که‌وته‌کانی مقداد عبداڵله‌ که‌وته‌ دابه‌ش کردنی ده‌ست که‌وته‌کان پێنج یه کیشی نارد بۆ مه‌دینه‌ بۆ خه‌لیفه‌ عمر. خالید زۆر سۆراخی گه‌نجینه‌که‌ی فروخ شای کرد که‌ به‌ر ده‌ستت نه‌که‌وتبوو نه‌ی ده‌زانی چی لێ هاتوه‌ نه‌ له‌گه‌ڵ خۆی بردبوی نه‌ له‌ قه‌ڵا جێێ هێشتبوو وه‌ک ده‌رکه‌وت دوای پێش ده‌رچونی له‌قه‌ڵاکه‌ گه‌نجینه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ کردوه‌ بۆ شوێنێکی نهێنی له‌ ژێر گڵ دا شاردویه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت تا ئێستاش ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ بێ سه‌رو شوێنه‌. خالیدی کوڕی وه‌لید ‌کاتێ هه‌واڵی خۆکۆکردنه‌وه‌ی ی سوپا‌که‌ی مالکی ئه‌ژده‌ری بیست سێ ڕۆژسێ شه‌و له‌ قه‌ڵاکه‌ مایه‌وه نه‌هاته‌ خواره‌وه

مالکی ئه‌ژده‌ر کاتێ هه‌واڵی به‌نه‌مری گه‌شتنی فروخ شای برازای بیست زۆر هه‌وڵی دا فرمێسکی قه‌تیس ماوی چاوه‌کانی بگرێت وبشارێته‌وه‌ به‌ڵام نه‌ی توانی فرمێسکه‌کانی به‌ناوریشه‌ سپیه‌که‌یدا تنۆک تنۆک ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی هه‌ڵکێشاوچه‌ند جارێک له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ووتی هه‌ی داد هه‌ی داد بۆدڵه‌ی پڕ له‌ ئازارم سه‌ری به‌رز کرده‌وه‌ چاوه‌کانی بڕی بووه‌ ئاسمان نه‌ی ده‌تروکان حه‌وت هه‌نگاو چوه‌ پێشه‌وه و ڕووه‌و زه‌رده‌ په‌ر ده‌ستێکی به‌رزکردوه‌ ووتی ئه‌ی ڕه‌وانی فروخ شا تۆ له‌ دنیای نادیاره‌وه‌ هاتی هه‌رگیزهی ئه‌م دنیایه‌ نه‌بوی تۆ خولقێنراوبوی هه‌رگیز هه‌میشه‌ی نه‌بووی تۆسه‌ر به‌ ئاهوره‌ مه‌زدا بوی نه‌ک هه‌ریمه‌ن تۆ چاکه‌کاربوی دژی خراپه‌ بووی تۆووڵات پارێز بوی شه‌ڕ فرۆش نه‌بوی تۆدژی له‌شکره‌که‌ی ئه‌هریمه‌ن جه‌نگای تۆ مرۆڤ بوی دڕنده‌ نه‌بوی. فروخ شا برازاکه‌م بینای چاوان ڕه‌وانت به‌ دیداری ئاهورا شاد بێت به‌ڵێن بێت تۆڵه‌ت له‌ دینی عه‌ره‌بی مرۆڤ کوژ ده‌سێنم . خه‌ریک بو به‌ته‌واوی خۆرڕوناکی نه‌ده‌ما به‌ڵام شا ئه‌ژده‌ر هێشتا چاوی له‌سه‌ر دوا پرشنگی خۆر بوو که‌ کز ده‌بو له‌ پشتی کێوه‌کانه‌وه‌ ئاوا ده‌بوو.کاتێ ئاوڕی دایه‌وه‌ سه‌یری کرد وه‌زیره‌کانی که‌مێک دورله‌م بێده‌نگ وه‌ستابوون له‌به‌ر ڕوناکی ئه‌و مه‌ شخه‌ڵانه‌ی که‌ به‌دیواری کۆشکه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵواسرابون جارجا ر کزه‌بای ئێواره‌وه‌ک شه‌پۆلێ له‌ گڕه‌کانی ده‌دان ده‌موچاوه‌کانی تاریک و ڕون ده‌کرد شا ئه‌ژده‌ر ڕوه‌و ئه‌وان له‌سه‌رخۆهه‌نگاوی ده‌نا به‌خێرای فرمێسکه‌کانی ده‌سڕی تاکه‌س هه‌ستی پێ نه‌کات کاتێ گه‌ شته‌ نزیکیان بانگی فیروزی کوڕی کردپێی ووت ده‌ بێت به‌زووترین کات سوپایه‌کی باش کۆکه‌یته‌وه‌ه‌ تا هێرش بکه‌یت سه‌رئه‌و دڕندانه‌ تۆڵه‌ی فروخ شا بکه‌یته‌وه‌ ڕوی کرده‌ وه‌زیره‌کان ووتی ده‌بێت نامه‌ بنوسن بۆ هه‌موو میره‌ کورده‌کان داوای کۆمه‌کیان لێ بکه‌ین ده‌بێت هه‌ر ئێستا نامه‌ بنوسرێت بۆ میری منگوران هه‌روه‌ها بۆ میری سویسنیان که‌ ناوی سۆسه‌ن شایه‌ هه‌وه‌ها بۆ میری ره‌بت ناوی هورمزبوو که‌ خاکی گه‌وره‌کانه‌ له‌شاری قیروان بو هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کیش بنوسن بۆ شای پشتده‌ر. بۆ ڕۆژی دوایی نامه‌کانیان نارد .پاش ماوه‌یه‌ک هه‌مویان سه‌ربازیان نارد بۆ کۆمه‌ک ته‌نها شای پشتده‌ر وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه‌ ده‌ڵێن له‌وکاته‌دا دوژمنایه‌تی هه‌بوو له‌ نێوانیاندا ،شا ئه‌ژده‌ر سوپایه‌کی گه‌وره‌ی کۆکردوه‌و کوڕه‌که‌ی کرده‌ سه‌ر له‌شکرو داوای لێکرد تۆله‌ی فروخ شا بکاته‌وه‌ له‌عه‌ره‌به‌کان خالیدکوڕی وه‌لید که‌زانی له‌ دوگۆمان مالکی ئه‌ژده‌ زۆر توڕه‌یه‌ بۆ مه‌رگی برازاکه‌ی له‌شکر کۆده‌کاته‌وه‌ سێ ڕۆژ له‌ قه‌ڵای گه‌وره‌ نه‌هاته‌ خواره‌وه‌ ترسا بوو که‌ ئه‌ژده‌ر شا هێرشی کتوپر بکاته‌ سه‌ری به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕوی نه‌دا خالید به‌فرسه‌تی زانی دوای یارمه‌یتی کرد ‌که‌ سه‌ربازی زیاتری بۆ ڕه‌وه‌انه‌ بکه‌ن هه‌روه‌ها هه‌رچی ده‌ست که‌وت بوو له‌تاڵانی ناوچه‌که‌ پێنج یه‌کی ڕه‌وانکرد بۆخه‌لیفه‌ عمرله‌گه‌ل ده‌ست به‌سه‌را گرتنی زه‌وی وزاری ئه‌و میرانه‌ی له‌شه‌ره‌کاندا کوژرابون یان هه‌ڵ هاتبون هه‌مویان کران به‌ موڵکی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی له‌ژێر ناوی (سه‌وافی) هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م زه‌وی وزارانه ‌له‌ پێشدا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دروست کرد بۆ خه‌لیفه‌ عمر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان ده‌یان ووت ئه‌م زه‌ویانه‌ غه‌نیمه‌ی شه‌ڕه‌ به‌زه‌بری شمشێر ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرتوه‌ له‌سه‌ر ڕۆشنای ئایه‌تی ٤۱ئه‌نفال واعلموا أنما غنمتم من شيء فأن ڵله خمسه ولرسول ده‌بێت به‌سه‌ر ماندا دابه‌ش بکرێت پێج یه‌کی بۆ ده‌وڵه‌ت بێت له‌وانه‌ پشت گیری ئه‌م بۆچونه‌یان ده‌کرد بیلالی حه‌به‌ش و عبدالرحمن ی کوڕی عوف وزبیری کوڕی عه‌وام به‌ڵام خه‌لیفه‌ عمر ڕازی نه‌بو ووتی به‌بێت بدرێته‌وه‌ ده‌ست خه‌ڵکی ناوچه‌کان له‌ به‌رامبه‌ردا باجو سه‌رانه‌یان لێ وه‌گرن وه‌ک داهاتێک بۆ دابین کردنی خه‌رجی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌ب موسڵمان.کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ بزانین عمر کوڕی خه‌تاب دووه‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمان کێیه‌ ئێمه‌ی کورد ته‌نها دیوێکی که‌سایه‌تی عمر ده‌ناسین با بزانین دیوه‌که‌ی تری چۆنه‌
ناوی تەواوی :. عمری كوڕی خطاب كوری نوفل كوڕی عبدالعزیزی كوڕی ڕیاحی كوڕی عبداڵاه....كوڕی غالب (قورەشیی عدویە)،لەگەڵ محمد یەك دەگرنەوە لە كعبی كوڕی لوئەی كوڕی غالبدا
چەند نازناوێكی هەبووەگرنگترینیان (أبا حفص،الفاروق) خه‌لیفه‌ عمر به‌مناڵی شوانی حوشتر بوه‌ باوکی پیاوێکی زۆر توندو تیژ بوه‌ زۆربه‌ی کاته‌کان لێی داوه‌ خراپ بوه‌ له‌ گه‌ڵیدا بۆیه‌ ئه‌م توندو تیژیه‌ له‌ گه‌ڵ عمر دا گه‌وره‌ بوه‌ له‌میشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی باوکی توندو تیژبوه‌ له‌گه‌ڵ منداله‌کانی باوکێکی باش نه‌بوه‌ جارێک ده‌ڕواته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ سه‌یر ده‌کات کوڕه‌که‌ی قژ داده‌هێنێ له‌ دواوه‌ هه‌تا هێزی تیا ده‌بێت دارێکی پیا ده‌کێشت پێی ده‌ڵێت ده‌بینم خۆت جوان ده‌که‌ی.جارێکتر سه‌یر ده‌کات کوڕێکی تری گۆشت ده‌خوات لێدانێکی باشی ده‌کات به‌کوره‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ بۆ گۆشتت ده‌خواد ده‌ڵێ حه‌زم لێی بو عمر ده‌ڵێ ده‌کرێت هه‌رچی حه‌زت لێ بوو بیکه‌یت.عمر باسی زینده‌ به‌چال کردنی کچه‌که‌ی خۆی ده‌کات ده‌ڵێمن کچه‌که‌م بردو کردمه‌ چاڵێکه‌وه‌ من خۆڵم ده‌کرد به‌سه‌ریا کچه‌که‌شم ئه‌وته‌پو تۆزه‌ی به‌ڕیشمه‌وه‌بو ده‌ی ته‌کان به‌و جۆره‌ کچه‌که‌مم زینده‌ به‌چاڵ کرد.عمر زۆر توندوتیژ بووبه‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی موسڵمان ببون ده‌ڵێن که‌نیزه‌یه‌ی هه‌بو هه‌ر که‌ پێی زانیبوو موسڵمان بوه‌ هه‌مووڕۆژێک لێی ده‌داهه‌تا ده‌یخسته‌ حاڵی مردن ئینجا وازی لێ ده‌هێنا زۆربه‌ی موسڵمانه‌کان لێدانیان خواردوه‌ به‌ ده‌ستی عمردوژمنێکی سه‌رسه‌ختی محمد بوه‌ چه‌ند جارێ ووستویه‌تی محمد بکوژێت ووتیه‌تی محمد سه‌رچاوه‌ی دووبه‌ره‌کیه‌ شکۆمه‌ندی وره‌یشی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ده‌بێت بکوژرێت ده‌ڵێن که‌س وه‌ک عمر ئاوا به‌ ئاشکرا باسی کوشتنی محمدی نه‌ کردوه‌ وتوویه‌ت من ده‌چم ده‌ی کوژم بادوای به‌نی هاشم من بکوژنه‌وه‌هه‌میشه‌ به‌دواوی محمه‌ده‌وه‌بوه‌ژیانی لێ تاڵکردوه‌. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌ڵێ عمرله‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زی خۆی جوت بووه‌ هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ڵێن به‌وجۆره‌ی نه‌بووه‌ به‌ڵام عمرنه‌خۆشیه‌ک له‌ کۆمیدا بوه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی ته‌نها به‌تۆوی پیاو بوه‌ بۆیه ‌له‌و ئه‌وکارانه‌ی کردوه‌!!! باس له‌ وه‌ده‌که‌ن عمری خه‌تاب خه‌لیفه‌ی موسڵمانان هه‌میشه‌ شه‌رابی خواردۆته‌وه‌ نه‌ی توانیوه‌ ده‌ست به‌رداری بێت وتوویه‌تی بۆیه‌ شه‌راب ده‌خۆمه‌وه‌ من که‌ گۆشتی حوشتر ده‌خۆم گه‌ده‌م ئازاری پێده‌گات شه‌رابه‌که‌ باش گۆشته‌که‌ هه‌رس ده‌کات وه‌ک ده‌رکه‌وتوه‌ عمر زۆر که‌م گۆشتی حوشتری خواردوه‌ له‌ شوێنێکی تردا وتوویه‌تی من هه‌میشه‌ (قه‌بزم) بۆیه‌ شه‌راب ده‌خۆمه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕوان بم .الشعبی ده‌ڵێ جارێک عه‌ره‌بێکی سه‌حرا نشین له‌ شه‌رابه‌که‌ی عمری خوارده‌وه‌ یه‌کسه‌ر بورایه‌وه‌ ده‌ڵێن شه‌رابه‌که‌ کحولی زۆر بوه‌ بۆیه‌ عمر ده‌که‌وێته‌ لێدانی کابرا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رخۆش بووه‌.هه‌روه‌ها عمر ڕێی یاوه‌ به‌ خه‌ڵکی شام که‌ شه‌راب بخۆنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووتوویانه‌ نه‌ خۆشین نه‌خۆشیه‌که‌مان به‌ شه‌راب چاک ده‌بێته‌وه‌ . باسی خه‌لیفه‌ عمر به‌م به‌شه‌ ته‌واو نابێت هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ به‌شی داهاتودا ته‌واوی ژیانو کارو کرده‌وه‌ی بخه‌مه‌ ڕوو
 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-07-12 12:18:00
به‌شی ( سه‌رده‌شت میکایل ) ئاماده‌کرد ( زه‌رده‌شت میکایلی )



پاش, ڕۆژێکی, پڕله‌شه‌ڕو, خوێن, ڕشتن, و, سه‌رکه‌وتن, شکست, هێنان, فروخ, پاشا, فه‌رمانی, کرد, به‌, سوپاکه‌ی, که‌, پاشه‌, کشه‌, بکه‌ن, بۆ, ناو, قه‌ڵاکه‌یان, زه‌رده‌شت, میکایلی, کوردســــتان, و, ئاینی, ئیسلام Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا