شازین هێرش: ڕه‌مه‌زان، مانگى بێبه‌شبوونى هه‌ژاران و تیرۆركردنى بازاڕه

 

هه‌ر كاتێك هه‌واڵێكى تیرۆرستانه‌ ده‌بیستین ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ هه‌ست به‌ترس و تۆقین ده‌كه‌ین و ڕاسته‌وخۆش وێنه‌ى جه‌سته‌ى هه‌نجن هه‌نجن كراوى به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتووى قوربانیه‌كانمان دێته‌وه‌ یاد، سه‌ربارى ئه‌و دووكان و ئۆتۆمۆبیله‌ سووتاوو گڕگرتوانه‌ش كه‌بڵێسه‌ى ئاگرو چڕه‌ دووكه‌ڵیان به‌ره‌و ئاسمان ده‌چێت. به‌لام ئێمه‌ ته‌نها دان به‌و كاره‌ تیرۆرستانه‌ ده‌نێین كه‌ جه‌سته‌و ته‌رمن!  به‌لڵم ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه‌ روونتر قسه‌ى  له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌و مانگه‌ پڕ له‌خه‌مۆكی و متبووه‌ى ره‌مه‌زانه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌وڵاته‌  ئیسلامییه‌كاندا دووباره‌ده‌بێته‌وه‌و تیرۆریكى نوێمان بۆ به‌رجه‌سته‌ده‌كات، كه‌ئه‌ویش (تیرۆركردنى بازاره‌) ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وا له‌تاك وكۆمه‌ڵگا ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌ترس ونائارامی بكه‌ن و له‌دۆخێكى شپرزه‌و شڵه‌ژانێكى به‌رده‌وامدا بن.

له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زانیش نرخى شتوومه‌ك وكه‌ره‌سته‌ خۆراكیه‌كان و پێویستیه‌كانى ژیانى رۆژانه‌ له‌بازاره‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك به‌رز ده‌بێته‌وه‌ كه‌ده‌ست بۆ هه‌رشتێك ده‌به‌یت گڕ ده‌كاته‌وه‌و وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌ ڕووحى مردووی خۆى بكات!، ئه‌گه‌رچى پیاوانى ئایینی ((یه‌كێتى و كۆمه‌ڵى زانایانى ئایینى و مه‌لاكانى  ئیسلامى سیاسیى و داعیه‌ قاچاخچییه‌كان!))، له‌و بڕوایه‌دان كه‌ئه‌م مانگه‌ پاكبوونه‌وه‌ى نه‌فسه‌ له‌ شه‌یتان، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌بیرچووه‌ كه‌به‌هه‌زاران شه‌یتانى تر كه‌ناویان مرۆڤه‌ و موسوڵمانیشن! له‌پشت گرانفرۆشى بازاڕو به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخه‌كانه‌وه‌ن، كه‌ئه‌م ڕمووزو ده‌عجانانه‌ش نه‌له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌وه‌ موحاسه‌به‌ ده‌كرێن، نه‌ویژدانیشیان موحاسه‌به‌یان ده‌كات، ((پیاوانى ئاینى هه‌ر نه‌ڵێن جووله‌كه‌ له‌پشت ئه‌م پیلانه‌وه‌یه‌ قه‌ینا كه‌))..

جائه‌گه‌ر به‌دیوێكدا، موسوڵمانان و پیاوانى ئاینى پێیان وابێت كه‌ ره‌مه‌زان مانگى ڕزق وخێرو خۆشى و هه‌ستكردنه‌ به‌ هه‌ژاران ((وه‌ك چۆن رۆژانه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ پڕوپاگه‌نده‌ى بۆده‌كه‌ن)) ئه‌وا به‌دیوێكى تردا، ئه‌م  مانگه‌ بۆته‌ بازاڕێكى گه‌رمى ده‌ستبڕ و ئیستغلالكردنى هه‌ندێك له‌لایه‌ن هه‌ندێكى تریانه‌وه‌،به‌تایبه‌تى ئه‌و وبازرگان وفرۆشیاره‌ چاوچنۆك و فاشیه‌ موسڵمانانه‌ى كه‌ده‌ستى خه‌ڵكى ده‌بڕن.

ئه‌گه‌ر جه‌ژنى ره‌مه‌زانى موسوڵمانانیش به‌راورد بكه‌ین به‌جه‌ژنى كریسمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى مه‌سیحییه‌كان ((به‌رازخۆرو داوێنپیسه‌كانى ئه‌وروپا!)) ، ئه‌وا له‌ جه‌ژن و بۆنه‌ ئایینى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیاندا ، نرخى كه‌ره‌سته‌ خوارده‌مه‌نیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاوو داده‌به‌زێنن، چونكه‌ ئه‌وان ڕێز له‌په‌یامبه‌ره‌كه‌یان و هه‌ستى میلله‌ته‌كه‌یان ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ژنه‌كه‌یان خۆشترو پیرۆزتربكه‌ن، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێكى ناچیزوو درۆزن و ئاڵچاغ خواخواى رۆژێكیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى برا موسوڵمانه‌كه‌یان ببڕن و گیرفانیان فه‌رهوود بكه‌ن. هه‌ربۆیه‌ ئه‌ركى حكوومه‌ت وڕێكخراو گروپه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیه‌(به‌تایبه‌تى ئه‌و رێكخراوه‌ ئیسلامیانه‌ى له‌به‌رگى مه‌ده‌نیه‌تدا خۆیان حه‌شارداوه‌ و چاویان له‌ئاستى ئه‌م تاوانه‌دا كوێر بووه‌ !) هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆڕزگاركردنى خه‌ڵک له‌ده‌ست ئه‌م تیرۆره‌ تازه‌یه‌، كه‌ئه‌ویش دانانى نرخى گونجاوه‌ بۆ كه‌ره‌سته‌ خوارده‌مه‌نیه‌كان له‌ره‌مه‌زان و مانگه‌كانى تردا...سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وفشار و هه‌لومه‌رجه‌ نا ئارامه‌ى ڕووبه‌ڕووى خه‌ڵكى ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وساخته‌و گزى و به‌رتیل و مشه‌خۆریه‌یه‌ كه‌وه‌ك شێرپه‌نجه‌ له‌ جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگا كه‌ماندایه‌ و له‌سه‌رحسابى یه‌كترى ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، هه‌رله‌ ته‌زویر كردنى شه‌هاده‌ى قوتابخانه‌ ئاینیه‌كان و زانكۆكان، تاته‌زویركردنى ئه‌وخۆراكه‌ ئێكسپایه‌رانه‌ى له‌ره‌مه‌زاندا به‌سه‌رخه‌ڵكیدا ساغ ده‌كرێنه‌وه‌. جگه‌ له‌م ماڵوێرانیه‌ش، ساڵی مانگێكیش له‌كیس خۆمان ده‌ده‌ین و به‌سه‌دان ملیۆن سه‌عات كاركردن له‌دام وده‌زگا حكومى و مه‌ده‌نیه‌كاندا به‌فیرۆده‌ده‌ین، سه‌ربارى تێكچوونى هاوسه‌نگی نێوان چه‌ندین خێزانى ئاسایى كه‌ به‌هۆى بێ ته‌حه‌موولی وبرسێتى وتینوێتى مانگى ره‌مه‌زاندا  روو ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌، تووشبوون به‌چه‌ندین نه‌خۆشى وه‌ك گورچیله‌وقوڕحه‌ى مه‌عیده‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و....هتد یه‌كێكى تره‌ له‌ره‌هه‌نده‌ نێگه‌تیڤه‌كانى(( ره‌مه‌زان))، ئه‌وپاره‌یه‌شى له‌م مانگه‌دا سه‌رفى ده‌كه‌ین بۆرازیكردنى خوداو گه‌یشتن به‌به‌هه‌شت نیه‌، به‌ڵكو بۆ رازیكردنى ئه‌وداب و نه‌ریته‌ داڕزیوو مردووه‌یه‌ كه‌خوومان پێوه‌ گرتووه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌ده‌یان كه‌س له‌تاوبرسێتى وبێ ته‌حه‌موولى ئه‌م مانگه‌، مزگه‌وته‌كانانیان كردۆته‌ ته‌مه‌ڵخانه‌ و شوێنى  نووستن! ئێوارانیش نۆره‌ى ئه‌و زنجیره‌ دراما بێمانایه‌یه‌ كه‌چه‌ند  قاچاخچیه‌ك به‌ناوى هونه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌وه‌ كۆمه‌ڵێ ده‌قى لاواز ده‌كه‌نه‌ به‌رهه‌می ئه‌م مانگه‌، كه‌ جگه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ گیرفان پڕكردن و به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى هیچى تر نیه‌، ئه‌مه‌ش تیرۆرێكى ترى هونه‌رو شاشه‌ى ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌.

پێویسته‌ سنوورێكیش بۆ پیاوانى ئاینی و مه‌لاكانى ئیسلامى سیاسى دابنرێت كه‌له‌مانگى ره‌مه‌زان و ڕۆژانى ئاسایى ده‌كه‌ونه‌ سووكایه‌تى كردن به‌وكه‌سانه‌ى به‌رۆژوو نین و تۆمه‌تى خوانه‌ناس و كافر ده‌ده‌نه‌ پاڵیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێچه‌وانه‌ى بیروراوكلتورى چه‌قبه‌ستووى ئه‌وانه‌، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت ره‌خنه‌ له‌ دوكاندارانى دین بگرێت ولایه‌نه‌ نێگه‌تیڤه‌كانى ئه‌م مانگه‌ بخاته‌ ڕوو، ئه‌وا به‌كافر له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن و تۆمه‌تى بتپه‌رست و جاهیلى شوێن ده‌خه‌ن. له‌جیهانى ئیسلامیشدا ره‌مه‌زان ده‌بێته‌ مانگێك بۆ خستنه‌ رووى پڕووپاگه‌نده‌ى ره‌هه‌نده‌ ته‌ندرووستى و موعجیزه‌ئاساى رۆژوو كه‌ زه‌غلوول نه‌جارو عه‌بدولمه‌جید زندانى و عمروخالید ((هه‌ر سێ قاچاخچیه‌كه‌ى ئیعجازى عیلمى له‌ قورئان)) و سه‌له‌فی و وه‌هابیه‌كانى سعودیا و لایه‌نگرانیان، سه‌رتۆپى ئه‌م ڕچه‌ پیسانه‌ن، كه‌ چۆن به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ به‌رنامه‌ى كه‌ناڵى سه‌ته‌لایته‌كانى وه‌ك (ابوظبى- اقراء) و سه‌نته‌ره‌كانى ئیعجازى عیلمى له‌قورئان! سه‌رف ده‌كه‌ن ، جگه‌ له‌و موكافه‌ئه‌ داراییه‌ زۆرانه‌ى كه‌به‌م سێ قاچاخچیه‌ ده‌درێت و دواتریش ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر ڕه‌سیده‌ داراییه‌ قه‌به‌كانیان ((له‌بانكه‌كانى وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكاى به‌رازخۆر!))كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سایه‌ى مانگى ره‌مه‌زان و پتڕۆ دۆلاره‌وه‌یه‌! هه‌رله‌م مانگه‌شدا، پیاوانى ئاینى هه‌لێكى زێڕینیان بۆدێته‌ پێش سه‌باره‌ت به‌ ئیستغلالكردنى خه‌ڵکى وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆشكۆى رابردوویان.

ئه‌مه‌یه‌ مانگى ره‌مه‌زان كه‌ هیچ كاتێك له‌خزمه‌تى خه‌ڵكى هه‌ژاردا نیه‌ و ته‌نها له‌خزمه‌تى  توێژێكى موسوڵمانی مشه‌خۆری فاشیدایه‌

 

 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-07-12 11:58:00
به‌شی ( شازین هێرش ) ئاماده‌کرد ( شازین هێرش )



هه‌ر, كاتێك, هه‌واڵێكى, تیرۆرستانه‌, ده‌بیستین, ئه‌وا, ده‌ستبه‌جێ, هه‌ست, به‌ترس, و, تۆقین, ده‌كه‌ین, و, ڕاسته‌وخۆش, وێنه‌ى, جه‌سته‌ى, هه‌نجن, ههشازین, هێرششازین, هێرش, ڕه‌مه‌زان, مانگى, بێبه‌شبوونى, هه‌ژاران, و, تیرۆركردنى, بازاڕه Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا