چیرۆکی ئاده‌م و حه‌وا وه‌ک ئه‌فسانه‌ش هه‌ر لاوازو له‌نگه‌.


ڕه‌گوڕیشه‌ی چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی(ئاده‌م و حه‌وا) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌هودی و مه‌سیحیه‌ت و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام، که‌واته‌ ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا تۆمار کراوه‌و ئیماندارانی ئه‌و دوو دیانه‌ته‌ش په‌یڕه‌ویان لێ کردووه‌و لێی ده‌که‌ن.
دواتر (موحه‌ممه‌د)، به‌خاتری ئه‌وه‌ی پێی نه‌گوترێت؛ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت هه‌‌موی له‌ته‌وڕات و ئینجیلدا هه‌یه‌و دینه‌که‌ی تۆش کۆپیه‌که‌ له‌وه‌ی ئه‌وان و هیچی نوێترت نه‌هێناوه‌، کۆپیه‌کی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی له‌تێکسته‌کانی ئه‌و دوو دینه‌وه‌ بۆ خۆی بردوه‌و هه‌ندێک ده‌ستکاری نابه‌ڵه‌دانه‌ی تێدا کردوه‌.
ده‌ستکاری (نابه‌ڵه‌دانه‌ی) موحه‌ممه‌د، ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ست بووبێت، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه‌! وه‌ئه‌گه‌ر له‌بێ ئاگایشیه‌وه‌ بووبێت ئه‌وا خراپتر!
چونکه‌ له‌هه‌‌ردوو باره‌که‌دا یه‌ک ڕاستی ده‌سه‌لمێت؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئیسلام دینێکی نوێ نیه‌! به‌ڵکو هه‌رته‌قه‌یه‌کی مه‌زهه‌بیانه‌یه‌ و تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌ بنه‌ما روشدیه‌کانی هه‌ردوو دیانه‌تی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌ت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک ڕێوڕه‌سمه‌ کلتوریه‌کانی مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌ و بتپه‌رستانی قوڕه‌یشیه‌کانیشی تێئاخنراوه‌...!
حه‌ز ئه‌که‌م به‌زمانێکی ساده‌ هه‌‌ندێک مشتومڕ له‌سه‌ر چیرۆکی (ئاده‌م) بهێنمه‌ ئاراوه‌، تا که‌مێک دید و هزری خوێنه‌ر به‌(نالۆژیکیه‌تی) داڕشتنی ئه‌م چیرۆکه‌ ئاشنا بکه‌م که‌ موحه‌ممه‌د دایڕشتۆته‌وه‌...!
بێگومان زۆر که‌سی دیکه‌ش به‌شێوازی جیاجیا له‌م چیرۆکه‌یان کۆڵیوه‌ته‌وه‌و پرسیاری گه‌وره‌و وروژێنه‌ریان دروست کردووه‌...!
هه‌وڵ ده‌ده‌م خاڵ به‌خاڵی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ وه‌ک خۆی بنوسمه‌وه‌و دواتر پرسیاره‌کان بکه‌م تا ساناتر په‌نجه‌بخه‌ مه‌سه‌ر گرێکان و وێنه‌که‌ش ڕوونتر بخه‌مه‌ به‌رچاوی خوێنه‌ر.

1- قورئان له‌ئایه‌تی 30 سوره‌تی البقره‌دا ده‌ڵێت: (خودا) به‌مه‌لایکه‌ته‌کانی گوت؛ خه‌لیفه‌یه‌ک بۆ خۆم له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێم! مه‌لایکه‌ته‌کانیش گوتیان: که‌سێک دروست ده‌که‌یت که‌فه‌ساد و کوشتار و خراپه‌کاری له‌سه‌ر زه‌وی بڵاو بکاته‌وه‌، له‌کاتێکدا ئێمه‌ هه‌‌میشه‌ سوپاسگوزاری تۆین وستایشت ده‌که‌ین!
(خودا)ش ده‌ڵێ؛ ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه‌ نایزانن...!
{وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيه‌ا مَن يُفْسِدُ فِيه‌ا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} البقرة - 30
به‌م پێیه‌(خودا) هه‌رله‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ پلانی وابوه‌ که‌(ئاده‌م) خه‌لیفه‌ی (خــۆی) بـێـت له‌سه‌ر زه‌وی و دواتریش (به‌حساب) له‌گڵینجانه‌کانی زه‌وی قوڕی گرتۆته‌وه‌و ئاده‌می لێ دروست کردووه‌!
پرسیار/ ئه‌گه‌ر پلانی (خودا) له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ بوبێت که‌ ئاده‌م خه‌لیفه‌ی خۆی بێت له‌سه‌ر زه‌وی!
بۆچی به‌ته‌مابوو (ئاده‌م و حه‌وا) له‌(به‌هه‌شت)دا به‌نه‌مری بهێڵێته‌وه‌؟ ‌گه‌ر له‌قسه‌و ڕێنوێنیه‌کانی ده‌رنه‌چونایه ‌و به‌ری ئه‌و ڕوه‌که‌یان نه‌خواردایه‌ که‌ لێیان یاساخ کرابوو؟

2- ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی (خه‌لیفه‌بوون) ئه‌وه‌بێت که‌خودا ئه‌م زه‌مینه‌ گه‌وره‌و به‌رینه‌ به‌ ئه‌م جووته‌ نازدارو ده‌ستوپێ سپیه‌ (ئاده‌م وحه‌وا) ئاوه‌دان بکاته‌وه‌! [که‌ده‌گوترێت له‌به‌هه‌شتدا هیچ کاروئه‌رکێکیان نه‌بووه‌ له‌وه‌زیادتر که‌ له‌ته‌ڕ خواردویانه‌و له‌وشکانیشدا لێی خه‌وتون] به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌ و له‌ڕێ لادانه‌ سزادران و‌ به‌ڕووت و ڕه‌جاڵی له‌به‌هه‌شت ده‌رکراون و تووڕدراونه‌ته‌ ‌سه‌رزه‌مین و ئه‌رکیشیان ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینی خودا بووه‌...!

پرسیار/ (یه‌که‌م) ته‌نها دووکه‌س له‌وپه‌ڕی ساده‌یی ژیاندا و به‌بێ هیچ ته‌کنه‌لۆجیا و هۆیه‌کی ئاسانکاری بۆ گوزه‌ران! چۆن ده‌توانن ئه‌م زه‌مینه‌ به‌رین و گه‌وره‌یه‌ ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌؟
له‌کاتێکدا ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی (8ملیار) ئینسان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و خاوه‌نی ژێرخانێکی گه‌وره‌ی ته‌کنه‌لۆجیا و زانستی پێشکه‌وتووشن! [بێگومان کافره‌کان نه‌ک مسوڵمانان!]، که‌چی هێشتا (یه‌ک له‌سه‌ر سێی) ڕوبه‌ری گۆی زه‌وی هه‌‌ر چۆڵه‌وانیه‌و ده‌ستی مرۆڤه‌کانی پێ نه‌گه‌یشتوه‌!
(دوه‌م) بۆچی ناردنه‌ سه‌ر زه‌وی سزا بێت له‌به‌رامبه‌ر شکاندنی فه‌رمانی ئه‌ڵڵا‌؟ له‌کاتێکدا پێش قوڕ شێلان و په‌یکه‌رسازیه‌که‌ ئه‌ڵڵا به‌مه‌لایکه‌ته‌کانی گوتوه‌:{إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً}؟!

3- موحه‌ممه‌د له‌تێکستێکی تری قورئانه‌که‌یدا له‌زمانی ئه‌ڵڵاکه‌یه‌وه‌ (سه‌دو هه‌‌شتا پله‌) پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گوتاره‌ی پێشوو قسه‌ده‌کات وده‌ڵێت:
جنۆکه‌و ئینسانه‌کانم ((ته‌نها)) بۆ عیباده‌ت و په‌رستن هێناوه‌ته‌ بوون؛
{وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون} الذاريات – 56
له‌شوێنێک ده‌ڵێت ئینسانم دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی جێنشیم بێت له‌سه‌ر زه‌وی و له‌شوێنێکی تر بڵێت‌ دروستم کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بمپه‌رستن!
پرسیار/ ئه‌م دوو گوتاره‌ کامیان ڕاسته‌؟
ئه‌گه‌ر قورئان گوتاری خودا بێت! چۆن ده‌بێت دژه‌گوتار و دوفاقی له‌ناواخن و بابه‌ته‌کانیدا هه‌‌بێت؟
4- ئه‌گه‌ر هه‌‌ردوو گوتاره‌که‌ش ڕاسته‌ و ئینسان له‌یه‌ک کاتدا خه‌لیفه‌ی (خودا)یه‌ له‌سه‌ر زه‌مین و ده‌بێت کاری په‌ستنیش بکات!
"ئاشکرایه‌" که‌خه‌لیفه‌کان یان جێنشینه‌کان ده‌بێت هه‌موو ئه‌و کاروکردارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن که‌ سه‌له‌فه‌کان کردوویانه‌!
که‌واته‌ ئینسانه‌کان ده‌بێت ئه‌و کارو کردارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن و بکه‌ن که‌(خودا) ده‌یکات!
پرسیار/ ئایا (خودا) کاری په‌رستن ده‌کات؟ یان ئایا خودا که‌س له‌سه‌روو خۆیه‌وه‌ ده‌په‌رستێت؟
هه‌تا مرۆڤه‌کانیش که‌خه‌لیفه‌ی (ئه‌ون) له‌سه‌ر هه‌‌مان ڕێچکه‌ و ڕێبازی ئه‌و سه‌رقاڵی کاری په‌رستن بـن؟

5- خاڵێکی تر که‌ئه‌فسانه‌ی (ئاده‌م و حه‌وا) لاواز وپوچتر ده‌کات ئه‌وه‌یه‌؛ که‌سه‌ره‌تا به‌پێی قورئان بێت نه‌(ئاده‌م) ئه‌ندامی نێرینه‌ی ده‌رکه‌وتوی هه‌بووه‌و نه‌(حه‌وا) ئه‌ندامی مێینه‌! به‌ڵکو چیرۆکه‌که‌ له‌سه‌رچاوه‌که‌یدا که‌ قورئانه‌ ده‌ڵێت؛ له‌دوای خواردنی به‌ری ڕووه‌که‌که‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ له‌ هه‌ردوکیاندا ده‌رکه‌وتووه‌!
{فَأَكَلَا مِنْه‌ا فَبَدَتْ لَه‌مَا سَوْآتُه‌مَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْه‌مَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ وَعَصَى آدَمُ رَبَّه‌ فَغَوَى} طه‌-121
هه‌روه‌ها کاتێکیش ئه‌ندامه‌کانی (زاوزێ)ی ئاده‌م و حه‌وا ده‌رکه‌وتووه‌ شه‌رمیان کردووه‌ و گوایا به‌گه‌ڵای یه‌کێک له‌دره‌خته‌کانی به‌هه‌‌شت دایانپۆشیوه‌!
پرسیار/(یه‌که‌م) هۆی چی بووه‌ که‌ شه‌رمیان کردوه له‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌یان ‌و ناو لینگی خۆیان داپۆشیوه‌؟
له‌کاتێکدا (شه‌رم و شکۆ) نه‌رێتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ و کۆتوبه‌ندێکیشه‌ ئینسان خۆی دروستی کردوه‌و ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویشی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها دیارده‌یه‌کی نسبیشه‌!
به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه‌ که‌هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌هه‌ندێ کۆمه‌ڵگای مرۆییدا ده‌رکه‌وتنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ شه‌رمهێن نیه‌! به‌تایبه‌ت له‌ناو هه‌ندێک هۆزی ئافریکایی یان دانیشتوانی که‌ناره‌کانی ڕوباری ئه‌مازۆن!
(دوه‌م) ئاده‌م وحه‌وا بۆچی شه‌رمیان له‌(به‌ده‌ره‌وه‌بوون) یان (دیار بوون)ی گوێ و لوت و ده‌ست و په‌نجه‌و قاچیان نه‌کرد؟ ته‌نها شه‌رمیان له‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌ندامه‌کانی ناوگه‌ڵیان کردوه‌؟ له‌کاتێکدا ئاشنایه‌تیان به‌ ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌یان هاومێژوو بووه‌ هه‌مووی نوێ بووه‌ بۆیان!
له‌م کۆمه‌ڵه‌ پرسیاره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌و پرسیاره‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ بڵێین:
ئیتر چۆن ئه‌م چیرۆکه‌ به‌ دیرۆکی دروست بوونی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئینسان بزانین، که‌ هیچ پایه‌یه‌کی لۆژیکیانه‌ له‌ بنچینه‌که‌یدا نه‌بێت؟!

له‌ دامه‌نی ئه‌م پرسیارانه‌شدا ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ که‌ بڵێم؛ ده‌لوێت و ڕووده‌دات هه‌ندێ جار پرسیارت هه‌‌بێ و پرسیاره‌کان زۆر لۆژیکیانه‌ش بێت و‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نیشت که‌س نه‌بێت وه‌ڵامێکی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و پرسیارانه‌ت بداته‌وه‌!
به‌ڵام پرسیاره‌کانت بکه‌یت و ده‌ربڕیت گه‌لێک چاکتره‌ له‌وه‌ی له‌ناختدا بیانخنکێنیت، چونکه‌ دینه‌کان له‌سایه‌ی پرسیاره‌ نه‌کراوه‌کاندا گه‌شه‌ ده‌کات و دواجار خۆشت ده‌خنکێنێت...!
1/3/2013
  

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-03-07 17:05:00
به‌شی ( ڕاپۆرت و لێکۆڵینه‌وه ) ئاماده‌کرد ( مه‌زن مه‌ردان )



ڕه‌گوڕیشه‌ی, چیرۆکی, ئه‌فسانه‌ییئاده‌م, و, حه‌وا, ده‌گه‌ڕێته‌وه‌, بۆ, یه‌هودی, و, مه‌سیحیه‌ت, و, چه‌ند, سه‌ده‌یه‌ک, به‌ر, له‌سه‌رهه‌ڵدانیمه‌زن, مه‌ردان, چیرۆکی, ئاده‌م, و, حه‌وا, وه‌ک, ئه‌فسانه‌ش, هه‌ر, لاوازو, له‌نگه‌ Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا