شنۆ موحه‌ممه‌د: ده‌رباره‌ى عه‌زابى‌ قه‌بر..!!


ئيسلامگه‌ران هه‌ميشه‌ پێمان ئه‌لێن هيچ ئازارو مه‌ينه‌تيێك ئه‌وه‌نه‌ى عه‌زابى قه‌بر ناخۆش و به‌ ئازار نيه‌ به‌ تايبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ باوه‌ريان به‌ ئاينى ئيسلام نيه‌ يا ئه‌وانه‌ى گوناهو تاوانيان زۆره‌ ، ئه‌وان ئه‌لێن كاتێك مرۆڤ ئه‌خرێته‌ قه‌بره‌وه‌ هه‌ست به‌وه‌ ناكات مردووه‌ به‌لكو وا ئه‌زانێ ئه‌ويش يه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى خه‌ريكى ناشتنى ته‌رمى مردووه‌كه‌ن به‌لام كه‌ خه‌لكه‌كه‌ مردووه‌كه‌ له‌ گۆر ئه‌نێن و ئه‌رۆن مردووه‌كه‌ش ئه‌يه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌مان بروا به‌لام كه‌ هه‌ڵ ئه‌سێته‌وه‌ سه‌رى به‌ر كێلى قه‌بره‌كه‌ ئه‌كه‌وێت ئێنجا هه‌ست به‌وه‌ ئه‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ مردووه‌?
دواتر دوو مه‌لايه‌كه‌ت له‌ناو گۆره‌كه‌ ئه‌چنه لاى مردووه‌كه‌ و چه‌ند پرسيارێكى لێ ئه‌كه‌ن وه‌ به‌ گوێره‌ى كه‌مى و زۆرى مردووه‌كه‌ عه‌زابى قه‌بر ئه‌درێت ، گه‌ر بێت و مردووه‌كه‌ ديندار بێت ئه‌وا دوور ئه‌بێت له‌ عه‌زابى قه‌بر يا ئازارێكى كه‌م ئه‌چێژێت وه‌ قه‌بره‌كه‌ى بۆ فراوان ئه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئازارى پێ نه‌گات به‌لام گه‌ر بێت و بێ دين بێ يا گوناهى زۆر بێ ئه‌وا ئازارێكى زۆر ئه‌چێژێت له‌ناو گۆره‌كه‌يداو گۆره‌كه‌ى زۆر ته‌سك ئه‌بێته‌وه‌ و تا رۆژى لێپێچينه‌وه‌ به‌رده‌وام عه‌زابى قه‌بر ئه‌چيژێت?
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ئه‌و چيرۆك و حيكايه‌تانه‌يه‌ كه‌ ئيسلامگه‌ران به‌ پشت به‌ستن به‌ حه‌ديسه‌كانى محمد و قورئانه‌كه‌ى بۆمان ئه‌لێنه‌وه‌ و خه‌لكى كه‌م مه‌عريفه‌ و ساده‌ى پێ ئه‌ترسێنن و ئه‌يخه‌له‌تێنن ، به‌لام گه‌ر ئێمه‌ى مرۆڤ كه‌مێك ئه‌قلانه‌ و لۆژيكيانه‌ بير بكه‌ينه‌وه‌ به‌ ئاسانى بۆمان روون ئه‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى ئه‌وان باسى ئه‌كه‌ن جگه‌ له‌ خورافاتێك و خۆ خه‌له‌تاندنێك زياتر هيچى تر نيه‌ چونكه‌ هيچ مردوێك له‌ناو گۆر زيندوو نه‌بۆته‌وه‌ تا ئه‌مه‌ى ناو گۆرمان بۆ شى بكاته‌وه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ده‌رباره‌ى هه‌مان ئه‌و چيرۆكه‌ خورافيانه‌ چه‌ند پرسيارێكى مه‌نتيقى و لۆژيكى بكه‌ين ئه‌وا دووباره‌ سه‌رله‌به‌رى چيرۆكه‌كه‌ ئه‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر پرسيار و به‌ درۆ ئه‌خرێته‌وه‌? بۆ نمونه‌
- زۆرينه‌ى دانيشتوانى سه‌ر زه‌مين كاتێك مردوو ئه‌نێژن كێل له‌سه‌ر گۆره‌كه‌ى دانانێن ، تۆ بلێ ى ئه‌مانه‌ له‌ كوێ سه‌ريان به‌ر ئه‌م كێله‌ بكه‌وێ كه‌ ئيسلاميه‌كان باسى ئه‌كه‌ن?
- له‌ هيندستان هه‌ر كه‌سێك بمرێ ئه‌وا ته‌رمه‌كه‌ى ئه‌سوتێنرێ ى خۆله‌ميشه‌كه‌ى ئه‌خرێته‌ ناو ده‌رياوه‌ ، تۆ بلێ ى ئه‌مانه‌ له‌ كوێ و چۆن و به‌چى و عه‌زابى قه‌بر ببينن و سه‌ريان به‌ر ئه‌و كێله‌ بكه‌وێ كه‌ ئيسلاميه‌كان باسى ئه‌كه‌ن?
- به‌ شێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌ شێوه‌يه‌كى وا ئه‌مرن دواى مردنيان هيچ كه‌سێك ناتوانێ ته‌رمه‌كانيان بدۆزێته‌وه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌كه‌ونه‌ ناو ده‌ريا و ئه‌بنه‌ خۆراكى ماسيه‌كان ، يا ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ر ته‌قينه‌وه‌يه‌كى مه‌زن ئه‌كه‌ون تۆ بلێ ى ئه‌مانه‌ له‌ كوێدا عه‌زابى قه‌بر ببين و له‌ كوێدا قه‌بره‌كه‌يان ته‌سك بێته‌وه‌ وه‌ك ئيسلاميه‌كان باسى ئه‌كه‌ن .
  

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-03-06 14:54:00
به‌شی ( شــنۆ موحەممەد ) ئاماده‌کرد ( شنۆ موحه‌ممه‌د )



0ئيسلامگه‌ران, هه‌ميشه‌, پێمان, ئه‌لێن, هيچ, ئازارو, مه‌ينه‌تيێك, ئه‌وه‌نه‌ى, عه‌زابى, قه‌بر, ناخۆش, و, به‌, ئازار, نيه‌, به‌, تايبه‌تى, بۆ, ئه‌و, كشنۆ, موحه‌ممه‌دشنۆ, موحه‌ممه‌د, ده‌رباره‌ى, عه‌زابى‌, قه‌بر Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا