مه‌زن مه‌ردان: چه‌ند پرسیارێک عه‌رشی ألله‌ ده‌پوکێنێته‌وه‌

 

چه‌ند پرسیارێک عه‌رشی ألله‌ ده‌پوکێنێته‌وه‌)

ئه‌گه‌ر زانستیانه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕواڵه‌ته‌کانی ئه‌ڵڵای ئیسلام بکه‌ین ده‌بینین ئه‌و خاوه‌نی ڕواڵه‌تێکی شاهانه‌ی چاخه‌کانی سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیه‌و ڕه‌هه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و دیمه‌نه‌ خه‌یاڵه‌کانی ئه‌م ئه‌ڵڵایه‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ زانستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت.

بۆ نموونه‌ ئه‌ڵڵای ئیسلام عه‌رش (ته‌خت، کورسی) هه‌یه‌و له‌سه‌ری دانیشتووه‌، ژماره‌یه‌ک فریشته‌ش به‌به‌رده‌وامی ئه‌م ته‌خته‌یان هه‌ڵگرتووه‌و به‌به‌رزیه‌وه‌ ڕایانگرتووه‌.!

جێی خۆیه‌تی به‌  دوو به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌ پشتڕاست بکه‌ینه‌وه‌ که‌ (ئیسلام) له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕ پێکراوه‌که‌یدا (قورئان و حه‌دیس) ئه‌وه‌ی دۆکیومێنت کردووه‌ که‌،
یه‌که‌م: خودا ته‌ختی هه‌یه‌ (عرش الرحمن)!

دووه‌م: فریشته‌کان ئه‌م ته‌خته‌یان هه‌ڵگرتووه‌!

سه‌ره‌تا جێی خۆیه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین که‌ قورئان، له‌ ئایه‌تی یه‌کی سوره‌تی فاطردا‌، به‌م شێوه‌یه‌ وه‌سفی فریشته‌کان کردووه‌:

الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ.

سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی که‌ به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، فریشته‌کانیشی کردووه‌ به‌ په‌یامنێر که‌ خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه‌ دوو باڵ، هه‌یانه‌ سێ باڵ و هه‌یانه‌ چوار باڵیان هه‌یه‌.

ژماره‌ی فریشته‌ ته‌خت هه‌ڵگره‌کان، له‌ دنیادا چواره‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژی دوایی ده‌بنه‌ هه‌شت!

له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا (محمد) پشتگیری دێڕه‌ هۆنراوه‌یه‌کی ئومه‌ییه‌ی کوڕی صلت ده‌کات که‌ گوتویه‌تی ژماره‌ی فریشته‌کان چواره‌:

{وقد قال الإمام أحمد: حدثنا عبد الله بن محمد -هو ابن أبي شيبة -حدثنا عبدة بن سليمان، عن محمد بن إسحاق، عن يعقوب بن عتبة، عن عكرمة عن ابن عباس [رضي الله عنه] أنرسول الله صلى الله عليه وسلم صَدّق أمية بن أبي صلت في شيء من شعره، فقال: رَجُـلٌ وَثَـور تَحْـتَ رِجْـل يَمينـه وَالنَّسْــرُ للأخْـرَى وَلَيْـثٌ مُرْصَـدُ} واتا: ئیمامی ئه‌حمه‌د له‌ عبدالله‌ی کوڕی محمد که‌کوڕی أبي شیبه‌یه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، که‌ له‌ محمدی کوڕی ئیسحاقه‌وه‌ بۆیان گێڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ یه‌عقوبی کوڕی عوتبه‌وه‌ بۆی گێڕدراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش له‌ عه‌کره‌مه‌وه‌ بیستویه‌تی و عه‌کره‌مه‌ش له‌ ئیبن عه‌باس (خوای لێ ڕازی) بیستویه‌تی و ده‌ڵێ په‌یامبه‌ری خوا (دخ) پشتگیری و جه‌ختی کردۆته‌وه‌ له‌و دێڕه‌ هۆنراوه‌یه‌ی (ئومه‌ییه‌ی کوڕی أبي صلت) که‌گوتویه‌:

[پیاو وگایه‌ک له‌به‌رپای ڕاستیدایه‌.....وشابازێ له‌پاکه‌ی دیکه‌ وشێریش له‌ڕوانگه‌دا].

له‌م به‌ڵگه‌یه‌ی خواره‌وه‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ له‌ ڕۆژی کۆتایدا ته‌خته‌که‌ی ئه‌ڵڵای ئیسلام له‌لایه‌ن هه‌شت فریشته‌وه‌ هه‌ڵده‌گیرێت!

له‌ ئایه‌تی یه‌ک سوره‌تی الحاقة نوسراوه‌:

وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ

له‌و ڕۆژه‌دا له‌لایه‌ن هه‌شت فریشته‌وه‌ عه‌رشی په‌روه‌ردگارت به‌سه‌رسه‌ریانه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرن.

له‌م کاته‌دا کۆمه‌ڵێک پرسیاری سه‌ره‌کی و خورافه‌ شکێن ده‌رده‌که‌ون:

یه‌که‌م: خودایه‌ک (خالقی) ئه‌م گه‌ردوونه‌و ئه‌م هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌ هه‌ڵواسراوانه‌ بێت، که‌ هه‌موویان له‌ بۆشایی ئاسماندا سیستماتیکی ده‌جوڵێنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێکیان به‌رزکه‌ره‌وه‌یه‌ک یان ته‌خته‌و عه‌رشێکی هه‌بێت، ئیتر چ پێویست به‌وه‌ ده‌کات، ئه‌م خالقه‌، هاوشێوه‌ی پاشاکانی گریکی کۆن و میسر و ئه‌که‌دی و بابلی و سۆمه‌ری و فارسه‌کان، عه‌رشی هه‌بێت و عه‌رشه‌که‌ش هه‌ڵگیراو بێت؟!!

دووهه‌م: ئه‌گه‌ر خودا دانیشتویه‌کی ‌سه‌رعه‌رش بێت و عه‌رشه‌که‌ش بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ پێویستی به‌ هێزی فریشته‌ بێت، دیاره‌ ئه‌م فریشتانه‌ عه‌رشه‌که‌ له‌ بارستاییه‌کدا ڕاده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ ڕێکی و به‌ به‌رزییه‌وه‌ بیهێڵنه‌وه‌! که‌واته‌ خودا، له‌و جێیه‌ی که‌ ئه‌وی تێدا دانیشتووه‌ له‌ژێر کاریگه‌ری کێشدایه‌و له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی کێشکردندا ده‌گوزه‌رێت، ئایا ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ لۆژیکی خالقێکی وه‌ک ئه‌ڵلادا ده‌گونجێت.؟! ئایا ده‌کرێت ئه‌م خالقه‌ دیلی یاساو ڕێسای به‌رهه‌مه‌کانی خۆی بێت؟!

سێهه‌م: له‌کاتێکدا خودی ئه‌ڵڵا دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که‌ عه‌رشه‌که‌ی بۆ جوڵه‌ پێکردن و هاتن و چوون پێویستی به‌ هه‌شت فریشته‌ هه‌یه‌، ده‌کرێت بپرسین ئه‌م ئه‌ڵڵایه‌ چۆن توانی ئه‌و هه‌موو هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌و مانگ و گالاکسیانه‌ به‌بێ هیچ هۆکارێک له‌بۆشایی ئاسماندا ڕاگیر بکات؟!!

چوارهه‌م: ئه‌م ئه‌ڵلایه‌، خۆی گوته‌نی، خالقی ئه‌م گه‌ردوونه‌ پڕ له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌یه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌شی ‌له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا له ‌نه‌بوونه‌وه‌ دروست کردووه‌، که‌واته‌ ده‌بێت به‌لانی که‌مه‌وه‌ خودی ئه‌م ئه‌ڵڵایه‌  ده‌ هێنده‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌ تر بێت ئینجا ده‌توانێت ئه‌م گه‌ردوونه‌ زه‌به‌لاحه‌ به‌و ماوه‌ کورته‌ دروست بکات!!

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕاست بێت کاتێک ئه‌ڵڵای زه‌به‌لاح (له‌ته‌نیشت) هه‌ر مرۆڤێکه‌وه‌ (دابنیشێت) ده‌بێت دووری سه‌ری و ده‌موچاوی ئه‌م ئه‌ڵڵایه‌ هێنده‌ی دووری خۆر زیاتر بێت له‌و‌ مرۆڤه‌وه‌! ئیتر(کێ) ده‌توانێت ده‌موچاوی ئه‌م خودا (قوچه‌) ببینێت؟

له‌هه‌ردوو صه‌حیحه‌که‌ی بوخاری و موسلیمدا، له‌ زمانی ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ نوسیویانه‌ که‌:
(موحه‌ممه‌د) هه‌میشه‌ دوعای ده‌کردو ده‌یگوت:

(اللهم! إني أسألك لذة النظر إلى وجهك الكريم)

(خودایه‌، داواکارم له‌ چێژوخۆشی دیداری به‌خشنده‌ت به‌هره‌مه‌ند بم).

هه‌روه‌ها له‌ قورئانیشدا، ئایه‌تی ٢٢ و ٢٣ له‌سوره‌تی القیامة نوسراوه‌:

﴿وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ، إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ٌ﴾

له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ڕووی گه‌شاوه‌و پرشنگدار ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات.

باشه‌‌ ئه‌ڵڵایه‌ک هێنده‌ زه‌به‌لاح بێت که‌چێوه‌ی پانتایی دانیشتنه‌که‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێک ده‌بێت له‌نیوه‌ گۆی زه‌وی زیاتر داگیربکات و مرۆڤ له‌ چاویدا وه‌ک زینده‌وه‌رێکی به‌مایکرۆسکۆب بینراوی لێبێته‌وه‌! ده‌بێت ئه‌و شته‌ چی بێت که‌ ببێته‌ هۆی حه‌زی (دیداری) نێوان ئه‌و زه‌به‌لاحه‌ و مرۆڤه‌کان؟

یان ئه‌گه‌ر وێنه‌که‌ ڕۆشنتربکه‌مه‌وه‌؛ خۆم بچوێنم به‌(خودا) و مرۆڤی چاکه‌کاریش بچوێنم به‌ (به‌کتریای سودبه‌خش) چۆن ده‌توانرێت ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ست بون و ئاشنایه‌تی ئه‌م دوانه‌‌ (‌قه‌باره‌ جیاوازه)‌ له‌ بارێکی لۆژیکیدا ڕێک بخرێت و هه‌ردوکیشمان شادمان و خۆشنودی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌مان بین؟

مه‌زن مه‌ردان

2013/1/21
 

 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-01-21 19:01:00
به‌شی ( ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( مه‌زن مه‌ردان )



ئه‌گه‌ر, زانستیانه‌, لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک, بۆ, ڕواڵه‌ته‌کانی, ئه‌ڵڵای, ئیسلام, بکه‌ین, ده‌بینین, ئه‌و, خاوه‌نی, ڕواڵه‌تێکی, شاهانه‌ی, چاخه‌کانیمه‌زن, مه‌ردانمه‌زن, مه‌ردان, چه‌ند, پرسیارێک, عه‌رشی, ألله‌, ده‌پوکێنێته‌وه‌ Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا