مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ژنانی و نێره‌مه‌که‌کان له‌ ئیسلامدا

ژنانی و نێره‌مووکی

یان تێکچوونی هاوسه‌نگیی هۆرمۆنه‌کان

 

ژنانی یان نێره‌مووکی، یان هه‌ڵگری ئاکارێکی نائاسایی ڕه‌گه‌زه‌کانی دی له‌ خوددا، یان ده‌رکه‌وتنی پێکهاته‌ی له‌شی نێرینه‌ له‌ ره‌گه‌زی مێینه‌و مێینه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌دا، یه‌کێکه‌ له‌دیارده‌ سرووشتیه‌کانی ئاده‌میزاد.

هێمای کرۆمۆسۆماتی نێر بریتیه‌ له‌ (XY) بۆ ڕه‌گه‌زی مێ بریتیه‌ له‌ (XX). به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی هه‌موو ئافره‌تێک هه‌ڵگری (XX)و پیاوه‌که‌ش هه‌ردوو جۆره‌که‌ی تێدایه‌. ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌، له‌کاتی ڕشتنی کرۆمۆسۆماته‌کاندا (XX)ی نارد ئه‌وه‌ ڕه‌گه‌زی منداڵه‌که‌ مێ ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر (XY)ی نارد ڕه‌گه‌زی منداڵه‌که‌ نێر ده‌رده‌چێت. دروستبوونی منداڵیش له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (نێرو مێ)دا په‌یوه‌ندی به‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ پیاوه‌که‌ چ کرۆمۆسۆماتێک فڕێده‌داته‌ هێلکۆدانی ئافره‌ته‌که‌وه‌. به‌م پێیه‌ له‌دایکبوونی ڕه‌گه‌زه‌کان په‌یوه‌ندی به‌ دایکه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌ باوکه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر کرۆمۆسۆماته‌کان (xx-xy) به‌شێوه‌یه‌کی نادروست تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ببن، که‌زیاتر تایبه‌تمه‌ندان ده‌توانن ئه‌م نادروستیه‌ ده‌ستنیشان بکه‌ن، کاریگه‌ری بایۆلۆژی له‌سه‌ر له‌شی ئه‌وی تر جێده‌هێڵن و کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوکه‌وتی تێکه‌ڵه‌ په‌یدا ده‌که‌ن ده‌رکه‌وتنی هه‌ندێک به‌ش که‌ ئاماژه‌ به‌ یه‌کێک له‌ ڕه‌گه‌زه‌کان ده‌کات، له‌ ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تردا ده‌رده‌که‌ون  گۆڕانکاری له‌ پێکهاته‌ی له‌شی مرۆڤه‌که‌ یاخود شێوازی ره‌فتاری مرۆڤه‌که‌ دروست ده‌که‌ن، بۆ نموونه‌ ڕه‌گه‌زه‌که‌ نێره‌ به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وتی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بێت، یاخود مێیه‌و هه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وتی نیرینه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بێت. گۆڕانکاری بایۆلۆژیش کاریگه‌ری به‌سه‌ر له‌شه‌وه‌ جێده‌هێڵێت، بۆ نموونه‌ نێره‌کان زێ یان مه‌مکیان هه‌یه‌، ده‌نگیان ناسک و پێستیان سافه‌و مووی که‌م له‌ له‌شیان ده‌ڕوێت، زۆر جار به‌ته‌واوی موو له‌ له‌شیان ده‌رناکه‌وێت و ده‌بنه‌ کۆسه‌. له‌ رۆشتن و خه‌وو خواردن و پۆشینی جلوبه‌رگ و کۆمه‌ڵێک شتی دیکه‌دا وه‌ک مێ ره‌فتار ده‌نوێنن، ڕه‌وشت و ئاکاری مێینه‌یان له‌ نێرینه‌یی خۆیان زیاتره‌، ئه‌م جۆره‌یان له‌ کلتووری کوردیدا به‌ (ژنانی) ناسراون.

هه‌روه‌ها مێینه‌کانیش چووکیان هه‌یه‌ یان له‌شیان توکنه‌، به‌ئاشکرا مووی روومه‌ت و چه‌ناگه‌یان ده‌بینرێت، ده‌نگیان گڕه‌و هه‌ڵسوکه‌تیان به‌ئاشکرا دیاره‌ که‌ نێرانه‌ ره‌فتار ده‌که‌ن. ئه‌م جۆره‌یان له‌ کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا به‌ (نێره‌مووک) ناسراون.

ئه‌وه‌ش ڕاسته‌ که‌ بڵێین هه‌موو جیاوازیه‌کان له‌یه‌ک له‌شدا کۆببنه‌وه‌و به‌ڕێژه‌ی که‌م و زیاد تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ببن، بۆی هه‌یه‌ نێرێک هه‌موو پێکهاته‌کانی مێینه‌یی تێدا بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.! سامی عبدالله له‌کتێبی (النشاط الجنسي لدی الرجال والنساء في ظواهره السویة والشاذة) ده‌ڵێت: پیاوێک نییه‌ به‌مانای ته‌واوی وشه‌که‌ پیاو یاخود نێر بێت، بۆ ژنیش به‌هه‌مان شێوه‌ مه‌سه‌له‌که‌ وایه‌. واته‌ ڕێژه‌ی نێرایه‌تی و مێیایه‌تی لای هیچیان له‌100% نییه‌و هه‌ریه‌که‌یان به‌شێک له‌م و به‌شێک له‌وی تری تێدایه‌. بۆ نموونه‌ پیاو هه‌یه‌ رێژه‌ی نێرایه‌تییه‌که‌ی له‌85%ـه‌و له‌15%ی تری مێینه‌یه‌. ڕێژه‌ که‌می و زۆرییه‌که‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاره‌زوو و سروشت و ئاکاری سێکسی مرۆڤه‌که‌ ده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ بوونی ئه‌ندامی سێکسی نێرینه‌ (چووک) له‌پیاوێکدا مه‌رجی پیاوه‌تی ته‌واو و کامڵیی نێرینه‌یی سێکسی ئه‌و پیاوه‌ ناگه‌یه‌نێت. زۆر رێده‌که‌وێت، که‌سێکی وا له‌شێوه‌ی پیاوه‌تیدا، ئاکاری ژنانه‌ی له‌ڕۆشتن و قسه‌کردن و جل له‌به‌رکردن و ته‌نانه‌ت له‌ ئاره‌زووی سێکسیشدا هه‌بێت.[1]

ئامارێک له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ که‌ رێژه‌ی ئه‌مانه‌ له‌ جیهاندا خه‌مڵاندبێت، به‌ڵام وه‌ک به‌چاوی ئاسایی ده‌بینرێن، ڕێژه‌یان زۆر که‌مه‌.

ئه‌م دیارده‌ سروشتییه‌، ئه‌گه‌رچی ته‌واو ته‌واو په‌یوه‌ندی به‌ گۆرانکارییه‌ بایۆلۆژییه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌و مرۆڤ، نێر بێت یاخود مێ، هیچ خه‌تاو تاوانێكیان له‌دروستبوونی پێکهاته‌‌ی خۆیاندا نییه‌، به‌ڵام له‌ ئیسلامدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌ماشای ئه‌م جۆره‌ تێکه‌ڵه‌ بایۆلۆژیه‌ نه‌کراوه‌، موحه‌ممه‌د وا له‌م دیارده‌یه‌ تێگه‌یشتبوو که‌ ئه‌وه‌ جیاوازی بایۆلۆژیان نییه‌ وایان لێده‌کات به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن به‌ڵکو به‌ ئانقه‌ست لاسایی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌و زانیاریه‌کی ئه‌وتۆی له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌و وای لێکردووه‌ ڕه‌فتاریان به‌ ناپه‌سه‌ند، هه‌ڵسوکه‌وتیان به‌ شوره‌یی، که‌سایه‌تیان به‌شتێکی ناشرین و قێزه‌ون و خراپ ببینێت. ئیمامی بوخاری بۆی نوسیوین که‌:

لَعَنَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمُخَنَّثِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالْمُتَرَجِّلَاتِ مِنْ النِّسَاءِ وَقَالَ أَخْرِجُوهُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ قَالَ فَأَخْرَجَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فُلَانًا وَأَخْرَجَ عُمَرُ فُلَانًا.[2]

په‌یامبه‌ر، صه‌لات و سه‌لامی خوای لێ بێت، نه‌فره‌تی له‌و پیاوانه‌ کردووه‌ که‌ خۆیان به‌ ئافره‌ت ده‌چوێنن، هه‌روه‌ها له‌و ئافره‌تانه‌ش که‌ خۆیان به‌ پیاو ده‌چوێنن. گه‌ر که‌سی وا له‌ماڵه‌کانتاندا بوو ده‌ریانکه‌ن، خودی موحه‌ممه‌د که‌سێکی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌رکردووه‌، هه‌روه‌ها عومه‌ری کوڕی خه‌تتابیش که‌سێکی له‌م شیوه‌یه‌ ده‌رکردووه‌.[3]

به‌پێی ئه‌و چیرۆکانه‌ی که‌ مێژوونوسانی ئیسلام بۆیان تۆمار کردوین ئه‌وه‌ تێده‌گه‌ین موحه‌ممه‌د مه‌به‌ستی له‌و که‌سانه‌ نییه‌ که‌ لاسایی که‌سانی تر ده‌که‌نه‌وه‌، گه‌ر ئێمه‌ به‌ناو سه‌رگوزشته‌کاندا ڕۆبچینه‌ خواره‌وه‌ چه‌ندین ڕووداو ده‌خوێنینه‌وه‌ به‌ جیا باس له‌ لاساییکردنه‌وه‌ ده‌کات، بۆ نموونه‌:

أَنَّ امْرَأَةً مَرَّتْ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُتَقَلِّدَةً قَوْسًا فَقَالَ : لَعَنَ اللَّهُ الْمُتَشَبِّهَاتِ مِنْ النِّسَاءِ بِالرِّجَالِ.[4]

ئیبن عه‌بباس ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه‌ی موحه‌ممه‌دی گێڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:

ئافره‌تێک به‌لای په‌یامبه‌ردا، صه‌لات و سه‌لامی خوای لێ بێت، تێپه‌ڕی، که‌وانێک (تیروکه‌وانێک)ی کردبووه‌ شان، ئیتر موحه‌ممه‌د وتی: خودا نه‌فره‌تی له‌ ژنانه‌ کردووه‌ که‌ لاسایی پیاوان ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌م پێیه‌ش مه‌به‌ستی موحه‌ممه‌د له‌ سه‌رگوزشته‌ی یه‌که‌مدا له‌ ژنانی و نێره‌مووکه‌کانه‌ نه‌ک لاساییکه‌ره‌وان، هه‌موو سه‌رگوزشته‌کانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ئه‌و بێئاگا بووه‌ به‌م پێکهاته‌ بایۆلۆژیه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌دیارده‌یه‌کی نامۆی زانیوه‌و جگه‌ له‌ نه‌فره‌تکردن و شاربه‌ده‌رکردنیان نه‌یتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی لۆژیکانه‌ له‌م دیارده‌ سروشتیه‌ بڕوانێت. هه‌روه‌ها قورئانیش خاڵییه‌ له‌م بواره‌داو هیچی ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده‌ سروشتیه‌ (ژنانی و نێره‌مووکی) نه‌درکاندووه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ ده‌گوترێت یه‌کێک له‌موعجیزه‌کانی قورئان ئه‌وه‌یه‌ باسی هه‌موو شتێکی کردووه‌.


 

[1] له‌کوردیاره‌وه‌، کورته‌ مێژوویه‌کی نێربازی له‌ڕۆژهه‌لآتی ئیسلامدا، ل12-13

[2] صحيح البخاري » كتاب اللباس » باب إخراج المتشبهين بالنساء من البيوت، حدیث٥٥٤٧، ابن ماجة. كتاب النكاح، باب، في المخنثين. حديث 1904 سنن الترمذي، أبواب الاستئذان والآداب، باب ما جاء في المتشبهات بالرجال من النساء. حديث2935

[3] داوای لێبووردن له‌خوێنه‌ران ده‌که‌م که‌ ناچاربووم به‌و شێوه‌ ساده‌یه‌ سه‌رگوزشته‌که‌ وه‌رگێڕمه‌ سه‌ر زمانی کوردی چونکه‌ نه‌متوانی بۆ هه‌ردوو وشه‌ی المخنث و المترجل مورادیفێکیان بۆ بدۆزمه‌وه‌.

[4] المعجم الأوسط للطبراني » بَابُ الْعَيْنِ » مَنِ اسْمُهُ : عَلِيٌّ، رقم الحديث٤١٣٤

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-01-10 17:34:00
به‌شی ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ) ئاماده‌کرد ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی )



ژنانی, یان, نێره‌مووکی, یان, هه‌ڵگری, ئاکارێکی, نائاسایی, ڕه‌گه‌زه‌کانی, دی, له‌, خوددا, یان, ده‌رکه‌وتنی, پێکهاته‌ی, له‌شی, نێرینه‌, له‌, ره‌گهمه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌ییمه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌یی, ژنانی, و, نێره‌مه‌که‌کان, له‌, ئیسلامدا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا