ڕیشەی وشەی "اللە" و خەسڵەتەکانی ناو قورئان لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە؟ به‌شی سێهه‌م

ڕیشەی وشەی "اللە" و خەسڵەتەکانی ناو قورئان لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە؟

 به‌شی سێهه‌م


 ڕووە لەیەکچووەکانی زوهرە (عثتر) و "إلە"ی قورئان.
 عثتر، یاخود عشتار بە "عزیز" ناسرا بوو، کە دواتر "إلە"ی قورئان بوو بە هەڵگری هەمان نازناو. زانای پسپۆڕ لە بواری خوێندنەوەی نەخشەبەردینییه‌ یەمەنییەکاندا (
Jamme.A) لە کتێبی ”مهران البلقیس"، لاپەڕە ٢٨ و ٣٠ دا دەڵێت: "العزیز" بوو بە نازناوی سەرەکیی "اللە"ی قورئان. وەک دەبینین لە ئایەتی ٩٦ی سورەی ئەنعامدا، ئەم نازناوە بە کار هاتووە، تێیدا دەڵێت " ،،،،، والشمس والقمر حسبانا ذلك تقدير العزيز العليم". "جاما" لە کتێبی "حجر مصنف"دا دەڵێت: "الە الحجر هو اسم لعثتر"، واتە ئەوە خواوەندی زوهرە بووە، لە شێوەی بەرددا پەرستراوە.
 تیۆلۆجییەکان زۆریان کۆکن لەسەر ئەوەی، کاتی خۆی هەر پارچە نیازیکێک لە ئاسمان کەوتبێتە خوارەوە و دۆزرابێتەوە، دواتر خەڵکانی بیاباننشین چواردەوریان گرتووە، کردوویانەتە کەعبە و پەرستوویانە. وایان زانیوە، کە ئەو بەردانە لە لایەن زوهرەوە بۆ بەندەکانی نێردراونەتە خوارەوە. تەنانەت پەیامبەری ئیسلام لە یەکێک لە وتەکان (حدیث)دا ئاماژەی بەوە کردووە مانگ و ڕۆژ کاتێک ئاوا دەبن دەچن بۆ پەرستنی زوهرەی باوک.
 دیاردەی کەوتنەخوارەوەی نیازیک لای عەرەبەکانی نیمچەدوورگە هۆکاری سەرەکیی گۆڕینی "عثتر" بوو بۆ "حجر"، واتە بەرد. بە هۆی دووبارە بوونەوەی ئەو دیاردەیەوە، بە پێی سەرچاوە مێژوییەکان ژمارەی کەعبەکان، بە ته‌نیا لە نیمچەدوورگەدا پێش ئیسلام خۆی زیاتر لە ٢٦ دانه‌ داوە. سووڕانەوەی حاجییەکانیش لە وەرزەکانی حەجدا هەمیشە بە دەوری ئەو بەردانەدا بووە. لە دوای سەرهەڵدانی پەرستنی بەرد لای دانیشتووانی نیمچەدوورگە، "إله الحجر" جێگای زوهرە ی گرتەوە. سووڕانەوەی ئێستای موسوڵمانان بە دەوری بەردە ڕەشەکەی کەعبەدا، تیۆلۆجییەکان گومانیان لەوە نییە، کە لەو دیاردە کۆنەوە سەرچاوەی گرتووە.
 هەنگاو بەرەوە یەکتابتپەرستی:
 گەورەیی (عثتر) و شێوازی بڵاوبوونەوەی بە نیمچەدوورگەدا، چەندین سەدە پێش ئیسلام گەیشتە ئەوەی دینێکی تاکبتپەرستی، ته‌نیا بۆ عشتار (عثتر) دروست بوو. جەواد عەلی لە " المفصل فی تأریخ العرب قبل اللأسلام"دا ئاماژە بەوە دەکات، کە تاکبتپەرستی هەوڵێک بووە بۆ کۆکردنەوەی تیرە و هۆزەکان لە چوارچێوەی سنوورە جوگرافیاییە لێکچووەکاندا، بە مەبەستی کۆکردنەوەی هێز بۆ بەرگری لە خۆکردن و هەنگاونان بۆ دروستکردنی دەستەڵات و دەوڵەت. ئەو کۆمەڵە هۆز و تیرانەی توانیبێتیان لە ژێر سایەی تاکبتپەرستیدا کۆ بووبێتنەوە بە میللەت ناو نراون. لە هەمان سەرچاوەدا جەواد عه‌لی ئاماژە بە نووسینەکانی "ئیدوارد گلاسەر" دەکات، کە دەڵێت، لە کاتی بانگەشە بۆ دینەکانیان ئەو جۆرە میللەتانە وشەی "حبلم"یان بە کار هێناوە، کە لە زمانی عەرەبیدا بە مەبەستی پێکەوەبەستن دێت. لە هەمان سەرچاوەدا جەواد عه‌لی، ئاماژە بەو ئایەتە قورئانییەی ئیسلام دەکات، کە بە هەمان شێوە داوای بەستنەوەی خەڵک و میللەتەکەی خۆی دەکات، کە دەڵێت "واعتصموا بحبل اللە".
 دەستەواژەی "اهل العثتر" لە نووسینە کۆنە یەمەنییەکاندا لە زۆر شوێندا بەرچاو دەکەوێت، لە ئیسلامدا "اهل اللە" جێگەی گرتووەتەوە. "اهل العثتر" بە مانای ئەوە دێت میللەت دروست بووە لە پشت عەشتارەوە، دواتر بە "مللة العثتر" ناونرا، کە ئیسلام "أمة اللأسلام"ی بۆ بە کار هێناوە. لەوێ بە دواوە کۆبوونەوە و یەکگرتن (توحید) لە دەوری تیرە و هۆز وردە وردە بەرەو لەناوچوون ڕۆیشت و لەبری ئەوە کۆبوونەوە و یەکگرتن لە دەوری خواوەندی گەورەی عەشتار پەیدا بوو. "إنماالمومينين إخوة"ش بە لای نەیارانی ئیسلامەوە لەسەر هەمان بنەما لە قورئاندا کراوەتە درووشم.
 بیرۆکەی یەکتابتپەرستی لەنێو یەمەنییەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانەی بە سەر ئاستی لێپرسراوەتیی زوهرەدا هاتووە. زوهرەی باوک دوای ماوەیەکی دوورودرێژ لە پەرستنی لە لایەک و لەبەر گەورەییەکەی لە لاکەی ترەوە، هەروەها بە هۆی تێکەڵبوونی کولتووری فارسەکان لە باوکەوە گۆڕا بۆ دایک و کچ و دواتریش کردویانەتە سەرکردەی خواوەندەکانی تریان. ئەوە بوو بە سەرەتای گەورەترین خاڵی وەرچەرخانی زوهرە، هەر لەوێشەوە بوو، کە بە (إلە الواحد) ناویان نا. بە مانایەکی تر عشتار (عثتر) لە سەرەتاوە بە باوکی مانگ و ڕۆژیش بە دایکی ناسرا بوو، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت، کە (عثتر) خۆی باوکە و پێویستی بە باوکایەتیی مانگ نەماوە، لە هەمان کاتدا خۆیشی دایکە و پێویستی بە دایکایەتیی ڕۆژ نەماوە. (
Detlef Nielsen
) لە شیکاریکردنی دەقە یەمەنییەکاندا دەڵێت: "أم عثتر"، عەشتاری دایک و "ابم عثتر"، عەشتاری باوک، کە هەردووکیان لە دوو سەردەمی مێژوویی یەک بەدوای یەکدا پەرستراون ئەو تیۆرییە دەسەلمێنێت. (جەواد عەلی)یش ئەم قسانەی دیتلێف لە بەشی شەشەمی " المفصل فی تأریخ العرب قبل اللأسلام"ەکەی خۆیدا به‌ڕاست ده‌زانێت. (عثتر) بە شێوەیەک پەرستنی ناسراو بوو، تەنانەت وەکو ناوی مرۆڤ بە کار هێنراوە. "عبد عثتر" یەکێک بووە لە سەرکردە یەمەنییەکان، کە هێرشی کردۆتە سەر پەرستگای مانگ (مق) لە ناوچەی "العلان"ی یەمەنی بە مەبەستی سەپاندنی پەرستنی سەرکردەی ئەستێرەکان. کۆکردنەوەی ئەو تیرە و هۆزانە لەژێر سایەی دینێکدا (یەکتابتپەرستی) کارێکی ئاسان نەبووە، بەڵکو زۆر کات پێویستی بە بەکارهێنانی هێز بووە. "ئەختاتون"ی فیرعەونی نزیک بە ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین، کە هێرشی کردۆتە سەر تەواوی پەرستگا و خواوەندەکانی تر و بە ته‌نیا "ئاتون"ی خواوەندی خۆری هێشتۆتەوە، نموونه‌یەکی تری ئەو هەوڵانەیە. هەر ئەوەش بوو وای کرد بڵێت: لا إله إلا آتون. واتە، جگە لە خواوەندی ڕۆژ "آتون" هیچ خواوەندێکی تر نییە. یەکێکیش لە پاشاکانی "سبأ" بە ناوی "شعرم"ەوە، لە دوای گەورەبوونی (عثتر) دژایەتیی پەرستنی مانگ "مق"ی کردووە و هێرشی کردووەتە سەر پەرستگاکانیان.
 میژووی دژایەتیکردنی مانگ"مق"پەرستی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی پێش زایین. جەواد عه‌لی لە بەشی دووەمی "المفصل فی التأریخ قبل الآسلام"دا باسی یەکێک لە سەرکردەکانی خولان دەکات، کە پەرستگای (مق)ی لە ناوچەی علان تێک داوە و هەموو خواوەندەکانی تێک شکاندوون. بیرۆکەی "توحید النجم العربی" لەوێوە سەری هەڵداوە.
 رەئفەت ئەلعەمماری دەڵێت، پەیامبەری ئیسلام زۆر سوودی لەو جۆرە ئەزموونانە وەرگرتووە. ئەوە بوو، لە گرتنی مەککە (فتح المکة)دا یەکەم کار کردی هێرشکردن بوو بۆ سەر پەرستگای قوڕەیشییەکان، که‌بته‌کانی تێک شکاندن، لە بری هەموو ئەو بت و خواوەندانە بەردە ڕەشەکەی، وەک "یمین اللە" هێشتەوە و لە بەرانبەریشیدا شەیتانی وەکو دژەکەی ناساند.

 

بۆ بینینی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئێره‌ بکه‌

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/%E2%80%8Chamajor/3201-0.html

بۆ بینینی به‌شی دووهه‌م کلیکی ئێره‌ بکه‌

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/%E2%80%8Chamajor/3204-0.html

بۆ بینینی به‌شی سێهه‌م کلیکی ئێره‌ بکه‌

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/%E2%80%8Chamajor/3208-0.html

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-01-04 11:44:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( ئاراس وه‌هاب )



ڕووە, لەیەکچووەکانی, زوهرە, عثتر, و, إلەی, قورئان, عثتر, یاخود, عشتار, بە, عزیز, ناسرا, بوو, کە, دواتر, إلەی, قورئان, بوو, بە, هەڵگری, هەمان, نازناو, ئاراس, وه‌هابڕیشەی, وشەی, اللە, و, خەسڵەتەکانی, ناو, قورئان, لە, کوێوە, سەرچاوەیان, گرتووە, به‌شی, سێهه‌م Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا