فه‌ره‌نسا: په‌رتووكێكی‌ گاڵته‌ ئامێز له‌سه‌ر ژیانی‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام



دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ دروستكردنی‌ فیلم (كارتۆنی)ه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نوسینگه‌كه‌ی‌ سوتێنرا، گۆڤاری "چارلی‌ هیبدۆ"ی‌ فه‌ره‌نسی‌، په‌رتوكێكی‌ گاڵته‌ ئامێز، له‌سه‌ر ژیانی‌ موحه‌ممه‌د بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئاژانسی‌ "فرانس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه‌، سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ چارلی‌ هیبدۆ، پێداگری‌ له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت، كتێبه‌ تازه‌كه‌، له‌ ژێر ناونیشانی‌ ( ژیانی‌ موحه‌مه‌د)بێت و په‌رتووكه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌یی، له‌ لایه‌ن زانایه‌كی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ تونسی‌_ فه‌ره‌نسی‌ ئاماده‌كراوه‌.

ستیفان چاربۆنیر سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاره‌كه‌ ده‌ڵێت" ئه‌م ژیاننامه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت ئیسلام له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه‌ وێران كراوه‌".

له‌ په‌ڕه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كتێبه‌كه‌دا وێنه‌یه‌ك پیشان دراوه‌، كه‌ موحه‌مه‌د به‌سه‌ر پشتی‌ وشترێكه‌وه‌یه‌ و به‌ره‌و بیابانێك لێده‌خوڕێت.

سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاره‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دابوو،" بڕواناكه‌م عاقڵه‌كان هیچ شتێكی‌ نه‌گونجاوی‌ تێدا بدۆزنه‌وه‌".

ده‌رباره‌ی‌ بیرۆكه‌ی‌ په‌رتووكه‌كه‌ش، ئاشكرایكردووه‌، بیرۆكه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2006 كاتێك رۆژنامه‌یه‌كی‌ دانیماركی‌ كاریكاتێرێكی‌ له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر بڵاوكردۆته‌وه

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-01-02 11:29:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( خوداکان )



دوای‌, ئه‌وه‌ی‌, به‌هۆی‌, دروستكردنی‌, فیلم, كارتۆنیه‌كه‌وه‌, له‌سه‌ر, پێغه‌مبه‌ری, ئیسلام, نوسینگه‌كه‌ی‌, سوتێنرا, گۆڤاری, چارلی‌, هیبخوداکانفه‌ره‌نسا, په‌رتووكێكی‌, گاڵته‌, ئامێز, له‌سه‌ر, ژیانی‌, پێغه‌مبه‌ری, ئیسلام Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا