ڕیشەی وشەی "اللە" و خەسڵەتەکانی ناو قورئان لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە؟

ڕیشەی وشەی "اللە" و خەسڵەتەکانی ناو قورئان لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە؟

 به‌شی یه‌که‌م 

 
 وشەی (اللە) لە چییەوە هاتووە.
 وشەی (اللە) لە زمانی عەرەبیدا بەرانبەر (
Dues)ی لاتینی و (Theos)ی یۆنانی دێت. لە زمانی ئینگلیزییشدا ئەم وشەیە بە (GOD) گوزارشت دەکرێت.
 ئانشتاین دەڵێت: بیرۆکەی "خوا" بەرهەمی لاوازی و بێدەستەڵاتیی مرۆڤە، کتێبی پیرۆزی مەسیحییەکان(
Bible)یش زۆر ساویلکانەیە. (Paley W.) خاوەنی مەزنترین کتێبی (Natural Theology)، کە چارڵس داروین لە پشتیەوە گەورە بوو، دەڵێت: هیچ کەس خوای نەبینیوە، گەر بینرابێتیش کەس نەیتوانیوە بیسەلمێنێت، ئەمەش گەورەترین کێشەی مرۆڤەکانە. (Charles Darwin)، ئەندازیاری گەشە و نمای ڕەگەزەکانیش، زانستی ناو ناوە خوا. هەرچی (Christopher Hitchens ە لە کتێبی "God is not Great"دا دەڵێت: گەر خوا خاڵقی هەموو شتەکانە، ئیتر بۆ دەبێت ئێمە بەردەوام نوێژی بۆ بکەین و بیپەرستین، مادام ئەوەی دەیکات کار و سروشتی خۆیەتی؟
 
 (اللە) بە ته‌نیا ناوێک، یاخود خەسڵەتێک نییه‌، بەڵکو گوزارشتە لە دروستکەری بوون. مرۆڤ هەر لە سەرەتای چاوکردنەوەیەوە بە ڕووی دنیادا کۆمەڵێک پرسیاری گەورەوگرانی لە جۆری بوون، ژیان، مردن، هۆکارەکانی و دروستکەرەکەی لە بەردەمدا بۆ قوت بۆتەوە. لەبەر نەبوونی عەقڵی شیکاری، هەروەها نەبوونی کەرەسەی پێویست بۆ توێژینەوە و گەڕانێکی زانستیانە بە شوێن وەڵامەکاندا، بەڵکو لەبەر نەبوونی زانست خۆی، مرۆڤ لە خەیاڵی خۆیدا خاڵقێکی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە دروست کردووە. دواتر مرۆڤ، لەبەرئەوەی بوونی خۆی وەکو خەڵاتێکی خاڵقی سەیر کردووە، وەکو وەفادارییەکیش بۆ ئەو خەڵاتەی پێی بەخشراوە، گوایە هاتووەتە ئەم دنیایەوە، دەبوو خاڵق وێنا بکرێت، ناوی لێ بنرێت، بناسرێت و بشپەرسترێت. دین، بە هەموو جۆرەکانیه‌وە ئەو ئەرکانەی گرتۆتە ئەستۆ.
 هیرۆدیۆتس، باوکی مێژووی کۆن وتوویەتی: عەرەبەکان شتێکیان نەپەرستووە نەیانبینیبێت! ئەو شتەی بیانپەرستایە دەبوو بیانبینیایە و بیانتوانیایە دەستی لێ بده‌ن. هەندێک لە زانایان دەڵێن وشەی (اللە) گوزارشە لە (الجلالة)، کە بە مانای شکۆمەندی، یاخود گەورەیی دێت، هەندێکی تریان دەڵێن (اللە) (اسم علم)ە، واتە ناوی گیانلەبەرانە. وشەی (إله) بۆ خواوەندی تاک و (آلهة) بۆ کۆی خواوەندەکان بە کار هێنراوە. (اللە) لە عیبرانیدا بە (ایلوە)، کە لە سفری ئەیوبدا هاتووە، ناسراوە و گوزارشت لە خواوەندی تاک دەکات، خۆ گەر بوو بە کۆ، ئەوا دەبێت بە (ایلوهیم).
 سەرەتایەک بۆ پەرەسەندنی پەرستنی (اللە) و خێزانە ئەستێرەی عەرەبی، (العائلة النجميه العربية):
 زۆر کەس وا دەزانن، کە وشەی (اللە) لە دێرزەمانەوە هەبووە و پەیامبەران بە هەموو جۆرەکانیانەوە یەک لە دوای یەک بە کاریان هێناوە. ئەم جۆرە بۆچوونە هەر زوو لە لایەن تیۆلۆجییەکانەوە ڕەت کراوەتەوە و سەلماندوویانە، کە وشەی (اللە) بۆ خۆی به‌ته‌نیا وشەیەک نەبووە، بەڵکو داتاشراوی وشەی ترە و لە ئاکامی پرۆسێسێکی دوورودرێژی بتپەرستییەوە ئەو وشەیەی لێ دەرچووە. زۆرێک لە تیۆلۆجییەکان (توێژەرانی لاهوتی و دینی) باوەڕیان وایە، کە خوایەتی لای محەممەد وەکو ئەو خوایەتییە نییه‌، کە لای باقیی پەیامبەرانی تر هەبووە. باوەڕیان وابووە، کە دیدی محەممەد بۆ خوایەتی نەیتوانیوە سنووری دیدی کەسوکارەکەی تێبپەڕێنێ، بەڵکو دەقاودەق هەمان دیدی ئەوانە. جگە لەوە، بە لای توێژەرانی مەسیحییەوە، پەرستنی خێزانە ئەستێرەی عەرەبی (العائلة النجميه العربية) لە نیمچەدوورگەی عەرەبیدا هەبووە، کە دەردەکەوێت محەممەد لایەنگری ئەم جۆره‌ی پەرستن بووە و کارەکانی لەسەر ئەو بنەمایە دەست پێ کردووە.
 عەرەبەکانی نیمچەدوورگە، وا سەیری مانگیان دەکرد، که‌ گەورەترین و نزیکترین تەن (
Object)ه‌ لە زەوییەوە. لە هەمان کاتدا سەرچاوەی بەخشینی ڕوناکیی شەوانیشیان بووە و لە کۆچ و ڕەوەکانیاندا یارمەتیی داون. مانگ کاتی خۆی بە ئەندامێکی خێزانە ئەستێرە ی عەرەبی ناسراوە و تێیدا باوک بووە.
 سەرچاوەی زانستی ئەستێرەناسی لای عەرەبەکانی پێش ئیسلام
 جۆرجی زیدان باس لەوە دەکات، کە کلدانییەکان مامۆستا و زانای ئەستێرەناسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون. هەر ئەوانیش بناغەی ئەو زانستەیان داڕشتووە و کۆڵەکەکانیان پتەو کردووە. پانتایی ئاسۆی دەشتاییەکانیان و ئەو وشکەساڵیانەی تووشیان بووە، وای لێ کردوون، بتوانن جێگا و ڕێگای تەواوی ئەستێرەکان دەستنیشان بکەن، نەخشەیان بکێشن و کاریگەرییان لەسەر ئاووهەوا دیاری بکەن. لە سەدەی پێنجەمی پێش زاینیدا و لە دوای هێرشێکی داپلۆسێنەرانەی فارسەکان، کلدانییەکان تەنگیان پێ هەڵچنرا و پەرستنی خواوەندەکانیان ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات. هەندێکیان ناوچەکانی خۆیانیان جێ هێشتووە، بەرەو ناوەڕاست و باشووری نیمچەدوورگە کەوتوونەتە ڕێ و لەوێ جێگیر بوون. ئەو کۆچە بەرچاوە هۆکارێکی گرنگی گواستنەوەی ئەو ئەستێرەناسی و ئەستێرەپەرستییەی عەرەبەکانی ئەو ناوچەیە بوو. کلدانییه‌کان بە ڕەگەز صابئی بوون، تەنانەت هەندێک ناوی ئەو ئەستێرانەی ئێستا لەنێو عەرەبدا بە کار دێن، دەگەڕێنەوە بۆ ڕەگەزە کلدانییەکە. بۆ نموونه‌ "مریخ" لە مانا و لە وتندا لە "مرداخ"ی کلدانییەوە داتاشراوە.
 لای عەرەبەکانی نیمچەدوورگە، مانگ بە ڕەگەز نێرینە بووە، ناوی (أل) یاخود (أیل) بووە. ڕۆژیش به‌ مێینە دانراوه‌ و بە ژنی مانگ ناسراوه‌، ناویشی لێ نراوە (اللات)، یاخود (لات). لە ئاکامی جووتبوونی مانگ و ڕۆژدا کۆمەڵێک کچەئەستێرە لە دایک بوون و بوونەتە ئەستێرەکانی تری ناو کۆمەڵەی خۆر. جگە لە مانگ وەکو ئەستێرەیەکی گەورە و نزیک لە زەوییەوە، ئەوانی تر لەبەر ئەوەی بە قەبارە بچوکتر بوون بە کچەکانی مانگ و ڕۆژ ناسراون. سەبەئیی (السبأیین)ە یەمەنییەکان، کە زیاتر لە ١٣ سەدە پێش زاین لە ناوچەکانی باشووری یەمەن جێگیر بوبوون، سێ پەرستگەی سەرەکییان هەبووە: پەرستگەی مانگ بە ناوی "مق" و پەرستگەی""ڕۆژ" بە ناوی "اللات" و پەرستگەیەکیش بۆ "عثتر"، یاخود "عەشتار"، کە ئەستێرەی "زوهرە"ەیە و بە (إله لأکبر)یش ناسرا بوو. وشەی (المق) لای سەبەئییەکان بە مانای (المنير)، واتە ڕۆشنکەرەوە دێت، لە بەرانبەردا قورئانیش مانگی بە هەمان شێوە وەسف کردووە. گەر بڕواننە سورەتی یونس، ئایەتی ٥، دەڵێت "هو الذي جعل الشمس ضياء والقمر نورا وقدره منازل لتعلموا،،،،،":
 
 شارۆچکەی "فاو"، کە کەوتۆتە نزیک شاری "نجد"ی عەرەبستانی سعوودیەوە نزیک بە هەشت سەدە پێش زایین پایتەختی مەملەکەتی "کندا" ی "الصابئیین"ەکان بووە. نووسراوە بزمارییەکانیان ئەوە دەسەلمێنن، کە خواوەندی "لاە"یان پەرستووە و بە "المنیر"یش ناوزەند کراوە.

 


 ئەم نووسینە بزمارییە، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت.


 "کیستن ئێکسێل" شوێنەوارناس و توێژەرەوەی دینیی بەناوبانگی سویدی دەڵێت: عەرەبەکان لە دێرزەمانەوە بە پەرستنی سێ ئەستێرە ناوبانگیان دەرکردووە، کە تێیدا ئەستێرەی "ڕۆژ" بە ناوی "اللات"ەوە ناسرا بوو.
 جەواد عەلی لە "المفصل فی تأریخ العرب قبل اللأسلام" بەشی٦ ، لاپەڕەی ٥٦ دا دەڵێت: مانگ لای عەرەبەکانی یەمەن گەورەترین خواوەند "الإلە" بووە، سەرکردەی خێزانە ئەستێرەی عەرەبی (رأس النجم العربي) بووە، کە بە "هلال" ناسرا بوو. لە هەمان سەرچاوەدا (جه‌واد عه‌لی) دەڵێت، یەمەنییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی کۆمەڵە ئەستێرەیەکیان پەرستووە، کە بە "خێزانە ئەستێرەی عەرەبی" (العائلة النجميه العربية) ناسرا بوو.
 دکتۆر سالم العزیز لە کتێبی "دراسات فی التأریخ العرب"دا دەڵێت: "مانگ لای یەمەنییەکان به‌ڕێنوێنیکەر دانراوه‌له‌ده‌ریا و وشکاییدا و له‌شه‌وه‌تاریکه‌کاندا هاوڕێی کاروانسه‌راکان بووه‌. نازناوی حه‌کیم، ڕاستگۆ، دادوەر، پیرۆز، هاوکار و پارێزەریشی هه‌بووه‌.

 

 وێنەی اللات خواوەندی ڕۆژ لە شاری الطائفی باکووری ڕۆژهەڵاتی مەککەدا دۆزراوەتەوە:
 
 
 (
Robert Hoyland) لە کتێبی (Arabian and Arabs)دا، لا٢٠٧ دەڵێت: نووسینی هایسمایکی ثەموودییەکان وێنەیەکی بتپەرستیی ئەو کاتەمان پێ دەڵێن و دەیسەلمێنن، کە "اللە" یەکێک بووە لە خواوەندەکانیان و پەرستوویانە.
 هەردوو تیۆلۆجیی بەناوبانگ، (
Robert) و (Kerstin) ئاماژە بە وشەی "اللهم" لە دەقە هایسمایکییەکاندا دەکەن، کە بە (یا اللە) وێنا دەکرێت. ئەو نووسینانەی (Robert) و (Kerstin) باسی لێوە دەکەن سەر بە گروپی (ئی) ثمودییەکانن و لە باکوور، باشوور، ناوەڕاستی نیمچەدوورگەی عەرەبی و هەروەها پانتاییەکانی ئوردونیش دۆزراونەتەوە. هەرچەند دکتۆر عه‌مماری و هەندێک لە تیۆلۆجییەکانی تر دەڵێن، (اللهم) لای قوڕەیشییەکان، کە زمانێکی گەشەسەندووتر بووە وەک لە زمانی تیرە و هۆزە عەرەبەکانی پێش خۆیان، ڕەنگە بە هەمان مانای زمانی بانگەوازیی (خطابی) نەیەت، بەڵکو لە کۆندا مەبەستیان لە سەرکردەی خواوەندەکان بووە و قوڕەیش وەکو زمانی بانگەوازیی بە کاری هێناوە. جەواد عەلی لە هەمان سەرچاوەی پێشوودا باس لەوە دەکات، "ود" ناوی خواوەندەی مانگی "معینیین"ەکان بووە، کە لە باشووری یەمەن نزیک بە یانزە سەدە پێش ئێستا ژیاون. "ود" لای مەعنییەکانیش بە " إلەالآکبر" واتە گەورەترین خواوەند ناسرا بوو. محەممەد، پەیامبەری ئیسلام ئەم "ود"ەی بە هەڵە گەڕاندۆتەوە بۆ سەردەمی نوح و بە یەکێک لە بتەکانی ئەو سەردەمەی داناوە.
 بابلییەکان و حەڕانییەکانیش بە هەمان شێوە خواوەندی مانگیان هه‌بووە و لای ئەوان خواوەندەکە ناوی (سن) بووه‌:
 
 لە بەشی سەرەوەی ئەم وێنەیەدا دەبینین نەخشی مانگ لە فۆرمی هیلالدا کێشراوە.
  


 


 "بەنۆنیدس" کاهینێکی مەردوخی بابلی بوو، لە سەدەکانی شەشەمی پێش زاینیدا بابلی جێ هێشت و بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی دینی بابلی بەرەو ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی کەوتە ڕێ. لەوێوە توانیویەتی تەواوی ئەو ناوچانە داگیر بکات و بکه‌وێته‌ بڵاوکردنەوەی دینی پەرستنی مانگ بە ناوی "سین"ەوە.
 لەوێ بە دواوە خواوەندەی مانگ لە نیمچەدوورگەری عەرەبی نازناوی "ئیل"، یاخود "ئێل"ی وەرگرت. ئەم ناوە ناوی خواوەندی سەردەمی کەنعانییەکان بوو.
 "
James Montgomery" لە کتێبی "Araibans in Baltic"دا باس لەوە دەکات، کە بە هەمان شێوەی ئەو نەتەوانەی باس کران، "ثمود"ییەکان و "له‌حیان"ەیەکانیش لە باکووری نیمچەدوورگەی عەرەبیدا خواوەندی مانگیان هەبووە. لای ئەوان ناوی مانگ لە "هلال"ەوە وردە وردە بووە بە "هالا" و دواتریش بۆ "آلا"، بەم شێوەیەی خوارەوە: "ه-الە"، "ها-الاە" و "ە-الاە".
 پەرستگای "الروافە"، کە دەکەوێتە بیابانەکانی باکووری ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی عەرەبییەوە، کۆمەڵێک نەخشی بەردینیان تێادا دۆزراوەتەوە و لەم دواییانەدا له‌لایه‌ن زانکۆکانی عەرەبستانی سعوودییەوە وەرگێڕراونەتە سەر زمانی عەرەبی. لەو دەقانەدا باس لەوە کراوە، کە ئەو پەرستگایە له‌لایه‌ن "سعدت"ەوە، کاهینی "الهاء" بووە بۆ خزمەتی "الآه" و "آلهە"دا دروست کراوە.


 "صفوی"یەکان، کاتی خۆی نیمچەدوورگەی عەرەبییان جێ هێشتووە و لە ناوچەکانی سوریا و ئوردون جێگیر بوون، مێژووی خۆیان و ئەو نووسراوانەی لێیان جێ ماون، بۆ سەدەکانی یەکەم تاکو چوارەمی پێش زایین ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. لەبەر ئەوە بە "صفوی"یەکان ناسرا بوون، چونکە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی دیمه‌شق، کە زەویوزاری بورکانیی بەپیت بووە و ناوی "الصفاء" بووە، نیشتەجێ بوون. لە یەکێک لەو نووسراوانەی دەست تیۆلۆجییەکان کەوتوون، ئەوە دەردەکەوێت، کە نووسەرەکەی داوای سۆز و بەزەیی لە ژنی مانگ واتە "اللات" دەکات. "جەواد عەلی" لە هەمان سەچاوەی خۆیدا و لە ڕێگەی ئینسایکلۆپێدیای دینییەوه‌ ئاماژە بە یەکێک لە نووسراوەکانی تریان دەکات، ئەوە دەردەخات وشەی "ف ە ل ە" بە کار هاتووە، کە بە مانای "فااللە" هاتووە، لێرەدا پیتی "ف" لای صەفەوییەکان لە بری "ال لتعریف"ی ئێستای عەرەبی دێت.

بۆ بینینی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئێره‌ بکه‌

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/%E2%80%8Chamajor/3201-0.html

بۆ بینینی به‌شی دووهه‌م کلیکی ئێره‌ بکه‌

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/%E2%80%8Chamajor/3204-0.html

بۆ بینینی به‌شی سێهه‌م کلیکی ئێره‌ بکه‌

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/%E2%80%8Chamajor/3208-0.html

   

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-12-28 17:50:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( ئاراس وه‌هاب )



پشتیەوە, گەورە, بوو, دەڵێت, هیچ, کەس, خوای, نەبینیوە, گەر, بینرابێتیش, کەس, نەیتوانیوە, بیسەلمێنێت, ئەمەش, گەورەترین, کێشەی, مرۆئاراس, وه‌هابڕیشەی, وشەی, اللە, و, خەسڵەتەکانی, ناو, قورئان, لە, کوێوە, سەرچاوەیان, گرتووە Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا