ماڵپه‌ڕێک ده‌ستیکرد به‌ سه‌رژمێری بێئاینه‌کانی جیهان

یەکێتی بێ ئایینه‌کانی نێودەوڵەتی (ئاته‌یست Atheist) له‌ ماڵپه‌ڕێکدا هەستاوە بە سەرژمێری بێ باوه‌ڕو بێ دینەکانی جیهان، هه‌موو که‌سێک له‌ هه‌ر شوێنێکی جیهانه‌وه‌ بێت ده‌توانێت ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ بکاته‌وه‌و به‌ نوسینی ئیمێڵێک خۆی وه‌ک بێ ئایین بناسێنێت و ده‌نگی خۆی بدات. خۆ تۆمارکردنەکە زۆر ئاسانه‌و ته‌نها یه‌ک خوله‌ک له‌ کاتت ده‌بات، پێوستی بە ناوی ڕاستەقینەی خۆت نییە.

چاکتره‌ که‌ بێ ئاینه‌کانبەشداری تێدا بکەن چونکە بە ملیۆنان بێ ئایین لەجیهاندا هه‌ن کەچی لە وڵاتەکانیاندا بە موسڵمان و مەسیحی جوولەکەو ئایینەکای ترهەژمارکراون، ئەمە جگە لەوەی دەرفەتێکی زێڕینە تا له‌ ئاینده‌دا بتوانین به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی و زانستی ژماره‌ی بێ ئاینه‌کان له‌ جیهاندا به‌ گشتی و له‌ وڵاته‌کانیش به‌ تایبه‌تی بزانین،

پێش ئه‌وه‌ی لینکه‌که‌ بکه‌یته‌وه‌ باشتر وایه‌ بڕوانیته‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ دانراوه‌، ئینجا ئه‌م چه‌ند خاڵای خواره‌وه‌ جێبه‌جێ بکه‌

 ئه‌وه‌ش بزانه‌ که‌لای سه‌ره‌وه‌ی ڕاستی ماڵپه‌ڕه‌که‌ ده‌توانیت ئه‌و زمانه‌ هه‌ڵبژێریت که‌ خۆت حه‌زت پێیه‌تی

 • ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە :
 
١- لەبەشی tilte

چەند ئۆپشنێک هەیە، لە ئێستادا هەر بیر و باوەڕێکیت هەیەئەویان
 
هەڵدەبژێری، لەوانە :
 atheist =
بێ ئایینواتە ئەگەر بێ ئایین ئەوەیان هەڵبژێرە..
 freethinker :
سەربەخۆ
 humanist :
مرۆڤ دۆست
 rationalist :
خاوەنی مەنهەجێکی عەقڵانی " واتە ئەگەر تۆ مەزهەبێکی عەقڵیتایبەت بەخۆت هەبێ"
 secularist :
عەلمانی
 agnostic :
الاادري " دەکرێ ناوی بنێین نازانمکاری!"
 non-religious :
بێ دین
 other :
هی تر..
 
٢-لە بەشی background ؛

پێشتر چ ئاینێک هەبووە، دانەیەکیان هەڵدەبژێری کە لەمئاینانە پێکهاتووە :
 catholicism :
مەسیحی کاسۆلیکی
 judiasm :
جوولەکە
  • islam :
موسڵمان
 hiduism :
هندۆسی
 buddhism :
بودی
 other :
هی تر
 none :
هیچ یەکێک
 
٣-لە بەشی education دا

ئاستی زانستی خۆت دەنووسی، واتە لە چ قۆناغێکدای یانکامەیانت تەواو کردووە :
 primary school :
قۆماغی سەرەتایی
 secondary school :
ناوەندی
 postgraduate :
خوێندنی باڵا، واتە ئەگەر دەرچووی یان خوێندکاری ماستەر ودکتۆرابی
 
٤-لە بەشێ year of birth

ساڵی لە دایکبوونت هەرڵدەبژێری
 
٥-لەبەشی gender

ڕەگەزەکەت دەنووسی " نێر یان مێ "
 
٦-لەبەشی contry

ناوی وڵاتەکەت دەستنیشان دەکەیت..
 
٧-کەمێک لە خوارتر لاکێشەیەکی گەورە هەیە و تێیدا نووسراوە

 please enter your email adress
له‌وێدا  ئیمەیلەکەت ئەنووسی..
 
٨-لە دوای ئەو لاکێشەیەکی سوور هەیە و نووسراوە

 count mein

تۆ کلیکی لەسەردەکەی و خۆت تۆماردەکەی..
 
شایەنی باسە ئەوان نامەیەک بۆ ئیمەیلەکەت دەنێرنەوە تا دڵنیا بن لەوەیئیمەیلەکەت کارایە
 
٩-کەمێک لەخوارتر و لە لای دەستە ڕاست لاکێشەیەکی تر هەیە و تێیدا نوسراوە

 click here for country-specific data  

ئەمە بۆ ئەوەیە بزانی ژمارەی ئەو کەسانە چەندە کە خۆیان تۆمارکردووە لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان، بۆ ئەم مەبەستە کلیکی لەسەردەکەیت و پەنجەرەیەکی ترت بۆ دەکرێتەوە
 
١٠-لەبەشی contry data

کە کەوتۆتە لای چەپەوە کلیک لەسەر

 select acountry

دەکەیت و لیستی ناوای وڵاتەکانت نیشان ئەدات و تۆ ئەو وڵاتەی کە ئەتەوێ زنیاریلەبارەی ژمارەی ئەوانەی خۆیان تۆمارکردووە بزانی دیاری دەکەیت و
 
١١-دواتر کلیک لەسەر

 generate report

دەکەیت و زانیارەکە ئەبینی..
 
ئه‌م لینکه‌ بکه‌ره‌وه‌و ئیمایلێک بنوسه‌،
http://www.atheistcensus.com

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-12-21 08:52:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( باران ئیبراهیم )



ماڵپه‌ڕێکدا, هەستاوە, بە, سەرژمێری, بێ, باوه‌ڕو, بێ, دینەکانی, جیهان, هه‌موو, که‌سێک, له‌باران, ئیبراهیمماڵپه‌ڕێک, ده‌ستیکرد, به‌, سه‌رژمێری, بێئاینه‌کانی, جیهان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا