کۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ خاڵییه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌

له‌ خه‌ندانه‌وه‌... هۆگر كه‌مال

سه‌باره‌ت به‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێكه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا گه‌نجێك له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه‌ لاقه‌ده‌كرێت، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی‌ كوردستان پێیوایه‌ هۆكاری‌ ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ خاڵییه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌.

 

جه‌زا حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی‌ كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ تاوانی‌ لاقه‌كردنی‌ گه‌نجه‌كه‌، به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: به‌بڕوای‌ من ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ پێویست ناكات له‌ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ ورده‌كارییه‌كه‌ی‌ زه‌ق بكرێته‌وه‌، ته‌نها پێویسته‌ ئه‌وه‌ بارز بكرێت، كه‌ تاوانێكی‌ زۆری‌ ده‌رونی‌ ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌وره‌ بۆ له‌كه‌داركردنی‌ مرۆڤ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ده‌كرێت ‌و له‌ئه‌نجامی‌ گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشه‌وه‌ مرۆڤ زه‌لیل ده‌كرێت.

 

وتیشی‌: "باشترین چاره‌سه‌ر ‌و میكانیزم كه‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بیگرنه‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ر به‌و جۆره‌تاوانانه‌ ‌و سه‌ده‌ها تاوانی‌ تر بگیرێت، ئه‌وه‌یه‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم دروست بكه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆگرامێكی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا، چونكه‌ ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ خاڵییه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ پڕۆگرامێكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیش ئێستا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ بایۆلۆجی‌ سرووشتیه‌".

 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ تاكی‌ كورد په‌روه‌رده‌ نه‌كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌، ئێمه‌ له‌ئه‌نجامی‌ خوێندنمان فێری‌ هه‌موو وانه‌كان ده‌بین ته‌نها فێری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ نابین ‌و فێری‌ خۆشه‌ویستی‌ ‌و ئیداره‌دانی‌ كێشه‌ ‌و فێری‌ لێبوورده‌یی‌ نابین.

 

سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی‌ كوردستان پێشیوایه‌ كه‌ تاكی‌ كوردی‌ هۆشیاری‌ یاسایی‌ نیه‌‌و باس له‌وه‌شده‌كات: "ئه‌و پیاوه‌ی‌ ئه‌و تاوانه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ نازانێ‌ له‌ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ تووشی‌ چ سزایه‌ك ده‌بێت، ره‌نگه‌ گه‌نجه‌ لاقه‌ كراوه‌كه‌ش نه‌زانێ‌ بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی‌ چ میكانیزمێك بگرێته‌ به‌ر".

 

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: "په‌روه‌رده‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، واته‌ هۆشیاری‌ یاسایی‌ ‌و هۆشیاری‌ ژینگه‌یی‌ ‌و ناتوندوتیژی‌ ‌و لێبورده‌یی‌، كه‌ به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ ئێمه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ هۆشیاریمان نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌توندوتیژی‌، مرۆڤ خۆی‌ كائینێكی‌ دڕنده‌یه‌، چۆن ئه‌م كائینه‌ ده‌كه‌ینه‌ كائینێكی‌ مه‌ده‌نی‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كرێ‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ بۆچی‌ ئه‌گه‌ر تاوانێكی‌ له‌وجۆره‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنێك ئه‌نجام بدرێت، كۆمه‌ڵگه‌ هه‌ڵوێستیان نابێت، جه‌زا وتی‌: "كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ پیاوسالاره‌، نێرینه‌كانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ خۆیانن، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ شه‌ره‌فی‌ خێزانیش پێویسته‌ تاوان به‌رامبه‌ر به‌ ژن بكرێت".

 

رونیشیكرده‌وه‌: "نێرینه‌كانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ تووشی‌ شۆك نابن كه‌ تاوانێكی‌ له‌وجۆره‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژن ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌ هه‌مان تاوان به‌رامبه‌ر به‌ ره‌گه‌زی‌ نێر ده‌كرێت تووشی‌ شۆك ده‌بن ‌و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ پیاو سالاریشدا تاوان به‌رامبه‌ر به‌ ژن ئه‌و سزایه‌ی‌ نیه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پیاو ده‌كرێت".

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-12-06 17:37:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( جه‌زا حه‌مه‌ساڵح )



ماڵپه‌ڕێكه‌وه‌, بڵاوكرایه‌وه‌, كه‌, تێیدا, گه‌نجێك, له‌لایه‌ن, پیاوێكه‌وه‌, لاقه‌ده‌كرێت, سه‌رۆكی‌, كۆمه‌ڵه‌ی‌, كۆمه‌ڵناسان‌و, ده‌رجه‌زا, حه‌مه‌ساڵحکۆمه‌ڵگه‌ی‌, كوردی‌, خاڵییه‌, له‌هه‌موو, جۆره‌, په‌روه‌رده‌یه‌كی‌, مه‌ده‌نی‌ Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا