شنۆ موحه‌ممه‌د: شه‌ره‌ف له‌ نێوان پێناسه‌ی دین و ئه‌خلاقی موسڵماناندا

 

گەر دەتانەوێ وانه‌یه‌کی کورت لە بواری شەره‌فدا وەرگرن، بچن بۆ لای قەحپەکان و باوەڕ ناکەم کەس لەوان باشترو زاناتر بێت تا شەرەفی ڕاستقینه‌تان بۆ شیی بکاته‌وه‌.! شه‌ره‌فی گەوره‌، ئەو شەرەفەی که‌ ئێوه‌ بیری خۆتانی دەبەنەوەو خوێنی لەسەر ناڕێژن!!


کاتێک که‌ گوێبیستی قه‌حبه‌کان ده‌بن بێ گومان ئەوان باسی هەژاری، دایکایەتی، نەخۆشی، برسیەتی، ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌رمایه‌دار، بازرگانەکانی دین و سیاسەت ده‌که‌ن، باسی هه‌موو ئەوانە ده‌که‌ن که‌ لە ئەزەلەوە تا ئێستا بەدوایانەوەن و چاویان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ و دایک و خوشک و کجه‌کانی خۆیانیان له‌بیرچووه‌ته‌وه‌و وه‌دوی تێرکردنی ناوگەڵیان کەوتوون!


قەحپەکان زۆرن و به‌شی هه‌مووتان ده‌کات، به‌شی ئه‌وانه‌ش هه‌یه‌ که‌ ده‌مامکی شه‌ره‌فی گه‌وره‌یان پۆشیوه‌و بێ شه‌ره‌فی له‌ ئه‌خلاقیانه‌وه‌ ده‌بارێت.! بڕۆن بۆ لایان، هه‌موو ئه‌وانه‌تان بۆ باس ده‌که‌ن که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێگای دورو درێژی  بێشەره‌فه‌کانی کۆمەلگاوه‌ هه‌یه‌ که‌ چۆن به‌بێ ده‌نگی شه‌ره‌فه‌کان ده‌دزن، تاوانەکان دابه‌ش ده‌که‌ن، گەندەڵی ده‌که‌ن پیشه‌، تامی نۆشینی خوین خۆش ده‌که‌ن، ئافره‌تان برسی ده‌که‌ن تا ئه‌وان بێشه‌ره‌ف بکه‌ن و خۆیان به‌ شه‌ره‌ف !!


له‌وان زیاتر من که‌س شک نابه‌م شه‌ره‌فتان بۆ شیی  بکاته‌وه‌.! ئاخر تەنها قەحپەکان ڕێگای دورو درێژی هەموو بێ شەرەفەکانیان بڕیوه‌و قۆناغه‌کانی نێرینه‌یی ئه‌خلاقی دین و زه‌لیلی خۆیان تێپه‌ڕاندووه‌.! ئه‌وان به‌ هەموو سەردەمه‌کاندا، به‌هه‌موو سه‌رکرده‌کاندا، به‌هه‌موو مزگه‌وته‌کاندا، به‌هه‌موو چینوتوێژه‌کاندا تێپه‌ڕ بوون تا گەیشتنە ئەم سەردەمەی که‌ شه‌ره‌ف تەنها لەناو گەڵدا کۆبۆته‌وه‌و درێژیه‌که‌ی نزیکه‌ی هه‌شت سانتیمه‌تره‌.


ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێوه‌ پێیان ده‌ڵێن قه‌حپه‌و بێ شه‌ره‌ف، گه‌ر له‌ ده‌موچاویان نزیک ببنه‌وه‌ جگه‌ له‌ لیوی ئێوه‌ که‌س ماچی نه‌کردوون، گه‌ر له‌ ناوگه‌ڵيان نزیک ببیته‌وه‌ جگه‌ له‌ بۆن و پیسایی و عاره‌قه‌ی تکاوی ئێوه‌ که‌سی دی به‌لایاندا نه‌چووه‌، ناوگه‌ڵ‌و لێوو سنگ و مه‌مکه‌کانیان پڕ پڕن له‌ شه‌هوه‌تی ناوگه‌ڵتان و ته‌ڕ ته‌ڕن به‌ لیکی ده‌متان و ڕه‌ش ڕه‌شن به‌ مۆرى ناوچه‌وانتان..!!!


هه‌ر که‌ لیک له‌ لێوه‌کانتاندا وشکی کرد، هه‌ر که‌ ڕشناوه‌ی ناوگه‌ڵتان بۆنی کرد، ئیتر جوێنتان لێ ده‌بارێت و هه‌موو وه‌ک قه‌حپه‌و له‌شفرۆشه‌کانتان لێدێت، ئینجا خوشک و دایک و کچ و ژنه‌کانتان لێ ده‌بێت به‌ قه‌حبه‌و ده‌یانکوژن.


ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێوه‌ پێيان ئه‌ڵێن له‌شفرۆش، به‌یه‌ک برۆهه‌ڵته‌کاندن یاخود به‌ تیله‌چاوێک، هه‌ر به‌ تيله‌ نيگايه‌كى كورت، له‌وسه‌رى دونياوه‌ ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف ده‌هێنن بۆ ئه‌مسه‌ری دونیا، چۆکی ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف ده‌شکێت، ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف مه‌ست ده‌بن، ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف فێری درۆ ده‌بن،  ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف بۆ یه‌ک ماچیان، بۆ یه‌ک لێسینه‌وه‌تان، رێگای دۆزه‌خی بۆ ده‌گرنه‌به‌ر.


ئه‌وان ته‌نيا جه‌سته‌يان ئه‌فرۆشن، ئه‌وان جه‌سته‌يان ئه‌فرۆشن بۆ تێر كردنى مناله‌كانيان، يا بۆ رزگار بوونیان له‌ برسيه‌تى، به‌ڵام ئێوه‌ شه‌ره‌ف و ويژدان و خاكتان، بۆ تيركردنى غه‌ريزه‌كانتان ئاماده‌ن خۆشتان و ئه‌وه‌ی هه‌شتانه‌ ده‌یفرۆشن، گه‌ر نان په‌يداكردن به‌ له‌شفرۆشى، يا رزگاركردنى مناڵێك له‌ برسيه‌تى، بێ شه‌ره‌فی و قه‌حپايه‌تى بێت، ئه‌و پياوانه‌ که‌ ماچیان ده‌که‌ن ده‌جار بێ شه‌ره‌فترن..! که‌ ده‌چنه‌ لایان سه‌دجار قه‌حپه‌ترن..!

شێرکۆ بێکه‌س وتویه‌تی

له‌سه‌ر شه‌قامێکی گشتی

کراسه‌که‌ی هه‌ڵدایه‌وه‌و هاواری کرد:

من هه‌ر جه‌سته‌ی خۆم ئه‌فرۆشم

هه‌ر خۆم ‌و به‌س.!

به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ ئه‌یانبینم

تیایاندایه‌ جه‌سته‌ی شاخ‌و

جه‌سته‌ی ده‌شت‌و، جه‌سته‌ی باخچه‌و

جه‌سته‌ی هه‌تاوو بارانی فرۆشتووه‌و

بێده‌ربه‌ستیش له‌سه‌ر کورسی

شه‌رافه‌تی ئه‌م وڵاته‌ش دانیشتووه‌.

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-11-23 16:02:00
به‌شی ( شــنۆ موحەممەد ) ئاماده‌کرد ( شنۆ موحه‌ممه‌د )



گەر, دەتانەوێ, وانه‌یه‌کی, کورت, لە, بواری, شەره‌فدا, وەرگرن, بچن, بۆ, لای, قەحپەکان, و, باوەڕ, ناکەم, کەس, لەوان, باشترو, زاناتر, بێت, تا, شەرەفی, ڕاستقینه‌شنۆ, موحه‌ممه‌دشنۆ, موحه‌ممه‌د, شه‌ره‌ف, له‌, نێوان, پێناسه‌ی, دین, و, ئه‌خلاقی, موسڵماناندا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا