لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی سوید، کۆی پارتە سیاسیه‌كان، تاوانی ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید ناساند

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكداكه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه‌، رێكخراوی چاودێری‌ كوردۆساید ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ لەکۆبوونه‌وەی دووەم و رۆژی 2012-11-15دا لەلایەن لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی سوید، دانیانیان نا به‌وه‌ی‌ كه‌ "ئێمه‌ هه‌موو لیژنەکانی دەرەوەی پارتەکانی پەرلەمانی سوید پێمانوایە بەپێی رۆشنیایی لێکۆلینەوە زانستیەکان، ڕیکخراوە نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هەروەها بریارەکانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه‌ کە ئەنفالی کوردان لەسالی ١٩٨٨ دا ژینۆسایدە "

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

هه‌وڵه‌کانی چاک بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌ ژینۆساید له‌ په‌رله‌مانی سوید سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
لەئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ دا بۆیەکەم جار لەمێژوی کورد دا کۆمیتەی سویدی چاودێری کوردۆساید لەناو پەرلەمانی سوید، خۆی لەقەرەی گەورەترین دۆسیەی هەلپەسێردراوی گەلکوژی کورد دا، ئه‌وه‌ش بەئامانجی ناساندنیی گه‌لکوژی ئه‌نفال وه‌ک تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆساید)، خۆشبەختانە لەماوەی ٦ مانگدا کۆمیته‌ی سویدی چاودێری کوردۆساید توانی واژوی ٤٢ پەرلەمانتار و سێ سەرۆک پارت و پارتی بۆ پشتگیری داواکه‌مان به‌ده‌ستبهێنین، هاوکات لە 2007-05-07 دا چاودێری کوردۆساید لەگەل پارتی چەپ بەبه‌شداری ( ٥ ) پارتی سویدی ، کۆنفرانسیک لەتەلاری پەرلەمان ساز بکات، لەکۆنفرانسەکەدا بریار درا دۆسیەکە لەسالی داهاتوودا بخرێتە بەردەم پەرلەمان، بەلام بەداخەوە لە 2008-06-13 دا لەلایەن لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان تێنەپەرێ و هه‌وڵه‌که‌مان له‌وێ وه‌ستێندرا. به‌ڵام ئه‌ندامانی خۆبه‌خشی چاودێری کوردۆساید وازی له‌ هه‌وڵی ناسناندنی تاوانی ئه‌نفال وه‌ک تاوانی ژینۆساید نه‌هێنا و لەو خەباتە بەردەوام بوون ئه‌وه‌ش به‌ هاوکاری دۆستە سویدیەکانی گه‌لی کورد بەتایبەتی پارتی چەپ و ژینگە. بۆیە توانرا سەرلەنوێ، لەڕێککه‌وتی 2010-03-11 دا ئەم جارە بخریتەوه‌ دەنگدانی گشتی پەرلەمانەوە بەلام بەداخەوە دووباره‌ بەهۆی دەنگنەدانی ئەندامانی( ٥ ) پارتی ناو پەرلەمان شکستی خوارد، دیاره‌ لەتیکستتی بڕیاره‌که‌دا ئاماژە بەوە کرا کەئەوان لەبریاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی ڕیز دەگرن. چاودێری کوردۆساید کۆڵی هه‌ر نه‌دا و به‌ئومێدی ئه‌نجامێکی باشتربووین، دوای هەول و کوشیشیکی زۆر لە کارو چالاکی توانیمان دووباره‌ لەپەرلەمانی سوێد بەهاریکاری چەندین پەرلەمانتاری دۆست، کۆنفرانسێک لەسەر ژنانی ئەنفال ساز بکەین، کەیەکێک لەبریارەکانی ئه‌و کۆنفرانسه‌ ئه‌وه‌بوو که‌ داواکاریه‌که‌‌مان سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال وه‌ک تاوانی گه‌لکوژی سەرلەنوێ پێشکەش بەپەرلەمان بکرێتەوە، هه‌روه‌کو لەلایەن پارتی ژینگەی سویدەوە به‌ پاڵپشتی پارتی چه‌پ لەمانگی ٩ی ئەمسالدا پێشکەشی په‌رله‌مان کرایه‌وه‌، ئه‌گەرچی لەکۆبۆنەوەی یەکەم بەرپرسانی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان، نەگەیشتنە هیچ ئاکامێک، بەلام خۆشبەختانە لەکۆبوونه‌وەی دووەم و رۆژی 2012-11-15دا لەلایەن لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی سوێد بەخۆشحالیەوە کۆی پارتەکان لەسەر ناوەرۆکی ئەم تێکستە کۆک بوون، که‌ تاوانی ئه‌نفال تاوانی گه‌لکوژییه‌. ئەو دێرە گرنگەی که‌ له‌ تێکستی بڕیاره‌که‌دا باسکراوه‌ و ده‌ڵێ: "ئێمه‌ هه‌موو لیژنەکانی دەرەوەی پارتەکانی پەرلەمانی سوید پێمانوایە بەپێی رۆشنیایی لێکۆلینەوە زانستیەکان، ڕیکخراوە نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هەروەها بریارەکانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه‌ کە ئەنفالی کوردان لەسالی ١٩٨٨ دا ژینۆسایدە ". ئه‌وه‌ش لەرووی یاساییه‌وه‌ دانپیانانی پارته‌کان و به‌مجۆره‌ په‌رله‌مانی سویده‌. پێویسته‌ ئه‌وه‌ش به‌ خەلکی کوردستانی رابگەیەنین که‌ پەرلەمان کاری ناساندنی تاوانی ژینۆساید به‌ئه‌رکی دامه‌زراوه‌ ئەکادیمی و دادوه‌ریه‌کانی دەزانێ. واته‌ ئه‌وان وه‌کو پارت و په‌رله‌مان دژی ئه‌وه‌ نین که‌ تاوانی ئه‌نفال ژینۆسایده‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌کان و له‌لایه‌ن رێکخراو و دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌وه‌ سه‌ڵمێندراوه‌.
لەکۆتایشدا جیگای خۆیەتی سوپاسی جەند سالەی سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی سوێد ی چاودێری کوردۆساید بکەین کەخۆبەخشانە کاریان بۆ سەرکەوتنی ئەو دەستکەتە نەتەوەیی و مێژوەیە کرد ، هاوکات سوپاسی سەرجەم ئەو راگەیاندن و کەسایەتیە کوردو سوێدیانە ی ، هاریکاری جدی سەرکەوتن و خەبات بۆ ئەو دۆسیە بوون ، کەبەهۆی زۆری ژمارەکە ناتوانین ناویان بهینن . هاوکات سوپاسی رەوەندی کورد لەولاتی سوێد دەکەین ، بەتایبەتی لەچەند هەفتەی رابردودا بە شیوەی جۆراو جۆر لە تەلەفۆن ، دیدار ، ئمێل ، سمس بارینی بەرپرسانی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان کرد ، کەبەپێی زانیاریەکانی ئیمە کاریگەری گرنگی هەبوو لەسەر ئەو ناساندنە . هاوکات سوپاسی سەرجەم لیژنەی پارتەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سوید هەر ٨ پارتی سوێد دەکەین ، بەتایبەتی پارتی چەپ و ژینگە ، کەئەم دەستکەوتە یاساییەیان پێشکەش بەگەلی کورد وەک جوانترین داکۆکی لەگەلێکی قوربانیدەر ، شانازیەکیشیان بۆ گەلی سوید و پەرلەمانەکەیان تۆمار کرد
کۆمیته‌ی سوید / Diyar چاودێری کوردۆساید

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-11-16 09:28:00
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ ) ئاماده‌کرد ( خوداکان )



له‌, راگه‌یه‌ندراوێكداكه‌, وێنه‌یه‌كی, بۆ, ئاوێنه‌نیوز, نێردراوه‌, رێكخراوی, چاودێری‌, كوردۆساید, ئاماژه‌ی‌, به‌وه‌داوه‌, كه‌, لەکۆبوونه�خوداکانلیژنەی, دەرەوەی, پەرلەمانی, سوید, کۆی, پارتە, سیاسیه‌كان, تاوانی, ئه‌نفالی, وه‌ك, جینۆساید, ناساند Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا