کێشەی زمانی قورئان


قورئان دەڵێت: " إنا أنزلناه قرآنا عربيا" واتە: قورئانمان بە زمانی عەرەبی داگرتووە. بەڵام توێژینەوە زاستییەکان و شوێنەوارە دەرکەوتووەکانی ئەم دواییانە دەڵێن: " إنا أنزلناه قرآنا آراميا"! واتە: قورئانمان بە زمانی ئارامی داگرتووە.

ڕاڤەکاران هەمیشە واتاکانی قورئانیان تێکەڵ دەکرد، جاری وا بووە مانای وشەیەکیان نەدۆزیوەتەوە جاری واش هەبووە کە وشەیەک جێکای نەبووەتەوە لەئایەتێکدا و، بە شێوەیەکی نەگونجاو تێکەڵی ڕستەکە کراوە، جاری واش هەبووە کە وشەکە نامۆبووە و هیچ واتایەکی نەبووە لەزمانی عەرەبیدا، هەروەکوو چۆن توانایان نەبوو ئەو پیتانەی سەرەتای سورەتەکان ڕوون بکەنەوە، بۆیان شیینەکراوەتەوە و نەیان زانیووە ئەو پیتانە ئاماژە بە چی دەدەن، هەرجارێکیش پرسیاریان لێکرابێت، وتوویانە: ئەو پیتانە "پەرجوون"، هیچ واتایەکی نییە کە ئێمەی مرۆڤ پێی بزاین. بەڵام ئەگەر ئەو پیتانە بێمانان، باشە بۆ بوونیان هەیە لەسەرەتای سورەتەکاند، ئایە بۆ جوانکاریی پەڕەکەیە؟ ئایە مەبەستی ئەڵڵا ئەوە نییە کە پەیامێکی ڕوون و سادە بگەێنێت بە خەڵک؟

هەروەها، بۆ دەبێ تێگەیشتنی قورئان ئەوەندە تێکەڵ و پێکەڵ بێت؟ بۆ دەبێت ئەو هەموو خەڵکە سەرقاڵی تێگەیاندنی ئەو کتێبە بن؟ ئەم تێکەڵ و پێکەڵییە نیشانەی ئەوەیە کە شتێک ناتەواوە و هەلقەیەک لە هەلقە مێژوویەکان دیار نەماوە و نەگەیشتووە بە ئێمە، لەبەرئەوە سیمبۆڵەکان و میکانیزمەکەی ناکرێنەوە و کەموکۆرتن...

بەڵام دۆزینەوەی تێنووسەکانی (سەنعا) ئاسۆیەکی شوێنەواری نوێی کردەوە، کۆمەڵێک بەڵگەی دایەدەست و، ئەو باوەڕەی تێکشکاند کە دەڵێت : ئەوەی لە نێوانپەرەکانی قورئاندایە ئا بەو شێویەی ئیستەی دابەزیوە. ڕوون و ئاشکرایە کە قورئان بە تێپەڕبوونی کات لەتەوەرەی خۆی لایداوە و گۆڕانی بەسەردا هاتووە، تێنووسەکانی سەنعا یارمەتی  زانایانی دا بەوەی کە: قورئانیش وەک هەموو کتێبێکی تر وایە و مێژووی خۆی هەیە...

ئەم تێنووسانەی کە قورئانی تێدا نووسراونەتەوە؛ بەڕێکەوت دۆزرانەوە لەگەڵ کۆمەڵێک تێنووسی دیکەی بەدەر لەقورئان، کاتێک کۆمەڵێک کرێکار خەریکی نوێژەنکردنەوەی دیوارەکانی مزگەوتی-گەورەی سەنعا بوون لە یەمەن- ساڵی ١٩٧٢. هەڵبەتە نەیان دەزانی ئەو تێنووسانە گرنگییەکی تایبەتییان هەیە بۆیە خستیاننە ناو کیسەی پەتاتەوە و لەئەمباری ژێر پلیکانەکانی منارەی مزگەوتەکە، دایان نان.

لەبەر گرنگی ئەم تێنووسانە داواکرا لەلایەنە شارەزاکانی بیانی لەو بوارەدا کە پرۆژەیەک بۆ پشکنین و پاراستنی ئەم تێنووسانە بکەن، بە کردەییش  ئەڵمنییای ڕۆژاوای ئەو سەردەمە هەستا بە ڕێکخستن و کۆمەککردنی پرۆژەیەک بۆ نوێژەن کردنەەی تێنووسەکان لە ساڵی ١٩٧٩. ئەو کەسەشی کە بووە سەرپەرشتیاری پرۆژەکە دکتۆری ئەڵمانی گەرد پوین-( Gerd R. Puin )، لە زانستگەی (سارلاند ئەلەمانیا) بوو. ئەم کەسە شارەزای بواری نووسینی عەرەبییە(دەسنووس و جوانی و هونەر) هەروا زانستی نووسینە قورئانییە کۆنەکان و (نووسین و بەڵگەنامە کۆنەکان). دکتۆر گەرد پوین، بۆ ماوەی دە ساڵ بە شێوەیەکی فراوان لێکۆڵینەوەی ئەم تێنووسانەی کرد.

ئەم تێنووسانە پێکهاتبوون لە -پێستی ئاژەڵ- بە کاربۆنی ١٤ دەرکەوت کە تەمەنی ئەم پێستانە دەگەڕێتەوە بۆ٦٤٥-٦٩٠-ی زاینی- چۆنکە هەڵسەنگاندنی  کاتی مردنی زیندەوەرەکان ڕەچاو دەکرێت. نووسین لەسەر پێستە، کاتێکی نادیار دەخاێنێت لەبەر ئەوەی چەند جارێک دەنوسرێت دەسڕدرێتەوە دووبارە لەسەری دەنووسرێتەوە، بەڵام تەمەنی ئەو خەتانەی لەسەر پێستەکەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی- ٧١٠-٧١٥-ی-زاینی- واتە لە سەردەمی خەلیفە وەلید-ی(ئەمەوی)- واتە: سەتەی هەشتی زاینی. تێنوسەکانی سەنعا بە کۆنترین نووسراوەکای قورئان دادەنرێت.

هەروا  چەند ژمارەیەک لەو پێستانە پاشماوەی سڕینەوەی کۆنی پێوە دیار بوو، واتە پێشتر لێی نووسرابوو و سڕابوەوە، واتە دەقەکانی قورئان سڕابوونەوە و دووبارە لە شوێنەکەی نووسرابووەوە، نووسینەوە لەسەر هەمان پێستە و هەمان شوێنی نووسراوی پێشتر ئەوە دەگەێنێ : دووبارە نووسینەوەی بڕگەیەک یان ئایەتێک یانیش وشەیەک...هتد. ئاسان نییە بتوانرێت دەقە سڕاوەکان بخوێندرێنەوە، بەڵام بە هۆی ئامرازی مۆدێرن و وێنە بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی، دەتوانرێت تیشک بخرێتە سەر نوسراوە سڕاوەکە و دەرکەوێت.

ئەو شێوازە جوانە بێ وێنەیەی دەستنووس هەمێشە سەرنجی دکتۆر"گەرد پوین" –ی ڕادەکێشا و سەرسامی ئەو هونەرە بوو، بەڵام ئەمجارەیان کە بەراوردی قورئانی ئیستاو ئەو تێنووسانەی کرد لە ناکاو بۆی دەرکەوت کە ئەم قورئانەی ئەمڕۆ بە تەواوەتی جیاوازە لەوەی لە تێنووسەکەدا نووسراوە، ریزبەندیەکی نا ئاسایی هەیە لەودا، دەقەکان جیاوازن، رێزمان و ڕێنووس جیاوازە. جواننووسی و شێوە هونەریەکەش جیاوازە لەو. لە وتارێکدا بۆ گۆڤاری ئەتلەس، دکتۆر پوین وتی: ئەم نووسراوەی قورئان کە لە سەنعا دۆزراوتەوە لەم قورئانەی ئێستامان ناچێت، وشەکان بێ نوقتەن تەشکیلی تێدا نییە(زەممە و فەتحە و کەسرە و شەددە) هەروەها بێ هەمزەیە. بۆیە یەک وشە دەتوانێت ٣٠ مانا ببەخشێ! هەروا ئەم قورئانەی سەنعا کۆکتێلێکە لە دەقی ناڕوون و نا مەفهوم کە ناتوانین لێی تێبگەین، لەوانەشە هەر لە سەردەمی محەممەدیشدا ئاوها نا ڕوون بووبێت ، لەوانەیە هەندێ بەشی لە ئیسلام کۆنتر بێت!.

دوای دراسەتێکی چڕی نووسراوەکەی سەنعا، دکتۆر پوین گەیشتە ئەم دەرئەنجامانەی خوارەوە:

دەقی قورئان بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانی تێداکراوە و گەشەی کردووە و، بەیەک پارچەیی نەهاتووە وەک موسڵمانەکان دەیڵێن، بە کورتی دەقەکەی قورئان کاری دەستی تاکە کەسێک نییە، بەڵکوو لە وانەیە چەند بەشێکی پێش محەممەد خۆی، نووسرابێتەوە.

ئەم نووسراوانە بە عەرەبی نەنووسراونەتەوە، تێکەڵییەکە لەکۆمەڵێک دەقی نامەفهوم لە زمانی عەرەبیدا، وشەکان ڕەگی ئارامییان هەیە.

ئەو دەر ئەنجامانەی دکتۆر پوین پێی گەیشتووە، ئەو دەرئەنجامە دووپات دەکاتەوە کە-کریستۆف لوکسنبرگ پێی گەیشتبوو لە توێژینەوەکەیدا سەبارەت بە قورئان. کە وتی:

دەقە قورئانیەکان پێدا پێدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە و گەشەی کردووە لە نێوان سەتەی حەوت و هەشتی زاینی- واتە لەماویەکی درێژدا – کە تەنیا بەسەر زارەکی قورئان هەبووە، ئەوەشی کە ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە ئەوەیە کە هیچ نووسراوێک نییە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەهەڵدانی ئیسلام.

کریستۆف لوکسمبرگ، توێژەرێکی ئەڵمانییە شارەزای زمانە کۆنەکانە، کتێبێکی نووسیوە سەبارەت بە زمانی قورئان و پەیوەندی بە زمانی ئارامییەوە(سریانی). ئەو توێژینەوەی لەسەر ڕەگوڕیشەی قورئان کردووە، هەروەها زمانی ڕەسەنی قورئان، ئەو دیدەنێکی نوێی هەیە بۆ دراسەتی زمانی قورئان. توێژەرەکان  هەمیشە پشتیان دەبەست بە ڕاڤەکارە موسڵمانەکانەوە بۆ دراسەتکردنی قورئان، بەڵام هیچ کاتێک دراسەتی قورئانیان نەکرد لە دەرەوەی زمانی ڕاڤەکاران، بۆیە لوکسنبرگ هەستا بە خویندنەوەی قورئان لەلایەنی زمانەوانییە مێژوویەکەەوە و، پابەند نەبوو بە سەرچاوە مێژوویە ئیسلامیەکانەوە.

وەک ناسراوە لە مێژوودا کە زمانی عەرەبی بوونی نەبوو وەک زمان، بەڵکوو زمانی هاوبەش و زمانی نووسین لە نێوان سەتەی چوار و سەتەی هەشتی زاینی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا زمانی ئارامی بوو(زمانی ئارامی زمانی پێوەندییەکان بوو). هەروەها هیچ شوینەوارێک نییە لەو سەردەمەدا بۆ بوونی ئەدەبی عەرەبی، یەکەم نموونەی ئەدەبی عەرەبی دەرکەوت دوای سەرهەڵدانی ئیسلام بە دوو سەتە، ئەویش لە (ژیاننامەی پێغەمبەردا) دەبێنرێت کە لەلایەن (ئیبن هیشام) نووسراوە کە لەساڵی ٨٢٨-ی زاینی- مردووە، ئەوەش کورتکردنەوەیەکی کتێبی(المغازی) (ئیبن ئیسحاق)ـە کە لەسەرەتای سەردەمی عەباسییەکاندا نووسراوەتەوە. (کتێبی المغازی ئیبن ئیسحان) بزربووە. ئەدەبی عەرەبی دووسەتە دوای سەرهەڵدانی ئیسلام پەیدابوو لەو کاتەدا دەبینین یەکەم فەرهەنگی زمای عەرەبی لەلایەن (خەلیل کوڕی ئەحمەدی فەراهیدی) نووسراو کە لەساڵی ٧٨٦-ی زاینیدا مردووە، بە ناوی (العین) هەروا (سیبویە) کە لە ساڵی ٧٩٦-ی زاینی مردووە، ڕێزمانی عەرەبی دانا. ئەگەر عەرەبی لەسەردمی محەممەدا زمان نەبووبێت، کە لەساڵی ٦٣٢-زاینیدا مردوو، هەروها ڕێزمانی نەبووبێت، کەواتە چۆن قورئان بەزمانێک نووسراوەتەوە کە لەبنەڕتدا بوونی نەبووبێت؟ کەواتە دەبێت زمانی بنەڕەتی قورئان عەربی نەبووبێت، بەڵکوو ئارامی بووە، هەر لەبەر ئەوەی ئەو زمانە لە کاتی سەرهەڵدانی ئیسلامدا لە و ناوچەیەدا بڵاو بووە.                                بۆیە لوکسمبرگ قورئانی بە هەردوو زمان خوێندەوە، گرنگی دا بەزمانی ئارامی لەبەرئەوەی زمانی کارپێکراو بووە لەو سەردەمەدا. بە هۆی ئەم کارەیەوە توانی ڕەگەکانی زمانی ئارامی لەقورئاندا بدۆزێتەوە. لێرەدا بۆی دەرکەوت کاریگەری زمانی ئارامی چەندە لەسەر قورئان. لە واقعدا، زۆر لەوەی کە تێپەر دەبێت بە ناوی "عەرەبی ڕەوانەوە"، ئەوە زمانی ئارامییە. بۆنمونە: راڤەکردنی ئایەتی " وزوجناهم بحور عين " لوکسمبرگ دەڵێت: "دەستەواژەی -حور- راڤەکاران واتایان بۆ نەدۆزییەوە، لەبەرئەوە جیاوازبوون لە راڤەکردنیدا هەر یەکەو واتایەکی پێ دەبەخشی و لەبەرئەوەی وشەی "زوجناهم" پێش وشەی "حور" کەوتووە راڤەکاران وا تێگەشتن کە واتای جووت بوونی "شەهیدەکان لە بەهەشت لەگەڵ پاکیزە جوانەکان، دەگەێنێت". ئەگەر هاتوو  ئەو وشانە ڕەچاوبکەین کە لە "حور" وە وەردەگیرێن بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم وشەیە واتای "سپی" دەدات هەروا وشەی "زوج" واتای" ترێ" دەدات-واتە:- مێوژ- هەروا وشەی "عین" واتای چاوگی ئاو دەدات(سەرچاوەی ئاو). کەواتە واتاکە دەبێتە: لە بەهەشتدا هەمووجۆرە میوەیەک هەن لەوانەش "ترێی سپی" "زوج حور" هەروا لە بەهەشت سەرچاوەی ئاو هەیە. ئەم دەربڕینە هەمان شتە کە لای مەسیحیەکان بۆ بەهەشت وتراوە...
کەواتە: ئەوکەسانەی خۆیان تەقاندەوە لە پێناو ٧٢ حوری، دەبێت لە بەهەشتدا "نکاحی مێوژی سپی بکەن"!
هەروەها زمانناسی لوبنانی(گابریال ساوما) کە شارەزای زمانی ئارامییە لەکتێبەکەیدا دەڵێت:

"نووسراوەکانی سەنعا بە خەتێکی جیاواز لە خەتی عەرەبی نووسراون، ئەم خەتەش زۆر نزیکە لە خەتی "نەبەتی"(ئارامی ڕۆژئاوایی) خەتی ئارامی خەتی "ئەستەرنجلا"یە. ئەوەشی کە قسەکانی پشتڕاست دەکاتەوە  ئەوەیە کە: ئەم نووسراوانە ناخوێندرێتەوە بۆ عەرەب، هەرچەندە شارەزایەکی باشیش بێت لە زمانی عەرەبیدا.
کەواتە ئەگەر ئەم نووسراوانەی سەنعا بە ئارامی –سریانی- نووسرابن، کەواتە: بەپێی توێژینەوە زانستییەکان قورئان ڕەگی ئارامی هەیە. ئیتر لێرەدا هەموو مانای قورئان دەگۆردرێ و، موسڵمانان پێویستیان بە ڕاڤەکردنی نوێ دەبێت، هەموو ئەو کتێبی تەفسیرانەی کە هەن، دەبێت فڕێ بدرێنە تەنەکەی خۆلەوە.


سەچاوەکانی نووسەر.

http://www.theatlantic.com/magazine/archive/1999/01/what-is-the-koran/304024/

http://www.faithfreedom.org/articles/quran-koran/ancient-qur%E2%80%99anic-manuscripts-of-sana%E2%80%99a-and-divine-downfall/
2 حوار مع الكاتب كريستوف لكسنبرغ.

http://hackensberger.blogspot.ca/2007/11/cristoph-luxenberg-interview.html
كتاب كريستوف لكسنبرغ.

The Syro-Aramaic Reading of the Koran by Christoph Luxenberg
http://en.wikipedia.org/wiki/The_Syro-Aramaic_Reading_of_the_Koran
3 كتاب غبريال صوما                                                                                  

The Qur an: Misinterpreted, Mistranslated, and Misread. The Aramaic Language of the Qur anbyGabriel Sawma

 

 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-11-15 12:21:00
به‌شی ( گه‌رمیانی ) ئاماده‌کرد ( نووسینی: نهى سيلين الزبرگان، وەرگێڕانی: گەرمیانی )



قورئان, دەڵێت, , إنا, أنزلناه, قرآنا, عربيا, واتە, قورئانمان, بە, زمانی, عەرەبی, داگرتووە, بەڵام, توێژینەوە, زاستییەکان, و, شوێنەوارە, دەرکەوتووەکانی, ئەنووسینی, نهى, سيلين, الزبرگان, وەرگێڕانی, گەرمیانیکێشەی, زمانی, قورئان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا