ئەو ئایەتانەی نەبوونی ئەڵڵا دەردەخە.! به‌شی دووهه‌م و کۆتایی

 

ئەو ئایەتانەی نەبوونی ئەڵڵا دەردەخەن.! 

نووسینی : د. کامل نەجار وەرگێڕانی : گەرمیانی

به‌شی دووهه‌م و کۆتایی

 

کاتێک ئیتر محەممەد تەنگەتاوبوو لە مەککە و نەیتوانی لەوێ بمێنێتەوە، پێش ئەوەی بەرەو مەدینە کۆچ بکات، بە ئایەتێک کە بۆ عەرەبەکانی مەککەیە، دەڵێت: (ئه‌وانەی خه‌ریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازارو ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن، تا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رت په‌ڕێنن و ده‌ربه‌ده‌رت بکه‌ن، ئه‌و کاته ئیتر نه‌ده‌مانه‌وه لەدوای تۆ ته‌نها ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت بڕیارو یاسای ئێمه بووه، پێش تۆ کاتێک پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نابینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت ﴿اڵاسراء ٧٦-٧٧﴾.

خواکەی محەممەد ئاگاداری دەکاتەوە کە عەربەکای مەککە ئەگەر دەریکەن زۆرییان پێناچێت لەمانەوەیان لە مەککە، ئەمەش هەرەشە و بەڵێنێکی گەورەیە، بەڵام عەربەکانی مەککە هێمن نەبوونەوە، کۆبوونەوە لە دەوری ماڵی محەممەد بۆ ئەوەی بیکوژن، ئەویش ناچار هەڵهات و کۆچی بەرەو مەدینە کرد. بەکارامەیى  ئەونا بەڵکو دەریان کرد لە مەککە. ئەی چی ڕوویدا لەو بەڵێنەی خوا کە وتی: عەربەکان دوای ئەو زۆریان پێناچێت و لەناو دەبرێن؟  ئەوتا ئەوان هێشتا لە مەککەدان کوا بەڵێنی خواکەی محەممەد؟.

سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوادا، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و وتاره نابەجێیەیان واز نەهێنن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت)﴿المائدە ٧٣﴾. قورتوبی بۆ وونکردەوەی ئەم ئایەتە دەڵێت: (خۆ ئه‌گه‌ر له‌و وتاره نابه‌جێیەیان واز نەهێنن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت). ئەوەتا مەسیحییەکان هەتا ئەمرۆش،١٤٠٠ ساڵ دوای دابەزینی ئایەتەکە هەر دەیڵێنەوە و باوەڕیان بە (ثالوث الاقدس ) واتە: سییانەى پیرۆز هەیە، ، ئەی کوا بەڵێنی خوا بەوەی کە سزایەکی بە ئێشیان تۆش دەکات لەم دونیا؟ بێگومان هیچ سزایەکیان تۆش نەبووە چونکە بەڵێنی سزادانەکە لە محممەدەوە بوو کە گوایە خوای ئاسمان ئەوەی کە بوونی نییە، ئەو بەڵێنی سزادانی داون؟.

خوا هەڕەشەی لە کافرەکان کرد و بە محەممەدی وت:

(به‌کافران بڵێ: ئه‌گه‌ر واز بهێنن، چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی بکەن، جا ئه‌وه به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت. ﴿الأنفال ٣٨﴾. ئەم هەڕەشەیە لە کافرەکان بۆ ئەوەیە کە واز بێنن لە کوفر و باوەڕ بە دینی خوا بێنن ئەگینا ئەگەر بەردوام بن لە کوفر کردندا ئەوا ڕێسای سزادانی نەتەو پێشینەکانیان بەسەردا دەسەپێنرێت،

یانیش زەوییان لێ تاریک دەکات و بایەکی سارد و سڕیان بۆ هەڵدەکات کە بیان فەوتێنێت. ئەی کوا چی ڕوویدا؟ هێشتا ژمارەی بێباوەڕان بە ئیسلام لە ژمارەیەی باوڕدارن زیاترە، بەڵکوو ژمارەیەکی زۆریش ئیسلام یان بە جێ هێشت لەوانەی پێشتر باوەڕیان بە ئیسلام هەبوو وەک ئەوانەی ئیسپانیا و پورتوگال، هەروەها وەک ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لە ئەوروپا و ئەمریکا خەڵکێکی زۆر لە کۆمەڵەی "کۆنە موسڵماناندا"    Ex-Muslimsکۆدەبنەوە، ئەی کوا بەڵێنی خوا کە بە ڕێسای سزادانی نەوەی پێشینانیان بەسەردا دێت، هەڵبەتە ئەو هەڕەشانە پووچەڵن ، چونکە بەناوی خوای ئاسمانەوەیە، ئەوەی کە بوونی نییە؟

قورئان بە زمانی خواوە کە باسی محەممەد دەکات دەڵێت: زیادڕەوی نەکەی، تەنیا ئەوە بگەیەنە کە خوا بە ئیلهام پێتی گەیاندووە(خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک قسه‌و وتاری به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه‌. ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت. له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین. ئه‌وسا هیچ که‌سێک نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه‌)﴿الحاقە ٤٤-٤٧﴾.

ئەی چی ڕویدا کاتێک محممە ئایەتە شەیتانییەکانی وتەوە(ئایە لات و عوزا و مەنات –تان-  دیی) دواتر بۆی زیادکرد وتی: ئەوانە بەرز و بڵندن، شەفاعەتیان لای خوا گیرا دەبێت؟. هەتا چەند ڕۆژێک هیچ ڕووی نەدا، تا ئەو کاتەی محەممەد خۆی هەستی بە پەشیمانی کرد و، بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە جبرائیل ئاگاداری کردوەتەوە بەوەی کە بەناوی خواوە شتگەلێکی وتوە کە دەبوایە نەیڵێت، محەممەد پاشگەز دەبێتەوە لەو ئایەتانە و، دەڵێت کە شەیتان خستویەتیە سەر زاری. ئەوەتا محممەد بەناوی خواوە شتگەلێک دەڵێت و، زیادڕەوی دەکات، کوا خوا بۆ ڕەگی دڵی نەپچڕان و نەی مراند؟ بێگومان نەیکرد هەر لەبەر ئەوەی کە خوا بوونی نییە.

کاتێک قورئان باسی جولەکە دەکات دوای ئەوەی کە محەممەد بێ هیوا بوو لەوەی بتوانێت ڕایانکێشێتە ناو ئیسلام، وتی: (دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له‌نێوانیاندا به‌رپاکردووه‌، هه‌ر کاتێک ده‌یانه‌وێت جه‌نگ به‌رپا بکه‌ن و ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه..(المائدە ٦٤).

کوا دوژمنایەتی و رک و کینە لە نێوان جووەکاندا؟ ئەوان ئەمڕۆ لە هەموو نەوەکانی دیکە نزیکترن بۆ یەکتری و پێکەوە بەستراونەتەوە، ئەوان بە هەموو توانایان بەرگری لە ئیسرائیل دەکەن بەگیان و بەسامان بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان، هەروەها دەسەڵادارانی ئیسرائیلی دەگەڕێن بە شوێن  جووەکاندا  و لە هەر کوێیەکی دونیادا بن دەیان هێنن بۆ ئیسرائیل. ئەوتا ئەوان ئاگری شەڕ هەڵدەگیرسێنن وەک ئەوەئ لە ساڵی (١٩٦٧) ڕوویدا، هەروا کاتێک کە هێرشیان کردە سەر کوورە ناوکییەکانی عێراق و سوریا، هەروا هێرشیان کردە سەر لوبنان، وە لەهەموو ئەو جەنگانەدا سەرکەوتوو بوون، ئەی خوا بۆ ئەو ئاگرانەی خامۆش نەکردەوە، بێگومان وەڵامەکە ئەوەیە کە خوا بوونی نییە.

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕای بگه‌یه‌نه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت نه‌گه‌یاندووه خوا ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی، چونکه به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات)(المائدە ٦٧).

هەواڵ دەرەکان وتیان گوایە محەممەد لە ژێر دارێکدا دانیشتبوو، عەرەبێک هات بۆ لای شمشێرەکەی کشان و وتی کێ لە دەست من دەتپارێزێت؟ محەممەد وتی: ئەڵڵا. دەستی عەرەبەکە لەرزی و شمشێرەکەی کەوت و سەری بەردارەکە کەوت و مێشکی پژا. ناوی ئەو کابرا عەرەبە (غوث بن حارث) بوو، وتیان محەممەد لێی خۆش بوو. ئەم گێڕانەوەیەش لە کتێبی "الشفاء" لەلایەن (القاضی عیاض) گێردراوەتەوە. بێگومان ئەم چیرۆکە دروستکراوە چونکە ئەگەر کابرای عەرەب مێشکی پژا بێت، ئەوا یەکسەر دەمرد، ئیتر پێویستی بەوەش نە دەبوو کە محەممەد لێی خۆش بێت. لەوانەیە ناوی کابرای عەرب جیاواز بووبێت، بۆیە ناویان نا (غوث بن حارث) چونکە حارث لەئیسلامدا بۆ شەیتان بەکار دێت، پێی دەچێت کەسێک ئەو ناوەی لێنابێت، چونکە ئەو وشەیە عەرەبی نییە. ئەگەر کاردانەوی خوا وا خێرایە بۆ پاراستنی محەممد، لە کوێ بوو ئەو ڕۆژەی شەڕی(ئوحد) بوو و ڕوخساری محەمەدیان بریندار کرد و دانەکانیان شکاند تا وای لێهات لەناو لاشە مردووەکاندا خۆی بشارێتەوە، یان ئەو ڕۆژەی محەممەد پەنای برد بۆ(طائیف) داوای لێیان کرد بیپارێزن، بە بەرد ڕاویان نا هەتا قاچەکانی خوێنی لێ بەر بوو، ئەی خوا لە کوێ بوو ئەو ڕۆژەی ژنە جوەکە ژەهری خستە خواردنەکەیەوە، محەممەد بە کاریگەرى  ئەو ژەهرە مرد؟ بێگومان خوا لەو ساتانەدا لەوێ نەبوو ، چونکە خوا هەر لە بنەمادا بوونی نییە.

هەموو ئەم هەڕەشە و گوڕەشانە لە محەمەدەوەیە و داهێنانی خۆیەتی، هیچ بەڵگەیەک لە شوێنەوارەکاندا نییە کە ئەوە بسەلمێنێت کە ئەڵڵا نەوەی لوتی یان هەر نەوەیەکی تری لەناو بردبێت ، یان هیچ شوێنێکی سەرەوژێر کردبێت. ئەگەر خوا هەبوایە و ئەو هەموو هەرەشانەی کردبایە بە تایبەتی لە کاتێکدا خەڵی مەککە داوایان لێ کرد ئەشکەنجەیان بدات یان بەرد ببارێنێت بە سەریاندا یان هەر جۆرە سزایەکی تر، هەتا بوونی خۆی بسەلمێنێت. بەڵام ئەم بێدەنگیی و بێتواناییە کە بە ڕوننی دیارە لە بەجێ نەهێنانی بەڵێنەکاندا، نیشانای ئەوەن کە هیچ خوایەک لە ئاسمانەکانی سەرەوەدا نییە!.

سه‌رچاوه‌:      http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=156334

له‌م لینکه‌وه‌ بڕوانه‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/nuseran1/3166-0.html

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-11-13 17:04:00
به‌شی ( گه‌رمیانی ) ئاماده‌کرد ( نووسینی : د. کامل نەجار وەرگێڕانی : گەرمیانی )



کاتێک, ئیتر, محەممەد, تەنگەتاوبوو, لە, مەککە, و, نەیتوانی, لەوێ, بمێنێتەوە, پێش, ئەوەی, بەرەو, مەدینە, کۆچ, بکات, بە, ئایەتێک, کە, بۆ, عەرەبەکانی, مەککەیە, دنووسینی, , د, کامل, نەجار, وەرگێڕانی, , گەرمیانیئەو, ئایەتانەی, نەبوونی, ئەڵڵا, دەردەخە, به‌شی, دووهه‌م, و, کۆتایی Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا