ئەو ئایەتانەی نەبوونی ئەڵڵا دەردەخەن.! به‌شی یه‌که‌م

ئەو ئایەتانەی نەبوونی ئەڵڵا دەردەخەن.! 

نووسینی : د. کامل نەجار وەرگێڕانی : گەرمیانی

به‌شی یه‌که‌م

باوەڕ کوێرانەیە و دیدى مرۆڤ  کوێرتر دەکات، هەر لەبەر ئەوەشە موسڵمانان گاڵتەجاڕی بە عەرەبەکانی پێش ئیسلام دەکەن و وتیان ئەوان بەنەزانی دەژیان، واتە: نەزانییەکی تەواو، چونکە ئەوان خواکانیان لە خورما درووست دەکرد و لێیان دەپاڕانەوە پاشانیش کە برسییانبوایە، دەیانخواردن. ئەگەر ئەم گێڕانانەوە ڕاست بن ئەوە دەسەلمێنێ کە باوەڕ بە تەواوى پێچەوانەى لۆژیکە. ئەم عەرەبە دەشتەکى و بیابان نشینانە ئەو خودایانەی کە لە خورما درووستیان کردبوو نەدەپەرست ئەگەر لەو باوەڕەدا نەبوونایە کە ئەو خودایانە دەیانپارێزن لە خراپە و یارمەتییان دەدەن بۆ هەموو چاکەیەک، سەڕای ئەوەی کە بە دەستی خۆیان درووستیان کردوون.

موسڵمانانی پاش ئەوان لەوان زۆر جیاوزتر نەبوون، ئەوانیش لە وەهم  خوایەکیان دروستکرد لە بری خورما و پەرستیان، لەو باوەڕەدابوون کە ئەم خوایە دەیان پارێزێت لە خراپە و، یارمەتیدەریان دەبێ لە چاکەکاری و لە جەنگا بەسەر دوژمنەکانیاندا هاوکاریان دەبێ . موسڵمانان خوایەکیان درووستکرد لێوان لێو لە خەسڵەتى مرۆڤانە ، دەست و قاج و ڕوخسار و دەم و زمانیش کە قسەی پێدەکات و پێدەکەنێت، تووڕە دبێت و شادمان دەبێت، هەروەها شەرمیش دەکات، دوودڵ دەبێت، لەسەر کورسی دادەنیشێت و لەسەر تەخت پاندەبێتەوە، لە چینی حەوتەمی ئاسمانەوە دادەبەزێت بۆ ئاسمانی چینی یەکەم بۆ ئەوەی وەڵامی داخوازى  داواکاران بداتەوە. وەک ئەوەی گوێی گران بێت و لە چینی حەوتەمی ئاسمانەوە نەتوانێت داخوازى داواکاران ببیستێت، بۆیە دەبێت بێتە خوارەوە هەتاوەکوو بییان بیستێت. (ئیبن تەیمیەو پاش ئەویش بن باز ) فتواى کافربوونى هەر کەسێکیان دەرکرد کە نکۆڵى لە دابەزینی خوا بکات بۆ چینی یەکەمی ئاسمان تاکو داواکان ببیستێت.

هەندێک لەو موسڵمانانەی دوای ئەوان هاتن، هەندی لەو پیاوانەیانکرد بە خوا، بەوی گوایە لە جەستەی خودادان ، باوەڕیان پێیان هێنا تا ئەو پلەیەی کە خۆیان دەکردە قوربانی بۆ پاراستنی ئەو پیاوە خودایانە. ( پیاوێک دەرکەوت بە دەمامکەوە لە خوراسان، ئەو پیاوە چاوێکی کوێربوو وە کورتە باڵا بوو لەدانیشتوانی مرۆ بوو، بە ژیر ناودار بوو، روخسارێکی لە زێڕ بۆخۆی درووست کردبوو وەک دەمامک ڕووی دا دەپۆشی بۆ ئەوەی نەبینرێت، پێی دەوترا پیاوە دەمامکییەکە، بانگەشەی خوا بوونی خۆی کرد، دەیوت: خوا ئادەمی لە شێوەی خۆی درووست کرد دواتر گۆڕا بوو بە نوح ئیتر بەو شیوەیە بەردەوام بوو تا گەیشت بە ئەبو موسلمی خوراسانی دوای ئەویش بوو بە (هاشم)، هاشمیش مەبەست لە خۆیەتی، دەڵێت خوا چوەتە جەستەیەوە، کۆمەڵێک خەڵکی دوا کەوت و لە هەموو لایەکەوە کڕنوشیان بۆ دەبرد ، وە لە جەنگدا دەیانوت: ئەی هاشم یارمەتیمان بدەو فریامان بکەوە، خەڵکێکی زۆر لە دەوری کۆبوونەوە و خۆیان لە قەڵای سیام و سنجردە لە رەساتیقی کش حەشاردا) (الکامل للمبرد، ج٥، ێ ٢٣٠).

ئەم پیاوە یەک چاوە، کورتە باڵایە، توانی خەڵکی قایل بکات بەوەی کە خۆی خوایە و کڕنوشیان بۆ برد و داوایان لێی کرد کە سەریانخات لە جەنگەکانیاندا.

 لە ساڵی ١٤١ کۆچی، (دەرچوونی ڕاوەندییەکان لە مەنسور، ئەوانیش خەڵکێکن لە خوراسان کە لەسەر هاوڕای ئەبو موسلم بوون خاوەنی بانگەشەی گەڕانەوەی ڕوحەکان بۆ جەستە، دەیانوت: گوایە روحی ئادەم چوتە ناو جەستەی (عوسمانی کوڕی نەهیک) و خواکەیان، ئەوەی نان وئاویان دەدات، مەنسورە و جبرائیلیش (هەیسەمی کوڕی معاویەیە)، کاتێک دەرکەوتن هاتنە کۆشکی مەنسور و وتیان: ئەمە کۆشکی خواکەمانە، مەنسور سەرکردەکانیانی گرت و دووسەد کەسی لێیان بەند کرد، هاوڕێکانیان توڕە بوون و تابوتێکی بەتاڵیان هەڵگرت ، ڕۆیشتن تا گەیشتنە  بەردەرگای بەندیخانەکە، تابوتەکەیان فڕێ دا و هێرشیان کردە سەر بەندیخانەکە و هاوڕێکانیان ئازاد کرد، بەرەو مەنسور بە ڕێ کەوتن لەو کاتەدا ژمارەیان شەش سەت کەس بوو بانگی خەلکیان کرد و دەرگاکانی شاریان داخست ئیتر کەس نەیتوانی بێتە ناوەوە) (الکامل، ج٥، ێ ١٢٩). بەوەش دەردەکەوێت کە باوەڕ پێویست بە بوونی بەڵگە ناکات. بانگەشەی بوونی خوایەک لە ئاسمان، جیاوازتر نییە لە وەی کە ڕاوندییەکان، یان کەسانیتر کردیان.

سەیرە کە موسڵمانان ئەم خواییەی کە لە ئینسان دەچێت لە هەموو شتێکدا، وایان لێ کردوە کە توانای ئەوەی هەبێت (پەرجوو) درووست بکات و تەنیا بەوتنی ببە و دەبێت (کن فیکون) هەموو شتێک دابهێنێت. بەڵام قورئان نەیتوانییوە بەڵگەیەکمان بداتێ بەوەی تەنیا جارێک کە خوا ویستبێتی شتێک درووست بکات و وتبێتی ببە و بووبێت. ئەو گەردوونی بە شەش رۆژ درووست کردوە، ئاسمانی بە دەستەکانی خۆی دروست کردوە، هەروەها ئادەمی بەدەستی خۆی درووست کردوە، رزق و رۆزوی سەر زەوی بە چوار رۆژ دابین کردوە، کاتێکیش ویستی یارمەتی   موسڵمانان بدات لە شەڕی بەدر مەلائیکەتی نارد بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە باتی ئەوەی بە کافرەکان بڵێت بشکێن و دەشکان. کاتێکیش ویستی مەریەم بار بکات بە عیسا، نەیوت بە عیسا لە منداڵدانی مەریمدا پەیدابە، بەڵکوو مەلائکەتی نارد بۆ ئەوەی فوو بکاتە (زێی) مەریەم ئەو زێیەی بە پارێزراوی ڕایگرتبوو. لە گەڵ ئەوەشدا، موسڵمانان بەردەوامن لە ستایشکردنی خوا بەوەی گەر هاتوو شتێکی ویست دەڵێت ببە ودەبێت؟! دەسەڵاتی خوایان خستە سەروو هەموو شتێکەوە، هەر وەک لە قورئاندا هاتووە: تۆ نیت ئەوەی کە تیر دەهاوێژێت، بەڵکوو ئەوە خوایە کە دەیهاوێژێت، ئەوە تۆ نیت کە لێیان دەدەیت بەڵکووئەوە خوایە لە جیاتی تۆ لێیان دەدات، تاوایان لێکردووە کە تیردانەکەی پڕە لە تیر و دەیهاوێژێت بە هەموو لایەکدا.

زۆربەی ناوەکانی خوا  توندی و زیانبەخشى و تۆڵە و ستەمکاری و زەبر دەگەێنێت، قورئانیش ئەوە دووپات دەکاتەوە لە سورەتی البروج(١٢-١٦)(بەڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت زۆر توندو تیژ و به‌زه‌بره‌. به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێک دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه‌.  هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆشبوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه.  خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره‌.  هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی). کەواتە ئەو خوایە  خاوەن زەبری توندە، هەرچی بوێت دەیکات، ئەوەی کە تیردانەکەی پڕە لە تیر و، لە ناوەندی شار هەڵواسراوە، ناتوانێت بەسەر دوژمنەکانی خۆی کە مرۆڤن سەرکەوێت، کەواتە یان لاوازە تا ئەو شوێنەی ئەوەی پێ ئەنجام نادرێت، یانیش ئەوەتا بوونی نییە. لەبەر ئەوەیە کە موسڵمانان خۆیان دامەزراندوە وەک: بەرگریکەر لە خوا، سەرەڕای ئەوەی کە خوا دەڵێت:

(خوا پشتگیری ده‌کات له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌موو خیانه‌تکارو کافرو بێ باوه‌ڕێکی خۆش ناوێت).  (سورەتی حەج٣٨﴾ قورتوبی بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ئایەتە دەڵێت: ("بەرگری" واتە شتی ناحەزیان لێ دوور دەخاتەوە.) لە گەل ئەوەشدا ئەم خوایە ناتوانێت شتی ناحەز لە خۆی دوور بخاتەوە، بۆیە گیان و سامانی موسڵمانانی لێیان کڕیووە، بۆ ئەوەی بیپارێزن.

لەقورئاندا هەندێک ئایەت هەن  بۆ ئەوانەی لێی تێدەگەن، کە نەبوونی خوا دەسەلمێنن، مەگەر لە خەیاڵی ئەوانەدا نەبێ کە خوایان لە بری خورما لە وەهم دروست کردووە.

 ئەفسانەی پێشینان لە قورئاندا زۆرن، ئەوانەی کە سڕانەوە لە سەر زەوی، یا ئەوانەی وەرگێڕدران بۆ مەیمون و بەراز، وادەکات لە موسڵمانان کە بڕوا بە قورئان بکەن بێ ئەوەی پێویستییان بە بەڵگە ببێت. لە (سورەتی ئەعراف٧٠) خوا هەواڵی نەوەی (عاد)مان بۆ باس دەکات، ئەوانەی گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەیان نەبوون(وتیان: ئایا تۆ هاتویته لامان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستین و واز له‌و په‌رستراوانه بهێنین که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رستن؟! که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که پێمان ده‌ده‌یت بۆمان بهێنه دى‌! ).

﴿ بە پێ ى ئەفسانەکە، خوا داواکەیانی بەدى هێنا و بایەکی سارد و سڕی هەڵکرد بە سەریاندا و لەناوبران. کاتێکیش کە نەوەی نوح گوێڕایەڵی نەبوون( وتیان: ئه‌ی نو‌ح به‌ڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین، ده‌ی ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه که هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ده‌مانترسێنی پێی، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت)﴿هود ٣٢﴾.  خوا داواکەی ئەوانیشی هێنایەدى و خنکاندیانی بە تۆفانێک. بێگومان هیچ بەڵگەیەک نییە ڕاستی ئەو ڕووداوانە بسەلمێنێت.

عەرەبەکانی پێش ئیسلام ئەم چیرۆکانەیان بەلاوە گرنگ نەبوو. کاتێک محەممەد هەڕەشەی لە عەرەبی مەککە کرد بەوەی خوا زەویان لێی تاریک دەکات و لە ناویان دەبات، وتیان خوایە: (ئه‌گه‌ر ئه‌مە ڕاستییە و، له‌لایه‌ن تۆشه‌وه ڕه‌وانه کرا بێ‌، ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا، یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه‌!. ﴿ الأنفال ٣٢﴾

ئەو پەڕی بوێری و چاو نەترسی بۆ ئەو خوایەى کە گوایە، قەومی لوتی سڕییەوە لە بەر ئەوەی دەستەیەک لە پیاوان نێربازییان دەکرد، هەروا قەومی سالح لە ناو بران جونکە وشترەکەیان سەربڕی، ئەوتا عەرەبی مەککە داوا لە محەممەد و خواکەی دەکەن داواکەیان بێنێتە دیی و، بەردیان بەسەردا ببارێنێت ئەگەر ئەو بوونی هەیە؟ هەڵبەتە داواکەیان نەهاتە دیی، چونکە خوا بوونی نییە!. مەککە هێشتا لە شوێنی خۆیدایە و بەردیشى لە ئاسمانەوە بەسەر کەسدا نەباراند. کاتێکیش جولەکەکان نەیان ویست شوێنکەوتووی دینەکی محەممەد بن، لەبەر ئەوەی دینەکەی خۆیان پێش دینی محەممەد هاتووە. هەڕەشەی لێیان کرد بە ئایەتێک کە دەڵێت: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌وەی که ناردوومانه‌و، به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌، پێش ئه‌وه‌ی که ڕووخسارانێک پان و پلیش بکه‌ینه‌وه و، ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین و، وه‌کو پشتی سه‌ری لێبکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد ، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام، ئه‌نجام دراوه‌. ﴿النساء ٤٧﴾.

خاوەن کتێبەکان لە جولەکەو مەسیحییەکان نەیان ویست شوێنکەوتووی دینەکەی محەممەد بن، ئەی وەڵامی خوا چی بوو بۆ ئەوان؟ ئایە ڕوخساریان پان و پڵیش کرا یانیش وەرگەرێندران بە مەیمون و بەراز؟ هەر وەک ئەوەی وتی کە گوایە خەڵکی شەمووانی (ئەوانەی ڕاوە ماسییان کرد لە ڕۆژی شەموودا، کە رۆژی پشووەو ئیشکردن بە فەرمانی خوا لێیان قەدەغە کراوە) کردوە بە مەیمون و بەراز ؟ بێگومان هیچیان لێ نەکرا، چونکە خوا بوونی نییە. خوا تەنیا لەخەیاڵی محەممەدا بوونی هەیە، گوایە لە سەر تەختەکەی پان بووەتەو لە چینی حەوتەمی ئاسمان، چ بەهایەکی هەیە ئەو هەڕەشە و بەڵێنانەی کە محممەد دەریدەپەڕاند بەناوی خوای ئاسمانەوە کە نەتوانێت بە جێی بێنێت؟  ماویه‌تی

ماویه‌تی

لێره‌وه‌ بڕوانه‌ به‌شی دووهه‌م

http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/nuseran1/3170-0.html

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-11-11 05:58:00
به‌شی ( گه‌رمیانی ) ئاماده‌کرد ( نووسینی : د. کامل نەجار وەرگێڕانی : گەرمیانی )



باوەڕ, کوێرانەیە, و, دیدى, مرۆڤ, کوێرتر, دەکات, هەر, لەبەر, ئەوەشە, موسڵمانان, گاڵتەجاڕی, بە, عەرەبەکانی, پێش, ئیسلام, دەکەن, و, وتیان, ئەوان, بەنەزانی, دەژینووسینی, , د, کامل, نەجار, وەرگێڕانی, , گەرمیانیئەو, ئایەتانەی, نەبوونی, ئەڵڵا, دەردەخەن, به‌شی, یه‌که‌م Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا