دوای ده‌ستدرێژی و سوکایه‌تی ئینجا کوشتیان

 

وا هه‌فته‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێت به‌ سه‌ر كوشتنی نیگار ڕه‌حیم، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ربه‌ستن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌دا.

نیگار ڕه‌حیم ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له‌ ڕۆژی ٢٠ ئه‌م مانگه‌دا به‌ ده‌ستی براكه‌ی خه‌ڵتانی خوێن كرا. نیگار دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی سێكسی له‌ لایه‌ن برایه‌كییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر و سكی پڕ ده‌بێت. دواتر كچه‌كه‌و منداڵه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ ژێر ده‌ستی كه‌سوكاری دورده‌خرێته‌وه‌.

به‌ڵام له‌ڕۆژی 1262012 ته‌سلیم به‌ كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه‌. ڕۆژی ٢٠/٠٧/٢٠١٢ له‌ لایه‌ن برایه‌كی‌ تریه‌وه‌ به‌رچه‌قۆ ده‌درێت. ئه‌وه‌ی شایه‌نی سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا چالاكه‌وان و نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگا بێ ده‌نگن. كوشتنی نیگار ته‌نها كوشتنی ژنان نیه‌ به‌ بیانوی ناموسه‌وه‌ به‌ڵكو كۆشتنی مناڵ و كوشتنی ویژدانی مرۆڤایه‌تی‌ یه‌.

حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی‌ ورته‌یان لێوه‌ نه‌هات به‌ڵكو زۆر بێده‌ربه‌ستانه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م كوشتنه‌ وه‌ك ئه‌وانی تر باسه‌كه‌ی بخه‌نه‌ ژێر گڵ. وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری ناوخۆ خۆیان له‌م تاوانه‌ ده‌دزنه‌وه‌.

داوا له‌ ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هه‌وڵی هه‌موومان بتوانین خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ین و ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ بكه‌ینه‌ ده‌نگێكی به‌رز و تا پیشانی بده‌ین و بڵێن ده‌سه‌ڵات بێده‌نگه‌ ئیمه‌ بێده‌نگ نابین.

به‌ هیوام هه‌موو ڕێكخراوه‌كان و كه‌سانی مرۆڤ دۆست و ڕۆشنبیری ئه‌م هه‌رێمه‌ بێنه‌ ده‌نگ و به‌ یه‌ك ده‌نگ بڵێن ( نا بۆ كوشتنی ژنان و مناڵان به‌ بیانوی ناموسه‌وه‌)

هه‌ڵوسراوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-07-29 17:05:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( به‌هار مونزیر )



وا, هه‌فته‌یه‌ك, تێده‌په‌ڕێت, به‌, سه‌ر, كوشتنی, نیگار, ڕه‌حیم, به‌ڵام, ڕێكخراوه‌كانی, ژنان, و, كۆمه‌ڵگه‌ی, مه‌ده‌نی, ده‌ربه‌ستن, له‌به‌رامببه‌هار, مونزیر, دوای, ده‌ستدرێژی, و, سوکایه‌تی, ئینجا, کوشتیان Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا