ن : د.کامل النجار .. و: گەرمیانی : ئەڵڵا یان بت؟

ئەڵڵا یان بت؟

وەک ئاشکرایە منداڵان بڕیاردەرنین، لەهەڵبژاردنی ناسنامەی نەتەوەیی و، باوەڕی دینەکەیان. هەر لەمنداڵییەوە باوکیان شوێنخۆیانیان دەخەن بۆ مزگەوت و، کەنیسە و، پەرستگەکان. منداڵ لەسەر باوەڕی باوکی دادەمزرێت. بەهەمان شێوە ""محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا""، هەر لەمنداڵییەوە لەلای مامی ""ئەبوتالیب"" پەروەردەکرا. ئەو مامەی کە بتەکانی ""ئەللات و عوزات"" و، بتەکانی دیکەی بە پەرۆشەوە دەپەرست. تا ئەو کاتەی لەسەر جێی مەرگ بوو لێیان جییا نەبوە و، تا مردیش باوەڕی بە دینە نوێکەی محەممەد ""ئیسلام"" نەهێنا!. محەمەدیش وەک هەر منداڵێکیتر لەنێو خێزانێکی ئاوهادا گەورە بێت!، ناتوانێ لەو رێسایە بەدەربێ و، بێگومان فیری بت پەرستی دەبێت. زۆر ئاشکرایە محەممەد، تێر بووبوو لە پیرۆز ڕاگرتنی بتەکان و، توانی بتێکی گەوەرە بەناوی ئەڵڵاوە دابهێنێ، کە لەهەموو بتەکانی سەردەمی خۆی گەورەتر بوو.
هەر لەبەرئەوەی بت؛ نەسوود دەبەخشێت و، نەزیانی هەیە و، هیچ کردارێکی هەستپێ ناکرێت؛ لەبەرئەوە محەممەد ویستی بتە گەورەکەی، بەهێزتر و بەتواناتر و، بەڕەنگێکی جیاوازتر برازێنێتەوە. هەرچەندە لەبەرامبەر قورەیشییەکان، نەیتوانی توانای ئەڵڵاکەی بسەلمێنێت بۆیان، کاتێک داوایان لێکرد نیشانەیەکیان لەئەڵڵاوە نیشان بدات. نیشانەیەک، کە بڕوا بە بوونی بکەن. بۆیە محەممەد بە ناوی ئەڵڵاوە پێیانی ووت: (وما منعنا أن نرسل بالآيات إلا أن كذب بها الأولون وآتينا ثمود الناقة مبصرة فظلموا بها وما نرسل بالآيات إلا تخويفا) (الإسراء 59). واتە:
(هيچ شتێك نه‌بووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ موعجيزه‌ به‌رپا بكه‌ين و نيشانى بده‌ين له‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان داوايان كردووه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ موعجیزەی زۆرمان نيشانى پێشينه‌كان دا، به‌لآم ئه‌وان هه‌ر بڕوايان پێ نه‌كرد؛ ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، حوشتره‌ تايبه‌تيه‌كه‌شمان به‌ ئاشكراو روون به‌ قه‌ومى (ثمود) به‌خشى، كه‌چى سته‌ميان لێكرد و سه‌ريان بڕى، به‌ڕاستى ئێمه‌ ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌كاندن نه‌بێت، هيچ جۆره‌ موعجيزه‌يه‌ك نانێرين).
کەواتە ئەم ئەڵڵایە نەیویست نیشانەیەک بۆ محەممەد دابەزێنێت. چۆنکە پێشتر ووشترەکەیان بە درۆ خستەوە. ئەی بۆچی بۆ ""عیسای کوڕی مەریەم"" ئەو هەموو نیشانەیەی داگرت؟ وەک: زیندوو کردنەوەی مردوو، کە قورئان پێمانی دەڵێت، ئەی بۆ عیسی توانی ئەو هەموو پەرجووە نیشان بدات، دوای ئەوەی کە ""ثمود"" وشترەکەیان بە درۆ خستەوە؟ ثمود دەکات بە بیانوو کاتێک کە قورەیش داوایان لێکرد نێشانەیەکی بوونی ئەڵڵایان نیشان بدات.! هەڵبەتە وەڵامەکەی ئەوەیە: بتەکەی محەممەد لە توانایدا نەبوو کە نیشانەیەکیان بۆ دابگرێت، چۆنکە ئەڵڵا بەزمانی ئینتەرنێت، بتێکی (ڤیرتوال)ـە واتە: بتێکە کە تەنیا لە خەیاڵی باوەڕداراندا بوونی هەیە و لە ڕاستییدا بوونی نییە.
محەممەد بۆ شکۆمەند کردنی بتەکەی، کۆمەڵێک ئایەتی هێنا کە گوایە ئەڵڵاکەی ئەو گەردون و مروڤ و ڕوەک و ئاژەڵەکانی درووست کردوە.
[ لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ ] الشورى 49[ أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَنْ يَشَاءُ عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ ] الشورى 50
( هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌ويش خوا خاوه‌نيه‌تى، هه‌رچى بوێت دروستى ده‌كات، به‌ هه‌ركه‌س كه‌ بيه‌وێت ته‌نها كچ ده‌به‌خشێ، وه‌ به‌ هه‌ركه‌س كه‌ بيه‌وێ كوڕ ده‌به‌خشێ…)
( ياخود له‌هه‌ردوو جۆر؛ به‌هه‌ندێك خێزان ده‌به‌خشێت له‌ كوڕ و له‌ كچ؛ هه‌يشه‌ ويستى خوا وايه‌ هيچی نەداتێ و نه‌زۆك بێت، به‌ڕاستى ئه‌و زاته‌ زۆر زانا و به‌ده‌سه‌ڵاته‌.)
کاتێک کە قورەیشییەکان ئەم ئایەتانەیان بیست، بێگومان سەرسام بوون لەوەی کە ئەم ئەڵڵایە چۆن نێردراوەکەی خۆی نەزۆک کردووە، محەممەد دوای خەدیجە زیاتر لە ٢٠ژنی هێنا بەڵام تەنیا مندالیکیشی لێیان نەبوو، سەڕای ئەوەی کە هەموویان، بێجگە لە عایشە، پێشتر شویان کردبوو و منداڵیشیان بووبوو لە پیاوە کۆنەکانیان. کەوابێ محەممەد زۆر لە ئەڵڵاکەی پاڕاوەتەوە کە لەو ژنانە منداڵێکی پێبدات، بەتایبەتی کە لەمەککە گاڵتەیان پێکرد بەوەی کە کۆڕی نییە، واتە کەس پاش مردنی جێگری نابێت. بەڵام، بتەکان نابیستن و وەڵامی داواکانی نادەنەوە.
لێرەدا جێی خۆیەتی، بەراوردی نێوان ئەوەی ئەڵڵای محەممەد و، ئیلۆهیمی موسا وتوویانە بکەین. ئیلۆهیمی موسا بە بەنی ئیسرائیلی گوت:
ئێوە بەرەکەتدار دەبن لەسەرەوەی هەموو گەلان، وەجاخکوێر و، نەزۆک نە لەئێوە و، نە لەناو ئاژەڵە ماڵییەکانتاندا نابیت. ( تەورات. وتەکان.7-14)
هەر چۆنێکبێت ئیلۆهیم پەیمانی بە موسادا، نە نەتەوەکەی و نە ئاژەڵەکانیشیان نەزۆک و بێ بەرکەت نەکات. بەڵام لەراستییدا هەروەک ئەڵڵاکەی محەممەد، ئیلۆهیمی موساش نەیانتوانی بەڵێنەکانیان بهێننەدیی. موسا وەک محەممەد، خەڵکیان فریودا بە توانایەکی خەیاڵیی بتەکانیان. بێگومان بتەکان هیچیان پێناکرێت!.
لەبەر ئەوەی محەممەد لە ژێر کاریگەریی (جاهیلییەکان) و، بتپەرستی ئەوسەردەمە گەورە بووبوو. لەبەرئەوە بتەکەی خۆی (ئەڵڵا)ی بە تواناتر و مەزنتر، لەبتەکانی ئەوان ناونا. لەقورئاندا پێانی گوت: (فتبارك الله أحسن الخالقين) (المؤمنون 14). ئەڵڵاکەی ئەو پیرۆزە و، چاکترین درووستکەرە!. هەروەها گوتی: (أتدعون بعلاً وتذرون أحسن الخالقين) (الصافات 125).
واتە: (ئايا ئێوه‌ هانا و هاوار و نزا بۆ ""به‌عل"" (بتێكى گه‌وره‌ بوو ده‌يانپه‌رست) ده‌به‌ن و،‌ واز له‌ خواپه‌رستى ده‌هێنن له‌كاتێكدا ئه‌و زاته‌ چاكترينى دروستكاره‌كانه‌). ئەمەش دانپیانانێکی ڕۆنە لەمحەممەدەوە، بەوەی کە ئەڵڵا بریتییە لە بتێک لەبتەکان وەک: بەعل و لات و عوزا. بەڵام، ئەڵڵا لەدروستکردندا باشترینیانە. ئەگەر هاتوو ئەڵڵا گەردونی درووست کردبێت، ئەوا بتەکانی کەش بەشداریان کردوە لەو دروستکردنە، بەڵام ئەڵڵا باشترینیانە. بێگومان نەمحەممەد و، نەکەسی تر دەتوانێ ئەم هەموو گازندانە بسەلمێنێ. بەڵام هەر چۆنێکبێ، دان پێنانێکە بەوەی درووسکەری دیکەش هەن لەتەک ئەڵڵاوە.
هەروا رزق دەری دیکەش هەن جگە لە ئەڵڵا:
(قل إن ربي يبسط الرزق لمن يشاء من عباده ويقدر له وما أنفقتم من شيء فهو يخلفه وهو خير الرازقين) (سبأ 39). واتە:
پێيان بڵێ: به‌ راستى په‌روه‌ردگارم رزق و رۆزى ده‌به‌خشێت به‌ هه‌ركه‌س له‌به‌نده‌كانى، يان لێى ده‌گرێته‌وه‌، ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن ئه‌و زاته‌ جێى پڕده‌كاته‌وه‌ چۆنكه‌ ئه‌و خوايه‌ چاكترين رزق و رۆزى به‌خشه‌.
کاریگەریی بتەکان ئەوەندە زۆر بوو لەسەر محەممەد، وەک دەیبینین لەشێوەی ئینسان داتاشربون. لەبەرئەوە بتە تازەکای خۆی، کە ناوی لێنا ئەڵڵا چووانی لەئینسان بە هەموو سیفەتەکانییەوە. ئەم ئەڵڵایە پێدەکەنێت، خۆشحال دەبێت، تووڕە دەبێت و، دوو دەستی هەیە. وەک ڕاڤەکەران دەڵێن: ""هەردووکیان دەستە ڕاستن""، هەروەها دوو قاچی هەیە دەڕواو و غاردەکات، وەک حاجییەکانی مەککە. لەسەر تەختەکەی پان دەبێتەوە، دادەبەزێتە ئاسمانی خوارەوە دوایی دووبارە سەردەکەوێتەوە ئاسمانی سەرەوە، چینی حەوتەم. لەژێر کورسییەکەیەوە شلاوێک وەک تۆماوی پیاو دەبارێت، کە گۆشت و جەستەی مرۆڤەکانی پێ دەڕوێنێت و دووبارە زیندوویان دەکاتەوە، هەروەک چۆن خۆڵی زەوی بە ئاو سەوز دەبێت.
وَاللَّهُ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَسُقْنَاهُ إِلَى بَلَدٍ مَيِّتٍ فَأَحْيَيْنَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا كَذَلِكَ النُّشُورُ. (فاطر-9).
واتە: (خودا ئه‌و زاته‌يه‌ كه‌ باى ره‌حمه‌ت ده‌نێرێت و، هه‌ڵمى ده‌رياكانى پێ ده‌گوێزێته‌وه‌ و ده‌يكاته‌ هه‌ور، جا ده‌ينێرين بۆ وڵاتێكى وشك و مردوو، ئينجا ئه‌و زه‌ويه‌مان پێ زيندوو كرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ مردبوو، زيندوو كردنه‌وه‌ى ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ ده‌بێ).
(ثم يرسل الله من تحت العرش منياً كمني الرجال، فتنبت أجسامهم ولحمانهم من ذلك الماء كما تنبت الأرض من الثرى) (الدر المنثور للإمام جلال الدين السيوطي، ج7، سورة فاطر، الآية 9).
هەروەها ئەم راڤەکردنەش ئەوە دەگەێنێت کە محەممەد و، بتەکەی نەیان دەزانی کە تەنیا بە تۆماوی پیاو کۆرپەلە دروست نابێت.
بەڵام ئەم ئەڵڵا تازەیە، بەهێز و پتەویشە، سەڕای ئەوەی بەڵێنەکانی نەدەهاتنە دیی؛ ئەگەر شتێکی بوێت بە ""کن فیکون"" دەیکات. بە گووتەی محەمەد، قەومی لوت و عاد و ثمودی کرد بەناخی زەوییدا. هەروا قەومی نوحی خنکاند. توناکانی لەسزادان و، وێرانکاری و، کوشتنی بە کۆمەڵ و، بەدڕەوشتی بێسنورن. هەر خۆیەتی کە پێمان دەڵێت: (لا تزر وازرة وزر أخرى). واتە: کەس باری گوناهی کەس هەڵناگرێت!. ئەگەر بیەوێت دەتوانێت دەست لەوکەسە بوەشێنێت کە تاوانبارە بێ ئەوەی زیان بە کەسی تر بگەێنێت. هەر وەک قورئان دەڵێت؛ ئەو کارەی ئەنجام لەگەڵ قارون داوە کە بە سامانەکەیەوە دەینازی و ستەمکار بوو قورئان دەڵێت:

(فخسفنا به وبداره الأرض فما كان له من فئة ينصرونه من دون الله وما كان من المنتصرين) (القصص 81).
ئه‌وسا (كه‌ بينيمان قاروون به‌ته‌واوى له‌ سنوور ده‌رچووه‌) كوتوپڕ خۆى و ماڵ و سامانيمان برد به‌ناخى زه‌ويدا، هيچ ده‌سته‌و گرۆيه‌كي نه‌بوو فرياى بكه‌وێ و، له‌ده‌ست خه‌شم و قينى خوا ده‌ربازى بكات. بێگومان له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوو كه‌ بتوانێ خۆى رزگار بکات.)
محەممد ئەم ئەفسانەیەی لەتەوراتەوە گواستوەتەوە، کە گوایە: بتەکەی موسا دوو چادری لەنێوان هەموو چادرەکاندا بەناخی زەویدا برد، کە لەوێدا قۆرەح و هاوڕێکانی وەستابوون:
تەورات دەڵێت: کتێبی ئامارەکان. 16-20-32
20- ئینجا خوداوەند لەگەڵ موسا و هاروندا دووا و فەرمووی:
21- خۆتان لەم کۆمەڵە جیا بکەنەوە، وا من لە ساتێکدا لە ناویان دەبەم.
22- بەڵام موسا و هارون بەسەر ڕوویاندا کەوتن و وتیان: خودایە، خودای ڕۆحەکانی هەموو مرۆڤ، ئایە یەک پیاو گوناه بکات، تۆ لە هەموو کۆمەڵ تووڕە دەبیت؟
23- جا خوداوەند لە گەڵ موسادا دووا و فەرمووی:
24- لەگەڵ کۆمەڵ بدووێ و بڵێ، "لە دەوروبەری چادرەکانی قۆرەح و داتان و ئەبیرام دوور بکەونەوە"
25- جا موسا هەڵستا و چووە لای داتان و ئەبیرام و پیرەکانی ئیسرائیلیش دوای کەوتن،
26- ئینجا موسا لەگەل کۆمەڵدا دووا و وتی: "لە چادرەکانی ئەو کەسە بەدکارانە دوور بکەونەوە ودەست لە هیچ شتێکی ئەوان مەدەن، نەوەک بە هەموو گوناهەکانی ئەوانەوە لەناو بچن".
27- ئیتر ئەوانیش لە دەوروبەری چادرەکانی قۆرەح و داتان و ئەبیرام دەرچوون و داتان و ئەبیرامیش لەگەڵ ژنەکانیان و کوڕەکانیان و منداڵەکانیان لە دەرگای چادرەکانیان وەستان.
28- ئینجا موسا وتی: "بەمە دەزانن کە خوداوەند ناردوومی تا ئەم هەموو کارانە بکەم و ئەمەش لە خۆمەوە نییە،
29- ئەگەر ئەم پیاوانە وەک مردنێکی سروشتی بمرن و وەک هەموومرۆڤێک بە مەرگی ئاسایی مردن، ئەوا خوداوەند منی نەناردووە،
30- بەڵام ئەگەر خوداوەند شتێکی نوێی داهێنا و زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ هەموو ئەوەی هەیانە و بە زیندوویی چادریان هەڵدایە ناو جیهانی مردووانەوە، ئەوا دەزانن کە ئەم کۆمەڵە سووکایەتییان بە خوداوەند کردووە.
31- کاتێک لە هەموو ئەم قسانە بۆوە، زەوییەکەی ژیریان شەق بوو.
32- زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ ماڵەکانیان و هەموو پیاوەکانی قۆرەح و لەگەڵ هەموو سامانەکانیان.
ئەوەش بەڵگەی موسا بوو بۆ سەلماندنی ئەوەی کە خوا ناردوویەتی، ئەی کە بەڵگەیەکی بێمانایە!.

بەڵام بتە محەمەدییەکە، زۆردارتر بوو لەبتەکانی دیکە بە گووتەی خۆی و، ئەو هێزە لەرادە بەدەرەی بە خۆی دابوو. لەڕاستییدا لەهەموو بتەکانیتر بێتواناتر بوو. ئەوەش بەوەی کە محەممەد ویستی شوێنکەوتووەکانی هانبدات بۆ کوشتار لەشەڕێ ""بەدردا""، وتی پێیان: کە ئەڵڵا مەلائیکەت دەنێرێت بۆ ئەوەی لە تەکیاندا شەڕ بکەن؛ (يمدكم ربكم بخمسة آلاف من الملائكة مُسَوِّمِينَ) (آل عمران 125). واتە: ئەڵڵا پێنج هه‌زار فريشته‌ى نيشانه‌دارتان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كات، بؤ ئه‌وه‌ى كۆمه‌كتان بكه‌ن). بتپەرستە شوێنکەوتووەکانی، باوەڕیان پێکرد و وایانزانی کە مەلائیکەت بەتەکیانەوەن و شەڕدەکەن. بەڵام لەبەر ئەوەی کەسیان لەشەڕدا مەلائیکەتی نەدیی؛ گێڕانەوەکان لەوەسفکردنیاندا جیاواز بوون، هەندێک وتیان مەلائیکەتەکان بەسواری ئەسپی سپییەوەن و، عەمامەی سپییان بەسەرشاندا داوە. هەندێکتر وتیان عەمامەکانیان زەردە، وەک عەمامەکەی زوبێری کوڕی عەوام. ئەو مێشک شۆراوانە لەخۆیان نەپرسی ئایا؛ مەلائیکەت ئەسپی بۆ چییە؟ ئەوان باڵیان هەیە و، بە چاوترووکاندنێک لەنێوان ئاسمان و زەویدا دەفڕن. هەر وەک بە گووتەی محەممەد، چۆن جوبرائیل دەیکرد بە بەردەوامی.
با بڵێن کە مەلائیکەتەکان بەکردەوە لەو شەڕەدا بەشدارییان کرد؛ کەواتە ئەوانیش وەک بتە گەورەکە بێهێزن. ژمارەی ئەو قورەیشییانەی لەشەڕی بەدر کوژران ٧٠ پیاو بوون. هێزەکەی محەمەد لە ٣١٣ پیاو پێک هاتبوو (سيرة ابن كثير). ئەگەر پێنج هەزار مەلائیکەت بەو هەموو چەکەوە توانیبێتیان تەنیا ٧٠ کەس بکوژن! لێرەدا بەڵگەی ناوێت ئەو مەلائیکەتانە زۆر لاواز بوون. سەڕای ئەوەش قورئان دەڵێت: (لينصرن الله من ينصره إن الله لقوي عزيز) (الحج 40). واتە: خوا ئه‌و كه‌سه‌ سه‌رده‌خات كه‌ پشتگيرى ئاين و به‌رنامه‌كه‌ى ده‌كات و هه‌وڵى سه‌رخستنى ده‌دات، به‌راستى خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته‌. لێرەدا دەبێ بپرسین کوا ئەو هێزە؟ لەکاتێکدا ئەڵڵا دەڵێت: ئەو لەباوەڕداران سەر و سامانیان دەکڕێت بۆ ئەوەی بیپارێزن!.
ئەم ئەڵڵا لاوازە، بەڵێنی پاداشتی سێکسی و منداڵی لووس بە باوەڕداران دەدات، بۆئەوەی بەرگری لێبکەن. چۆنکە خۆی بێدەسەڵاتە و، توانای هیچ شتێکی نییە. لەبەرئەوە ناچارە بانگەشەی ئەوە بکات کەتوانای هەیە خەڵک بکات بە ناخی زەویدا و، بەردیان تیبگرێت و، بروسکە بنێرێت بۆ ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت، لەناویی ببات.
ئەگەر توانای کردنی ئەو شتانەی هەبیت، ئیتر بۆ پێویستی بە سەربازی ئەڵڵا و حزبی ئەڵڵا و خەڵکانیتر هەیە، کە تۆڵە لەدوژمنەکانی بکەنەوە؟ بۆ ""سەلمان روشدی"" ناکات بە ناخی زەویدا لەبری ئەوەی پشت بە خومەینی ببەستێت هەتا فەتوای خۆێن ڕشتنی بدات؟ کەهێشتا ئەو خوێنە بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ زیاتر بەسەر فەتواکەدا. ئەی بۆ نەمان بیستوە کە نە‌هێڵێت ئەو کارەساتە ئینسانیانە ڕوو بدەن کە باوڕ پێبوانی بوونەتە هۆی ڕوودانی لەپێناوی خۆیدا؟ بۆنموونە لە""سۆماڵ"" موسڵمانان یەکتری دەکوژن. هەر کۆمەڵێک گازندەی ئەوە دەکات، کە خۆیان نوێنەری شەرعیی ئەڵڵان لەسەر زەوی و، دەیانەوێت شەریعەتی ئیسلامی ڕاستەقینە بەجێ بێنن. بەهۆی ئەو کوشتارەی کە لەنێوان خۆیان ئەنجامی دەدەن، هەزاران مرۆڤ و ئاژەڵ کوژراون و سۆماڵیان وێران کردوە. سێ سەت هەزار کەس لەژن و پیاو، وڵاتیان بەجێ هێشت، بەرەوە بیابانێکی کاکیبەکاکی لەباکوری کینیا. نە ئاوی لێیە و نە سەوزی، لەژێر خێوەتی لەپێست و کارتۆن دروستکراو دا دەژین، کە ماڵ و حالێ خۆیان بە ناچاری بەجێهێشتوە و، لەبرسییەتی و تونییەتیدا گەماروو دراون. سەڕای ئەوەش ئەم ئۆردووگەیە، مانگانە پێشوازی لەشەست هەزار نەفەر دەکات و، بەچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دچێت. ئەگەر هاتوو دەست کراوەیی و، چاکەی ئەهلی کتاب نەبوایە لە برسان دەمردن. بتە گەورەکەی ئاسمانیش دەڵێت: (وما من دابة في الأرض إلا على الله رزقها). واتە: هەموو زیندەورێک لەسەر زەوی ئەڵڵا بژێویی دابین دەکات!. ئەی کوا بژێوی ژیانی ئەم بەدچارانە کە بە نەخۆشیی و، برسییەتی ناچاری دەربەدەری کراون لەپێناوی ئەڵڵادا؟ ئایە ئەم کارەساتە هەموو بەویژدانێکی زیندوو ناهەژێنێت؟ ئەی بۆ ئەڵڵاکەی محممەد فریا ناکەوێت بۆ ئەوەی ئەم جەنگە بوەستێنێت کە لە پێناوی پەرییەکان و منداڵە لووسەکانی بەهەشت دەکرێت؟. بەڵام، ئایا بیستوومانە کە بتێک بتوانێ بجوڵێت؟
ئەگەر کارەساتی سۆماڵ نایهەژێنێت!، ئەی نابینێت کە ریش درێژەکانی پاکستان خۆیان لەنێوان موسڵمانادا دەتەقێننەوە لەپێناوی بەجێهێنانی شەریعەتی ئیسلامیدا، تاوەکوو کچە خوێندنکارەکانی زانستگەیان تەقانەوە؟ ئەو جەنگەی نێوانیان بووە هۆی ئەوەی سەتان هەزار موسڵمان، دەربەدر و بێلانەبن و سەرهەڵگرن. ئەمە جگە لەوەی کە پێویست بەوە ناکات باسی بکەین، کە ڕیش درێژە موسڵمانەکان دەیکەن لەعێراق و ئەفغانستان و سعودییە. بەبیانوی ئەوەی کە هاوکاری سوپای بیانی دەکەن. ئەگەر ئەڵڵا بت نەبوایە، دەبوایە بەم کارەساتانە جووڵەی تێبکەوتایە کە لەژێر ناوی خۆی دەکرێت و بە چاوی خۆی دەیبینێت. ئەوە خۆیەتی دەڵێت: ئەڵڵا بینەر و زانایە!.
ئەڵڵای موسڵمانەکان بتێکی گەورەیە کە باوەڕداران پێی ڕاهاتوون و، لێی دەپاڕێنەوە سەریانبخات بەسەر دوژمناندا، بەڵام ئەو ئەڵڵایە لەتوانایدا نییە خۆی سەربخات. هەر لەبەرئەوە موسڵمانان پەنا دەبەنە بەر بتگەلی دیکە، بەڵکوو ئەوان بتوانن سەریان بخەن، بۆیە خودی محەممەدیان کرد بە بت، دوای ئەویش بنەماڵەکەی و هاوڕێکانی، پاش ئەوانیش پیاوانی ئاینی و، گێڕانەوکانی بوخاری و موسلم!. ژنانی موسڵمانیش، زەینەب و فاتمە و کۆمەڵێک کەسیی دیکەیان کرد بە بت، خۆخشاندن و خۆسڕیینەوە بە گۆڕەکانیان بوە هۆی سوود پێ بەخشینیان، لە لایەنی دەرونییەوە، لەبڕیی ئەوەی ڕاستەوخۆ لەئەڵڵا دەست پان کەنەوە. ئەگەر ئەم ئەڵڵایە بتێک نییە؛ با ""ریچارد داوکنز و کامل نەجار"" و، نموونەی ئەوان بخاتە ناخی زەوییەوە. چۆنکە ئەوان دوژمنی ئەو ئەڵڵایەن و، باوەڕیان بە بوونی نییە. بێزار بووین لەهەڕەشە و گوڕەشەی هێزێک، کە بەهیچ جۆرێک بوونی نییە، کەسیش تا ئیستە نەیبینیوە، خۆ شاردنەوەش لەپشت پەردەی کە گوایە (إن الله يمهل ولا يهمل) واتە: ئەڵڵا مۆڵەت دەدات، بەڵام پشت گوێی ناخات. ئەمەش وتەیەکە مرۆڤی ئاوەزدار فریو نادات!.



الحوار المتمدن - العدد: 2807 - 2009 / 10 / 22 - 19:21

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=311724795569927&set=a.130400147035727.31940.100001972284990&type=1&theater

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-06-12 13:07:00
به‌شی ( گه‌رمیانی ) ئاماده‌کرد ( ن : د.کامل النجار .. و: گەرمیانی : ئەڵڵا یان بت؟ )



وەک, ئاشکرایە, منداڵان, بڕیاردەرنین, لەهەڵبژاردنی, ناسنامەی, نەتەوەیی, و, باوەڕی, دینەکەیان, هەر, لەمنداڵییەوە, باوکیان, شوێنخۆیانیان, دەخەن, بۆ, مزگن, , دکامل, النجار, , و, گەرمیانی, , ئەڵڵا, یان, بتن, , دکامل, النجار, , و, گەرمیانی, , ئەڵڵا, یان, بت Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا