مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی : عائیشە ، یان منداڵبازیی موحەممەدی ئیسلام موسڵمانه‌کان ده‌ڵێن کە عایشە دایکی ئیماندارانه‌و له‌سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیدا ژنێکی زیرەک و لێهاتوو بووە. ده‌شڵێن که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ ژنه‌ هه‌ره‌ خۆشه‌ویست و هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی په‌یامبه‌ری ئیسلام، چه‌ندین گوته‌و گرداری موحه‌ممه‌دی به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین ئایه‌تی شی کردوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین سه‌رگوزشته‌ی بۆ موسڵمانان باسکردووه‌. 
 
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستیانه‌شدا بەشی هەرە زۆری موسڵمانان بێئاگان لەوەی کە ئەم عایشەیە کەی بوو بە ژنی موحەممەد!؟ چۆن بوو بە ژنی موحەممەد!؟ بە چ شێوازێک ژیانی بوکێنی و هاوسەرگیری لەگەڵ موحه‌ممه‌ددا بەئەنجام گەیاندووە!؟ شەوی بوکێنی ئەم ژنە چ کارەساتێکی بۆ مێژووی بۆ ئازاره‌کانی ژنانی جیهان تۆمار کردووە!؟ موسڵمانه‌کان چییان له‌م باره‌یه‌وه‌ بیستووه‌و خوێندووه‌ته‌وه‌!؟ 
 
 پێش ئه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د خوازبێنی عایشه‌ بکات دوو ئەزموونی زه‌واجی هەبووه‌، ئەزموونی یەکەم ژنی یەکەمی بوو به‌ناوی خەدیجە، ئەزموونی دووهەم ژنی دووهەمی بوو به‌ناوی سه‌وده‌.
 
له‌ نوسینه‌کانی پێشوماندا باسی ئه‌م دوو ژنه‌یمان کردووه‌ که‌ خه‌دیجه‌ پیر بووه‌ هه‌روه‌ها سه‌وده‌ش ژنێكى روخسار ناشرین بووه‌, ئه‌م دوو دیارده‌ سروشتییه‌، پیری و ناشرینی، ئه‌زموونێكى تاڵی بۆ ژیانی سێکسیی موحه‌ممه‌د دروست کردووه‌ کە لە برسێتی سێکسییەوە نزیکتر بێت زیاتر لەوەی کە مەسەلەیەکی ئینسانی یان کلتوری ‌بێت. موحه‌ممه‌د، وا بیری دەکردەوە‌ گه‌ر له‌گه‌ڵ ژنێكدا وەک خەدیجە پیر نه‌بێت و وه‌ک سه‌ود ناشرینیش نه‌بێت، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ کیژێکی گه‌نج یان منداڵکاره‌ی جوانکیله‌ ئه‌زموونێکى هاوسەرگیری تاقیبكاته‌وه‌, چاكتره‌. ئه‌م بیرکردنەوەیە پاڵی پێوه‌ده‌نێت بچێته‌ خوازبێنی عائیشه‌ که‌له‌و کاته‌دا دوو یاخود سێ مانگ به‌سه‌ر ژنهێنانی دووهه‌می تێپه‌ڕی کردبوو، واته‌ ته‌نها دوو سێ مانگ سه‌وده‌ ژنی بوو ئیتر یه‌کسه‌ر چووه‌ داخوازی عایشه‌. 
 
عائیشه‌ کچێ ئه‌بوبه‌کری صدیقه‌، ئه‌بو به‌کری صدیق، که‌ دوای مردنی موحه‌ممه‌د ده‌بێته‌ خه‌لیفه‌ی یه‌که‌می موسڵمانان، له‌ نزیکتین هاوڕێ و متمانه‌پێکراوترین دۆستی موحه‌ممه‌د بووه‌. پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام هاوڕێی موحه‌ممه‌د بووه‌و تا دوای مردنیش ئه‌م هاوڕێیه‌تیه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌، لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئیسلام باسی هیچ شتێکی وامان بۆ ناکه‌ن که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ئه‌م دوو هاوڕێیه‌ له‌یه‌کتری زیز بووبن، بۆیه‌ خۆیان به‌ برای یه‌ک زانیوه‌و چه‌ندین جار موحه‌ممه‌د پیی وتووه‌ که‌ تۆ برای منیت. ئه‌بوبه‌کر کوڕو کچی تری هه‌یه‌و عائیشه‌ یه‌کێک ده‌بێت له‌ کچه‌کانی.
 
مێژوونوسەکان دەڵێن له‌و کاته‌دا که‌ پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان خوازبێنی عائیشه‌ی کردووه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و زیاتر له‌ په‌نجاو یه‌ک ساڵ بووه‌. به‌م شێوه‌یه‌
له‌ ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵیدا ده‌ستی کردووه‌ به‌ بانگه‌وازه‌که‌ی، 
١٣ ساڵ له‌ مه‌ککه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ کردیه‌‌  ٥٣ ساڵ،
ساڵ و نیوێک پێش ئه‌وه‌ی کۆچ بکات بۆ مه‌دینه‌ داخوازی عایشه‌ی کردووه‌
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ساڵ و نیوێک له‌ ٥٣ ساڵ ده‌ربکه‌ین ده‌مێنێته‌وه‌ ٥١ ساڵ و نیو
بۆ ته‌مه‌نه‌که‌ی عائیشه‌ش مێژوونوسان ده‌ڵێن له‌و کاته‌دا ئه‌و‌ تەمەنی شەش ساڵان بووە.
 
بۆ نموونه‌ لە صەحیحی بوخاریدا، که‌ یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوی موسڵمانانه‌ له‌ دوای قورئان، نوسراوە:
تَزَوَّجَ النَّبِيُّ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ‏ ‏عَائِشَةَ ‏ ‏وَهِيَ بِنْتُ سِتِّ.
ئه‌و كاته‌ى كه‌په‌یامبه‌ر، صه‌لات و سه‌لامی خوای لێ بێت، داخوازى كردووه‌ عائیشه‌ كچێكى شه‌ش ساڵان بووه‌. 
سه‌رچاوه‌ (صحيح البخاري: كتاب النكاح, باب/ من بنى بأمرأة وهى بنت تسع سنين. حديث4863)
 
زاناو شاره‌زایان و نوسه‌ره‌ باوه‌ڕپێکراوه‌ ئیسلامیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ ڕاسته‌ که‌ له‌ ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا مارەی کردووە بەڵام نەیگواستۆتەوە به‌ڵکو دوای نزیکه‌ی سێ ساڵ ئینجا گواستویه‌تیه‌وه‌، ئه‌وکاته‌ی که‌ موحه‌ممه‌د کۆچ ده‌کات بۆ مه‌دینه‌، پاش ساڵ و نیوێک له‌ دوای کۆچه‌که‌ی، له‌ناو شاری مه‌دینه‌دا عایشەی گواستۆتەوە.
(سه‌رچاوه‌: ابوعبدالله, الزبـير بن بكار بن عبدالله بن مصعب الزبـيري أبوعبدالله.. وفاة المؤلف256 مؤسسة الرسالة بـيروت1403 الطبعة الأولى عدد الأجزاء 1 المحقق سكينة الشهابـي, قصة, تزوج عائشة.)
 
واته‌ ته‌مه‌نی ئه‌و کاته‌ی موحه‌ممه‌د ٥٤ ساڵ بووه‌و به‌م شێوه‌یه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ موحه‌ممه‌د له‌ ته‌مه‌نی ٥١ ساڵی و نیوی داخوازی عایشه‌ی کردووه‌و پاشان ماره‌ی کردووه‌، دوای نزیکه‌ی سێ (٣) ساڵ واته‌ له‌ ته‌مه‌نی ٥٤ ساڵیدا چووه‌ته‌ په‌رده‌وه‌. 
 
له‌ زانینی ته‌مه‌نی موحه‌ممه‌ددا هیچ کێشه‌یه‌ک نییه‌ به‌ڵام بۆ ته‌مه‌نه‌که‌ی عایشه‌ چه‌ندین قسه‌و باس هه‌یه‌، چونکه‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ر نوسراوه‌و موسڵمانه‌کانیش هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌وه‌ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌ که‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵان بوبێت. با له‌ سه‌ره‌تادا گوێبیستی خودی عائیشه‌ ببین بزانین چۆن باسی ته‌مه‌نی داخوازیه‌که‌ی و ته‌مه‌نی گواستنه‌وه‌که‌ی خۆی ده‌کات:
له‌ صه‌حیحی بوخاریدا عائیشه‌ به‌م شێوه‌یه‌ باسی ده‌کات و ده‌ڵێت:
 
تَزَوَّجَنِي النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَنَا بِنْتُ سِتِّ سِنِينَ، 
كاتێك كه‌په‌یامبه‌ر صه‌لات و سه‌لامی خوای لێ بێت خواستمى من ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵان بوو,
فَقَدِمْنَا الْمَدِينَةَ فَنَزَلْنَا فِي بَنِي الْحَارِثِ بْنِ خَزْرَجٍ، 
دواتر ئێمه‌ چوینه‌ مه‌دینه‌، له‌ ماڵی به‌نی حارث بن خه‌زره‌ج بارگه‌مان خست
فَوُعِكْتُ فَتَمَرَّقَ شَعَرِي فَوَفَى جُمَيْمَةً
ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌خۆشکه‌وتبووم، قژم ژاکاوو که‌مێک وشک هه‌ڵهاتبووم.
فَأَتَتْنِي أُمِّي أُمُّ رُومَانَ 
دایکم ئوم و ڕومانه‌ به‌ره‌ولام هات
وَإِنِّي لَفِي أُرْجُوحَةٍ وَمَعِي صَوَاحِبُ لِي 
له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمادا له‌ناو جۆلانه‌یه‌کدا یارم ده‌کرد 
فَصَرَخَتْ بِي فَأَتَيْتُهَا 
هاواری لێ کردم و منیش چووم بۆ لای
لَا أَدْرِي مَا تُرِيدُ بِي 
نه‌مده‌زانی چی ده‌وێت
فَأَخَذَتْ بِيَدِي حَتَّى أَوْقَفَتْنِي عَلَى بَابِ الدَّارِ 
ده‌ست گرتم و بردمی تا له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵێکدا وه‌ستاین
وَإِنِّي لَأُنْهِجُ حَتَّى سَكَنَ بَعْضُ نَفَسِي 
منیش که‌مێک په‌شۆکابووم، وه‌ستاین تا که‌مێک هه‌ناسه‌م وه‌به‌ر خۆم هێنایه‌وه‌
ثُمَّ أَخَذَتْ شَيْئًا مِنْ مَاءٍ فَمَسَحَتْ بِهِ وَجْهِي وَرَأْسِي 
ئینجا دایکم که‌مێک ئاوی هێناو ده‌موچاومی سڕی و سه‌رمی ته‌ڕ کرد
ثُمَّ أَدْخَلَتْنِي الدَّارَ فَإِذَا نِسْوَةٌ مِنْ الْأَنْصَارِ فِي الْبَيْتِ 
ئینجا بردمیه‌ خانووه‌که‌وه‌ بینیم کۆمه‌ڵێک ژنی ئه‌نصاری له‌ ماڵه‌که‌دان
فَقُلْنَ عَلَى الْخَيْرِ وَالْبَرَكَةِ 
وتیان له‌سه‌ر خێرو به‌ره‌که‌ت
فَأَسْلَمَتْنِي إِلَيْهِنَّ 
دایکم منی دا به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌ یان منی ته‌سلیم به‌وان کرد
فَأَصْلَحْنَ مِنْ شَأْنِي
ئه‌وانیش منیان چاک و ڕێکوپێک کرد
فَلَمْ يَرُعْنِي إِلَّا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ضُحًى
کاتێک به‌ خۆمم زانی په‌یامبه‌ر ده‌رکه‌وت،  صه‌لات و سه‌لامی خوای لێ بێت
فَأَسْلَمَتْنِي إِلَيْهِ 
ئینجا منیان ته‌سلیم به‌و کرد (واته‌ ته‌سلیمی موحه‌ممه‌دیان کرد) 
وَأَنَا يَوْمَئِذٍ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ
له‌و ڕۆژه‌دا من کچۆڵه‌یه‌کی نۆ ساڵان بووم.
سه‌رچاوه‌ (صحيح البخاري, كتاب المناقب, باب تزويج النبى عائشة وقدومها المدينة وبنائه بها. حديث3681)
ئەم سەرگوزشتەیە دەیسەلمێنێت کە عائیشە ئەوەندە گچکە بووە نەیتوانیوە هەست و هۆشی خۆی بەرەو لای مێردەکەی ببات و وەک ژنێک ڕەفتار بکات بەڵکو وەک کاتەکانی پێش شووکردنی لەگەڵ خەیاڵ و حه‌زه‌ سادەو ساکارەکانی خۆیدا ژیاوە.
ڕەنگە بۆ ئێمە زیادەڕەوی نەبێت گەر بڵێین عائیشە نەیزانیوە شوو چییە.! عائیشه‌ له‌دواى شووكردنیشى ئه‌وه‌نده‌ منداڵ بووه‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا یارى بووكه‌په‌ڕۆینه‌ى كردووه‌. بۆ نموونه‌ رۆژێكیان موحه‌ممه‌د له‌كاتى یاریكردنى عائیشه‌دا له‌گه‌ڵ بووكه‌كه‌ى, له‌عائیشه‌ ده‌پرسێت: ئه‌وه‌ چییه‌.؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ كچه‌ بووكه‌كانمه‌. موحه‌ممه‌د ده‌ڵێت: ئه‌ى ئه‌وه‌یان چییه‌ له‌ناوه‌ڕاستدا سوارێك به‌سه‌ر ئه‌سپێكى دوو باڵه‌وه‌یه‌؟ عائیشه‌ ده‌ڵێت: ئه‌ى نه‌تبیستووه‌ كه‌ ئه‌سپه‌كه‌ى سلێمان باڵى هه‌یه‌.؟ موحه‌ممه‌دیش پێكه‌نیوه‌.
سه‌رچاوه‌ (احياء علوم الدين للامام أبي حامد الغزالي, باب آداب السماع والوجد)
هه‌ر له‌ صه‌حیحی بوخاریداو له‌ سه‌رگوزشته‌یه‌كى دیكه‌دا عائیشه‌ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: 
‏وَكَانَ لِي صَوَاحِبُ يَلْعَبْنَ مَعِي فَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ‏ ‏إِذَا دَخَلَ ‏ ‏يَتَقَمَّعْنَ ‏ ‏مِنْهُ ‏ ‏فَيُسَرِّبُهُنَّ ‏ ‏إِلَيَّ فَيَلْعَبْنَ مَعِي. 
کاتی خۆی كۆمه‌ڵێك هاوڕێم هه‌بوون یاریان له‌گه‌ڵ ده‌کردم, ئه‌گه‌ر په‌یامبه‌ر بهاتایه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌وان خۆیان لێى ده‌شارده‌وه‌ (له‌ڕیوایه‌تێكى دیكه‌دا نوسراوه‌ ده‌ڕۆشتن), بەڵام په‌یامبه‌ر رێگه‌ى ده‌دانه‌وه‌ و ئه‌وانیش ده‌هاتنه‌وه‌و یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كردم. 
(سه‌رچاوه‌: صحيح البخاري, كتاب الادب, باب, الانبساط إلى الناس. حديث5779)
بەم شێوەیە عائیشە، له‌به‌ر منداڵیی خۆی، نەیتوانیوە لەسروشتی منداڵێتی خۆی داببڕێت و هه‌موو ئه‌م ریوایه‌تانه‌ش عائیشه‌یه‌كى ته‌واو گچكه‌مان نیشان ده‌ده‌ن. به‌م پێیه‌, موحه‌ممه‌دى تازه‌ زاوا له‌ ته‌مه‌نى په‌نجاو چوار ساڵیدا, له‌گه‌ڵ كیژۆڵه‌یه‌كى نۆ ساڵاندا, چووه‌نه‌ته‌ په‌رده‌وه‌. 
هه‌روه‌ها له‌ صه‌حیحی بوخاریدا نوسراوه‌:
وَمَكَثَتْ عِنْدَهُ تِسْعًا. 
نۆ ساڵیش ژیانى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ربردووه‌. 
(سه‌رچاوه‌: صحيح البخاري: كتاب النكاح, باب/ من بنى بأمرأة وهى بنت تسع سنين. حديث4863)
جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ى موحه‌ممه‌د له‌ته‌مه‌نى شه‌ست و سێ ساڵیدا مردووه‌, كه‌واته‌ عائیشه‌ له‌ته‌مه‌نى هه‌ژده‌ ساڵییه‌وه‌ تا مردنى، كه‌ده‌كاته‌ ته‌مه‌نى په‌نجاو حه‌وت ساڵى, به‌بێوه‌ژنى ماوه‌ته‌وه. (سه‌رچاوه‌: حاكم له (المستدرك على الصحيحين, ذكر الصحابيات من أزواج رسول الله, حديث6714)
پرسیارگه‌لێكى زۆر ده‌رباره‌ى ته‌مه‌ن و روخسارو باڵاى ئه‌وكاته‌ى عائیشه‌ كراوه‌ و ره‌خنه‌یه‌كى توند و به‌رده‌وام رووبه‌ڕووى ئیسلام و ئایینزاكان کراوەته‌وه‌، چونكه‌ له‌و كاته‌دا نه‌ له‌ڕووى ته‌مه‌نه‌وه‌, نه‌ له‌ڕووى ئه‌قڵه‌وه‌, نه‌ له‌ڕووى باڵاوه‌, ئاماده‌یى شووكردن له‌م كیژۆڵه‌یه‌دا نه‌بووه‌. ئیدى كه‌سێك كه‌ خۆى به‌ پێشه‌وایه‌كی ڕۆحی و ڕزگاركه‌رى هه‌موو جیهان ده‌زانێت, چۆن ویژدانى رێى پێداوه‌ له‌ته‌مه‌نى په‌نجاو چوار ساڵیدا له‌گه‌ڵ سێکس له‌گه‌ڵ ئه‌م كچۆڵه‌ نۆ ساڵه‌یه‌ بکات.؟ 
بۆ وەڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م ره‌خنەیە, ئیسلام و ئایینزاكان په‌نایان بۆ دوو گریمانه‌ بردووه‌, یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌گوایه‌ ته‌مه‌نى عائیشه‌ له‌كاتى زه‌واجه‌كه‌یدا نۆ ساڵان نه‌بووه‌ به‌ڵكو 11 ساڵان و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن 13 ساڵان و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن 16 ساڵان و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن 18 ساڵانان بووه‌. له‌كاتى وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌منداڵان و کاتی خوتبه‌كانی مزگەوت پێ له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونانه‌ داده‌گرن و زۆر به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌رگرى لێ ده‌كه‌ن, بەڵام ئه‌وه‌ سه‌دان ساڵه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ڵگه‌یەکی باوه‌ڕپێكراو بۆ سه‌لماندنى ئەم قسانەیان ئاماده‌ بكه‌ن.! نه‌ك هه‌ر له‌قورئاندا به‌ڵكو له‌ته‌واوى سه‌رگوزشته‌ (حەدیس) باوه‌ڕپێكراوه‌كانیشدا سێ یاخود دوو سه‌رچاوه‌یان نییه‌ كه‌ئه‌م بۆچوونه‌یان پشتڕاست بكاته‌وه‌. 
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه‌خودى موسڵمانان بڕوایان پێى هه‌یه‌و له‌و مێژووه‌ تۆماركراوانه‌ن كه‌ ئایینزاكانى ئیسلام به‌باشترین و گه‌وره‌ترین و پاكترین و باوه‌ڕپێكراوترین سه‌رچاوه‌یان زانیوه‌, هەر هه‌موویان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن كه‌ته‌مه‌نى ئه‌و كاته‌ى عائیشه‌ نۆ ساڵان بووه‌. وه‌ك:
 
1-صحيح البخاري, كتاب النكاح, باب تزويج الأب ابنته من الإمام. 
كتاب المناقب, باب تزويج النبي صلى الله عليه وسلم عائشة وقدومها المدينة. 
2-صحيح مسلم, كتاب النكاح, باب تزويج الأب البكر الصغيرة.
3-سنن النسائي, كتاب النكاح, باب البناء بابنة تسع 
4-سنن. الترمذي, كتاب النكاح, باب عن رسول الله ما جاء في إكراه اليتيمة على التزويج. 
5-سنن ابن ماجه, كتاب النكاح, باب نكاح الصغار يزوجهن الآباء. 
6-سنن أبي داود, كتاب الأدب, باب في الأرجوحة. 
7-سنن الدارمي, كتاب النكاح, باب في تزويج الصغار إذا زوجهن آباؤهن.
8-سيرة ابن هشام, الجزء الثاني, زواجه بعائشة 
9-زاد المعاد,  الجزء الأول, فصل في أزواجه, عائشة.
 
له‌ناو هه‌موویاندا ته‌نها ابن هشام گومانى هه‌بووه‌ كه‌ته‌مه‌نى عائیشه‌ ئایا نۆ ساڵان بووه‌ یان ده‌ ساڵان, له‌وه‌ بەدوا هه‌موویان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن كه‌موحه‌ممه‌د ته‌مه‌نى په‌نجاو چوار ساڵ بووه‌و عائیشه‌ش نۆ ساڵان بووه‌. هه‌ر كه‌سێكیش به‌ئاسته‌م شاره‌زایی له‌ئیسلام هه‌بێت ده‌زانێت كه‌نوسینه‌وه‌ و پێكهێنانى مێژووى ئیسلام, به‌تایبه‌تى سه‌رگوزشته‌و فه‌رمووده‌ قودسى و صه‌حیحه‌كان و به‌شى هه‌ره‌زۆرى ڕه‌فتارو گوفتارى موحه‌ممه‌د له‌لایه‌ن ئه‌م چه‌ند ناوه‌وه‌ نوسراونه‌ته‌وه‌ کە ئێمە ئێستا ناومان بردن، په‌رتووكەکانى ئه‌م چه‌ند ئیمامه‌یه‌ كه‌موسڵمانان بنه‌ماى یاساو مێژووى ئیسلامیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بۆ یاساکانی ئیسلام لێ وه‌رگرتووه‌. 
 
ئەم ناوو سەرچاوانەی ئێمە پشتمان پێبەستوون نەک هەر لەلای ئێمە بەڵکو لەلای فه‌قێکان، مه‌لاکان، مامۆستا ئایینیەکان، موفتیەکان و تەواوی ئاینزا ناسراوه‌كانى جیهان له‌ته‌كیه‌ و مزگه‌وتەکان، لەپەیمانگاو زانکۆو مه‌دره‌سه‌ دینییه‌كانیشدا به‌سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیان داناوە بۆ ئیسلام. بۆ نموونە یەکەمین سەرچاوەی ئیسلام قورئانە، دووهەمین سەرچاوە صه‌حیحه‌كه‌ى ئیمامى بوخاریەو لەم سەرچاوەیەدا نوسراوە کە تەمەنی عائیشە نۆ ساڵان بووە، سەرچاوەی سێهەم صه‌حیحه‌كه‌ى موسلیمەو لەم سەرچاوەیەشدا نوسراوە کە تەمەنی عائیشە نۆ ساڵان بووە، ئه‌وانی دیكه‌ش یه‌ك له‌دواى یه‌ك بەهەمان شێوە وەک سەرچاوەی سەرەکی ڕیزبه‌ندیان كردوون و هەموویان نوسیویانە کە تەمەنی عائیشە نۆ ساڵان بووە. ئیتر له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تردا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ هاتبێت گرنگی نییه‌ چونکه‌ جێی بایه‌خی زانایانی ئیسلام نه‌بوون و نابن. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین بڵێین كه‌ئه‌م گریمانه‌یان، گوایە عائیشە نۆ ساڵان نەبووە، بەتاڵە چونکە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویان نییەو هیچ بنه‌مایه‌كى زانستی نییە، ته‌نها ئه‌و ئیماندارانه‌ بڕواى پێده‌كه‌ن ‌خوێنده‌وارى و هوشیارییان له‌ئاستێکی زۆر نزمدایەو بڕوایان به‌و حیكایه‌تانە هەیە کە خورافین و دوورن لە لۆژیکەوە، پشت بەو ڕەهەندانە نابەستن کە بنەمایەکی زانستیان هەیە. 
 
گریمانه‌ى دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ ئافره‌تان له‌و سه‌رده‌مه‌دا باڵایان هه‌بووه‌و له‌ش و لاریان به‌رزو پێگه‌یشتوو بووه‌. عائیشه‌ش وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكى سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆى باڵابه‌رز بووه‌, له‌توانایدا هه‌بووه‌ شوو بكات و سێكس بكات و ئه‌ركه‌كانى هاوسه‌رێتى به‌ڕێوه‌ ببات. موسڵمانەكان مه‌به‌ستیانه‌ بڵێن كه‌ عائیشه‌ له‌ڕووى بایۆلۆژییه‌وه‌ ئاماده‌یى جووتبوونى سێکس و منداڵ بوونی تێدا بووە.
 
ئه‌وه‌ى له‌م گریمانه‌یه‌دا به‌دى ده‌كرێ ئه‌وه‌یه‌ كه موسڵمانان پێیان وایە ‌پێكهاته‌ى بایۆلۆژی, به‌مانایه‌كى دی هه‌بوونى باڵا, یاخود پانى و كه‌ته‌یى کچان, هۆكارن بۆ به‌شوودانیان چونکە بەرگەی سێکس و منداڵبوون دەگرن.! ئه‌م پاساوه‌ش له‌گه‌ڵ لۆژیك و زانستی بایۆلۆژی و سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتیدا ئاوێته‌ نابێت, چونكه‌ به‌ڕێوه‌بردن, هه‌ركارێك بێت, ماڵ بێت یان منداڵ بوون بێت یان سێکس کردن..تاد, پێویستى به‌گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌قڵ و هوشیارى کۆمەڵایەتیەوە هه‌یه‌. ئەوکاتەش، کە تەمەنی عائیشە نۆ ساڵان بووە، پێكهاته‌ى ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ى ئەو نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌زموونه‌ى ژیانى سێكسى و كاروبارى هاوسه‌رایه‌تى و ماڵداریکردن لە ئەستۆ بگرێت. به‌م پێیه‌ ئەم گریمانه‌یەشیان له‌زانستى پزیشكیدا هه‌ڵه‌ ده‌رده‌چێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئەم گریمانەیەش بە هەند وەربگرین کە عائیشە کەتە بووەو باڵای هەبووە ئەوا یەک سەرچاوەی مێژوویی لەو سەرچاوە باوەڕپێکراوانەی ئێمە دیاریمان کردوون شک نابەین کە ڕاستیی ئەمە بسەلمێنێت.
 
بەڵام با گریمانه‌ى موسڵماكان له‌به‌رچاو بگرین و بڵێین ئاماده‌یى بایۆلۆژى به‌سه‌ بۆ شووكردن, با ئێمەش کەمێک لەگەڵ ئەوان بیر بکەینەوەو بڵێین باڵاو کەتەیی کیژۆڵە بەسە بۆ دروستکردنی ژیانی هاوسەرگیری، كه‌ له‌راستیدا ده‌قه‌كانى ئیسلام به‌م شێوه‌یه‌ ڕوانیویانه‌ته‌ ژن و به‌ لاى ئاستى بیركردنه‌وه‌و هه‌ست و سایكۆلۆژییه‌تى ژناندا نه‌چوون, (بڕوانه‌ سورەتی الطلاق4)ء یه‌ك ئایه‌ت له‌قورئاندا نییه‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بۆچوونه‌مانى هه‌بێت, بەڵام با ئه‌و پاساوه‌یان وه‌ربگرین كه‌عائیشه‌ باڵاى هه‌بووه‌و تواناى جووتبوونى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى ته‌مه‌ن په‌نجاو چوار ساڵیدا هه‌بووه‌, ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌مێژووى ئیسلامدا هه‌یه‌ ئه‌م پاساوه‌یان بسه‌لمێنێت.؟؟ 
ئایا لەو سەرچاوانەی کە باسمان کردن دەتوانن یەک بەڵگەمان بدەنێ کە پاساوەکانیان لەجێی خۆیدایە.؟؟ 
به‌دڵنیاییه‌وه‌ وەڵامه‌كه‌ى به‌ نه‌خێره‌، چونکە له‌ ته‌واوى سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانى ئیسلامدا دێڕێك نه‌نوسراوه‌ كه‌ عائیشه‌ باڵاى هه‌بووبێت، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌توانین چەندین به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ بهێنین كه‌باڵاى نه‌بووه‌, به‌ڵكو لەوە بچوکتر بووە کە هاوڕێکانی و کچانی ئەو سەردەمە هەیانبووە.! 
 
بۆ نموونه‌ ئیمامى ته‌به‌رى له‌ مێژووه‌كه‌ى خۆیدا نوسیوێتى: ئه‌و رۆژه‌ى موحه‌ممه‌د زه‌واجه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عائیشە كردووه‌ صغيرة لا تصلح للجماع. بچووك بووه‌و به‌كه‌ڵكى جووتبوون نه‌هاتووه‌. (سه‌رچاوه‌: تأريخ الطبري: ذكر الخبر عن أزواج رسول الله.ج2/211)
 
هەروەها له‌سه‌رگوزشته‌یه‌كدا خودی عائیشە بۆچوونەکانی ئێمە پشڕاست دەکاتەوە:
وَكَانَ النِّسَاءُ إِذْ ذَاكَ خِفَافًا لَمْ يَثْقُلْنَ وَلَمْ يَغْشَهُنَّ اللَّحْمُ وَإِنَّمَا يَأْكُلْنَ الْعُلْقَةَ مِنْ الطَّعَامِ فَلَمْ يَسْتَنْكِرْ الْقَوْمُ حِينَ رَفَعُوهُ ثِقَلَ الْهَوْدَجِ فَاحْتَمَلُوهُ وَكُنْتُ جَارِيَةً حَدِيثَةَ السِّنِّ. 
ئافره‌تان له‌و زه‌مه‌نه‌دا كه‌ته‌ نه‌بوون, گۆشتن نه‌بوون, قورسایى و باڵایان نه‌بووه‌, بەڵکو بچوك بوون و به‌ كه‌میش خواردنیان خواردووه‌، ئەوەندە بچووک بووم کەتێک کەژاوەکەیان هەڵگرتووە لەبەر سووک و سۆڵێم وایان زانیوە منی تێدام، من ئەوکاتە بچوك بووم و تازه‌ پێده‌گه‌یشتم.
(سه‌چاوه‌: صحيح البخاري، كتاب الشهادات، باب تعديل النساء بعضهن بعضا. حديث2518 صحيح المسلم. كتاب التوبة، باب في حديث الإفك وقبول توبة القاذف. حديث2770)
 
كه‌واته‌ عائیشه‌, نه‌ك هه‌ر له‌رووى سایكۆلۆژییه‌وه‌ ئاماده‌یى شووكردن نه‌بووه‌, به‌ڵكو له‌رووى بایۆلۆژیشه‌وه‌ ئاماده‌یى تێدا نه‌بووه‌ ژیانی هاوسەرگیری بەجێ بگەیەنێت و جووتبوونى سێكسى بكات! ئەو گوتەیەی (ته‌به‌رى) کە یەکێکە لە زانا گەورەو مێژوونوسە ناودارە به‌ناوبانگەکانی ئیسلام کە دەربارەی کەسێتی عائیشه نوسیبوی‌ (عائیشة کانت صغیرة لا تصلح للجماع، عائیشە بچووک بووە بە کەڵکی جووتبوون نەهاتووە)  گەر وەریبگێڕینە سه‌ر زمان و سێكسى سه‌رده‌م ئاوای لێ دێت: 
 
زێ بچووكه‌كه‌ی عائیشه‌ به‌رگه‌ى جووتبوون یان بەرگەی چوكه‌ گه‌وره‌كه‌ى موحه‌ممه‌دى نەگرتووە. چونكه‌ ته‌مه‌نى عائیشە نۆ ساڵان و موحه‌ممه‌دیش په‌نجاو چوار ساڵ بووه‌. 
 
ئێمە بەڵگەمان هەیە کە عائیشه‌ به‌رگه‌ى جووتبوونى سێکسیی موحه‌ممه‌دى نه‌گرتووه‌, زۆر پێویسته‌ لێره‌دا بینوسینه‌وه‌:
 جارێكیان موحه‌ممه‌د باسى حۆرییه‌كانى به‌هه‌شت بۆ پیاوان کردووە کاتێک دەگاتە ئەو باسەی کە دەڵێت:
(له‌ به‌هه‌شتدا پیاوان ده‌چنه‌ لاى ئه‌و حۆرییانه‌ى كه‌ خوا به‌ تایبه‌تى دروستى كردوون:
 
(كُلَّمَا أَتَاهُنَّ أَزْوَاجهنَّ وَجَدُوهُنَّ أَبْكَارًا)
چه‌ند جار پیاوه‌كان بچنه‌ لاى حۆرییه‌كان و بیانكه‌ن به‌ ژن, دوایى ده‌بنه‌وه‌ به‌ كیژۆڵه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌س نه‌چووبێت به‌ لایاندا.
 
 فَلَمَّا سَمِعَتْ عَائِشَة ذَلِكَ قَالَتْ: (وَاوَجَعَاه!) 
كه‌ عائیشه‌ گوێى له‌م قسه‌یه‌ ده‌بێت, ده‌ڵێت: (وَاوَجَعَاه!).
 
فَقَالَ لَهَا النَّبِيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ :(لَيْسَ هُنَاكَ وَجَع).
موحه‌ممه‌دیش له‌ وەڵامدا ده‌ڵێت: له‌ به‌هه‌شتدا ئازار نییه‌. 
(سه‌رچاوه‌: تفسير القرطبي. في تفسير الواقعة الاية36)
ئه‌م وشه‌یه‌ (وَاوَجَعَاه!) به‌ دوو شێوه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌, یه‌كه‌میان هه‌موو پیته‌كان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ماناكه‌ى ده‌كاته‌ (به‌-ژان-ترین ئازار), گه‌ر پیته‌كان له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه‌ ((وَا_وَجَعَاه!)) ببێت بە وشەیەکی لێکدراو، ماناكه‌ى ده‌بێت به‌ (واى له‌ ئازاره‌كه‌ى).
 
وا دەردەکەوێت له‌كاتى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكه‌دا عائیشه‌ ته‌مه‌نێكى له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌ددا به‌سه‌ر بردبێت بەڵام ئازارى ئه‌و شه‌وه‌ى له‌بیر نه‌چووبێته‌وه‌ كە موحه‌ممه‌د لە یەکەمین شەوی پەردەدا بەسەری هێناوە. ئەوەتا كه‌ گوێبیستی موحەممەد ده‌بێت باسی کیژۆڵەکانی بەهەشتیان بۆ دەکات خۆی پێ ناگیرێت و ئازارەکانی سەوی پەردەی دێتەوە خەیاڵ و دەڵێت: (وَاوَجَعَاه!). ئای لە ئازارەکەی.! یان ئای چ ئازارێکە، یاخود ئای لەو بە ژانترین ئازارە.!
 
  ئەم وشەیە کە مانایەکی زیاتر میتافیزیکی هەیە ئازارو ناڕه‌حه‌تى ئه‌و شه‌وه‌ى عائیشه‌مان بۆ باس دەکات‌ كه‌ ته‌مه‌نى ئەو نۆ ساڵان بووه‌، واتە منداڵێکی بچووکی بێ هەست و نەستی سێکس بووە کەچی پیاوێكى كه‌ته‌ى په‌نجاو چوار ساڵە خوێن بە لەشیدا دەهێنێتە خوارەوەو توشى ئازارێكى پڕ ئێشى واى كردووه‌ كه‌هه‌رگیز له‌بیرى نه‌چێته‌وه‌.
 
وا گریمانه‌ى كه‌ته‌یى و باڵابه‌رزى عائیشه‌ش به‌هیچ ده‌رچوو. 
 
زانایان پاڵپشت به‌ مێژوونوسان بۆمان ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ پێش ئه‌وه‌ی عایشه‌ له‌ موحه‌ممه‌د ماره‌ بکرێت ده‌زگیرانی که‌سێکی تر بووه‌ به‌ ناوی جوبه‌یری کوڕی موطعه‌می کوڕی عه‌دی.
فیلم
ئه‌وه‌تا زاناکانی ئیسلام پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن که‌ پێش موحه‌ممه‌د عایشه‌ داخوازی هه‌بووه‌، که‌ واته‌ کلتوری زه‌واج کردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا کلتوری که‌سایه‌تیه‌ ڕه‌شۆکه‌کانی نیوه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب بووه‌و موحه‌ممه‌دیش درێژه‌ پێده‌ری ئه‌م کلتوره‌ ڕه‌شۆکییه‌ بووه‌. 
 
تاکه‌ وه‌ڵامێک که‌ لۆژیکی ئێمه‌ وه‌ریگرێت و به‌ ڕه‌هه‌نده‌کانی قایل بین ئه‌وه‌یه‌ که‌ موحه‌ممه‌د ڕۆڵه‌ی ژینگه‌که‌ی خۆی بووه‌ و وه‌ک ئینسانێک حه‌زی له‌ ڕابواردنی کیژی بچووک بووه‌. له‌و زه‌مه‌نه‌دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کیژێکدا که‌ هێشتا منداڵه‌ یان له‌ بێشکه‌دایه‌ کارێکی ئاسایی بووه‌، هه‌موو که‌سێک توانیوێتی داخوازی کیژو کیژۆڵه‌کان بکات که‌ هێشتا منداڵن یان له‌ناو بێشکه‌دان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نیوه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌بدا جیاوازی ره‌گه‌زی ته‌واو له‌ په‌ره‌سه‌ندندا بووه‌و مافکۆکه‌یه‌ک نه‌بێت ئیتر ڕێز له‌ هیچ به‌هایه‌کی ڕه‌گه‌زی مێ نه‌گیراوه‌، له‌هه‌ر ته‌مه‌ن و له‌هه‌ر کاتێکدا پیاو ویستبێتی داخوازی کچۆڵه‌یه‌ک بکات هیچ ڕێگرییه‌کی بۆ نه‌هاتۆته‌ پێش، به‌ڵکو توانیویانه‌ زه‌واج له‌گه‌ڵ چه‌ندین کژۆڵه‌دا بکه‌ن که‌ هێشتا منداڵن و گاڵگۆڵکێ ده‌که‌ن.
 
موحه‌ممه‌د ده‌یتوانی نه‌بێته‌ به‌شێک له‌ درێژه‌پێده‌ری کلتوری ڕه‌شۆکه‌کانی نیوه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و به‌ هاوکاری خودای له‌ خزمه‌ت ئه‌م ره‌گه‌زه‌دا بوایه‌، به‌ هاوکاری خوداکه‌ی به‌ کۆمه‌ڵێک ئایه‌ت ژنانی وه‌ک پیاوان ته‌ماشا بکردایه‌و ڕێزی بۆ هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌یان دابنایه‌ نه‌ک ته‌نها وه‌ک بابه‌تێکی سێکسی بۆ تێربوونی غه‌ریزه‌کانی پیاوان ته‌ماشا بکرێت.!!
 
ئێمه‌ به‌ڵگه‌ی زۆرمان له‌لایه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر موحه‌ممه‌د به‌ڵکو خه‌لیفه‌و صه‌حابه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ چوون و هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌ کیژی منداڵیان بۆ خۆیان ماره‌ کردووه‌
فیلم
 
که‌ ئێمه‌ باسی ئه‌م ڕووداوه‌ی مێژوو ده‌که‌ین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ حیکایه‌تێکی حه‌قیقی ئیسلام و موسڵمانانتان بۆ بگێڕینه‌وه‌ یاخود باسی لایه‌نه‌ شاراوه‌کانی موحه‌ممه‌د بکه‌ین به‌ڵکو ده‌بوو موحه‌ممه‌د، که‌ خۆی به‌ په‌یامبه‌ری ئه‌م که‌ونه‌ زانیوه‌ کارێکی بکردایه‌ که‌ زه‌واجی له‌گه‌ڵ منداڵدا حه‌رام بکردایه‌، هیچ نه‌با ته‌مه‌نێکی دیاری بکردایه‌ که‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا کچان بیانتوانیبایه‌ بڕیاری دروست بده‌ن و هاوبه‌شی ژیانی خۆیان هه‌ڵبژێرن نه‌ک هێشتا له‌ بێشکه‌دا بێت یان یاری به‌ بووکه‌کانی بکات و له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا سواری جۆلانه‌ ببێت کاتێک به‌ خۆی بزانێت پیاوێکی که‌ته‌ی ته‌مه‌ن په‌نجاو چوار ساڵه‌ به‌سه‌ریدا ده‌که‌وێت و توشی ئازارێکی ده‌کات که‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌ بیری نه‌چێته‌وه‌.
 
موحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌ په‌یامبه‌ره‌و ڕەوانەکراوی خوایە, کەچی ئەو سیفەتانەی کە دەبێت لە خوایەتیدا هەبێت و ئەو سیفەتانەی کە دەبێت لە پەیامبەراندا هەبێت تێیدا بەدی ناکراوە، بەڵکو وه‌ك سێکسبازێکی بازاڕی و خێڵەکی ڕه‌فتاری کردووه‌و نه‌یتوانیوه‌ هه‌ڵسوكه‌وت و غه‌ریزه‌ی سێكسی و هەستە وروژێنەرەکانی خۆى بشارێته‌وه‌، لە شەوی پەردەدا له‌گه‌ڵ عایشه‌، که‌ مێژوو هیچ په‌رده‌یه‌کی بۆ ئێمه‌ نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌ تا به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌، وه‌ك منداڵبازێک ده‌رکه‌وتووه‌ چونکه‌ له‌گه‌ڵ كه‌نیشكێكى چكۆله‌ سێکسی کردووە بێ ئەوەی ویژدانی بۆ ئازارو کروزانەوەی ئەو منداڵە بجوڵێت. چوونه‌لاى كچۆڵه‌یه‌كى ته‌مه‌ن نۆ ساڵ له‌ لایه‌ن كه‌سێكى په‌نجاو چوار ساڵییه‌وه‌, جگه‌ له‌موحه‌ممه‌د و شوێنكه‌وتووانى ئایینى ئیسلام و هاوشێوەکانیان, ده‌روونى هیچ ئینسانێكى بەویژدانی پێ ئاسووده‌ نابێت.!
 
سێكس په‌یوه‌ندى به‌باوه‌ڕو بڕواهێنانه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو دیارده‌یه‌كى سروشتییه‌، جا ئه‌گه‌ر موسڵمانان به‌ ڕووکه‌ش سێکس به‌ دیارده‌یه‌کی سروشتی بزانن و به‌رگری لێ بکه‌ن ئه‌وه‌ ناتوانن ئه‌وه‌ بشارنه‌وه‌ که‌ ئه‌م دیارده‌ سروشتییه‌ له‌ ئیسلامدا پێچه‌وانه‌ کراوه‌ته‌وه‌و به‌خشراوه‌ ته‌نها به‌ پیاوان و ژنانی لێ بێ به‌ش کراوه‌. به‌ڵێ سێکس دیارده‌یه‌کی سروشتییه‌ به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م دیارده‌ سروشتییه‌ هه‌ر بۆ پیاوان نییه‌ به‌ڵکو بۆ ئافره‌تانیش وایه‌ چونکه‌ ئه‌وانیش وه‌ک پیاوان، به‌ مانایه‌کی تر ڕه‌گه‌زی مێ وه‌ک ڕه‌گه‌زی نێر خاوه‌نی سروشتی سێکسیی خۆیانن و حه‌ز به‌ سێکس و حه‌ز به‌ چه‌شتنی سێکس ده‌که‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا حه‌زی پێ ده‌که‌ن که‌له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌کانیاندا بگوبجێت، له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا ده‌یانه‌وێت سروشتی خۆیان په‌یڕه‌و بکه‌ن که‌ ڕێز له‌ داخوازیه‌کانیان بگرێت.
 
وه‌ک چۆن پیاوان حه‌ز ده‌که‌ن سوود له‌م دیارده‌ سروشتییه‌ی خۆیان وه‌ربگرن به‌هه‌مان شێوه‌ش ژنان حه‌ز ده‌که‌ن چێژی لێوه‌ربگرن، جا ئه‌گه‌ر ئیسلام بۆ هه‌موو ئینسانه‌کانه‌و هه‌موو ئینسانه‌کانی وه‌ک یه‌ک ته‌ماشا کردووه‌، ئه‌دی کوا مافی ئه‌و ژنانه‌ی که‌ هێشتا منداڵن و بێ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێکی گونجاو یاخود خۆیان بڕیار له‌سه‌ر دیاری کردنی هاوسه‌ره‌کانیان ناده‌ن که‌چی به‌شوو ده‌درێن.!! کوا یاسایه‌ک، کوا ئایه‌تێک که‌ به‌ شوودانی ئه‌م کچه‌ بچووکانه‌ حه‌رام بکات.؟؟ 
 
 چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان له‌موحه‌ممه‌د ده‌كرد لانی كه‌م بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى زه‌واجى كه‌م ته‌مه‌نه‌كانی بدایه‌, ئایه‌تێكى بۆ ته‌رخان بكردایه‌و بكه‌ره‌كه‌ى به‌سزایه‌كى توند بترساندایه‌, چونكه‌ وه‌ك خۆى ده‌ڵێت حوكمه‌كانى قورئان له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ بۆ ئه‌به‌دن نه‌ك كاتى. بەڵام موحەممەد وه‌هاى نه‌كردووه‌، وای زانیوە ژیان تەنها لە نیوە دوورگەی عەرەبدا دەگوزەرێ و هیچ کۆمەڵگایەکی تر لە جیهاندا ناژین، وای زانیوه‌ کلتورو دابونه‌رێته‌کانی نیوه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی یاساکانی ئاسمانی له‌سه‌ر بونیات بنرێت.
 
دەتوانین له‌عائیشه‌وه‌ بڕوانینه‌ هەندێک لەو مافانەی ئیسلام کە نامرۆڤانە دەڕواننە ژنان. گه‌ر ڕۆژگارێک بێت و که‌سایه‌تیه‌کانی مێژووی ئیسلام زیندوو ببنه‌وه‌و ئێمه‌ش بۆمان بلوێت ئه‌وه‌ له‌ دادگایه‌کی ئاشکرادا دادگایی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ین که‌ هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ کچه‌ منداڵه‌کاندا کردووه‌. دادگایی هه‌موو ئه‌و کەسایەتیانە بكه‌ین كه‌ هاوسەرگیری له‌گه‌ڵ كیژۆڵه‌ی که‌م ته‌مه‌ندا به‌ کارێکی دروستی ده‌زانن, ده‌ستیان که‌له‌بچه‌ بکەین و بیاننێرین بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونی تا چارەسەری نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌که‌یان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر منداڵبازی نەکەن و هه‌ستی وروژێنه‌رو پاڵنه‌ری سێکسیی وروژێنه‌ریان له‌ناو منداڵاندا خاڵی نه‌که‌نه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانین ئه‌م کاره‌ نائینسانیه‌ که‌ ده‌رهه‌ق به‌ منداڵ کراوه‌ نه‌بێته‌ پیشەو ئەخلاقی ئینسان. 
 
هه‌ر پیاوێک به‌م شێوه‌یه‌ لاقی ئافره‌تان بکات، جا ئیتر له‌ هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بێت، گه‌نج بێت گه‌وره‌ بێت پیر بێت، هه‌ژار بێت، ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، ده‌سه‌ڵاتدار بێت، پاشاو پێغه‌مبه‌ریش بن تاوانبارن و تاوانه‌که‌یان قابیلی لێ خۆش بوون نییه‌ چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ به‌هه‌ر بڕوبیانویه‌ک بێت پێی ناوترێت هاوسه‌رگیری به‌ڵکو ئه‌مه‌ ئیغتیصابکردنی ئینسانه‌، چونکه‌ هه‌ر پیاوێک ئه‌م کاره‌ بکات برینێکی وا قووڵ ده‌خاته‌ ده‌روونی ئه‌و ئافره‌ته‌وه‌ که‌ هه‌تا مردن پێوه‌ی بتلێته‌وه‌و هیچ ده‌رمانێکیش بۆی ساڕێژ ناکات.
 
(١)وأعرس بها بالمدينة في شوال على رأس ثمانية عشر شهرا من مهاجره إلى المدينة. المنتخب من كتاب أزواج النبـي صلى الله عليه وسلم, 
 
 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-05-25 11:34:00
به‌شی ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ) ئاماده‌کرد ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی )



موسڵمانه‌کان, ده‌ڵێن, کە, عایشە, دایکی, ئیماندارانه‌و, له‌سه‌رده‌مه‌که‌ی, خۆیدا, ژنێکی, زیرەک, و, لێهاتوو, بووە, ده‌شڵێن, که‌, یه‌کێک, بووه‌, له‌, مه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌ییمه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌یی, , عائیشە, , یان, منداڵبازیی, موحەممەدی, ئیسلام Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا