خوا بۆ لەنێوان ئادەمیزادەکانی جیاوازی ئەکا؟

 

 

خوداوەند مرۆڤ جاران بە سامێکی زۆرەوە لەبەردەم بەناو ماڵ و پەیکەرەکانتا دادەنیشت بەلام ئیستا لەبەردەم قاپی ڕەهاینی تۆدا ئەم و ئەو بەکافر و کوفار دەزانێ بەراست و چەپا هاواری جیهاد دەکا و گەردنی ئادەمیزاد باریکترین دەزوو دەبینێ! خودا گیان  لەترسی کوشتن و سەربڕین ژن و پیاوەکانت ناوێرن بەڕاستی هەست بەبونی تۆ بکەن ، خوداگیان تۆ دەزانی و بەئاگای لەوشتەی کەلەناو دڵی هەر کەسێکدایە کەواتە ئاواش بەئاگای لەوەی لەنیەتی هەر ئاین و ئاینزایەکدایە ئەگەر هەرخۆت ڕابردو و ئێستاو داهاتوش دیاری دەکەی،دە چارەنوسێکی ڕەش و ناکەهانیان بۆ بێرە با ئومەتی بەناو تۆوە لەچنگ ڕەشۆکی و نەداری زهنی ڕزگاری بێ. خوداگیان من دەزانم کەتۆ لەهەر جێگایەکی بون و نەبونی،بەناو یاران و جێنشینەکانت دەڵێن : خودا لەدەرەوەیە بەلام من وای نابینم تۆ لەدەرەوەبی وەک ڕوناهی لەناخەوە لەدڵ و ویژدانی هەر مرۆڤێکدا وجودت هەیە ، دەڵێن خودا لەدەرەوەی زەویە مرۆڤ گەییە ئەوێ بەلام تۆ لەوێ نەبویت وتیان خوا لەخۆرە بەلام سبەی ئادەمیزاد بەشوێن تۆدا دێن بۆ خۆریش بەلام من دڵنیام نەک هەر خۆرێ بەڵکو هەزاران "دوری" دوری خۆر ببڕن تۆ نادۆزنەوە ! نەک بەدیت ناکەن بەڵکو لە نەستیاندا شکست و دارمان دەئافرێ لەراستیا هەر هەمان داڕمانی ویژدانی بۆ بەفیڕۆدانی گەران بەشوێن تۆدا ئەوە خودی خۆتە . ئیتر پێویست ناکات من بەجەستە بگەڕێم بەشوێنتا پێویست ناکات بەدرێژای هەمو کاکێشان و فەلەک بەشوێن سەرەداوێک بۆ سەلماندن و دۆزینەوی وجودی تۆدا بگەرێم،ئەی خوداوەند خۆت خۆتی و خۆمان هەر خۆتین ئەمە پێناسی ئەوانەیە کە تۆ لەخۆیاندادەبیننەوە ، بەلام لەپای ئەوەی کەتۆیان بۆ نادۆزرێتەوە دێن و بەناوی تۆوە دەنوسن فتوائەدەن شەرعیەت بەخۆیان دەدەن و کافر و موسلیم دیاری ئەکەن هەریەکەیان تەریقەتێ بنیادەنێ گرەو لەسەر زوگەیاندنی مرۆڤەکات بە خودا!

 ئاخر خواگیان لەوە نەزانتر و کلۆڵتر لەکوێدا دەبینین ئەمە ناونیشانی هەمو زانستی تۆیە لەدیدی ئەوانەوە،هەرچۆنبێ وەک خۆیان نائازادن ئاواش خەڵکی دیل و گرفتاری خۆیان دەکەن بەزۆر و بۆ ڕیای خۆیان دەکەن بەسەرداری ئاینی تۆ ، ئەوەی کە لە ئاین نادۆزرێتەوە وەک خۆی تۆ بناسێت و بتپەرستێ بەلام لەوە وەئاگام کە خودا هەرگیزاو هرگیز نائارام نیە ، هەروەک چۆن لەوە دڵنیام خۆر لە خۆر هەلاتەوە هەڵدێ ئاواش گەواهی بۆ ئەوە ئەدەم خودا هەمان ڕوناهیدارە و هاوشێوەی خۆر و ڕوناهیە .... جیاوازی ناکات لەنیوان ڕەش و سپی،ڕۆژ و شەو،چەپ و ڕاست،سعودیە و هەورامان .... بەلام مخابن ئەی ئەوانەی پێتان دەوترا خوداکان و ئەمرۆ بونەتە خودای هەمو خوداکان ئەمە بۆ ئێستا زۆر لە واقع واقعیترە لای جێنشینەکان....

پێش ژن و پیاویتی خوداگیان تۆ بنیادەمت دروست کرد جا یەکەم ژنە یان دووەم ئەوەیان گرنگ نیە بەلام بۆ ئەمرۆ مشتومڕی سەرەکی ئەوەیە مادام ژن دوەمجار و لەپەراسوی پیاو پەیدابو ئەبێ ژن چەوساوەی پیاوبێ نەک هەر بۆی نیە حەرامیشە ژن سەردار  مەلاو پێشەواوی ئاین و ماڵبێ کەواتە بەپێی ئەم داڕشتە بیردۆز ئاساییە شازادە جێنشینەکانتبێ ژن نەک شیاوی لێدانە بەڵکو شیاوترە هەر پێی بوترێ ئاژەڵێکی ماڵی....

خودایە ژنیش هەر تۆ دروستت نەکرد هەروەک چۆن پیاوت هێنایەبون؟

هەر خۆت نەبویت گیانت بەبەرا کرد؟ هەر تۆ نیت ئەیهێنیتەبون و ئەشیبەیتەوە لەبون؟

بۆ چی پیاو مەزنترە لە ژن  ئەی خوداوەند؟

بۆچی هەر دوو ژنێک یەک  پیاوە؟زۆرکاتیش زیاتر لە پەنجەکانی یەکدەست یەکسانە بە یەک پیاو لای جێنشینەکانت؟

ئایا شەهوەتی "پیاو" وای لێکردیت پێمان بفەرمویت : با ژنەکانتان خۆیان داپۆشن تەنانەت چاویشیان؟ لەکاتێکدا کە لەناو کۆمەڵگادان یانیش هەرکاتێک تەنانەت لەناو کۆمەڵی ژیانیشدا دەبێ "بورقا" بپۆشن !

خوداکەم ئایا جەنابت فەرموتە: ژن کەم ئەقڵە؟

ئایا تۆ فەرموتە: ژنان خیانەتکارن بەلێدان تەمێیان بکەین؟ لێدان و ئیهانەکردن و کوشتن چارسەرە بۆ ژنە لە شەرع لادەرەکان؟

ئایا لای خوداوەند بە داپۆشینی جەستە ئیتر ژن دەبێتە کەسێکی نورانی؟  بەدورە لە نەزەر و تیشکی شەهوەتبازی پیاوان؟

خوداوەند هەزاران ساڵە ژن و پیاوت ئافراندوە تاکە ڕۆژێک لەوەتەی هەین و مێژوو پێمانی دەڵێت ئافرەت وەک بنیادەم تەماشا نەکراوە هەندێک دەلێن "خوا" وای دروست کردون کە ( بێ ئەقڵبن ، کافر و جێگای خاڵی کردنەوەی ئارەزوی پیاوانبن ، کارگەی دروست کردنی منداڵ و وەچە خستنەوەبن....) خودایە ژن و کچەکانمان گەر تۆیان نائارام کردوە بۆ چی لەناویان نابەیت تکایە یان دروستیان مەکە یان کە دروستت کردن بە ئادەمیزادەکانت بفەرمو با کەمێک ڕێز لەو فریشەتە ئاسایانە بگرن با کەمێک وەک مرۆڤ یان هەروەک هاوشانی پیاوان تەماشا بکرێن ، بۆ  هەمو ئەوانەی دەڵێن ئێمە جێنشینی خواوەندین دەلێن : دەبێ ژن خۆی داپۆشێ؟من داواناکەم وانەکەن بگرە ئەوە شتێکی زۆریش باش و گونجاوە بەلام بۆ دەبێ بەزۆربێ؟ خۆتۆ خۆت فەرموتە مرۆڤەکان ئازادن لەهەلبژاردنی ژیانتان چیتان پێ خۆشە ئەوەبکەن.... بەلام بۆ ئێستا ناهێڵی ژنێک بەکەمێک ئارایشتەوە دەست و پێ و گەردنی کەمیک ڕوتەوە بچێتە بەر تیشکی خۆر  ؟

ئەی خوداوەن لەبەردەمتا بە دڵیکی پڕ تێڕامانەوە بە زهنێکی خاڵی لەهەر شتێک کە تۆ لەوێ نیت و نەبیت ، دەپرسم بۆ ئافرەتت دروست کرد؟ ئافرەت کەر سەگ حوشتر منداڵ نەزان گەمژە .... هەرچی هەیە بەژنیان وت بەناوی تۆوە یان چواندیانن بە نەبو دیسان هەر بەناوی تۆوە ژن زینە بەچاڵ ، مارەبەجاش،گەورەبەبچوک،زۆرلێکردن و لاقەکردن ئەنجام دەدرێ؟ بۆ خودایە لێیان قبوڵەکەی بەناوی تۆوە بدوێن بەناوی پیرۆزتەوە هەمو ئەم کارە گڵاوانە بکەن بۆ ئەی خوداوەند؟

 تکایە هەروەک چۆن پێت ناخۆشە پیاو و پیاو تێکەڵی یەکبن ئاواش پێتان ناخۆشبێ دوو ژن بۆ یەک پیاوبن، تکایە  نیگەرانبە لەو کارەساتانەی لەم وڵاتانەدا بەناوی شەریعەتی تۆوە دەکرێت، ژن لە ئاست گۆرەویەکانی پیاوە،تکایە با بۆ ئەوانەش پێتان ناخۆشبێ کە ژن و کچان دەکڕن و دەفرۆشن وەک موڵک مامەڵەی لەگەڵدەکەن تکایە پێت ناخۆشبێ هەرچی دژی ژنە هەرچی کۆیلەکردنی ژنە نەفرەتیان لێبکە و بفەرمو : ژن دووەم بەدیهێنەرە . پێیان بڵی بائەوەندە بەناوی تۆوە وتار و فتاوی حەڵاڵ و حەرام نەدەن ، بەهەمو ئەوانە بڵێ کە بە ڕیشی درێژ و سمێڵی کورتەوە ژن دەکوژن  ژیان کاول و وێران دەکەن بەهەمو ئەوانە بڵێ کەلە جوانی و ئارامی تێنەگەیشتون یان تێناگەن با کەمێک مرۆڤبونی خۆیان لەبەرچاو بگرن . کۆن فەرمویانە ئەوکەسە کەسە ئەلفیکی بەسە بەلام ڕاستیەکەی ئەوکەسە کەسە کە نیو ئەلفی بەسە،دڵنیام ئەم پەندە بەم چەشنە ئەو جۆرە دروستکراوە بەناو مرۆڤانەتان دەگرێتەوە کە نەستیان لەمشتی شێخ و مەلاو دەروێش و حوجرە و کەنیسەو مزگەوت و پەرستگا و حاخام دایە و لەسەرو هەموئەمانەوە هەرچی ئاینزای بەناوی تۆوەیە هەریەکەیان ئاین و ئیمانی ئەویتر دەکاتە قوربانی بۆ ڕازی کردنی دڵی تۆ خواگیان

 

 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-01-27 17:10:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( یادگار سەردەشتی )



خوداوەند, مرۆڤ, جاران, بە, سامێکی, زۆرەوە, لەبەردەم, بەناو, ماڵ, و, پەیکەرەکانتا, دادەنیشت, بەلام, ئیستا, لەبەردەم, قاپی, ڕەهاینی, تۆدا, ئەم, و, ئەو, بەکافر, و, کیادگار, سەردەشتیخوا, بۆ, لەنێوان, ئادەمیزادەکانی, جیاوازی, ئەکا Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا