مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: له‌ نێوانی من و مه‌لا کرێکار یاسا هه‌یه‌

 

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر مه‌لا کرێکار، له‌ دۆکۆمێنتێکی باوه‌ڕپێکراودا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ژیانم کردبوو، منیش ڕووبه‌ڕوی یاسای ده‌وڵه‌تی نه‌رویجم کرده‌وه‌.و به‌پێی دۆکۆمێنته‌کان که‌ منیش و مه‌لا کرێکاریشی لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌، پاش که‌متر له‌ مانگێک، ناوه‌ڕاستی مانگی دووی ئه‌مساڵ (2012) دادگاییه‌که‌ی ده‌ست پێده‌کات و هیوادارم ته‌واو یاسایی بێت.

به‌ڵام له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک، که‌په‌یوه‌ندیان به‌پارتێکی کوردیی خاوه‌ن کورسی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، چه‌ندین جارو به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئاگاداریان کردم که‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن من له‌و کێشه‌یه‌دا نه‌رمی بنوێنم و ئه‌گه‌ر بۆم لوا ئه‌وه‌ به‌ڕه‌سمی ته‌نازول له‌ سکاڵاکه‌م بکه‌م ئه‌مه‌ش (وه‌ک خۆیان لێیان دووباره‌ ده‌کردمه‌وه‌) مه‌لا کرێکار که‌سێکی به‌ڕێزه‌و پێش هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێک بۆ خۆم سوودمه‌ند ده‌بم.

سه‌ره‌تا ئه‌م باسه‌م به‌ ئاسایی وه‌رگرت به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی ئینجا له‌ مه‌سیجه‌که‌ی تێگه‌یشتم، حه‌زم نه‌کرد ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ چونکه‌ باوه‌ڕموایه‌ که‌ ئه‌م گرفته‌ به‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نییه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی ڕه‌سمی منه‌:

من گرفتی شه‌خصیم له‌گه‌ڵ که‌سێتی مه‌لا کرێکاردا نییه‌، نه‌ک ئه‌و به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ته‌واوی که‌سایه‌تی موسڵماناندا گرفتم نیمه‌، گرفتی من فکریه‌و په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی به‌ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه‌کانی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ هه‌یه‌، جا له‌هه‌ر زه‌مه‌نێک و زه‌مینێکدا دژایه‌تیم بکرێت، هه‌ر که‌سێک و هه‌ر دینێک بێت، بۆ من گرنگ نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ بوێرانه‌و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوو ببمه‌وه‌. زۆر ده‌مێکیشه‌ ده‌ستم له‌ ژیانی خۆم شوشتووه‌و تازه‌کی به‌ته‌مای کارێک نیم له‌لایه‌که‌وه‌ ته‌نها خۆم سوودمه‌ند بم و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئازادیخوازان زه‌لیلی سێبه‌ری چه‌قۆ بن.

ئه‌وانه‌ی خوازیارن له‌م کێشه‌یه‌دا ته‌نازول بکه‌م پێویست ده‌کات که‌مێک بیر له‌مێژووی گه‌له‌که‌مان بکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئازادی چۆن ئه‌نفالیان کردین، بیر له‌ عه‌بدولخالق مه‌عروف بکه‌نه‌وه‌ چۆن له‌سه‌ر نوسینی کتێبێک، هیچی تر نا ته‌نها کتێبێک تیرۆریان کرد، بیر له‌ شاپورو قابیل بکه‌نه‌وه‌ که‌ چۆن له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین، هیچی تر نا ته‌نها ده‌ربڕین، تیرۆریان کردن، بیر له‌ ئافره‌ته‌کانمان  بکه‌نه‌وه‌ که‌ چۆن ئیهانه‌یان ده‌که‌ن و له‌ حه‌مامه‌کاندا ده‌یانسوتێنن، له‌سه‌ر ئازادیی پۆشین چۆن به‌چه‌قۆ لووتیان ده‌بڕن و پێستی قاچ و ته‌وێڵیان به‌ تێزاب ده‌توێننه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی سکاڵام له‌سه‌ر مه‌لا کرێکار تۆمار کردووه‌، به‌ڵام ماناکانی ئه‌م سکاڵایه‌ لای من وا ده‌که‌وێته‌وه‌ سکاڵاکه‌م له‌ سه‌ر دینی ئیسلام بێت، له‌مه‌ به‌ولاوه‌  له‌گه‌ڵ مه‌لا کرێکاردا گرفتم نییه‌و په‌یوه‌ندی به‌ به‌هاو ڕێزیشه‌وه‌ نییه‌ که‌ئه‌و براده‌رانه‌ باسیان کردووه‌، له‌ ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه‌ وای بۆ ده‌چم گه‌ر بچمه‌ ماڵی مه‌لا کرێکار زیاتر پارێزراو ده‌بم وه‌ک بچمه‌ که‌عبه‌که‌ی مه‌ککه‌، سکاڵام له‌سه‌ر یاساو ڕێساکانی دینی ئیسلامه‌، ئه‌گه‌ر دادگاییه‌که‌شم بدۆڕێنم هه‌ر خۆم به‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌زانم. ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م کێشه‌یه‌ش ده‌هێنێت ته‌نها و ته‌نها یاسایه‌.

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-01-23 10:12:00
به‌شی ( وتار/بابه‌ت ) ئاماده‌کرد ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی )



ماوه‌یه‌ک, له‌مه‌وبه‌ر, مه‌لا, کرێکار, له‌, دۆکۆمێنتێکی, باوه‌ڕپێکراودا, هه‌ڕه‌شه‌ی, له‌, ژیانم, کردبوو, منیش, ڕووبه‌ڕوی, یاسای, ده‌وڵه‌تی, مه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌ییمه‌ریوان, هه‌ڵه‌بجه‌یی, له‌, نێوانی, من, و, مه‌لا, کرێکار, یاسا, هه‌یه‌ Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا