چۆن هاتینه‌ بوون ؟ New Page 1
 
 
 

چۆن هاتینە بوون؟

 

هەر لە چەرخە کۆنەکانەوە، هەتا نزیکەی حەوت هەزار ساڵ لەمەو پێش، ئەو کاتەی ئینسان نووسینی داهێنا و تێنووسەکانی خۆی بۆمان بەجێهێشت، لەو ڕێیەوە زانیمان کە ئینسان هەر بەدوای نهێنییەکانی بوونی خۆیدا گەڕاوە و شوێن چۆنییەتی هاتنە ژیانی خۆی کەوتوە و بیر لەو چارەنووسە دەکاتەوە، کاتێک دەمرێت چی بەسەردا دێت؟. بۆ نموونە دەبینین کە خێڵەکانی بۆشۆنگۆ  (Boshongo ) لە ئەفریکای ناوەند لەو باوەڕەدا بوون کە لە سەرەتادا تاریکی و ئاو و خوایەک، بە ناوی بومبا (Bumba ) هەبوون. ڕۆژێکیان بۆمبای خوا تووشی سک ئێشە دەبێت و دەیەوێت ئەوەی لە گەدەیایەتی خاڵی بکاتەو، لەپێشدا لە سکییەوە خۆر دەپەڕێتە دەرەوە. دوای ماوەیەک بە گەرمایی خۆر ئاو دەبێت بە هەڵم  و بەرز دەبێتەوە، لە ئەنجامدا وشکایی دەردەکەوێت. بەڵام بۆمبای خوا هێشتا هەر بە دەم سک ئێشەوە دەیناڵاند و پێویستی بە خاڵیکردنەوەی زیاتر هەبوو، ئەمجارەیان لە سکیەوە مانگ و ئەستێرەکان و هەندێک ئاژەڵ وەک: پڵنگ، تیمساح و کیسەڵ، دواییش ئینسان دەرپەڕین.

لە ناوندی ئەمریکا هیندییە سوورەکان (خێڵەکانی مایا)،  دەڵێن: لەسەرەتادا هەر زەریا و ئاسمان و خوا هەبوون. خوا هەستی بە غەمگینی کرد لەبەر ئەوەی کەس نەبوو بۆ درووستکردنی ئاسمان و زەریاکان ستایشی بکات. لەبەرئەوە زەوی، شاخ و درەخت و زۆربەی ئاژەڵەکانی درووستکرد، بەڵام چۆنکە ئاژەڵەکان نادوێن و ناتوانن سوپاسی بکەن، خوا بڕیاریدا ئینسان درووست بکات. لە ئەزموونی یەکەمیدا ئینسانی لە قوڕ و خۆڵ درووستکرد،  بەڵام ئەو ئینسانە دەنگی هەر وەک ئاژەڵەکان بوو،  نەیدەتوانی وشە پێکبێنێت و بدوێ. ئەوسا خوا بڕیایدا کە ئەو ئینسانە بتوێنێتەوە لە ناو ئاودا. دوای ئەوە مرۆڤی لە تەختە درووستکرد. کە بینی هیچ تریشکەیەکیان لێ نایەت، بڕیاری کووشتنیانی دا، بەڵام ئەوان هەستیان بەوە کرد کە خوا بەتەمایە لەناویان بەرێت، بۆیە بەرەو جەنگەڵ ڕایان کرد.  لەبەر ئەوەی بە خێرایی ڕایان دەکرد،  زۆربەیان تێک چوون  و گۆڕان، بوون بە مەیمون. دواجار خوا خەڵکی لە گەنمە شامی درووستکرد کە ڕەنگیان سپی و زەرد بوو.

( لە ستيفين هوكنگ- وە وەرگیراوە، The Grand Design, p 123).

هەموو شارستانییە کۆنەکان، میسری، شۆمەری، ئەسکەندەناڤی و گرێکی، ئەوانی دیکەش، لە هەمان شێوە چیرۆکیان داڕشتوە، کە ویستیانە لەو ڕێیەوە هاتنە دیی ئینسان و هەروا دەوری خواکان لە بەڕیوە بردنی ژیاندا ڕوونبکەنەوە .  بە سەرهەڵدانی زانستی نوێ ئەو هەموو ئەفسانانە مردن.  چۆن مرۆڤ هاتە ژیان؟ ئایە خوا بە دەستەکانی درووستی کرد، یان پێی وت ببە و بوو؟

زۆربەی زانایان و ڕۆشنبیرانی جیهان باوەڕیان بەبیردۆزی بیگ بانگ و بیردۆزی گەشە کردنی داروین هەیە. بەڵام زانست هەواڵی ئەوەمان دەداتی کە بیگ بانگ ڕوویدا و  لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا گەردوون بەو شێوە فراوانە بڵاو بوەوە، هیچ شتێک لە مادە نەبوو جگە لە گازی هێدرۆجین و کەمێک لە گازی هیلێۆم(Helium) و، شۆێنەواری لیثیوم

(Lithium) .

هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە گازی هیدرۆجین  لە پێکهاتەدا سادەترین گازە، یەک ئەتۆم هیدرۆجین لە ناواکیدا یەک پرۆتۆن و یەک نیترۆن هەیە هەندێکجار، دوو دانەی تێدایە. گازی هیلۆم ناوکەکەی دوو پرۆتۆن و دوو نیترۆنی تێدایە، لە ئەنجامی تێکەڵبوونی دوو ئەتۆمی هیدرۆجین یەک ئەتۆمی هیلیۆم پێک دێت. کاتێک یەک ئەتۆم هیدرۆجین لە گەڵ یەک ئەتۆم هیلیۆم تێکەڵ دەبێت، یەک ئەتۆم لیثیۆم پێک دێت کە سێ پرۆتۆن لە ناوکیدا هەیە. ئەمەش یاسایەکە بۆ پێکهاتنی هەموو شتێک لە سەرەتادا کە بەسادەیی سەرهەڵدەدات، دوایی بەرەو پلەکانی سەرووتر دەڕوات.

پێشتر وتمان کە زەوی پێش ٤.٦ بلیۆن ساڵ دەستی بە پێکهاتن کرد، بەڵام لەو کاتدا تۆپەڵێکی تواوە بوو، پلەی گەرما ئەوەندە بەرز بوو کە ڕێی بە بونیی ژیان نەدەدا.  پێدا پێدا، تۆکڵی زەوی سارد بوەوە و، ئاوی تیا نیشتەوە و ئۆقیانوسەکانی لێ پێکهات. بەڵام بە درێژایی چەند ملیۆن ساڵێک نیشانەی ژیانی تێدا دەرنەکەوت، هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە  هیدرۆجین و هیلیۆم بەس نین بۆ سەرهەڵدانی ژیان. هەموو خانەیەک لە درووستبوونیدا پێویستی بە کاربۆن هەیە. کاربۆنیش لە ناوکەکەیدا،  لە شەش پرۆتۆنی هیدرۆجین پێک دێت.  ناکرێت لە پلەی گەرمای نزمدا لە هیلیۆم پێک بهێنرێت. بۆ ئەوەی کاربۆن پێک بێت پێویستیمان بە پلەی گەرمای بەرز هەیە کە دەگاتە سەت ملیۆن پلە بە پێوەری کیلفن. ئەم پلە گەرما بەرزەش ناتوانرێت دەستکەوێت، تەنیا لە ناو ئەو ئەستێرانەدا نەبێت، کە ژیانیان تەواو بووە و گرژ بوونەتەوە، بەوەش پلەی گەرمییان بەرز بووەتەوەە بەرەوە چەند ملیۆن پلەیەک.  لەم حاڵەتەدا کاربۆن  و ئەو مادە قورسانەی کە بۆ دروست بوونی خانە پێویستە، درووست دەبێت.  بەڵام چۆن ئەو مادانە بگوازینەوە لە ئەستێرەیەکی سووتاوەوە بۆ سەر بەرگی هەسارەکان؟ وەڵامی ئەم پرسیارە زانای فیزیای ئینگلیز، فرید هۆیل(Fred Hoyle) دایەوە لە ساڵەکانی پەنجای سەتەی رابردوو. کاتێک کە وتی ئەستێرەیەکی سووتاو کە زۆر گەورەیە دەتەقێت و دەبێت بە سوپەرنۆڤا،.ئەم تەقینەوە مەزنە کاربۆن بڵاو دەکاتەوە لە بۆشایی گەردوندا. ئەو هەسارانەی کە پێک دێن لە ئەنجامی تەقینەوەی سوپەرنۆڤادا، کاربۆن  و ئەو مادە قورسانەیان تێدادەبێت،  هەروەها هیدرۆجین و هیلیۆمیش.

بۆ ئەوەی خانەیەکی زیندوو پێک بێت، پێویستمان بە کاربۆن، هیدرۆجین، ئۆکسجین، نیترۆجین، کەمێک کبریت، کالسێۆم و فۆسفات دەبێت. ئەو هەموو مادانە دەستدەکەون لە بەرگی زەویدا.  دوای ساردبوونەوەی زەوی و پێکهاتنی ئوقیانوسەکان و کۆمەڵ بوونی ئەو مادانە لە ئاودا، بۆوە هۆی ئەوەی کە بەکتیریایەکی یەک خانەیی، درووست بێت.

بۆ پشتراستکردنەوەی ئەم بیردۆزەش، لێکۆلەوەری ئەمریکی( کریگ فنتەر) توانی ئەو مادانە کۆ بکاتەوە لە لوولەیەکی تاقیگە و کرۆمۆزۆمێکی لێ دەر بهێنێت و بیڕوێنێت لەخانەی بەکتیریایەکی بۆشکراو، دوای ئەوەی هەموو ناوکەکەی دەرهێنا بوو. چاودێری ئەو خانەیەی کرد، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، تا ئەوکاتەی بەرگەکە پڕ بوو و  وەک هەموو بەکتیریا سرووشتییەکان دەستی کرد بە زیاد بوون،.  پرۆفیسۆر فنتەر، پێویستی بە هێزێکی سەروو سروشت نەبوو، هەروا بە فوو رووحی نەکرد بە بەردا، بەڵکو ئەو بەکتیریایە خۆی خۆی درووست کرد.

گرنگ ئەوەیە کە بەکتیریا دەتوانێت بێ ئۆکسجین بژی و هەر گازێک هەبێت لە دەور و بەریا هەڵیبمژێت. بەمدواییانە دەرکەوت بۆ زانایان کە لە دوورگەکانی بەهامادا ئەشکەوتی ئاویی هەن، قووڵاییان دەگاتە ٣٠٠ پێ،  پڕن لە ئاوی زەریا. لەو ئەشکەوتانەدا یەک دەنک ئۆکسجین نییە و پڕە لە ئۆکسیدی کبریت Sulpher dioxide . ئەم گازە بە تێپەڕبوونی چەند چرکەیەک ئینسان دەکوژێت، بەڵام بەکتیریا لەو ئەشکەوتانەدا بەو گازە دەژین. لەوەش زیاتر ئەو مادانە لەبۆشایی گەردووندا کۆ دەبنەوە و (Amino acids)- ی لێوە پێکدێت، کە هەندێکیان پرۆتینن. 

لە مانگی سیبتەمبەری ١٩٦٩ تەنێکی ئاسمانی بەربوەوە سەر زەوی لە ئوسترالیا، لە ناوچەی (Murchison )  لە باکوری میلبۆرن، دانیشتوانی ئەو ناوچەیە نزیکەی ٩٠ کیلۆ لەو مێتۆریتەیان کۆ کردەوە، ئەوە لە کاتێکدا ڕوویدا، کە کەشتیوانە ئەمریکیەکان لە سەر مانگەوە گەڕابوونەوە و، کۆمەڵێک بەردیان هێانبوەوە بۆ لێکۆڵینەوە.  دوای شیکردنەوەی ئەو بەردانە دەرکەوت کە تەمەنیان دەگەڕێتەو بۆ٤.٥ بلێۆن ساڵ لەمەو پێش، واتە: نزیکەی هەمان تەمەنی زەوییان هەبوو. دەرکەوت کەتیایاندا ٧٤ جۆر ترشی ئەمینۆ هەیە. شیکردنەوەی بەردەکانی مانگ سەلماندی کە ئەمینۆ ئاسید و پۆلیمرز، ئەوانە مۆلۆکیلن، کۆ دبنەوە پێکەوە وەک زنجیرە، هەروا شەکریش کۆ دەبێتەوە لە بۆشای گەردوندا، کاربۆهیدرات پێکدێنێت. ئەم دۆزینەوەیە زانایانی وا تێگەیاند کە تۆی ژیان هاتوەتە سەر زەوی، لە بۆشایی گەردونییەوە لە ڕێی ئەو تەنە ئاسمانیانەوە کە بواری ژیانیان بۆ ڕەخساوە لەسەر زەی.  زانایان ئەم پرۆسەیە بە (panspermia)  ناو دەبەن.

بە سارد بوونەوەی ڕووبەری زەوی بەکتیریا پەیدا بوو، بەڵام دوو بلیۆن ساڵ لە ئۆقیانوسەکاندا مانەوە و ئەو گازەیان هەڵدەمژی کە لە ئاودا هەبوو و، ئۆکسجینیان دەر دەدا وەک پاشماوە.  پێدا پێدا، ڕادەی ئۆکسجین لە ناو ئاو زیادی کرد، هەروەها لە ئەتمۆسفێر بە دەوری زەویدا، کە ئەوەش بوە هۆی ئەوەی ژیانی ئاڵۆزتر دەرکەوێت وەک بەکتریا.  لەبەر ئەوەی تەنەکان دەجووڵێنەوە و پێکدادەدەن، زانایان وای بۆ دەچن کە دوو بەکتریا لە پێکداداندا یەکێکیان چوەتە ناو ئەوی تریانەوە، یان قوتی داوە، بەوەش گەشەکردنی وەستا و، بوو بە بەشێکی نە بزێو لە بەکتریای یەکەم. پێدا پێدا ئەم بەکتریایە توایەوە لە ناو بەکتریای یەکەمدا و ئەوەی کە ناسراوە بە مایتۆکۆندریا-یای

 (mitochondrium) لێ پەیدا بوو، کە ئەویش دەبێتە سەرچاوەی وزە بۆ بەکتریای یەکەم، ئەوێش ئەو شوێنەیە کە هەموو پرۆسە کیمیاویەکانی تێدا ڕوو دەدات. بەڵام ئەم مایتوکۆندریایە هەموو ترشییە ناوکییەکانی خۆی دەپارێزێت کە جیاوازە لەو بەکتریایەی کە تێکەڵی بووە، هەروا  (messenger DNA)-ی تایبەت بە خۆی دەپارێزێت، کە ئەوەش وا دەگەێنێت کە ئەم، بەکتریایەکی جیاواز بووە.

ئەم بەکتریایە  چەند ملیۆن ساڵێک بەردەوام دەبێت بەو شێوەیە.  لەبەر ئەوەی بەکتریا بە دابەش بوون زیاد دەکات، دوای زیاد بوونی هەر ملیۆن جارێک، پرۆسەیەکی دابەش بوونی سادەی جیاواز درووست دەبێت، لە بەدواهاتنی ترشی ئامینۆ ئاسیددا  بونەوەرێکی جیاواز  دەردەکەوێت، پێی دەوترێت mutant، زۆربەی ئم میوتانتانە دەمرن بەڵام هەندێکیان توانای خۆ گونجاندنی دەبێت لەو بوارە نوێیەدا، ئیتر بە خێرایی پەرە دەستێنیت و بڵاو دەبێتەوە. لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکارییەدا  گیانلەبەری یەک خانەی نوێ پەیدا  دەبێت، کە ناوکی nucleus لە وێنەی ئەمیبا دەچێت. ئەم ئەمیبایە ٤٠٠ ملیۆن زانیاری هەڵدەگرێت (genetic information).

  هەروەها ئەمیباش بە دابەش بوون زیاد دەکات،  پێدا پێدا، دوای نزیکەی بلیۆنێ ساڵ، ئەم خانانە بە خانەی ترەوە کە لەخۆیان دەچن چەسپاون و، گیانلەبەری دوو خانەیی و زیاتر لە دوو خانەیی لێ پەیدا بووە.  هەر لەبەر ئەوەی ئەم مکرۆبانەش بە دابەش بوون زیاد دەبن میوتانتی تیا دروست دەبێت، لە ئەنجامی ئەوجیاوازیانە ٣٠٨٠٠ جۆر ئەمیبا و ٢٦٩٠٠ جۆر( ئالگی) دەرکەوت.

دوای چەند ملیۆن ساڵێک ئەوەی ناسراوە بە (trilobites)  ، واتە: زیندەوەری بچووکی سێ بەش دەرکەوت، کە لە سەر، سنگ و کلک پێکهاتبوون. لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی لە لەندەن٢٠ هەزار جۆر لەو زیندەوەرانە هەن، هەموویان بەردینن. زانایان وای بۆدەچن کە مێژووی دەرکەوتنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٤٠ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش و ٣٠٠ ملیۆن ساڵ ژیاون پێش ئەوەی لە ناو بچن.  دەرئەنجامی هەبوونی میوتانت لە نیویاندا زیندەوەری ناسراو بە  (profallotaspis)، دواتر دەرکەوت کە لە ماسی دەچن.  پەلوپۆ و دەمار و مێشکێکی بچوک و چاویان هەبوو، چاویان لە ناوەوە لە ستونی کلسی بچووک پێکهاتبوو. ئەو چاوە سەرەتاییەش یەکەم جۆری چاو بوو، بێگومان ئەو چاوەش پەرەی سەند تا گەیشتە ئاستی  ئەم چاوەی ئەمرۆمان.

لە ساڵی ١٩٠٩ بە ڕێکەوت زانای ئەمریکی (Walcott) لە ناوچەیەکی دیاریکراو لە شاخێکی کەنەدیدا،  کە ناسراوە بە(Burgess Shale)  لە هەرێمی کۆلۆمبیای بەریتانی ٤٠ هەزار جۆر گیانلەبەری زەریایی دۆزییەوە، کە نێژراو بوون لە ناوچەیەکی خاو لەو شاخەدا.  تەمەنی ئەو ئاژەڵانە  دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش.  هەندێک لەو ئاژەڵانە تۆکڵی دەرەوەی هەبوو  و هەندێکیان ٥ چاویان هەبووە ، هەندێکیشیان بێ چاو بوون.  لەو ئاژەڵانە یەکێکیان کە زاناکان ناویان نا (Opabinia) پێنج چاوی هەبوو لوتی لە لوتی بەراز دەچوو، هەرەها پەلەکانی چرنووکدار بوون.  هەموو ئەوانەش لە ئەنجامی هەڵەی دابەش بووندا ڕووی داوە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی پەیدا بوونی میوتانت کە جیاوازیی دەکات لە شێوەی پێشووی. لەو میوتانتەش ئاژەڵێکیان دۆزیەوە بە ناوی

   (Pikaia gracilens)   ئەوەش یەکەم ئاژەڵە کە بڕبڕەی بشتی هەبێت.  زۆربەی ئاژەڵەکان  لەو کاتەدا لە دوو چین (تەونی ئۆرگانی- نەسیجی عزوی) پێکهاتبوون، هەموو ئاژەڵەکانی ئەمڕۆ، لە سێ چین تەونی ئۆرگانی  پێک هاتوون.

بە تێپەڕ بوونی چەند ملیۆن ساڵێک ئەو ئاژەڵە بچوکە زەریاییانە گەشەیان کرد و  گەورە بوون، لە نێویاندا ئاژەڵی دڕندە پەیدا بوو،  وەک ماسی (قرش).  هەندێکیان هەوڵی لە ئاو دەرباز بوونیاندا بەرەو وشکایی هەڵاتن.  بەڵام پێویست بوو لەسەریان کە فێر بن ئۆکسجین ڕاستەوخۆ هەڵمژن بە بێ ئەوەی لە ئاوەوە وەری بگرن.  هەڵبەتە ئەو گۆڕانەش چەند ملیۆن ساڵێکی خایان و دوای ئەوەش ئاژەڵی وشکاوی پەیدا بوون، کە توانای ژیانیان هەبوو لە وشاکیی و لە ناو ئاویشدا.

ئەو ئاژەڵانەی کە فێری ژیان بوون لەسەر وشکایی، سوودیان لەو ڕادە بەرزەی ئۆکسجین وەرگرت کە لەئەتمۆسفێردا هەبوو لەو کاتەدا، کە دەگەیشتە ٣٥% ، ئەوەش بوە هۆی گەورە بوونی ئاژەڵەکان و بوونە خاوەن تەنێکی زل، لەو بوارەدا بوو کە داینەسورەکان دەرکەوتن و بوونە داگیرکەری وشکایی بۆ چەند ملێون ساڵێک، هەتا ئەوکاتەی لەناو چوون، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی تەنە ئاسمانییەکان  (meteorites) یان هەر هۆیەکی تر بووبێت.  دوای ئەوەش ئاژەڵی دیکە بچوکتر دەرکەوتن کە گونجاوتر بوون، وەک ماسی و ماسی قرش، دایناسور، باڵندە و جۆری دیکەش، هەموویان هاوبەش بوون لەوەی چوار پەڵیان هەبووە  و لە کۆتای هەر پەلێکدا پێنج پەنجەیان هەبووە. باڵندەکان پەلەکانی سەرەوەیان کرد بە باڵ.  ئەگەر سەیری باڵی بالندە بکەین، دەبینین هەمان ئێسکی قۆڵ و دەستی مرۆڤیان هەیە، واتە ئێسکی قۆڵ، دوو ئێسکی مەچەک، دواتر هەشت ئێسکی بچوکلەی جومگەکنیان، دوای ئەوەش ئێسکی دەست.  هەروەها هەمان شت دەبینرێ لە پەلەکانی ماسی قرش و، جۆرەکانی ماسی بە گشتی.  ئەمەش ئەوە دەکەیەنێت کە هەموو ئاژەڵەکان لە یەک باپیرە گەورەوە دابەزیون.  زانایان ئاژەڵەکان دابەش دەکان بۆ چوار جۆری سەرەکی، ئەوەیش بە پێی ژمارەی ئەو کونانەی لە کاسەی سەریاندا هەیە. ئەو بەشانەش ئەمانەن: (Synapsids)  کە یەک کون هەیە لە کاسەی سەریدا، دوای ئەو (Diapsids) ئەمیان دوو کۆنی هەیە، دوایی (Anapsids)  دوایی(Eurapsids) . ئەناپسید گەشەی کرد، بوو بە کیسەڵ، دیاپسید  گەشەی کرد و بوو بە چوار بەشەوە بەشیکیان داینەسورکانی لێ پەیدا بوو، بەشێکیان شیردەرەکانن(Mammals). ٩٩% ئەو ئاژەڵە سەرتاییانەن، کە ئیستە لە ناو چوون، تەنیا ئەوانە نەبێت کە توانییان خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بواری نوێدا و، جیناتەکانیان گەشە پێبدەن بۆ ئەوەی گونجاو بێت، لە تەک ئەو سروشتە نوێیەی کە تیادا دەژین.

شیردەرەکان بوونە چەند بەشێکەوە لەوانە مەیمون. دوای ئەوە جۆرێ لە مەیمون گەشەی کرد  بوو ب (Apes) دوای تێپەڕبوونی ملیۆنان ساڵ لقێک لە(Apes) جیا بوەوە بوو بە شەمپانزی و ئینسانی سەرەتایی(neanderthal) .  ئینسانی سەرەتایی بۆ یەکەمجار لە ئافریکا دەرکەوت . زانایانی ئەنثرۆپلۆجی کاسەی سەری ئینسانێکیان لە بیابانی چاد دۆزییەوە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ چوار ملیۆن ساڵ پێشتر. بەڵام یەکەم پەیکەری ئێسکی تەواو، ئەوە بوو کە بە پەیکەری لوسی ناسراوە، کە لە حەبەشە دۆزرایەوە و زانایان تەمەنیان مەزەنە کرد بە سێ ملیۆن ساڵ پێشتر، ( لەو دەورەدا کەمێک  زیاتر یان کەمتر).  پەیکەری لوسی سەلماندی کە ئینسان لەسەر دوو پێ دەروات و ئاژەڵەکان لەسەر چوار پێ دەڕۆن. هێشتا ئینسان هەمان پەیکەر هەڵدەگرێت کە کلکی تیا دەروێت. هێشتا هەمان جین هەڵدەگرین کە کلک دەروێنێت لای مەیمون، تەنیا ئەوەندەیە کە ئەم کلکە لای ئینسان لە کار کەوتوە.  زیاتر لە٩٨% جینەکانمان هاوبەشە لەگەل شەمپانزی، کە ئەوەش وا  دەگەێنێت، کە هەردوو لە یەک باپێرەوە دابەزیوین. جیاوازی جینەکانی کەری کێوی( Zebra ) و ئەسپ، زیاترە لە جیاوازی جینەکانی ئینسان و شەمپانزی. 

http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=232806
 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-01-03 09:37:00
به‌شی ( گه‌رمیانی ) ئاماده‌کرد ( نووسی: کامل النجار- وەرگێڕانی: گەرمیانی )



هەر, لە, چەرخە, کۆنەکانەوە, هەتا, نزیکەی, حەوت, هەزار, ساڵ, لەمەو, پێش, ئەو, کاتەی, ئینسان, نووسینی, داهێنا, و, تێنووسەکانی, خۆی, بۆمان, بەجێهێشت, لەو, ڕێیەونووسی, کامل, النجار, وەرگێڕانی, گەرمیانیچۆن, هاتینه‌, بوون Tags





په‌خشی ده‌نگی ئازاد


مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی
زنجیره‌ به‌رنامه‌ی ئاوێنه.
ڕۆژی 08/17/2017
کاتژمێر 21:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
فاتیح محمود احمد چیرۆکێکی تری محمد
ڕۆژی 08/11/2017
کاتژمێر 23:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
فاتیح محمود احمد
مێژوە خوێناویەکەی قورئان و محمد
ڕۆژی 08/09/2017
کاتژمێر 22:00 ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا