خه‌دیجه
خديجة بنت خويلد بن أسد بن عبدالعزي بن قصي بن كلاب
خه‌دیجه یه‌که‌م ژنی موحه‌ممه‌د بووه. ئه‌وه‌ی زانرابێت، پێش ئه‌وه‌ی شوو به موحه‌ممه‌د بکات، دوو شووی دیکه‌ی کردووه. له یه‌که‌م مێردی (عتيق بن عابد بن عبدالله بن عمر بن مخزوم). یه‌ک کچی بووه. له دووهه‌م مێردی (أبو هالة بن بينها بن نباش بن بينها بن حبيب) به هه‌مان شێوه یه‌ک کچی بووه. سێهه‌م شووی به موحه‌ممه‌ده‌و سێ کوڕ‌و چوار کچی لێ بووه.
پێش ئه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د بانگه‌وازی ئیسلام بکات، له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌ی چل ساڵیدا کردووه. به‌م پێیه پانزه ساڵ جیاوازی له‌ته‌مه‌نیاندا هه‌بووه. وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له‌سه‌ری کۆکن ، موحه‌ممه‌د له‌سه‌روبه‌ندی ژیانی خۆیدا تا ئه‌م ژنه‌ی هه‌بووه، ئه‌گه‌رچی فره‌ژنی له‌و ناوچه‌یه‌دا کلتورو ڕه‌فتارێکی بهربلێو بووه، که‌چی ژنی دیکه‌ی نه‌هێناوه‌و مێژوونووسان باسی ژنهێنانی دیکه‌ی له‌و قۆناغه‌دا ناکه‌ن. هه‌روه‌ها مێژوونووسان باسی ژیانی سێکسی موحهممهدیشیان له پێش ئه‌م زه‌واجه نه‌کردووه. له‌م رووه‌وه درێغییان کردووه، چونکه جێی گومان و سه‌رسوڕمانه ئاده‌میزادێک له‌ناوچه‌یه‌کی ئاوها گه‌رم و له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوها سێکسباز و لهکلتورێکی پڕ لهبێبههای ژن‌دا، جگه له‌خه‌دیجه سێکسی نه‌کردێت.! به‌ڵکو وه‌ک ئه‌وان باسی ده‌که‌ن، یه‌که‌م باس و یه‌که‌م ئه‌زموون که به‌سه‌ری هاتبێت ته‌نها ئه‌م زهواجهیهتی له خه‌دیجه. پاش ئه‌وه‌ی بیست و دوو ساڵ پێکه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، سێ ساڵ به‌ر له کۆچ بۆ مه‌دینه، خه‌دیجه ده‌مرێت. له‌و بیست و دوو ساڵه‌دا، حه‌وت ساڵیان له ژیانی پهیامبهرایهتیدا بووه.
هه‌تا مێردی خه‌دیجه بوو جووتبوونی سێکسی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌یدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی په‌یڕه‌و کردووه. له‌م ژنه‌ی حه‌وت منداڵی بووه. سێ کوڕ‌و چوار کچ الْقَاسِمُ, الطّيّبُ, الطّاهِرُ, رُقَيّةُ, زَيْنَبُ, أُمّ كُلْثُومٍ، فَاطِمَةُ
گه‌ر پرسیارێک بکرێت: تا خه‌دیجه له‌ژیاندا بوو بۆچی موحه‌ممه‌د ژنی دیکه‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام دوای مردنی ئه‌و ژن له دوای ژن ده‌هێنێت.؟ موسڵماکان له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: چونکه خه‌دیجه‌ی خۆشویستووه. ئه‌م وه‌ڵامه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که موحه‌مه‌د ژنه‌کانی تری خۆشنه‌ویستبێت بۆیه ژنی دیکه‌ی به‌سه‌ر هێناون. ئه‌و ڕاستییانه‌ی که‌هه‌ر له‌م باسه‌دا به‌چه‌ندین به‌ڵگه‌وه ده‌یخه‌ینه روو، وه‌ڵامه‌که‌یان به پاساوێکی نالۆژیکی ده‌دات له قه‌ڵه‌م. راستیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به‌خۆشه‌ویستیه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به ئاستی ئابوورییه‌وه هه‌بووه که خه‌دیجه هه‌یبوو. خه‌دیجه، ناودارێکی ناسراو بووه‌و ماپ و سامانێکی گه‌وره‌و بێئه‌ندازه‌ی هه‌بووه. موحه‌ممه‌دیش، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م زه‌واجه‌ی له‌گه‌ڵ بکات، هه‌ژارو نه‌دار بووه‌و نه‌یتوانیوه له‌به‌رامبه‌ر هێزی مادی و مه‌عنه‌وی خه‌دیجه‌دا بوه‌ستێته‌وه‌و ژنی دیکه بهێنێت. ئابوری و ده‌سه‌ڵات له‌لای ژن (خه‌دیجه) بووه نه‌ک له‌لای پیاو (موحه‌ممه‌د). به‌پێی کلتووری کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ما ئابورییه‌کانی ئه‌و کاتانه، خه‌دیجه‌ی ژن به هۆی سه‌رمایه‌که‌یه‌وه موحه‌ممه‌دی مێردی به کۆیله کردوه‌و نه‌یهێشتووه ژنی دیکه بهێنێت. موحه‌ممه‌دی هه‌ژار، وه‌ک نێرێک، وه‌سیله‌یه‌ک بووه بۆ خاڵیکردنه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێکسی مێینه‌ی ژنێک، که خه‌دیجه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین موحه‌ممه‌د به‌لای خه‌دیجه‌وه هه‌تیوێکی هه‌ژارو که‌مده‌ست بووه. خه‌دیجه‌ش به‌لای موحه‌ممه‌ده‌وه دایک، خوشک، باوک، برا، ژن و ژیان بووه. یه‌کێک بووه له دابینکه‌رانی دواڕۆژ له‌ده‌ستکه‌وت و ئابووریدا. ئه‌م راستییه‌ش لهقورئاندا هه‌یه. لێره‌وه هه‌یمه‌نه‌تی خه‌دیجه به‌سه‌ر موحه‌ممه‌ددا ده‌رده‌که‌وێت و به‌م هۆیه‌وه موحه‌ممه‌د نه‌یتوانیوه ژن به‌سه‌ر خه‌دیجه‌دا بهێنێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ مردنی خه‌دیجه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌یرو کت‌وپڕ له‌لای موحه‌ممه‌د روویداوه‌و نه‌یهێشتووه چه‌ند رۆژێک به‌سه‌ر مردنه‌که‌یدا تێپه‌ڕ ببێت ژنێکی دیکه‌ی هێناوه. دوای ماوه‌یه‌کی که‌میش دیسانه‌وه زه‌واجێکی تری کردووه. به‌م شێوه‌یه یه‌ک، له‌دوای یه‌ک، کۆمه‌ڵێک ژنی هێناوه. ماوه‌ی بیست و دوو ساڵ ته‌نها یه‌ک ژنی بوو، ماوه‌ی سیانزه ساڵی دوای خه‌دیجه زیاد له چل ژن ده‌چنه ژیانیه‌وه.
خه‌دیجه, یه‌که‌م, ژنی, موحه‌ممه‌د, بووه, ئه‌وه‌ی, زانرابێت, پێش, ئه‌وه‌ی, شوو, به, موحه‌ممه‌د, بکات, دوو, شووی, دیکه‌ی, کردووه, له, یهکهمهریوان, ههڵهبجهییخەدیجە ژنی, یەکەم Tags